ئیمام ناصر محمد یەمانی
16 - 05 - 1434 کۆچی
27 - 03 - 2013 زایینی
03:27 بەیــانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?t=11870
ــــــــــــــــــــــ
وەڵامی ئیمام بۆ پرسیارێکی (نجيب العقبي): ئایا اللە دەتوانێت شتێکی وەکو خۆی دروست بکات ؟
بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەران لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە یان لەسەر، وە لەسەر کەس و کارەکانیان و هەموو موسڵمانان، جیاوازی ناکەین لەنێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی و ئێمەش موسڵمانی ملکەچین بۆی، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، دوای ئەوە..
ئەی نەجیب ببە کەسێکی ژیرو ھۆشمەندو مافەکانی پەروەردگاری خۆشەویست پێشێل مەکە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی، جا ئەی نەجیب با وادابنێین ئەو اللە یەی ھیچ شتێک ھاوشێوەی نیە شتێکی وەکو خۆی لە سیفاتەکانی و زاتی خۆی ھێناکایەوە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! بەڵام ئەگەر وامان دانا اللە ئەوەی کردو شتێکی وەکو خۆی لە زات و سیفاتەکانیدا دروستکرد ئەوکاتە بەھەمان شێوە (ئەویش دەبێتە دروستکراوێکی تازە) جا بەھەمان شێوە (وەکو ئێمەو دروستکراوانی تر) مافەکانی اللە دەکەوێتە سەر ئەم دروستکراوە نوێیەو لەسەریەتی تەنھا اللە بپەرستێت بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێت، ئەمەش چونکە اللە خۆی ئەوی دروستکردووە، کەواتە ئەویش دەبێتە دروستکراوێکی نوێ و بەھەمان شێوە دەبێتە بەندەیەکی اللە کە خۆی دروستی کردووە، وەکو چۆن ئێمە بەندەی ئەو اللە یەین و بۆ پەرستنی خۆی دروستی کردووین، جا ڕەوانیەو ناکرێت و نابێت لەگەڵ اللە ئەویش پەرستراو بێت، لەکاتێکدا ئەویش دروستکراوێکە، چونکە ھەردەبێت دروستکارو بەدیھێنەری حەق تاکە دروستکار بێت کە ھیچ شتێک لەپێش ئەوەوە نیە تا دروستی کردبێت.
کەواتە تایبەتمەندیەکانی اللە ی پەرستراوی تاک و تەنھا کەسی تری پێ وەسف ناکرێت تەنھا اللە ی تاک و تەنھای زۆر بەتوانا نەبێت کە نە کەسی لێبووەو نە لە کەسیش بووە، وە ھیچ کەس و شتێکیش ھاوشێوەو هاوتای ئەو نیە.
وە ئەی قورئانی بەڕێز (نجيب العقبي)، وەڵامەکەمان بۆ تۆ بە وەڵامێکی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی کۆتایی پێدەھێنین کە دەفەرموێت: {وَجَعَلُوا لِلَّـهِ شُرَكَاءَ الْجِنَّ وَخَلَقَهُمْ ۖ وَخَرَقُوا لَهُ بَنِينَ وَبَنَاتٍ بِغَيْرِ عِلْمٍ ۚ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يَصِفُونَ ﴿100﴾بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُن لَّهُ صَاحِبَةٌ ۖوَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ﴿101﴾ذَٰلِكُمُ اللَّـهُ رَبُّكُمْ ۖ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ ۚوَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ﴿102﴾لَّا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ ۖ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ ﴿103﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].
وە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أَمَّن يَمْلِكُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَمَن يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيِّتَ مِنَ الْحَيِّ وَمَن يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ۚ فَسَيَقُولُونَ اللَّـهُ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ ﴿31﴾فَذَٰلِكُمُ اللَّـهُ رَبُّكُمُ الْحَقُّ ۖ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ ﴿32﴾} صدق الله العظيم [يونس].
{ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ }
{ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ }
{ فَمَاذَا بَعْدَ الْحَقِّ إِلَّا الضَّلَالُ }
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة