الموضوع: مەهدی چاوەڕوانکراو لە هەڵەکردن مەعسوم نیە بەڵام لە قسە هەڵبەستانی ناڕەوا بە ناوی اللە وە مەعسومە

1

مەهدی چاوەڕوانکراو لە هەڵەکردن مەعسوم نیە، بەڵام لە قسە هەڵبەستانی ناڕەوا بە ناوی اللە وە مەعسومە ..


ئیمام ناصر محمد یەمانی
02 - 04 - 1431 کۆچی
18 - 03 - 2010 زایینی
04:53 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=4451
ـــــــــــــــــــ


مەهدی چاوەڕوانکراو لە هەڵەکردن مەعسوم نیە، بەڵام لە قسە هەڵبەستانی ناڕەوا بە ناوی اللە وە مەعسومە ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

برای بەڕێزم لەڕاستیدا مەهدی چاوەڕوانکراو لە هەڵەکردن مەعسوم نیە، بەڵام لە قسە هەڵبەستانی ناڕەوا بەناوی اللە وە مەعسومە، بۆیە هەر باوەڕدارێک بە قورئان گفتوگۆی لەگەڵ بکات ئەوا هەر ئەو بە دەسەڵاتی بەیانی قورئان بەسەریدا زاڵ دەبێت، بۆ هەموو بانگەوازێکیش بەڵگە هەیە، مێزی گفتوگۆش مەیدانە، بە بەرزکردنەوەی قورئانی گەورە لەسەر نوکی تیژی ڕمەکەم ‌بۆ بانگەوازی حوکم کردن بۆلای کتێبەکەی اللە تا سەبارەت بە ئایین دادوەری لەنێوان نەصاراو جولەکەو موسڵمانە ناکۆک و جیاوازەکان بکەین، جا بە حەق دادوەری لەنێوانیان دەکەم و بە دەسەڵاتی زانست بەسەریاندا زاڵ دەبم و لە مەحکەمی قورئانی گەورەوە بۆیان دەردەهێنم، تا ئەوانەی حەقیان دەوێت لەبەرامبەر ڕاستی هیچ ناڕەزاییەک لەدڵی خۆیان نادۆزنەوەو بەتەواوی خۆیان بەدەستەوە دەدەن.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 04-02-2026 11:01 AM