الموضوع: ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بێباوەڕبوون بە فرە مەزھەبی لە ئایینەکەی اللە ڕادەگەیەنێت

1

ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بێباوەڕبوون بە فرە مەزھەبی لە ئایینەکەی اللە ڕادەگەیەنێت ..

- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
26 - 03 - 1433 کۆچی
19 - 02 - 2012 زایینی
04:36 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=34354
ــــــــــــــــــ


ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بێباوەڕبوون بە فرە مەزھەبی لە ئایینەکەی اللە ڕادەگەیەنێت ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاکەکەی و هەموو نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان و کەس و کارە پاکەکانیان و هەموو موسڵمانان لە پێشین و پاشینەکان و جیهانی سەروو تا ئەو ڕۆژەی اللە لەسەر ئایینەکەیان لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات، دواتر..

چەند ڕۆژێک پێش ئێستاو لەژێر پارێزگاری اللە و سەرپەرشتیەکەی گەڕاینەوە، چاوەڕێش دەکەین بزانین اللە چی دەکات، فەرمانەکانیش ھەر بۆ لای اللە دەگەڕێنەوە لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن و دوای دەرکەوتنیش تا ڕۆژی دوایی، جا فەرمانەکان ھەمووی بۆ اللە یە لە سەرەتاو پێش و دوایی، بەڕاستی اللە فەرمانەکەی بە ئەنجام دەگەیەنێت بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن.

وە ئەی خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە (نجيب علي العقبي) ئەگەر تۆ لە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکانیت لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن ئەوا بێباوەڕیت بە فرە مەزھەبی لە ئایینەکەی اللە ڕابگەیەنە تا اللە لە سزاکەی ڕزگارت بکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِن بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ۚ وَأُولَـٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿١٠٥﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

جا ئەی (عقبي) مەبە بەوکەسانەی: {مِنَ الَّذِينَ فَرَّقُوا دِينَهُمْ وَكَانُوا شِيَعًا ۖ كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ ﴿٣٢﴾} [الروم].

بەڕاستی من ئامۆژگاریکارێکی ئەمینم بۆت، چونکە دەتبینم دەمارگیریت بۆ مەزھەبی قورئانی هەیە، بەھەمان شێوە فەتوای ئەوە دەدەی شیعەو سوننە بریتین لەوانەی خەشنم لێگیراون! لەکاتێکدا تۆ لەم ھەڵسوکەوتەدا هەڵەیت کە وادەکات شیعەو سوننە لە شوێنکەوتنی مەھدی چاوەڕوانکراو ڕابکەن، جا لە اللە بترسەو پارێزکار بە، جا ئەوان برای ئێمەن لە ئایینەکەی اللە، جا ئایا بەم ھەڵسوکەوتەت دەبینی ئەوان بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی بکەی؟ حاشا للە.. ئەوە ھیچ حیکمەت و داناییەکی لە بانگەوازکردن بۆ لای اللە تێدا نیە، وە ئەی پیاو لەڕاستیدا فیرعەون بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکردو دەیوت: {فَقَالَ أَنَا رَبُّكُمُ الْأَعْلَىٰ ﴿٢٤﴾} [النازعات].

جا لەگەڵ ئەوەش دەبینین اللە ئامۆژگاری پێغەمبەرەکەی موساو برایەکەی ھاڕون درودو سڵاویان لێبێت دەکات بە نەرم و نیانی قسە لەگەڵ فیرعەون بکەن، جا اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَّيِّنًا لَّعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَىٰ ﴿٤٤﴾} صدق الله العظيم [طه].

چونکە ھەڵسوکەوتی بانگەوازکردن بۆ لای اللە ڕەوانیە بە دوورخستنەوەی خەڵکی بێت، لەبەرئەوەی دوورخستنەوەی خەڵکی ھیچ حیکمەت و داناییەکی تێدا نیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {ادْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ ۖ وَجَادِلْهُم بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ ﴿١٢٥﴾} صدق الله العظيم [النحل].

جا لە اللە بترسە خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە، وە شوێن ئیمام مەھدی بکەوەو بێباوەڕبوون بە فرە مەزھەبی لە ئایینەکەی اللە ڕابگەیەنە، جا دەمارگیر مەبە بۆ مەزھەبی قورئانی، نە بۆ مەزھەبی سوننی و نە بۆ مەزھەبی شیعی، بەڵکو موسڵمانبە بە بێ خوارو خێچی و ئەملاو ئەولا.

وە خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە (نجيب علي العقبي)، ھەرگیز لەبەرامبەر باوەڕهێنان بە ئایینی ئیسلام ناتوانن قەناعەت بە خەڵکی بێنن لەکاتێکدا خەڵکی موسڵمانان دەبینن نەفرەت لە یەکتری دەکەن و بە بێباوەڕ باسی یەکتری دەکەن، ھەروەک تۆ باسی سوننەو شیعە دەکەیت بەوەی بریتین لە خەشم لێگیراوەکان، پەنا دەگرم بە اللە لە خەشنم و توڕەییەکەی، بەڵام منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی دەڵێم: ئەی خۆشەویستەکانم لە ئایینی اللە سوننەو شیعەو قورئانیەکان و هەموو ئەوانەی خاوەنی مەزھەبی ئیسلامین وەرن بۆ لای وشەیەک کە یەکسانە لەنێوانمان و نێوان ھەموو خەڵکی جیھان بەوەی کەس نەپەرستین جگە لە اللە بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێین، وە شوێنم بکەون بۆ ڕێگای ڕاست و دروست لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی لای پەروەردگارەکەم ڕێنماییتان دەکەم، جا ئیمام مەھدی قورئانی نیە، وە ئیمام مەھدی سوننیش نیەو شیعیش نیە، بەڵکو موسڵمانێکە بەبێ خوارو خێچی، وە لە موشریک و ھاوبەشدانەران نیم؛ ئەوانەی ئایینەکەیان بۆ چەندین دەستەو حزبی جیا جیا دابەشکردووەو هەر دەستەو حزبێکیش بەوەی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە.

وە شوێنکەوتنیشم بۆ کتێبی تەورات و ئینجیل و قورئانی گەورەو فەرموودەکانی بەیانی سوننەتی پێغەمبەر ڕادەگەیەنم، تەنھا ئەوەی لە تەورات یان ئینجیل یان لە فەرموودەکانی سوننەتی پێغەمبەر دژو پێچەوانە بێت، جا شاھێد بن و بەسیشە اللە شاھێد بێت لەسەر ئەوەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بێباوەڕبوونی تەواوەتی ڕادەگەیەنێت بەوەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە، جا ئەگەر ئەم دژو پێجەوانەیە لە تەورات بێت یان لە ئینجیل یان لە سوننەتی پێغەمبەر، چونکە ئەوانەی دژو پێچەوانەن لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە بزانن قسەو فەرموودەیەکی ھەڵبەستراوەو لەلایەن جگە لە اللە وە پێتان گەیشتووە، بەو مانایەی لەلایەن شەیتانەوە لەسەر زمانی دۆست و پاڵپشتەکانی، ئەوانەی لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و بێباوەڕی پیلانەکەشیان دەشارنەوە تا لەبەرامبەر شوێنکەوننی مەحکەمی زیکری کتێبەکەی اللە ڕێگری لە مرۆڤایەتی بکەن.

ڕەنگە خۆشەویستەکەم (نجيب علي العقبي) بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "لەسەرخۆ لەسەرخۆ ئەی ئیمامەکەم ناصر محمد یەمانی، بەڵکو اللە فەرمانی بە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - کردووە تەنها شوێن قورئان بکەوێت و فەرمانی پێنەکردووە شوێن تەوراتیش بکەوێت". دوای ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم:: بەڵکو اللە فەرمانی بە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - کردووە شوێن تەوراتیش بکەوێت. وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلْ فَأْتُوا بِكِتَابٍ مِّنْ عِندِ اللَّـهِ هُوَ أَهْدَىٰ مِنْهُمَا أَتَّبِعْهُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٤٩﴾} صدق الله العظيم [القصص].

بەھەمان شێوە اللە فەرمانی پێکردووە شوێن ئینجیلیش بکەوێت، جا لەم شوێنە تەنها دەربارەی تەورات قسەی کردووە، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلْ فَأْتُوا بِكِتَابٍ مِّنْ عِندِ اللَّـهِ هُوَ أَهْدَىٰ مِنْهُمَا أَتَّبِعْهُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٤٩﴾} صدق الله العظيم.

بەڵام لەم شوێنەدا لە ئایەتەکان وردبەرەوه. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَمَّا جَاءَهُمُ الْحَقُّ مِنْ عِندِنَا قَالُوا لَوْلَا أُوتِيَ مِثْلَ مَا أُوتِيَ مُوسَىٰ ۚ أَوَلَمْ يَكْفُرُوا بِمَا أُوتِيَ مُوسَىٰ مِن قَبْلُ ۖ قَالُوا سِحْرَانِ تَظَاهَرَا وَقَالُوا إِنَّا بِكُلٍّ كَافِرُونَ ﴿٤٨﴾ قُلْ فَأْتُوا بِكِتَابٍ مِّنْ عِندِ اللَّـهِ هُوَ أَهْدَىٰ مِنْهُمَا أَتَّبِعْهُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٤٩﴾ فَإِن لَّمْ يَسْتَجِيبُوا لَكَ فَاعْلَمْ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهْوَاءَهُمْ ۚ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنِ اتَّبَعَ هَوَاهُ بِغَيْرِ هُدًى مِّنَ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ﴿٥٠﴾ وَلَقَدْ وَصَّلْنَا لَهُمُ الْقَوْلَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ ﴿٥١﴾ الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ مِن قَبْلِهِ هُم بِهِ يُؤْمِنُونَ ﴿٥٢﴾ وَإِذَا يُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ قَالُوا آمَنَّا بِهِ إِنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّنَا إِنَّا كُنَّا مِن قَبْلِهِ مُسْلِمِينَ ﴿٥٣﴾ أُولَـٰئِكَ يُؤْتَوْنَ أَجْرَهُم مَّرَّتَيْنِ بِمَا صَبَرُوا وَيَدْرَءُونَ بِالْحَسَنَةِ السَّيِّئَةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ ﴿٥٤﴾ وَإِذَا سَمِعُوا اللَّغْوَ أَعْرَضُوا عَنْهُ وَقَالُوا لَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ سَلَامٌ عَلَيْكُمْ لَا نَبْتَغِي الْجَاهِلِينَ ﴿٥٥﴾} صدق الله العظيم [القصص].

بەھەمان شێوە اللە فەرمانی بە جولەکەو نەصاراکان کردووە شوێن تەورات و ئینجیل و قورئانی گەورە بکەون. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَسْتُمْ عَلَىٰ شَيْءٍ حَتَّىٰ تُقِيمُوا التَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ ۗ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيرًا مِّنْهُم مَّا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ طُغْيَانًا وَكُفْرًا ۖ فَلَا تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ ﴿٦٨﴾} صدق الله العظيم [المائدة].

جا نەمان بینی اللە فەرمان بە نێردراوەکەی بکات کوفر بە تەورات و ئینجیل بکات، بەڵکو فەرمانی پێکردووە کوفر بەوە بکات کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە، جا لەپاش ئەوە بانگەوازیان دەکات بۆ حوکم کردن بۆلای قورئانی گەورە تا سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لە تەورات و ئینجیل لەسەری جیاوازو ناکۆکن دادوەری لە نێوانیان بکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ هَـٰذَا الْقُرْآنَ يَقُصُّ عَلَىٰ بَنِي إِسْرَائِيلَ أَكْثَرَ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿٧٦﴾ وَإِنَّهُ لَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ﴿٧٧﴾ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِي بَيْنَهُم بِحُكْمِهِ ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ ﴿٧٨﴾} صدق الله العظيم [النمل].

بەڵکو اللە قورئانی گەورەی کردووە بە سەرچاوە (مەرجەع) و حوکمێکی زاڵ بەسەر تەورات و ئینجیلدا، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ ۖ فَاحْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللَّـهُ} صدق الله العظيم [المائدة:48].

ھەرچەندە تەورات و ئینجیل دەستکاری و ساختەکاری زۆری بۆ کراوە بەڵام اللە فەرمانی پێنەکردوون نکۆڵی لەو حەقانە بکەن کە تێیاندا هاتووەو تێکەڵ بە بەتاڵەکانیان کراون؛ بەڵکو تەنھا لەو بەتاڵە ھەڵبەستراوانەی لەلایەن جگە لە اللە وەیە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُم بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِندِ اللَّـهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِندِ اللَّـهِ وَيَقُولُونَ عَلَى اللَّـهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿٧٨﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ يَكْتُبُونَ الْكِتَابَ بِأَيْدِيهِمْ ثُمَّ يَقُولُونَ هَـٰذَا مِنْ عِندِ اللَّـهِ لِيَشْتَرُوا بِهِ ثَمَنًا قَلِيلًا ۖ فَوَيْلٌ لَّهُم مِّمَّا كَتَبَتْ أَيْدِيهِمْ وَوَيْلٌ لَّهُم مِّمَّا يَكْسِبُونَ ﴿٧٩﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

جا بەوپێیەی (تەورات و ئینجیل) لە دەستکاری و شێواندن پارێزراو نین، بۆیە اللە قورئانی گەورەی کردووە بە سەرچاوە (مەرجەع) بۆ تەورات و ئینجیل، وە ئەوەی لەناویان دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورەیە ئەوا قسەو فەرموودەی ھەڵبەستراون بەناوی اللە وە لەلایەن گەلێکی ترەوە، بەھەمان شێوە اللە مەحکەمی قورئانی گەورەی کردووە بە سەرچاوە (مەرجەع) بۆ فەرموودەکانی سوننەتی پێغەمبەر، چونکە فەرموودە ڕاست و دروستەکانی سوننەتی پێغەمبەر بۆ ئەوە هاتوون تا بەیانی ئایەتەکانی قورئان زیاتر بکەن، کە بە ھەمان شێوە ئەم فەرموودانەش لەلایەن اللە وەن و پێغەمبەر بە ویست و ئارەزووی خۆی لە ئایینەکەی اللە قسەی نەکردووە؛ نە لە کتێبەکەی اللە نە لە سوننەت
درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، بەڵام فەرموودەکانی سوننەتی پێغەمبەر لە دەستکاری و شێواندن پارێزراو نین، بۆیە اللە فەتوای ئەوەی بۆ داون ئەگەر فەرموودەیەکی پێغەمبەرتان بینی دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئان بوو ئەوا بزانن ئەم فەرموودەیە فەرموودەیەکی پێغەمبەر نیەو لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە نەهاتووە، بەڵکو فەرموودەیەکی ھەڵبەستراوە لەلایەن شەیتانەوەو لەلایەن جگە لە اللە وەیە، وە اللە فەتوای ئەوەی بۆ داون فەرموودەکانی پێغەمبەری لە دەستکاری و شێواندن بۆ نەپاراستوون، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {مَّن يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّـهَ ۖ وَمَن تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا ﴿٨٠﴾ وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾ وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿٨٣﴾} صدق الله العظيم [النساء].

وە ئەی خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە (نجيب)، ببە کەسێکی ژیرو ھۆشمەندو بە یەکەوە بە حەق و بەتاڵ لە سوننەتی پێغەمبەر بێباوەڕ مەبە بۆ ئەوەی لە نەزانان نەبیت؛ بەڵکو بێباوەڕیت ڕابگەیەنە بەوەی لە سوننەتی پێغەمبەر دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە، وە شوێنکەوتنت بۆ کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی ڕابگەیەنە، جا بێباوەڕ مەبە بە سوننەتی نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - تا بەو ھۆیەوە لە سزادراوان نەبیت، چونکە لەوکاتەی بێباوەڕ دەبیت بە فەرموودەیەکی ڕاست و دروست بێگومان لەوکاتەدا بێباوەڕبوویت بە ئایەتێکی قورئانی گەورە، لەسەر ئەوە نموونەیەکت بۆ دەھێنمەوە. محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [يا فاطمة بنت محمد اعملي فإني لا أغني عنك من الله شيئاً] صدق عليه الصلاة والسلام.

جا ئەی (عقبي) ئەگەر تۆ بێباوەڕ بوویت بەم فەرموودەیەی باپیرەم ئەوا بەڕاستی تۆ بێباوەڕبوویت بەم فەرموودەیەی پەروەردگارەکەم لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە: {لَن تَنفَعَكُمْ أَرْحَامُكُمْ وَلَا أَوْلَادُكُمْ ۚ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يَفْصِلُ بَيْنَكُمْ ۚ وَاللَّـهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ ﴿٣﴾} صدق الله العظيم [الممتحنة].

بۆیە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [يا فاطمة بنت محمد اعملي فإني لا أغني عنك من الله شيئاً] صدق عليه الصلاة والسلام.

جا ئەی خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە (نجيب علي العقبي) نابینی بەڕاستی قورئان و سوننەتی ڕاست و دروستی پێغەمبەر ھەردووکیان نور لەسەر نورن؟ بۆیە لە سوپاسگوزارانبە بەوەی اللە تۆی لەم ئوممەتە داناوە کە مەھدی چاوەڕوانکراوی بۆ ڕەوانەکردوون، وە لە سوپاسگوزاران بە بەوەی اللە تۆی بەسەر بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن ئاگادارکردۆتەوە، وە لە سوپاسگوزاران بە کە اللە تۆی کردووە بە یەکیک لە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، جا بۆ ئیمام مەھدی حەقی لای پەروەردگارەکەتان نیە شوێن ویست و ئارەزووەکانی ئێوە بکەوێت تا ڕازیتان بکات، چونکە اللە شایستەترە بە ڕازی کردن ئەگەر ئێوە بڕواتان بە اللە و ڕۆژی دوایی ھەیە، جا نکۆڵی لە سوننەتی ڕاست و دروستی پێغەمبەر مەکەن و شوێن کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەی بکەون درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 02:36 PM
2

ھۆشداری ئیمام مەهدی بۆ (أفلاطون) کە بانگەواز بۆ مەزھەبیەت لە ئایینەکەی اللە و جیاوازی و پارچەکردن و بەش بەشبوونی باوەڕداران دەکات ..

- 2 -
ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی
24 - 11 - 1431 کۆچی
01 - 11 - 2010 زایینی
06:36 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=9471
________


ھۆشداری ئیمام مەهدی بۆ (أفلاطون) کە بانگەواز بۆ مەزھەبیەت لە ئایینەکەی اللە و جیاوازی و پارچەکردن و بەش بەشبوونی باوەڕداران دەکات ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە، درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی و هەموو موسڵمانان..

ئەی (أفلاطون)! لە اللە بترسەو پارێزکاربە ئەی ئەو کەسەی بانگەوازی موسڵمانان دەکەی بۆ مەزھەبە شیعیەکەت و پێشت وایە ئێوە لەسەر شتێکن، لەکاتێکدا لەسەر ھیچ شتێک نین، جا جنێو بە ئەھلی سوننەو جەماعە مەدە، وە وێنەی تۆ وەکو کەسێکی کوێرو نابینایە کە جنێو بە پیاوێکی تر دەدات لەکاتێکدا ئەویش کوێرو نابینایە، جا لەپاش ئەوە پێی دەڵێت ئەی کوێر، ھەرچەندە خۆشی وەکو ئەو چاوەکانی کوێرن، جا بەھەمان شێوە ئێوەش وان، جا شیعەو سوننە وەکو جولەکەو نەصاراکانن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَقَالَتِ الْيَهُودُ لَيْسَتِ النَّصَارَى عَلَى شَيْءٍ وَقَالَتِ النَّصَارَى لَيْسَتِ الْيَهُودُ عَلَى شَيْءٍ وَهُمْ يَتْلُونَ الْكِتَابَ كَذَلِكَ قَالَ الَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ مِثْلَ قَوْلِهِمْ فَاللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفوُنَ} صدق الله العظيم [البقره:113].

بەڵام ئەی (أفلاطون) ئەوان بە هەموویانەوە لەسەر ھیچ شتێک نین، جا ئەگەر جولەکە بن یان نەصاراکان، وە ئایا دەزانی بۆچی ئەوان لەسەر ھیچ شتێک نین؟ چونکە نە پەیڕەوی لە کتێبی تەورات دەکەن نە لە ئینجیلیش، بەڵکو وردبوونەوەو بیرکردنەوەیان لە تەورات و ئینجیل پشتگوێ خستووە، ئەمەش لەپێش دەستکاری کردن و شێواندنەکەی، جا ھێشتا ھەر بەڵگەی اللە یە لەسەریان ئەگەر پەیڕەوی نەکەن، وە ئەگەر پەیڕەویان نەکرد ئەوا لەسەر ھیچ شتێک نین، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَسْتُمْ عَلَى شَيْءٍ حَتَّىَ تُقِيمُواْ التَّوْرَاةَ وَالإِنجِيلَ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُمْ وَلَيَزِيدَنَّ كَثِيراً مِّنْهُم مَّا أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ طُغْيَاناً وَكُفْراً فَلاَ تَأْسَ عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ} صدق الله العظيم [المائدة:68].

بەھەمان شێوە شیعەو سوننەو جەماعەو ھەموو مەزھەبە ئیسلامیەکانیش، ئەوانەی شوێن جولەکەو نەصاراکان کەوتوون و ئایینەکەیان بۆ چەندین بەش و دەستەی جیاجیا دابەشکردووەو هەر دەستەو حزبێکیش بەوەی خۆی لەلایەتی خۆشحاڵە، جا ئەوانە لەسەر ھیچ شتێک نین تا ئەوکاتەی پەیڕەوی لە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە دەکەن، ئەوانەی پشتگوێیان خستووەو لە دەریای کتێبەکانی تری وەکو بحارولئەنوار یان کتێبی بوخاری و موسلیم قوڵ دەبنەوە، جا بەتوندی دەستیان پێوە گرتوون ھەرچەندە جیاوازو دژیش بن لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە! جا دواتر ھەموویان دەڵێن کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانێت تەنھا اللە نەبێت، ھەرچەندە ئایەتەکەش ئایەتێکی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرایە کە ڕواڵەتەکەی وەکو ناوەوەیەتی، بەڵام دواتر دەڵێن قورئان چەندین لێکدانەوەی جۆراو جۆری ھەیە، ئەمەش چونکە نایانەوێت دەست بەھیچ شتێکی تر بگرن تەنھا کتێبی بحارولئەنوار نەبێت ھەروەک شیعەکان، یان کتێبی بوخاری و موسلیم نەبێت ھەروەک سوننەو جەماعە، بەڵام لەوکاتەی ئایەتێک دێت و وەکو ئەوەیە کە لەلایانە ئەوکاتە خێرا دەیانبینی دەڵێن (اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی)، بەڵام لەوکاتەی ئایەتێک دژو پێچەوانەی ئەوەیە کە لەلایانە پشتی لێهەڵدەکەن وەک بڵێی گوێشیان لێی نەبووە! ئەوانە وێنەیان وەکو ئەو جولەکەو نەصارایانەیە کە بڕوایان بە ھەندێکی کتێب ھەیەو پشتیش دەکەنە ھەندێکی.

جا لە اللە بترسەو پارێزکاربە ئەی (أفلاطون)، وە ھەرگیزاو ھەرگیزیش ڕێگات پێنادەین لە ماڵپەڕەکەمان جنێو بە ئەھلی سوننەو جەماعە بدەیت، وە ھەرگیزیش ڕێگات پێنادەین بانگەوازی موسڵمانان بکەیت بۆ فرە مەزھەبی و بانگەوازیان بکەی بۆ مەزھەبەکەت مەزھەبی شیعی، ئایا نازانی منی ئیمام مەھدی ناصر محمـد یەمانی بە تەواوی بێباوەڕم بە فرە مەزھەبی لە ئایینی ئیسلامی ڕاست و ڕێک بەبێ خوارو خێچی، ھیچیشم لانیە تەنھا ئەوە نەبێت اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی و نێردراوەکەی درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی، جا لەسەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی ئەو بانگەوازی مرۆڤایەتی بۆ لای پەروەردگارەکەیان دەکەم پایەبەرزی بۆی، کە کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەیەتی، وە ناڵێم من لە شیعەم و ناشڵێم من لە سوننەم، بەڵکو دەڵێم من لە موسڵمانانم، جا ئایا قسەیەکی چاکتر لەم قسەیە دەبینن؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلاً مِّمَّن دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحاً وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ} صدق الله العظيم [فصلت:33].

جا ئایا بەیانی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەزانی: {وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ}؟

ئەوە بە مانای بۆ ئەو زانا موسڵمانەی بانگەوازی خەڵکی بۆ ئیسلام دەکات ڕەوانیەو نابێت بڵێت من لە شیعەم و ناشبێت بڵێت من لە سوننەم، بەڵکو دەڵێت: من لە موسڵمانانم، جا لە اللە بترسن و پارێزکاربن ئەی گەلی ئەوانەی جیاوازو ناکۆک بوون لە ئایینەکەتان دوای ئەوەی لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە بەڵگەو نیشانەو ڕوونکردنەوەتان بۆ هات، جا ئەو فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بیرخۆتان بخەنەوە: {وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ تَفَرَّقُوا وَاخْتَلَفُوا مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ} صدق الله العظيم [آل عمران:105].

جا چۆن دەتانەوێت خەڵکی والێبکەن قەناعەت بە ئایینەکەتان بهێنن لەکاتێکدا ئایینەکەتان بۆ چەندین بەش و پارچەو دەستەو حزبی جیاواز دابەشکردووە، وە ھەر یەکێکیشتان کوفر بەوەی تر دەکات و دەڵێت لەسەر ھیچ شتێک نیە؟ جا چۆن دەتانەوێت مرۆڤایەتی والێبکەن قەناعەت بەوە بێنن شوێن ئەو زیکرە بکەوێت کە ئێوە پشتگوێتان خستووە ئەی ئەوانەی اللە ڕایسپاردوون تا بە ھەموو خەڵکی جیھانی بگەیەنن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِلْعَالَمِينَ (27) لِمَنْ شَاءَ مِنْكُمْ أَنْ يَسْتَقِيمَ(28)} صدق الله العظيم [التكوير].

جا لە اللە بترسن و پارێزکاربن و ئایینەکەتان بۆ چەندین بەشی جیاجیا دابەش مەکەن، وە وەڵامی بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بدەنەوە بۆ حوکم کردن لەنێوانتان سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن، جا لەنێوانان حوکمەکانی اللە تان لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە بۆدەردەهێنم، بەدڵنیاییەوە ڕاستیش دەکەین، وە ئەگەر منتنان نەبینی بە دەسەڵاتی زانستی مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بەسەرتاندا زاڵ بم ئەوکاتە مەھدی چاوەڕوانکراو نیم، جا ڕەوانیەو ناکرێت و نابێت بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو شوێنکەوتەی ویست و ئارەزووەکانی ئێوە بێت، ھەرچەندە دەستەو بەشەکانیشتان زۆربن، جا پێوەری زانین و ناسینی ڕێگای ڕاست بەپێی زۆرینە نیە، بەڵکو پێوەری ڕاست و دروست بۆ زانین و ناسینی ڕێگای ڕاست دەسەڵاتی زانستە نەک بە پێی زۆرینەیی ئەی ئەوانەی خاوەنی زانستی گوماناوین ھەروەک ئێوە وایدادەنێن بەپێی زۆرینەیە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِن تُطِعْ أَكْثَرَ مَن فِي الْأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَن سَبِيلِ اللَّـهِ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ ﴿١١٦﴾إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ مَن يَضِلُّ عَن سَبِيلِهِ ۖ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ ﴿١١٧﴾فَكُلُوا مِمَّا ذُكِرَ اسْمُ اللَّـهِ عَلَيْهِ إِن كُنتُم بِآيَاتِهِ مُؤْمِنِينَ ﴿١١٨﴾وَمَا لَكُمْ أَلَّا تَأْكُلُوا مِمَّا ذُكِرَ اسْمُ اللَّـهِ عَلَيْهِ وَقَدْ فَصَّلَ لَكُم مَّا حَرَّمَ عَلَيْكُمْ إِلَّا مَا اضْطُرِرْتُمْ إِلَيْهِ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا لَّيُضِلُّونَ بِأَهْوَائِهِم بِغَيْرِ عِلْمٍ ۗ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِالْمُعْتَدِينَ ﴿١١٩﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

یان ئێوە نازانن بەیانی ئەوە چیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرمویت: {إِن يَتَّبِعُونَ إِلاَّ الظَّنَّ}؟

جا ئەوە مەبەستی زانستە گوماناویەکانە، ئەوانەی ئەگەری ڕاست و ھەڵە ھەڵدەگرن، بەڵام اللە فەتوای ئەوەی بۆ داون گومان ھیچ سودێکی لەبەرامبەر زانینی ڕاستی نیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا يَتَّبِعُ أَكْثَرُهُمْ إِلاَّ ظَنّاً إَنَّ الظَّنَّ لاَ يُغْنِي مِنَ الْحَقِّ شَيْئاً} صدق الله العظيم [يونس:36].

بۆیە دەبینن ئیمام مەھدی سەرکەوتنی پێشوەختە لە گفتوگۆکردن بەسەر ئێوەدا ڕادەگەیەنێت، ئایا دەزانن لەبەرچی؟ چونکە من دڵنیام لە دەسەڵاتی زانستەکەم بەوەی حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەمەوە بەبێ بوونی ھیچ گومان و دوودڵیەک، وە لەوەشدا نھێنی زاڵ بوونەکەی ئیمام مەھدی ھەیە بەسەر ئێوەدا بە حەق، بەڵام بەداخەوە موسڵمانان مەھدیەکی چاوەڕوانکراویان دەوێت شوێن ویست و ئارەزووە گوماناویەکانیان بکەوێت، وە دەیانەوێت زاناکانیان ئەو لەنێو خەڵکیدا هەڵبژێرن، وە دەیانەوێت شێخ و ڕیش سپیەکانیان ئەو فێربکەن، پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارم! جا ئەگەر زاناکانیان مامۆستای ئیمام مەھدی بن کەواتە چۆن ئیمام مەهدی دەتوانێت سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن حوکم و دادوەری لەنێوانیان بکات؟ جا ئایا حوکم و دادوەریەکەی ئەو لەبەرئەوە نیە چونکە لەوان زاناترە؟ کەواتە چۆن ئەو لەوان زاناتر دەبێت ئەگەر بێتو ئەوان بەیانی قورئانی فێر بکەن؟! دوورەو زۆر دوورە؛ بەڵکو مامۆستا حەقەکەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی لای پەروەردگارەکەتان بریتیە لە اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە زەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتری زاناو دانای کاربەجێ، کە پەروەردگاری من و پەروەردگاری ئێوەشە بە وەحی تێگەیشتن نەک وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراو ئەی ئەوانەی بەربەست لەڕێگای ڕاست دادەنێن، جا ھۆشداری ئەوە بن.. پاشان ئەی (أفلاطون) هۆشداری بانگەواز کردن بە بۆ لای مەزھەبیەت لە مێزی گفتوگۆی جیھانی، بەڵکو ئێمە ئەم ماڵپەڕەمان بۆ گفتوگۆکردن ئامادەکردووە، تا بانگەوازی مرۆڤایەتی بکەین بۆ شوێنکەوتنی زیکری کتێبەکەی اللە، وە ئەگەر ڕەتت کردەوەو بەردەوام بوویت لەسەر ئەوە دواتر لە مێزی گفتوگۆکە هەڵتدەکێشین، وەکو درەختێکی پیس کە لە زەوی ھەڵکێشرابێت و فڕێدرابێتە سەر زەوی و بەھیچ بارێکدا خۆی نەگرێت.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە لە زەوی؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
________________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 02:36 PM