المساعد الشخصي الرقمي

مشاهدة النسخة كاملة : فەتوای زیاتر دەربارەی دەستنوێژگرتنی تەواو



Admin
24-03-2020, 02:55 PM
ئیمام ناصر محمد یەمانی
27 - ڕەجەب - 1441 کۆچی
22 - 03 - 2020 زایینی
02:02 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
‏https://mahdialumma.org/showthread.php?p=324999
___________

فەتوای زیاتر دەربارەی دەستنوێژگرتنی تەواو ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان ..
سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر پشتیوانە خۆشەویستەکانم و ئەو پرسیارکارانەی بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن..

دەتانبینم قسە دەربارەی فەتوایەکەم دەکەن لەو بەیانەی وشەی دەستنوێژگرتنی تەواوم تێدا ھێنابوو؛ جا ئەوە بریتیە لەوەی ھەروەک چۆن ئێوە دەستنوێژدەگرن، بەڵکو شۆردن و ئاوتێوەردان لە لوت و دەم دەچێتە ڕیزی پاکو خاوێنی پێکھاتەی ڕوخسارو دەمەوە، وە ددانەکانیش دەچنە ڕیزی پاکو خاوێنی و جوانی ڕوخسارەوە، وە سیواکیش دەچێتە ڕیزی پاکو خاوێنی ڕوخسار لە ددانەکان، لەوکاتەی زەردەخەنە دەکات و قسە دەکات بۆنی ناودەمی خۆش و پاکە، بەڵکو ددانەکان چەکێکن بۆ پارچەکردن و جوینی خۆراک، جا ئەوکەسەی ئەو چەکەی فەرامۆش دەکات لەوکاتەی لەدەستیان دەدات چەندە پەشیمان دەبێتەوە؟! وە مەسح کردنی موی قژو گوێیەکانیش، جا ئاو وەردان لە لوت و دەم و غەرغەڕەکردن پێی لە تەواوکاریەکانی دەستنوێژگرتنی تەواون، مەرجیش نیە تەنھا سێ جار بێت، بەڵکو تا ئەوکاتەی ھەریەکێک لە ئێوە ھەست بەوە دەکات ڕوخسارەکەی لە ئارەق کردنە وشکبووەوەکە پاک و خاوێن بۆتەوەو لوتەکەشی لە چڵم و ئاوی لوت و پیسیەکانی، وە پاک و خاوێن کردنەوەی ددانەکانی بە پێداھێنانی پەنجەکانی لەکاتی دەستنوێژگرتنەکەو مەسح کردنی سەرو گوێیەکانی لە دواوەو پەڕەی گوێیەکانی لەناوەوە بە جۆرێک کەمتر نەبێت لە سێ جار مەسح کردن، مەبەستیشم لە ئاوخستنە ناو گوێیەکان نیە، بەڵکو مەسح کردنیانە بۆ لادانی پیسیەکە.

وە گرنگترین شت لە دەستنوێژگرتن گەیشتنە بە پاک و خاوێنی، مەرجیش نیە شۆردنی ڕوخسارو ئاو وەردان لە دەم و لوت و غەرغەڕەکردن و ئەوانی تریش تەنھا سێ جار بێت، بەڵکو مەرجەکە گەیشتنە بە پاک و خاوێنی بە سێ جار یان زیاتر، جا کەمترینی سێ جارە، وە جارێکی تریش ئەوە بەیاد دەھێنینەوەو دووبارەی دەکەینەوە کە گرنگترین شت گەیشتنە بە پاک و خاوێنی، کە بریتیە لەوەی ھەستی کردووە بە گەیشتن بە پاک و خاوێنیەکە، جا ئەمە لە دەستنوێژگرتنی تەواودایە؛ وە ئەوەیە دەستنوێژگرتنی تەواوەتی، وە هەرگیز ڕێگری ئەوەتان لێناکەم ئاو لە دەم و لوت وەربدەن و غەرغەڕەی پێ بکەن، جا ئەوە دەچێتە ڕیزی شۆردنی ڕوخسارو دەوروبەری، جا وا نازانم ئەوەیان پێویستی بە فەتوادان ھەبێت، خۆ ئەگەر لەوەدا ھەڵەیەکم بدیبووایە لێی بێدەنگ نەدەبووم! ئایا محمد نێردراوی اللە (درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارە چاکەکەی و هەموو موسڵمانانیش) نەیفەرمووە: [ لولا أخاف أن أشقّ على أمّتي لأمرتُهم بالسّواك عند كل صلاة ]؟ صدق عليه الصلاة والسلام.

جا لە ئاو لە دەم و لوت وەردان و غەرغەڕەکردن پێی حیکمەتێکی گرنگ ھەیە لەلایەن اللە وە، بەھەمان شێوە ھەروەک زانست و زانیاریشم زیاتر کردن دەربارەی دەستنوێژگرتنی تەواوەتی سەبارەت بە مەسح کردنی پێیەکان بەوەی مەبەستی شۆردنی پێیەکانە بەدەست پێداھێنان و پێداخشاندنی پەنجەکانی دەست بە پەنجەکانی پێ، چونکە پیسی لەنێوان پەنجەکانی پێدا هەیە، بەتایبەتی ئەو پەنجانەی بە یەکتریەوە لکاون، بەھەمان شێوە بڕین و کردنی نینۆکەکانی دەست بۆ پیاوو ئافرەتان وەکو یەک، بەتایبەتی نینۆکەکانی دەست، وە ڕەنگ کردنی نینۆکەکانی ئافرەتانیش قەدەغە ناکەین بۆ جوانکاری، بەو مەرجەی ڕەنگ کردنەکە لەسەر نینۆکە خاوێنکراوەکان بکرێت لە پیسی، وە ھەرگیزیش ڕەنگ کردنەکە ڕێگری لە پاک و خاوێنی نینۆکەکانی ناکات، وە ھەرگیزیش ڕەنگ و بۆیەی نینۆکەکان ڕێگا لەلاچوونی ئەو پیسیە ناگرێت کە دوای ئەوە لەسەر نینۆکەکانی کۆبۆتەوە، چونکە لەبنەڕەتدا لەسەر نینۆکێکی پاک و خاوێن دایناوە، وە ئەو پیسیەی سەرلەنوێ جارێکیتر لەسەر ڕەنگ و بۆیەکە کۆدەبێتەوە دەستنوێژگرتنەکە لایدەدات، بۆیە پێویستە لەسەرتان دەستنوێژی تەواو ھەڵبگرن.

وە ئێمە نکۆڵی کردنمان لەو شێوارە مەسحکردنەی پێیەکانمان بۆ ڕوونکردنەوە بەوەی بەو شێوەیە نیە کە ئێوە پێتان وایەو دەڵێن تەنھا تەڕکردنە؛ بەڵکو شۆردنیانە، وە مەسح کردنەکەشمان بۆ پێیەکان لەم شوێنەدا بۆ ئێوە ڕوونکردەوە بەوەی مەبەستی شۆردنیانە بە دەست پێداھێنان، چونکە پێیەکان ئەو شوێنەن کە زۆرترین ئەگەری پیسبوونی ھەیە، ئەمەش بۆ گەیشتنە بە پاک و خاوێنی، وە بزانن پاک و خاوێنی لە باوەڕەوەیە بەو شێوەیەی اللە فەرمانی پێکردوون، جا گوێڕایەڵ بن و ملکەچی بن بەڵکو سەرفرازبن.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس المشاركة: : https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=324999