ئیمام ناصر محمد یەمانی
20 - ذو لقعدە - 1441 کۆچی
11 - 07 - 2020 زایینی
9:33 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=332671
____________
ڕاکەن لە اللە وە بۆ لای ئەو ئەگەر بڕواتان بەوە هەیە بەڕاستی اللە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە ..
بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، سڵاو لەو بەندانەی اللە هەڵیبژاردوون و ئەوانەی لە هەموو سەردەم و کات و شوێنێک بە چاکە شوێنیان کەوتوون تا ئەو ڕۆژەی اللە لەسەر ئایینەکەیان لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات، دواتر..
مژدە بەوانە دەدەم کە بە توندی ڕێگا لە بانگەوازکاری ڕەحمەتی اللە دەگرن کە اللە حەسرەتی خەفەتباری لەسەر ئێوە نیە، تا ئەوکاتەی پێداگربن لەسەر بێباوەڕیەکەتان لەبەرامبەر ئەوەی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر بێت پاک و بێگەردی بۆ اللە ی پایەبەرزی مەزنی زۆر دەسەڵاتدارو بە تواناو ناچاركاری خۆبەگەورەزان، جا لە نەفسیدا حەسرەتی خەفەتباری بۆ سەر ئەوانە نیە کە پشتدەکەنە بانگەوازکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان، جا ئایا وادەزانن اللە داوای لێخوشبوونی بەندەکەی لە پەروەردگارەکەی قبوڵ دەکات تا لێی خۆشبێت لەکاتێکدا پێداگربێت لەسەر بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی گوناهو کارە پیسەکان و دەستدرێژی ناڕەوا بۆ سەر خەڵکی؟ بەڵکو بەوانە دەڵێین: بەڕاستی اللە توڕەیە لێیان، جا چۆن اللە لەسەر کەسانێک خەفەتبار دەبێت لەکاتێکدا پێداگرن لەسەر بێدینی و شەریک و هاوبەشدانان و بێدینیەکەیان؛ ئەوانەی لە ڕەحمەتی اللە بێئومێد بوونە هەروەک چۆن بێباوەڕانی گۆڕستانەکان لەوە بێئومێدبوونە اللە دوای مردنەکەیان زیندوویان بکاتەوە؟ وە هۆشداری بە موسڵمانان دەدەم شوێن پێی بێدین و بێباوەڕەکان بە اللە نەکەون لەکاتێکدا دەشزانن منی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بانگەوارکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیانم، وە ئیمام مەهدی کۆشش بۆ هیدایەتدرانی ئەو خەشم لێگیراوانە ناکات کە ئەگەر بێتو ڕێگای حەق ببینن نایگرنە بەر لەکاتێکیشدا دەزانن ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، وە ئەگەر ڕێگای گومڕایی و سەرلێشێواوی و بەتاڵ و هەموو ئەوەشی اللە توڕە دەکات ببینن دەیگرنە بەر بەهۆی ڕق لێبوونەوەیان لەوەی اللە پێی ڕازیە، جا چۆن اللە لەسەریان بە حەسرەت و خەفەتبار دەبێت، وە لەسەر خۆبەگەورەو زل زانە پێداگرەکان بەهۆی بێباوەڕی و کەللەڕەقیەکەیان لەبەرامبەر حەقی لای پەروەردگارەکەیان و دژایەتیکردنی حەقی لای پەروەردگارەکەیان؟ اللە بەهۆی بێباوەڕیەکەیان نەفرەتیان لێبکات تا سزای ئەوەی دەیکەن و سەرەنجامەکەیان دەچێژن.
وە ئەی گەلی پشتهەڵکەران، ئەگەر اللە تووشی کۆڕۆنای کردن و خانەوادە دڵڕەقەکانیشتان ڕایان کرد لێتان ئەوکاتە پەنا بۆ لای کێ دەبەن؟ جا ئەگەر وتتان دواتر پەنا بۆ اللە دەبەین و بەدڵسۆزی بۆ اللە ی پەروەردگارمان ملکەچ دەبین و لەبەر دەستیدا بە ئومێدو ئاواتی ڕەحمەت و میهرەبانی و بەزەییەکەی دەگرین بەو باوەڕەی بەدڵنیاییەوە اللە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، جا ئەوکاتە دەبینن اللە لە گوناهو تاوانەکانتان خۆشدەبێت و تۆبەو گەڕانەوەکەشتان لێ وەردەگرێت، هۆکاری ئەوەش سیفەتی ڕەحمەتی نەفسەکەیەتی پاک و بێگەردی بۆی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { تَكَادُ ٱلسَّمَـٰوَ ٰتُ یَتَفَطَّرۡنَ مِن فَوۡقِهِنَّۚ وَٱلۡمَلَـٰۤىِٕكَةُ یُسَبِّحُونَ بِحَمۡدِ رَبِّهِمۡ وَیَسۡتَغۡفِرُونَ لِمَن فِی ٱلۡأَرۡضِۗ أَلَاۤ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِیمُ } [الشورى: 5].
وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: جا ئایا ڕەحم و میهرەبانیەکەی نەفسی اللە هەمان ئەو ڕەحم و میهرەبانیەیە کە لە نەفسی بەندە بە ڕەحم و میهرەبانەکانیدا هەیە؟ وەڵامەکەی لە مەحکەمی کتێبدایە بەوەی: بەڕاستی اللە ڕەحم و میهرەبانیەکەی زۆر گەورەترە لە ڕەحم و میهرەبانی هەموو بەندەکانی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { قَالَ لَا تَثۡرِیبَ عَلَیۡكُمُ ٱلۡیَوۡمَۖ یَغۡفِرُ ٱللَّهُ لَكُمۡۖ وَهُوَ أَرۡحَمُ ٱلرَّ ٰحِمِینَ } [ يوسف: 92].
{ قَالَ رَبِّ ٱغۡفِرۡ لِی وَلِأَخِی وَأَدۡخِلۡنَا فِی رَحۡمَتِكَۖ وَأَنتَ أَرۡحَمُ ٱلرَّ ٰحِمِینَ } [ الأعراف: 151].
{ ۞ وَأَیُّوبَ إِذۡ نَادَىٰ رَبَّهُۥۤ أَنِّی مَسَّنِیَ ٱلضُّرُّ وَأَنتَ أَرۡحَمُ ٱلرَّ ٰحِمِینَ } [ الأنبياء: 83].
{ قَالَ هَلۡ ءَامَنُكُمۡ عَلَیۡهِ إِلَّا كَمَاۤ أَمِنتُكُمۡ عَلَىٰۤ أَخِیهِ مِن قَبۡلُ فَٱللَّهُ خَیۡرٌ حَـٰفِظًاۖ وَهُوَ أَرۡحَمُ ٱلرَّ ٰحِمِینَ } [ يوسف: 64].
وە ئەی پیاو، ئەگەر بێتو ڕەحم و میهرەبانیەکەی نەفسی اللە وەکو هەمان ئەو سیفەتی ڕەحم و میهرەبانیە بێت کە بەندە بە ڕەحم و میهرەبانەکانی هەستی پێدەکەن؛ دووبارەی دەکەمەوەو ئەوە وەبیر دێنمەوەو دەڵێم: ئەگەر بێتو هەمان ئەو سیفەتە لە نەفسی اللە بووایە کە ئەوان هەستی پێدەکەن ئەوکاتە اللە ئەوانی بەشداری پێنەدەکرد لە سیفەتی ڕەحمەتەکەو نەفسی خۆشی بەوە وەسف نەدەکرد کە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، جا بەوپێیەی اللە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە بۆیە ئەوە مانای ئەوەیە لە دایکێکیش بۆ منداڵەکەی و لە باوکێکیش بۆ منداڵەکەی بە ڕەحم و میهرەبانترو بە بەزەییترە، جا لەپاش ئەوە خۆت تاقیبکەوەو خەیاڵی ئەوە بکە حەسرەتی خەفەتباری نەفست چەندە گەورەیە ئەگەر بێتو سەیری منداڵەکەت بکەی وا لە ئاگری دۆزەخ سزا دەدرێت و لەسەر هەر ساتێکی سەرپێچی کردنت حەسرەتی پەشیمانی هەڵدەکێشێت؟ جا ئەی بەندەی اللە لەوکاتەدا حاڵت چۆنە، چونکە چیتر منداڵەکەت پێداگر نیە لەسەر سەرپێچی کردنت؟ جا ئەی پیاو حاڵت چۆنە، وە حاڵی هەموو دایک و باوکێکیش کاتێک سەیری منداڵەکانیان دەکەن وا لە ئاگری دۆزەخ هاوارو ناڵەیانە؟ جا ئێستا هەست بەوە دەکەن ڕادەی حەسرەتەکە لە نەفسیان چەندە گەورەیە، کەواتە چارەسەر چیە ئەی بەندەکانی اللە؟ ئایا واگومان دەبەن ئێوە لەلای پەروەردگارەکەیان شەفاعەتیان بۆ بکەن؟ بەڵام ئەمە کوفرو بێباوەڕبوونە، بەڕاستی تەنها اللە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، کەواتە قسە ڕاست و بەجێیەکە چیە تا اللە مۆڵەتتان پێبدات قسە بکەن؟ وەڵامەکەی: بەوپێیەی ئێوە بە گەورەیی ڕادەی حەسرەتی خەفەتباریەکەتان لە نەفسی خۆتان زانیوە، بۆیە بیر لەوە بکەنەوە ئەی دەبێت ڕادەی حەسرەتی خەفەتباریەکەی اللە لە نەفسی خۆی چەند بێت، چونکە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە؟ جا هەردەبێت لەسەر ئەو ئوممەتانەی لەناوی بردوون و بەهۆی گومڕاییەکەیان بە پێغەمبەران و نێردراوانی لای اللە بێباوەڕبوونە چونکە نازانن هەربەڕاستی ئەوانە پێغەمبەرو نێردراون لەلایەن پەروەردگارەکەیان بۆیە بەدرۆیان زانیون و اللە ش لەناوی بردوون جا (لەدوای ئەوە) لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان کردوویانە پەشیمان بوونەتەوە.
جا دواتر باسەکە بە عەقڵ و لۆژیک نیشان دەدەین، جا بەوپێیەی ئەو بەندە بێباوەڕانەی لەناوی بردوون چیتر بە بێباوەڕی نەماونەتەوە بەڵکو باوەڕداری پەشیمانن لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان کردوویانە، جا بەوپێیەی اللە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە بۆیە بێگومان عەقڵ دەڵێت: چونکە اللە نەفسەکەی خۆی بەوە باسکردووە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، بۆیە بێگومان خەفەتبارە لەسەر ئەو بەندانەی لەسەر ئەو لادان سەرپێچیانەی لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان دەیانکرد پەشیمانن، جا سوێند بە اللە ئەوە وەڵامی عەقڵ و لۆژیکی هەر مرۆڤێکی تێگەیشتووە، جا وەرن سەیری ئەوە بکەین ئایا اللە ڕاستی فەرمووە لەوەی عەقڵ سەبارەت بە حاڵی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر فەتوای بۆ داوین؟ جا بە یەک زمان دەڵێین: ئەی اللە حاڵی تۆ چۆنە لەبەرامبەر ئەو ئوممەتانەی پەشیمانن لەسەر ئەو لادان و سەرپێچیانەی لە فەرمانەکانی پەروەردگارەکەیان دەیانکردو نێردراوانی لای اللە یان بەدرۆزانی و اللە ش لەناوی بردن، جا ئەوانیش (دوای ئەوە) پەشیمان بوونەتەوە؟ جا لەڕاستیدا اللە هەواڵی حاڵی خۆی سەبارەت بەم بابەتە لە مەحکەمی کتێبەکەی پێداون لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾ } صدق الله العظيم [ يس ].
بەڵام ئەوان لە ڕەحم و میهرەبانیەکەی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر بێئومێدبوونەو دەست بە ڕەحم و میهرەبانی چەند بەندەیەکی نزیکی اللە وە دەگرن کە ڕەحم و میهرەبانیەکەیان لە ڕەحم و میهرەبانیەکەی اللە کەمترە تا لەلای پەروەردگارەکەیان شەفاعەتیان بۆ بکەن! ئەمەش گومڕاییە، چونکە ئەوان لە بەندە نزیکەکانی اللە یان دەوێت لەلای اللە شەفاعەتیان بۆ بکەن و خۆیان داوا لە اللە ناکەن کە لە فریشتە نزیکەکانی بە ڕەحم و میهرەبانترە بۆیان! ئەمەش دوعاو پاڕانەوەیەکی گومڕاییە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَإِذْ يَتَحَاجُّونَ فِي النَّارِ فَيَقُولُ الضُّعَفَاءُ لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًا فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا نَصِيبًا مِّنَ النَّارِ﴿٤٧﴾ قَالَ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُلٌّ فِيهَا إِنَّ اللَّهَ قَدْ حَكَمَ بَيْنَ الْعِبَادِ ﴿٤٨﴾ وَقَالَ الَّذِينَ فِي النَّارِ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ادْعُوا رَبَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِّنَ الْعَذَابِ﴿٤٩﴾ قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُسُلُكُم بِالْبَيِّنَاتِ ۖ قَالُوا بَلَىٰ ۚ قَالُوا فَادْعُوا ۗ وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ ﴿٥٠﴾ } صدق الله العظيم [غافر].
چونکە ئەوان لەبری اللە داوا لە بەندەکانی دەکەن تا لەلای پەروەردگارەکەیان شەفاعەتیان بۆ بکەن، تا یەک ڕۆژ سزایان لەسەر سوک بێت، وە ڕاستەوخۆ داوا لە اللە ناکەن پاک و بێگەردی بۆی کە هەربۆ لای ئەوە داواو پاڕانەوەی حەق، چونکە ئەو لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە! بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { لَهُ دَعْوَةُ الْحَقِّ وَالَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ لَا يَسْتَجِيبُونَ لَهُم بِشَيْءٍ إِلَّا كَبَاسِطِ كَفَّيْهِ إِلَى الْمَاءِ لِيَبْلُغَ فَاهُ وَمَا هُوَ بِبَالِغِهِ وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ } صدق الله العظيم [الرعد: 14].
جا منی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی دەمەوێت بەندەکان لە بەندایەتیکردنی بەندەکان دەربهێنم بۆ بەندایەتیکردنی پەروەردگاری بەندەکان، جا چاوەڕوانی شەفاعەتی بەندەکانی نەکەن، سوێند بە اللە هەرگیز ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بوێری ئەوە ناکات شەفاعەت بۆ کچەکەشی بکات ئەگەر بێتو لە هاوەڵانی دۆزەخ بێت (اللە قەدەری ئەوە نەکات و لەسەر چاکە تەمەنی درێژ بکات) بەڵکو بەڵگەکە لەسەرتان ئەوەیە بزانن بەڕاستی اللە لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە.
بەهەرحاڵ، ئەی گەلی مردووان بە سزای کۆڕۆنا، بە هاوەڵانی دۆزەخی پێش خۆتان ڕابگەیەنن لەڕۆژی دوایی چاوەڕێی شەفاعەتی هیچ کەسێک لە بەندەکانی اللە نەکەن، جا با داوا لە اللە بکەن کە لە بەندەکانی بۆیان بە ڕەحم و میهرەبانترە، جا بەڵێنی وەڵامدانەوەکەی ڕاستەو لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە، وە پێیان ڕابگەیەنن ئەگەر اللە دەرگای تۆبەو گەڕانەوەی لە ئەنجامدانی کاروکردەوە خراپەکان لەسەر داخستبن چونکە دوای مردن هەرگیز کاروکردەوەی خراپە ناکەن، بەڵکو هەر یەکێک دەیەوێت لەنێوان خۆی و کردەوە خراپەکانی مەودایەکی دوور هەبێت، بەڵکو پێیان بڵێن: ئەگەر دوای مردن اللە دەرگای ئەنجامدانی کاروکردەوەی داخستبێت لەکتێبدا ئەوا دەرگای دوعاو پاڕانەوەی دانەخستووە پاک و بێگەردی بۆی، جا چۆن دەرگای ڕێزو بەخشندەیی و ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی دادەخات، بەڵێنەکەشی ڕاستەو هەر خۆی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییترە؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَقَالَ رَبُّكُمُ ٱدۡعُونِیۤ أَسۡتَجِبۡ لَكُمۡۚ إِنَّ ٱلَّذِینَ یَسۡتَكۡبِرُونَ عَنۡ عِبَادَتِی سَیَدۡخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِینَ }صدق الله العظيم [غافر: 60].
ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند کە بەڕاستی هیچ پەرستراوێک نیە جگە لە تۆی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر نەبێت، جا با بەدڵسۆزی و ملکەچی لە پەروەردگارەکەیان بپاڕێنەوە تا لە تاوانەکانیان خۆشبێت و ئەوەیان لەسەرلابدات کە تووشی بوون و ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆناو بەڵێن بە اللە بدەن وەڵامی بانگەوازکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بدەنەوەو بڵێن: "ئەی اللە جێگیرو ڕاوەستاومان بکە لەسەر ئەو پەیمانەی بەتۆماندا بە ڕەحم و میهرەبانیەکەت ئەی ئەو زاتەی هەر تۆ نێوانی کەسەکەو دڵەکەی دەگۆڕی و دەسەڵاتت بەسەر دڵەکاندا هەیە، جا بەڕاستی هیدایەت هیدایەتی تۆیە، وە ئەوەی تۆ نوری پێنەدەیت هیچ نوری نیە" وە بەڵێ بەڕاستی هیدایەت هیدایەتی اللە یە، وە سوننەتی اللە لە کتێب ئەوەیە هیدایەتی هەر کەسێک دەدات بە ملکەچی و دڵسۆزی لێی بپاڕێتەوە، دواتریش بەڵاو ناخۆشی و سزاکان توندتر دەبنەوە، بۆیە هەمووتان ڕاکەن بەرەو لای اللە و شوێن خۆبەگەورەو زل زانەکان مەکەون ئەی بەندەکانی اللە، ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند.. ئەی اللە شاهێدبە.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی؛ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
______________
اقتباس: اضغط للقراءة