تسجيل الدخول

مشاهدة النسخة كاملة : خەڵکی بانگەواز بکە بۆلای پەرستنی اللە بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن وە لەوە ئاگاداریان بکەنەوە شەریک و ھاوبەشدانان ستەمێکی زۆر گەورەیە



Admin
17-03-2020, 06:33 AM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 04 - 1431 کۆچی
24 – 03 – 2010 زایینی
02:14 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=4322
________

خەڵکی بانگەواز بکە بۆلای پەرستنی اللە بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە لەوە ئاگاداریان بکەنەوە شەریک و ھاوبەشدانان ستەمێکی زۆر گەورەیە ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
اللە و خەلیفەکەی بەخێرھاتنت بکەن برای بەڕێزم ئەو ئەندامە نوێیەی ھاتویتە ڕیزی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، وە برای بەڕێزم ئێمە داوای کرێ و پاداشت لە خەڵکی ناکەین، ھیچیشمان لەسەر نیە تەنھا گەیاندنێکی ئاشکرا نەبێت، جا بانگەوازە حەقەکە بە ھەموو خەڵکی جیھان بگەیەنن وەک ئاگادارکەرەوەیەک تا شوێن ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە بکەون کە بە بەیانی ڕاست و دروستی زیکری کتێبەکەی اللە گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات، بەر لەوەی شەو پێش ڕۆژ بکەوێت؛ ئەو شەوەی دڵەکان دەگەن بە گەروو، جا لەبری اللە ھیچ ھێزو بەسەرخەرێک بۆ خۆیان نادۆزنەوە، وە ھەرگیزیش ڕاکردن لە سزای سەختی اللە سودیان پێناگەیەنێت تەنھا ڕاكردن نەبێت بۆلای اللە تا سزاو ئازارەکەیان لەسەر لابدات ئەگەر بیەوێت، وە ئەوەی کردوویانە بە شەریک و ھاوبەش بۆ اللە لەبیری بکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّـهِ أَوْ أَتَتْكُمُ السَّاعَةُ أَغَيْرَ اللَّـهِ تَدْعُونَ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٤٠﴾ بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِن شَاءَ وَتَنسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ ﴿٤١﴾} [الأنعام].

{إِنَّ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّـهِ عِبَادٌ أَمْثَالُكُمْ ۖ فَادْعُوهُمْ فَلْيَسْتَجِيبُوا لَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿١٩٤﴾} [الأعراف].

{قُلِ ادْعُوا الَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ الضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا ﴿٥٦﴾ أُولَـٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا ﴿٥٧﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

جا خەڵکی بانگەواز بکە بۆ لای پەرستنی اللە بە تەنھا بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، وە لەوە ئاگاداریان بکەنەوە شەریک و ھاوبەشدانان ستەمێکی زۆر گەورەیە، وە ھەواڵی ئەوەیان پێبدەن شەریک و ھاوبەشدانان بۆ اللە کاروکردەوەکانیان بەتاڵ دەکاتەوەو بەھۆی شەریک و ھاوبەشدانانەکەی بۆ اللە ھەرگیز اللە ھیچ شتێک لە کاروکردەوەکەی وەرناگرێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴿٦٥﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

وە ئاگاداریان بکەنەوە لەوەی لەگەڵ اللە داوا لە ھیچ کەسێکی تر نەکەن تا (بەگومانی خۆیان) اللە پەرستنەکانیان لێ قبوڵ بکات و دوعاکانیشیان وەڵام بداتەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّـهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّـهِ أَحَدًا ﴿١٨﴾} صدق الله العظيم [الجن].

وە ھەواڵی ئەوەیان پێبدەن اللە وەڵامی داواکارەکە دەداتەوە، تەنانەت ئەگەر لە بێباوەڕەکانیش بن کاتێک بە دڵسۆزی بۆی لە ئایین (بێ شەریک و هاوبەش دانان) داوا لە اللە بکەن، جا دواتر اللە دوعاو پاڕانەوەکانیان وەڵام دەداتەوە مادام مەرجی دڵسۆزی (بیروباوەڕی شەریک و هاوبەشدانەنانی) تێدابوو، وە لەگەڵ اللە داوایان لە ھیچ کەسێکی تر نەکردووە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {حَتَّىٰ إِذَا كُنتُمْ فِي الْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِم بِرِيحٍ طَيِّبَةٍ وَفَرِحُوا بِهَا جَاءَتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌ وَجَاءَهُمُ الْمَوْجُ مِن كُلِّ مَكَانٍ وَظَنُّوا أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ ۙ دَعَوُا اللَّـهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَـٰذِهِ لَنَكُونَنَّ مِنَ الشَّاكِرِينَ} [يونس:22].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ دَعَوُا اللَّـهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ ﴿٦٥﴾} [العنكبوت].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِذَا غَشِيَهُم مَّوْجٌ كَالظُّلَلِ دَعَوُا اللَّـهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ فَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِآيَاتِنَا إِلَّا كُلُّ خَتَّارٍ كَفُورٍ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [لقمان].

جا دڵسۆزی و ملکەچیان لە پەرستن و دوعاو پاڕانەوە فێربکەن و بە بەڵگەو بەرچاوڕوونی حەقی لای پەروەردگاری خەڵکی جیھان بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنماییان بکەن، ھەروەک چۆن ئیمام مەھدی فێری کردوون، وە لە خودی قورئان قورئانی گەورەی بە وردی بۆ باسکردوون بۆ ئەو گەلەی باوەڕ دەھێنن.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=4322