الموضوع: پرسیارکار خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەهدی وەڵامدەرەوەش اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان

1

پرسیارکار خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەهدی، وەڵامدەرەوەش اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان ..


ئیمام ناصر محمد یەمانی
07 - 08 - 2020 زایینی
17 - ذو لحجە - 1441 کۆچی
02:01 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=334359
____________


پرسیارکار خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەهدی، وەڵامدەرەوەش اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان ..


ئەی ئەوانەی قورئانی گەورە بەدرۆ دەزانن لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، نە سڵاوی اللە تان لێبێت و نە ڕەحمەت و بەرەکەتەکەی و نە نیعمەتی ڕازیبوونەکەی، وە نەفرەتی اللە لەسەر ئەوەی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بەدرۆ دەزانێت لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان، هەروەک چۆن اللە نەفرەتی لە ئیبلیس کرد تا ئەو ڕۆژەی لەسەر ئایینەکەیان لێپرسینەوە لەگەڵ خەڵکی دەکات، پاشان دوای ئەوە..

ڕەنگە هەموو زانایانی موسڵمانان و گەلەکانیان بە یەک زمان بیانەوێت بڵێن سوپاسی اللە و سوپاسگوزاری بۆ ڕێزو بەخششەکەی کە ئێمەی هەموو موسڵمانان بە سەرکردەو زانایان و گەلەکانیان بە هەموو مەزهەب و حزبە جۆربەجۆرەکانەوە باوەڕمان بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەی پەیامی اللە بۆ عەرەب و عەجەم هەیە، کە یەک کتێبی یەکگرتووی پارێزراوە لە دەستکاری و شێواندن، کە قورئانی عەرەبی ئاشکرایە بۆ هەموو خاوەن زمانێکی عەرەبی ئاشکرا؛ جا ئێمەی عەرەب باوەڕدارین، بەڵکو دڵنیاشین بەوەی دوایین نێردراوو پێغەمبەران محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - قورئانی لەلایەن اللە ی داناو کاربەجێی زۆر زانا اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهانەوە پێدەگەیشت، وە اللە لە هەموو سەردەم و کات و شوێنێک کردوویەتی بە یەک نوسخەی یەکگرتوو لە هەموو جیهان، وە اللە کردوویەتی بە سەرچاوە (مەرجەع) ێکی زاڵ بەسەر تەورات و ئینجیل و هەموو کتێبەکانی فەرموودەی سوننەتی پێغەمبەر، جا اللە هەروا بۆ گاڵتە (ئەم کتێبەی) لە دەستکاری و شێواندن نەپاراستووە پاک و بێگەردی بۆی، بەڵکو بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوە (مەرجەع) بۆ ڕاستکردنەوەی ئەوەی پێچەوانەو دژیەتی لە هەموو کتێبەکان؛ چونکە ئەوەی دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورە بێت بێگومان بەتاڵی هەڵبەستراوە لەلایەن جگە لە اللە و نێردراوەکەی، وە کێ هەیە لە اللە ڕاستگۆتر قسە بکات و هیدایەت بدات؟

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەحەق بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکات و دەڵێم کەواتە بڵێن: "گوێ بیست بووین و گوێڕایەڵیش بووین، پەروەردگارمان لێمان خۆشبەو چارەنووسی گەڕانەوەمان هەر بۆلای تۆیە، وە وەڵامی بانگەوازی حوکم کردنمان بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە دایەوە" ئەگەر ڕاستگۆن، پاک و بێگەردی بۆ ئەو اللە پایەبەرزەی لە مەحکەمی کتێبەکەی فەرموویەتی: { وَأَنِ احْكُم بَيْنَهُم بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَن يَفْتِنُوكَ عَن بَعْضِ مَا أَنزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا فَاعْلَمْ أَنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ أَن يُصِيبَهُم بِبَعْضِ ذُنُوبِهِمْ ۗ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ لَفَاسِقُونَ ﴿٤٩﴾ أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ ﴿٥٠﴾ }[المائدة].

جا ئایا محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - حوکمی بە چیتر کردووە جگە لەم حوکمی اللە یە نەبێت، بەو حوکمەی لە مەحکەمی کتێبەکەی هێناویەتی؟ چونکە حوکم تەنها بۆ اللە یەو هیچ کەسێک لە حوکمەکەی شەریک و هاوبەشی نیە، بە پشتڕاسکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَفَغَيْرَ اللَّهِ أَبْتَغِي حَكَمًا وَهُوَ الَّذِي أَنزَلَ إِلَيْكُمُ الْكِتَابَ مُفَصَّلًا ۚ وَالَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَعْلَمُونَ أَنَّهُ مُنَزَّلٌ مِّن رَّبِّكَ بِالْحَقِّ ۖ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ ﴿١١٤﴾ وَتَمَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ صِدْقًا وَعَدْلًا ۚ لَّا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِهِ ۚ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿١١٥﴾ وَإِن تُطِعْ أَكْثَرَ مَن فِي الْأَرْضِ يُضِلُّوكَ عَن سَبِيلِ اللَّهِ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ ﴿١١٦﴾ } صدق الله العظيم [الأنعام].

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەحەق بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکات و دەڵێم: با سەیر بکەین و ببینین بزانین ڕاستان کردووە یان لە درۆزنانن هەروەک شەیتانە مرۆڤەکانی جولەکەو نەصارا، ئەوانەی باوەڕیان پێ هێناو وتیان گوێبیست بووین و سەرپێچیمان کرد؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَن يَقُولُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ﴿٥١﴾ وَمَن يُطِعِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَيَخْشَ اللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَائِزُونَ ﴿٥٢﴾ } صدق الله العظيم [النور].

وە منی مەهدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە بەسەر هەموو خەڵکی جیهان سوێند بە اللە ی مەزنی پەروەردگاری من و پەروەردگارەکەتان دەخۆم دەتانخەمە نێوان دوو هەڵبژاردەوە؛ یان ئەوەتا اللە بەڕاست دادەنێن یان فەرموودەکەی اللە بەدرۆ دەزانن، ئەوکاتەش اللە ی تاک و تەنهای زاڵ لەگەڵ بێباوەڕان بە زیکری کتێبەکەی نەفرەتێکی گەورەتان لێدەکات! جا ئێستا ئەم بەیانە والێدەکەین لە پرسیارو وەڵام پێکهاتبێت، هەرچی پرسیارکارەکەیە ئەوا بەندەو خەلیفەی اللە بەسەر هەموو خەڵکی جیهان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیە، وەڵامدەرەوە ڕاستەوخۆکەش اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهانە، ئەمەش ئەگەر بەدرۆتان زانی بزانن فەرموودەکەی اللە تان بەدرۆ زانیوە، ئەوکاتیش اللە لەگەڵ زێدەڕەوەکان بە زیکری کتێبەکەی نەفرەتێکی گەورەتان لێدەکات، جا پشت بە اللە دەبەستم و بەسیشە اللە پشت و پەنا بێت، وە بەناوی اللە وە دەست پێدەکەین:

پ۱: ئەی اللە پاک و بێگەردی بۆ تۆ لەوەی دەیکەنە شەریک و هاوەڵت و پایەبەرزی و گەورەیی بۆت، ژمارەی مانگەکانی ساڵی قەمەری لە کتێبەکەت قورئانی گەورە چەندە؟
و١: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ فَلَا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنفُسَكُمْ وَقَاتِلُوا الْمُشْرِكِينَ كَافَّةً كَمَا يُقَاتِلُونَكُمْ كَافَّةً وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ (٣٦) } صدق الله العظيم [التوبة].

پ٢: ئەی اللە، پاک و بێگەردی بۆ تۆ، هیچ زانستێکمان نیە تەنها ئەوەی خۆت فێرت کردووین، جا زانستەکەمان دەربارەی ئەم چوار مانگە حەرامە بۆ زیاد بکە، جا ئایا ئەوە بریتیە لە مانگەکانی ڕوکنی حەج بۆ ماڵەکە گەورەکەت مزگەوتی حەرام؟
و٢: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَّعْلُومَاتٌ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِي الْحَجِّ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللَّهُ وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَىٰ وَاتَّقُونِ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ (١٩٧) } صدق الله العظيم [البقرة].

پ٣: ئەی اللە بەگوێرەی فەتوا حەقەکەت مانگەکانی فەریزەی حەج چوار مانگە بۆ موسڵمانانی خەڵکی جیهان، بۆ ئەو موسڵمانەی دەیەوێت تێیاندا فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنێت لە هەموو شوێنە جیاجیاکانی جیهان بەگوێرەی فەتوایەکەت لە مەحکەمی کتێبەکەت لە فەرموودە ڕاست و دروستەکەت: { الْحَجُّ أَشْهُرٌ مَّعْلُومَاتٌ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ الْحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِي الْحَجِّ وَمَا تَفْعَلُوا مِنْ خَيْرٍ يَعْلَمْهُ اللَّهُ وَتَزَوَّدُوا فَإِنَّ خَيْرَ الزَّادِ التَّقْوَىٰ وَاتَّقُونِ يَا أُولِي الْأَلْبَابِ (١٩٧) } صدق الله العظيم [197].

جا ئایا چوار مانگە حەرامەکەی حەج لە کتێبەکەت یەک بەدوای یەکن یان جیاجیان؟
و٣: { الشَّهْرُ الْحَرَامُ بِالشَّهْرِ الْحَرَامِ وَالْحُرُمَاتُ قِصَاصٌ ۚ فَمَنِ اعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ فَاعْتَدُوا عَلَيْهِ بِمِثْلِ مَا اعْتَدَىٰ عَلَيْكُمْ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُتَّقِينَ ﴿١٩٤﴾ وَأَنفِقُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلَا تُلْقُوا بِأَيْدِيكُمْ إِلَى التَّهْلُكَةِ ۛ وَأَحْسِنُوا ۛ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ﴿١٩٥﴾ وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ ۚ فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ۖ وَلَا تَحْلِقُوا رُءُوسَكُمْ حَتَّىٰ يَبْلُغَ الْهَدْيُ مَحِلَّهُ ۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ بِهِ أَذًى مِّن رَّأْسِهِ فَفِدْيَةٌ مِّن صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍ ۚ فَإِذَا أَمِنتُمْ فَمَن تَمَتَّعَ بِالْعُمْرَةِ إِلَى الْحَجِّ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ۚ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ فِي الْحَجِّ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ ۗ تِلْكَ عَشَرَةٌ كَامِلَةٌ ۗ ذَٰلِكَ لِمَن لَّمْ يَكُنْ أَهْلُهُ حَاضِرِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ۚ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ﴿١٩٦﴾ } صدق الله العظيم [البقرة].

پ٤: ئەی اللە پاک و بێگەردی بۆ تۆ، ئایا ساڵ لە مانگە حەرامەکانی حەجەوە دەست پێدەکات یان ساڵەکەیان پێ بەسەردەچێت لە مانگە کۆتاییەکانی هەموو ساڵێکدا؟
و٤: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { فَإِذَا انسَلَخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُوا لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ فَإِن تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِيلَهُمْ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ (٥) } [التوبة].

پ٥: ئەی اللە ئەی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، ئایا (الٳنسلاخ) مانای تێپەڕبوونی ساڵەکەیە بە چوار مانگە حەرامەکەی حەج، جا ساڵەکە بە مانگی موحەڕەمی چوارەم کە بریتیە لە مانگی دوانزەهەمی ساڵە قەمەریەکە کۆتایی پێدێت؟ چونکە تۆ بەری بوونەکەت لەو موشریک و هاوبەشدانەرانە ڕاگەیاندووە کە بە بێباوەڕبوون شاهێدن لەسەر خۆیان بەوەی نزیکی مزگەوتی حەڕام نەکەونەوە تا تایبەت بێت بە حەجی موسڵمانە باوەڕدارەکان بە قورئانی گەورە، جا ئایا بەری بوونەکە تەنها لە ناوچەیەکی تایبەتە کە بریتیە لە ناوچەی مەککەی پیرۆزو مزگەوتی حەرامی لێیە؟ جا ئایا ساڵەکە بە چوار مانگە حەرامەکە تێپەڕدەبێت لەدوای ڕوکنی ڕۆژووی ڕوکنێک لە ڕوکنەکانی ئایین کە مانگی هەشتە، ئەو مانگی ڕەمەزانەی قورئانی تێدا دابەزیوە، جا لەپاش ئەوە مانگەکانی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دەست پێدەکات؟
و٥: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْمُشْرِكُونَ نَجَسٌ فَلَا يَقْرَبُوا الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ بَعْدَ عَامِهِمْ هَٰذَا وَإِنْ خِفْتُمْ عَيْلَةً فَسَوْفَ يُغْنِيكُمُ اللَّهُ مِن فَضْلِهِ إِن شَاءَ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ﴿٢٨﴾ } صدق الله العظيم [التوبة].

کەواتە ئەی پەرستراوی هەموو جیهان، لەڕاستیدا بۆ هەموو موسڵمانانی عەرەب و عەجەم ڕوونبوویەوە ژمارەی مانگەکان لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە بۆ یەک ساڵ دوانزە مانگە، وە بۆ موسڵمانانی عەرەب و عەجەم ڕوونبوویەوە ساڵ بە مانگی حەرام دەست پێناکات، بەڵکو بە مانگی موحەڕەم (مانگی چوارەم لە مانگەکانی حەج) کۆتایی پێدێت، ئەو مانگەی بریتیە لە خودی مانگی دوانزەهەمی ساڵی قەمەری، جا لەپاشان مانگەکانی ساڵی قەمەری لە مانگی سەفەرەوە دەست پێدەکات و بە مانگی موحەڕەمیش بەسەردەچێت، جا چەندە موسڵمانانیان گومڕاکردووە بەهۆی دووریان لە مەحکەمی کتێبەکەت قورئانی گەورەو وازیان لە شوێنکەوتنی ئایەتە دایک و بنچینە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی قورئانی گەورە هێناوە، ئەو ئایەتانەی بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە (أمّ الكتاب)، بۆنموونە فەتوایەکەت لە مەحکەمی کتێبەکەت سەبارەت بە ژمارەی مانگەکان لەلای اللە لە مەحکەمی ڕوون و ئاشکرای کتێبەکەت بۆ یەک ساڵ کە دوانزە مانگە؟ جا لە مەحکەمی کتێبەکەت فێرت کردوون ساڵی قەمەری بە مانگی حەرام دەست پێناکات؛ بەڵکو بەوە کۆتایی پێدێت.

ئەی اللە لەڕاستیدا ئەم ئوممەتە سەبارەت بە هیلالی مانگەکان لە دواوە دەچنە ماڵەکانەوە، نەک تەنها ئەوەش، بەڵکو تەنانەت لە ساڵی تازەش لە دواوە بۆی دەچن! ئەی اللە تۆ فەرمووتەو فەرموودەی تۆش ڕاستە: { ۞ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْأَهِلَّةِ قُلْ هِيَ مَوَاقِيتُ لِلنَّاسِ وَالْحَجِّ وَلَيْسَ الْبِرُّ بِأَن تَأْتُوا الْبُيُوتَ مِن ظُهُورِهَا وَلَٰكِنَّ الْبِرَّ مَنِ اتَّقَىٰ وَأْتُوا الْبُيُوتَ مِنْ أَبْوَابِهَا وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿١٨٩﴾ }[البقرة].

ئەی اللە منی بەندەکەت ئیمام مەهدی ناصر محمد خەلیفەکەت بەسەر خەڵکی جیهان؛ خۆت منت هەڵبژاردووەو فێرت کردووم بەوەی هەرکەسێک لە قورئان گفتوگۆم لەگەڵ بکات ئەوا هەر من دەیبەزێنم، ئەی اللە لە ڕوئیا حەقەکە ڕاستتکرد، جا ڕاستی فەتوایەکەتم لەسەر ئەرزی واقع بینی، چونکە ڕوئیا حوکمە شەرعیەکانی بۆ ئوممەت لەسەر بنیات نانرێت، جا ئەگەر بەڕاستی ڕوئیا وەحی بێت لەلایەن اللە وە، ئەوا حەقە لەسەر اللە وەحیەکەی لەسەر ئەرزی واقع پشتڕاستبکاتەوە، هەروەک چۆن محمد نێردراوی اللە ت - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - لە ڕوئیاکەی فەتحکردنی مەککە بەڕاستدانا، وە بەوپێیەی ئەمە بە وەحی بوو لەلایەن اللە وە بۆیە بەڵێنەکەت بەڕاست داناو هەواڵی ڕاستی بەڵێنەکەشت لە مەحکەمی کتێبەکەت لە فەرموودە ڕاست ودروستەکەت هاتووە: بسم الله الرحمن الرحيم { لَّقَدْ صَدَقَ اللَّهُ رَسُولَهُ الرُّؤْيَا بِالْحَقِّ لَتَدْخُلُنَّ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ إِن شَاءَ اللَّهُ آمِنِينَ مُحَلِّقِينَ رُءُوسَكُمْ وَمُقَصِّرِينَ لَا تَخَافُونَ فَعَلِمَ مَا لَمْ تَعْلَمُوا فَجَعَلَ مِن دُونِ ذَٰلِكَ فَتْحًا قَرِيبًا ﴿٢٧﴾ } صدق الله العظيم [الفتح].

هەرچەندە تۆ بەندەو نێردراوەکەت جبریلت بۆلای نارد، بەڵام فەتحەکەت کردە پشتڕاستکردنەوەیەی ڕوئیا مژدە بەخشەکەی محمد نێردراوی اللە (درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی).

ئەی اللە تۆ شاهێدی ئەوەیت من بوختانم لەسەرتۆ هەڵنەبەستووە کە دەڵێم ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە م بەسەر هەموو خەڵکی جیهان، وە بوختانم لەسەرتۆ هەڵنەبەستووە کە بۆ مرۆڤایەتی ئەوەم ڕاگەیاندووە بەڕاستی خۆر درکی کرد بە مانگ کردووەو بەسەریدا تێپەڕ بووە، جا بەر لە خۆرگیران هیلال لەدایکبووە، وە کاتێک لەگەڵیدا کۆبوویەوە مانگ بووەتە هیلال، ئەمەش وەکو پشتڕاستکردنەوەی نیشانەیەک لە نیشانە گەورەکانی قیامەت و نیشانەیەکی بەڕاستدانەری مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.

ئەی اللە تۆ خەلیفەکەت لە ئوممەتێکدا ڕەوانەکردووە کە گەورەکانی تاوانکارن و هەرگیزاو هەرگیز خەلیفە حەقەکەی اللە ی لای تۆ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بەڕاست دانانێن تەنها بە نیشانەی سزایەکی بەئێش نەبێت، چونکە ئەوان پشتدەکەنە کتێبەکەت قورئانی گەورە، جا هەرچەندە بەڵگەیان پێ بەسەردا بهێنمەوە هەرگیزاو هەرگیز بەڕاستی دانانێن تەنها کەمێکیان نەبن لە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان، وە زۆرێکیش لە موسڵمانان نە بەڕاستدانەرن نە بەدرۆزان تا ئەوکاتەی نیشانەکانی سزا دەبینن بۆ ئەوەی دڵەکانیان ئۆقرە بگرێت، کەواتە ئەی اللە ئەوەیان بۆ بهێنەدی، جا دڵی موسڵمانانی ئەمڕۆ چەندە بە دڵی بێباوەڕانی قوڕەیش دەچێت کە تۆ هەواڵەکەیانت پێوتووین سەبارەت بە قسەکەیان لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا قَالُوا قَدْ سَمِعْنَا لَوْ نَشَاءُ لَقُلْنَا مِثْلَ هَٰذَا ۙ إِنْ هَٰذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ ﴿٣١﴾ وَإِذْ قَالُوا اللَّهُمَّ إِن كَانَ هَٰذَا هُوَ الْحَقَّ مِنْ عِندِكَ فَأَمْطِرْ عَلَيْنَا حِجَارَةً مِّنَ السَّمَاءِ أَوِ ائْتِنَا بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿٣٢﴾ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ ۚ وَمَا كَانَ اللَّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ ﴿٣٣﴾ } صدق الله العظيم [الأنفال].

ئەی اللە من تۆ دەکەم بە شاهێد سزا بەڵێندراوەکە لە سەردەمی ڕەوانەکردنی محمد نێردراوی اللە ی دوایین نێرداوو پێغەمبەران نەبووە، بەڵکو لە سەردەمی گەورەترین شاهێدە لەدوای اللە بەسەر هەموو خەڵکی جیهان لەنێوان ئەوان و پێغەمبەری ئەم قورئانە گەورەیە، بەوەی محمد نێردراوی اللە بە قورئانی گەورە بوختانی بەناوی اللە وە هەڵنەبەستووە، وە اللە دەکەم بە شاهێد ئەو لەلایەن اللە ی دانای کاربەجێی زور زاناوە پێی گەیشتووە، منیشی کردووە بە گەورەترین شاهێد بەم قورئانە گەورەیەو شاهێد لەدوای اللە بەسەر هەموو خەڵکی جیهان، چونکە زانستی کتێبەکەی قورئانی گەورەی پێداوم، جا ئەگەر ئێوە بەحەق دەیبینن بەبێ هەواڵی مژدەبەخش بە ڕەوانەکردنی خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد ئەوا لەڕاستیدا اللە فێری ئەوەی کردوون کاتێک ڕەوانەی کرد چۆن دەیناسنەوە، جا دواتر دەیبینن زاناترینی مرۆڤە بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، وە مژدەی ڕەوانەکردنەکەی وەکو شاهێدێک لەدوای اللە بەسەر هەموو خەڵکی جیهان لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەدۆزنەوە: { وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَسْتَ مُرْسَلًا قُلْ كَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِندَهُ عِلْمُ الْكِتَابِ ﴿٤٣﴾ } صدق الله العظيم [الرعد].

جا کێ لە سزای اللە دەتانپارێزێت ئەی ئەوانەی بانگەوازکاری اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد تان بەدرۆزانیوە؟ وە ئەی ئەوانەی لەسەر خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد خۆتان بە گەورەو زل گرتووە کێ لە سزای اللە دەتانپارێزێت؟ جا هەرگیز بەیانی ڕاست و دروستی زیکری کتێبەکەی اللە سودی بۆ ئێوە نابێت لەکاتێکدا باوەڕیشتان پێی هەیە، بەڵام ئەوەتان بەڕاست دانەناوە خۆر درکی بە مانگ کردووەو بەسەریدا تێپەڕبووەو مانگی پڕ لەپێش چاوەکانتان بەر لە شەوی ناوەڕاستی مانگەکە بە دوو شەو یان سێ شەو تەواو پڕ دەبێت و ئێوەش دەزانن، بەڵام چاوەکانتان بەدرۆدەخەنەوە لەکاتێکیشدا دەیبینن.

هەرچی سەبارەت بە زانایانی فەلەکی و خاوەن بینینە شەرعیەکانن، لەڕاستیدا ئەوان بەدڵنیاییەوە زانیویانە خۆر درکی بە مانگ کردووەو بەسەریدا تێپەڕبووە، جا هیلال بەر لە خۆرگیران لەدایکبووەو کاتێک لەگەڵ خۆر کۆبۆتەوە بووەتە هیلال، بەڵام شاهێدی دانە حەقەکەیان شاردەوە لەکاتێکیشدا دەزانن، بۆیە نەفرەتی اللە یان لێبێت ئەگەر دان بەوەدا نەنێن خۆر درکی بە مانگ کردووەو بەسەریدا تێپەڕیووە، جا هیلال بەر لە ئیقتیرانی مەرکەزی (بەر لەوەی مانگ ڕێکی خۆر بێت) لەدایکبووەو کاتێک لەگەڵیدا کۆبۆتەوە بووەتە هیلال و لەدایک بووە، ئەمەش اللە نیشانی دام، جا کێ لەوە ستەمکارترە درۆو بوختان بەناوی اللە وە بکات؟ یان نەفرەتی اللە لەسەر ئەوەی ئایەتەکانی بەدرۆ دەزانێت لەکاتێکیشدا دەزانن.

بەهەرحاڵ، دواتر لە موحەڕەمی چوارەم مانگ لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەی شەوی سێ شەم مانگ پڕ دەبێت و دەگاتە قۆناغی بەدر، چونکە خۆر درک بە مانگ دەکات، جا هیلال بەر لە خۆرگیران لەدایک دەبێت لەوکاتەی دەگەڕێتەوە سەر شێوازە کۆنەنەکەی سەرەتای (العُرجون القديم) کە ناوتان لێناوە ئیقتیرانی مەرکەزی (واتە کاتێک مانگ ڕێکی خۆر دەبێت)، وە هەر لەوەتەی اللە ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووەو لەسەرەتای ڕۆژگارەوە لە هەموو مانگێک کاتێک مانگ دەگەڕێتەوە سەر شێوازە کۆنەکەی سەرەتای (العُرجون القديم) خۆر بە مانگ دەگیرێت، بەڵام مرۆڤ خۆرگیرانەکە نابینن تەنها لەوکاتەی لە قوچەکی سێبەری مانگدا بێت، کەواتە چۆن کاتێک مانگ بەژێر خۆردا تێپەڕ دەبێت لەوکاتەی دەگەڕێتەوە سەر شێوازە کۆنەکەی سەرەتای (العُرجون القديم) سێبەری نابێت، ئایا تێناگەن؟ وە زانایانی فەلەکیش لەسەر ئەوە شاهێدن، بەڵام تەنها باسی خۆرگیرانی ئەو ناوچانەی جیهانتان بۆ دەکەن کە دەیبینن، بەڵام جگە لەوە... قسە ناکەن لەوکاتەی خۆرگیرانی تەواوەتی لە جەمسەردا ڕوودەدات کە مرۆڤی تێدا نیە، ئەمەش بۆئەوەی متمانە زانستیەکەیان لەدەست نەدەن، لەسەر ئەوەش سەرزەنشتیان ناکەین، بەڵکو لەسەر ئەوە سەرزەنشتیان دەکەین کاتێک دەزانن مانگ گەیشتۆتە ئەو قۆناغەی تاریک بێت بەر لە وادەی تاریکبوونەکەی (واتە پێش ئەوکاتەی ڕێکی خۆر دەبێت)، وە گەیشتۆتە ئەوەی بەر لە ئیقتیرانی مەرکەزی (واتە بەر لەوەی ڕێکی خۆر بێت) لەدایک دەبێت، جا کاتێک لە ئیقتیرانی مەرکەزی لەگەڵ خۆر کۆبۆتەوە بووەتە هیلال، جا کێ لەوکەسە ستەمکارترە شاهێدیەکەی لە اللە بشارێتەوە؟ وە کێ لەو سزایەی اللە دەیانپارێزێت کە زۆر سەخترو تاڵترە؟ بەڵکو هەموو مرۆڤایەتی بە چاوی سەریان ئەوە دەبینن مانگ بەر لە وادەی خۆی پڕ بووە، جا ئەوە سەرنجیان ڕادەکێشێت! وە لەپاش ئەوە هەندێک لە خەشم لێگیراوان لە زانایانی فەلەکی سوکایەتی بە عەقڵەکانیان دەکەن و بەدرۆ قەناعەتیان پێدەهێنن لەکاتێکیشدا دەزانن، جا درۆزنەکان بەڕاست دادەنێن و ئیمام مەهدی ڕاستگۆش بەدرۆدەزانن، بەڵکو ئەوە بەدرۆ دەزانن کە چاوەکانیان لەسەر ئەرزی واقع بە پڕبوونی مانگ بەر لە وادەکەی بە دوو شەو یان سێ شەو دەیبینن، کە ئاگادارکەرەوەیە بۆ مرۆڤایەتی، بۆ هەموو کەسێک گەیشتۆتە تەمەنی پێگەیشتوویی، پەروەردگارەکەشت ستەم لەکەس ناکات، دواتریش اللە بەحەق دادوەری لەنێوان من و ئێوە دەکات، کە چاکترینی ئەوانەیە دەرگای سەرکەوتن دەکەنەوە، سزاکەش لە گەورەترەوە بۆ گەورەترە، زیاد لەوەش ئەو سزایەی ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، جا بەڕاستی زانیتان اللە تەحەددا حەقەکەی لەسەر ئەرزی واقع بەڕاست دانا، دواتریش اللە لە گەنجینەکانی سزای خۆی شتی واتان بۆ زیاد دەکات کە حسابتان بۆی نەکردووە.

ئومێدیش لە اللە دەکەم لە کردنەوەی دەرگای سەرکەوتن پەلە بکات، لە دەرگای سزایەکی توندوتیژتر وەکو ڕەحمێک بە چەوساوەو ستەملێکراوەکانی هەموو جیهان، بەڕاستی پەروەردگارم گەمارۆی تاوانکارانی داوە، وە بەوەی پەلە بکات بە جێگیرکردن وەکو ڕەحمێک بە ستەملێکراوان تەنانەت ئەگەر حەزیش بە جێگیربوون نەکەم، یان واگومان دەبەن ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بە کورسی خەلافەتی جیهان شادو خۆشحاڵە؟ بەڵکو دەڵێم: "اللە زاناترە بەوەی لە ناخی بەندەکەیدا هەیە" چونکە دەزانم لەدوای جێگیربوون لەسەر هەموو خەڵکی جیهان بەرپرسیارم، بەڵام ئەی عاشقانی دەسەڵات لە هەموو جیهان، ئێوە هیچ ڕەچاوی گەیشتنەوە بە اللە ناکەن، جا چەندە ترسنۆک و ڕیسوان لەبەر دەستی اللە، وە شوێنی مانەوەشتان دۆزەخە کە خراپترین چارەنوسە تا ئەوکاتەی لەسەر خۆبەگەورەو زل زانیەکەتان لەبەرامبەر فەرمانەکەی اللە پێداگربن، جا حوکم و دادوەری هەر بۆ اللە یەو هەرئەویش چاکترینی ئەوانەیە دەرگای سەرکەوتن دەکەنەوە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
_________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 10:39 AM