ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - جمادى الأولى - 1437 کۆچی
15 - 12 - 2016 زایینی
05:18 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=245297
ــــــــــــــــــــ
هۆشداری و ئاگادارکردنەوەو مژدەی سەرکەوتنێکی گەورە، جا وەڵامی فەرمانەکەی اللە بدەنەوە ئەی گەلی موسڵمانان، وە ئاشتەوایی لەگەڵ یەکتری بکەن بۆ ئامادەباشی دەرچوون و ڕاپەڕین بۆ شەڕکردن لەگەڵ دوژمنی اللە و دوژمنەکەتان و سەربازەکانی ..
بە ناوی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ، ئەی موسڵمانان ئەی موسڵمانان ئەی موسڵمانان، ھەسارەی سزا نزیکبۆتەوە، ھەسارەی سزا نزیکبۆتەوە، جا لە اللە بترسن ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان، وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەی اللە قورئانی گەورە بدەنەوە، وە پەندو وانە لە سزای کاریگەریەکان (التناوش) وەربگرن بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەسارەی سزای سەقەر، بەرلەوەی لەگەڵ ئەو شەیتانە مرۆڤانە لەناوتان ببات کە ژمارەیان گەیشتۆتە پەنجا لە سەدی خەڵکی ئەو سەردەمە، وە ئەوانی تریش بێباوەڕن لەسەر گومڕایی، یان موسڵمانی گومڕان و کەمێکیان لە ھیدایەتدراوانن، وە بە موسڵمانانیش دەڵێین ئایا بڕواتان بەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز ھەیە: {وَلَوْ تَرَىٰ إِذْ فَزِعُوا فَلَا فَوْتَ وَأُخِذُوا مِن مَّكَانٍ قَرِيبٍ ﴿٥١﴾ وَقَالُوا آمَنَّا بِهِ وَأَنَّىٰ لَهُمُ التَّنَاوُشُ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ ﴿٥٢﴾ وَقَدْ كَفَرُوا بِهِ مِن قَبْلُ ۖ وَيَقْذِفُونَ بِالْغَيْبِ مِن مَّكَانٍ بَعِيدٍ ﴿٥٣﴾ وَحِيلَ بَيْنَهُمْ وَبَيْنَ مَا يَشْتَهُونَ كَمَا فُعِلَ بِأَشْيَاعِهِم مِّن قَبْلُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا فِي شَكٍّ مُّرِيبٍ ﴿٥٤﴾} صدق الله العظيم [سبأ].
جا ئەگەر وەڵامی موسڵمانان ئەوە بێت: "چۆن بڕوامان بەم فەرموودەیە نیە کە بریتیە لە فەرموودەیەک لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوەو لە مەحکەمی قورئانی گەورە دەیبینین؟". جا لەپاش ئەوە بەڵگە بەسەر موسڵماناندا جێبەجێ دەکەین و دەڵێین: "کەواتە ئێوە زانیتان بێگومان کاریگەری لەنێوان زەوی و ھەسارەی سزا بوونی هەیە بە کەمێک پێش تێپەڕبوونەکەی بە ئاسمانی زەوی مرۆڤدا، جا ئاگاداربن گۆڕانکاریەکانی کەش و ھەواو جیۆلۆجی و کارۆموگناتیسی و فەلەکی بەھۆی ڕوودانی کاریگەریەکانی هەسارەی سزاوەیە (التناوش) لەگەڵ خۆرو مانگ و زەوی، جا ئایا دەتانەوێت تا ئەوکاتەی لەگەڵ شەیتانە مرۆڤەکان لە شوێنێکی نزیکەوە دەتانگرێت چاوەڕێ بکەن تا ئەوکات باوەڕبێنن و شوێنی حەقی لای پەروەردگارەکەتان بکەون، یان لەگەڵ بێباوەڕان بە سزایەکی بەئێش و ئازار سزاتان بدات؟ ئایا نازانن ھەسارەی سەقەر لە ھەموو ھەسارەکانی تر جیاوازە؟ ئایا نازانن ئەو ھەسارەیە بەسەر ئەوەدا زاڵ دەبێت و دەیبێت کە لە دڵەکانتاندایە، لەوکاتەی اللە دەیەوێت؟ جا دڵە ڕووناکەکان و دڵە تاریکبووەکان دەبینێت، بۆیە پریشکی بەردی ئاگرینیان بۆ دەھاوێژێت؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيْلٌ لِّكُلِّ هُمَزَةٍ لُّمَزَةٍ (1) الَّذِي جَمَعَ مَالًا وَعَدَّدَهُ (2) يَحْسَبُ أَنَّ مَالَهُ أَخْلَدَهُ (3) كَلَّا ۖ لَيُنبَذَنَّ فِي الْحُطَمَةِ (4) وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْحُطَمَةُ (5) نَارُ اللَّهِ الْمُوقَدَةُ (6) الَّتِي تَطَّلِعُ عَلَى الْأَفْئِدَةِ (7)} صدق الله العظيم [الهمزة].
ئایا نازانن ئەم ھەسارەیە بە خۆشەویستیەکی گەورە اللە ی خۆشدەوێت؟ بۆیە ئەو کەسەی خۆشدەوێت کە اللە خۆشیدەوێت و ڕقیشی لەوکەسە دەبێتەوە کە اللە ڕقی لێدەبێتەوە، جا ئەو لەپێناو اللە کەسەکانی خۆشدەوێت و لەپێناو اللە ش ڕقی لە کەسەکان دەبێتەوە، وە ڕق و قینێکی گەورە لە دوژمنانی اللە هەڵدەگرێت.
وە ئەی گەلی پشتھەڵکەران، ئایا وایدەبینن لە ڕۆژی تێپەڕبوونەکەی بە ئاسمانی زەویەکەتان بتوانن لای بدەن؟ جا ئایا ئەوە دەبینن بتوانن خۆر لە زەویەکەتان لابدەن ئەگەر لە زەویەکەتان نزیک بێتەوە؟ جا بەھەمان شێوە ھەسارەی سەقەریش یەکێکە لە شتە گەورەکان! کە لە باشوری زەوی بەسەر زەوی مرۆڤایەتیدا هەڵدێت و لە باکوریشیدا ئاوا دەبێت، وە بزانن ھەڵاتن و ئاوابوونەکەی وەکو ھەسارەکانی تر نیە وەکو خۆرو مانگ بەھۆی خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆیدا؛ بەڵکو ھۆکاری ھەڵاتنی ھەسارەی سەقەر بەسەر زەوی مرۆڤ بەھۆی جوڵەی ھەسارەی سەقەرەوەیە لە خولگە جەمسەریەکەی، جا لە باشوری زەوی بەسەر خەڵکیدا ھەڵدێت و لە باکوریشی ئاوا دەبێت کەمێک لەلای چەپی ئەستێرەی جەمسەری، ئایا نازانن ئەم ھەسارەیە خاوەن سێ ڕەنگە کە زەردو سورو ڕەشە؟ جا ڕەنگەکانی سێ لقن، وە ھەسارەکانی نزیکی ئەو لەبەرامبەر گڕەکەی ھیچ سودێکیان بۆ ئێوە نابێت، وە بە پریشکە بەردینەکەی کە وەکو کۆشک و تەلارەکانن بەردتان تێدەگرێت، جا گومانتان چیە بە ترس و تۆقینی ڕۆژی تێپەڕبوونەکەی؟
دوایین قسەشم کە ئەو بەیانەمی پێ بە کۆتا دەھێنم ئەوەیە دەڵێم: نەفرەتی اللە لەسەر مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ئەگەر درۆزنێکی خراپەکار بوو، وە درۆ لەگەڵ مرۆڤایەتی بکات بە تێپەڕبوونی ھەسارەی ئاگر لە سەردەمەکەی من و سەردەمەی ئێوەو لەم ئوممەتە، یان نەفرەتی اللە لەسەر ئەوەی ڕەتی دەکاتەوەو لە بەرامبەر شوێنکەوتنی زیکری قورئانی گەورە خۆی بە گەورەو زل دەگرێت، جا کێ لە سزای ڕۆژە نەزۆک و بێ بەرهەمەکە (یوم عقیم) ڕزگارتان دەکات؟ بۆیە ئەی گەلی موسڵمانان وانە لە سزای کاریگەریەکان وەربگرن کە بەھۆی نزیکبوونەوەی ھەسارەی سزاوە ڕوودەدەن، جا ئەگەر بومەلەرزە ئاگادارکەرەوە زۆرەکان بن کە ڕەنگە لە کەناڵە ئاسمانیە ھەواڵیەکانیش ڕانەگەیەندرێن تەنھا کەمێکی نەبێت، یان بومەلەرزە لەناوبەرەکان بن کە لە کەناڵە ھەواڵیەکان ڕادەگەیەندرێت، یان دەریای ھەڵچوو، یان نەیزەکەکان یان گڕکانەکان یان ھەورە تریشقەکان کە اللە ئەوەی بیەوێت توشی دەکات و ئەوەشی بیەوێت لێی لادەدات، یان تەڵەزمی شێوە چیا بە تەزرە، جا ئەوەی اللە بیەوێت توشی دەکات و ئەوەشی بیەوێت لێی لادەدات، جا ھەموو ئەوانە لە سزاکانی اللە ی تاک و تەنهای زاڵن و ھەروەک قسەی بێباوەڕەکان مەڵێن ئەوانە کارەساتە سروشتیەکانن؛ چاکترە بۆتان، جا نکۆڵی لەوە مەکەن اللە بەسەر مەلەكوتدا زاڵە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوەڵی!
وە لە مەحکەمی قورئانی گەورە لە سەردەمی ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی فەرمانێکی اللە بیر باوەڕداران دەخەمەوە، وە هۆشداری بە سەرکردەی حزبەکان و شوێنکەوتووەکانیان دەدەین لە سەرەنجامی ڕەتکردنەوەی فەرمانەکەی اللە بۆیان بە وەستاندنی جەنگەکان لەنێوان باوەڕداران و بەوەی هەموویان ئاشتەوایی لەگەڵ یەک بکەن بۆ تیمارکردنی برینی موسڵمانان و یەکخستنی ڕیزەکانیان. وەکو بەڕاستدانانێک بۆ فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِذَا قِيلَ لَهُ اتَّقِ اللَّهَ أَخَذَتْهُ الْعِزَّةُ بِالْإِثْمِ ۚ فَحَسْبُهُ جَهَنَّمُ ۚ وَلَبِئْسَ الْمِهَادُ (206) وَمِنَ النَّاسِ مَن يَشْرِي نَفْسَهُ ابْتِغَاءَ مَرْضَاتِ اللَّهِ ۗ وَاللَّهُ رَءُوفٌ بِالْعِبَادِ (207) يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ (208) فَإِن زَلَلْتُم مِّن بَعْدِ مَا جَاءَتْكُمُ الْبَيِّنَاتُ فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (209)} صدق الله العظيم [البقرة].
ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند ئەی اللە شاهێد بە، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة