الموضوع: يا أيّها الناس اسمعوا واعقلوا واعلموا أنّ لله عباداً ليسوا بأنبياء ولا شهداء يغبطهم النّبيّون والشهداءُ على منازلهم وقربهم من الله

1

يا أيّها الناس اسمعوا واعقلوا واعلموا أنّ لله عباداً ليسوا بأنبياء ولا شهداء يغبطهم النّبيّون والشهداءُ على منازلهم وقربهم من الله ..

ئیمام ناصر محمد یەمانی
30 - 05 - 1433 کۆچی
22 - 04 - 2012 زایینی
05:44 بەیانی
‎[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.p...acebook_PicSee
ـــــــــــــــــ


يا أيّها الناس اسمعوا واعقلوا واعلموا أنّ لله عباداً ليسوا بأنبياء ولا شهداء يغبطهم النّبيّون والشهداءُ على منازلهم وقربهم من الله ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاکەکەی، وە لەسەر هەموو بەسەرخەرانی اللە تا ڕۆژی دوایی، دواتر..

سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم، مەھدی چاوەڕوانکراو بەخێرھاتنی (الجبرتي) کردووە، ھەرچەندە زۆرێک لە پشتیوانەکانیش لە بەیعەت پێدان بەحەق پێش ئەو کەوتوون و ئیمام مەھدیش وەڵامی بۆ نەنوسیوون، ھەرچەندە لەوان ھەیە لە (الجبرتي) بەڕێزترن، بەڵام بۆیە بەخێرھاتنی ئەو پیاوەمان کردووە چونکە ھەستمان کردووە لە زانایانی موسڵمانانە، بۆیە ڕێزمان لێگرت، چونکە بوێری ئەوەی کردووە بەیعەت بەحەق بدات، لەبەرئەوەی دواتر بە بەڕاستدانانی زانایان بەڕاستدانانی ئەو موسڵمانانەش بە گشتی زیاتر دەبن کە چاوەڕێی بەڕاستدانانی ئەوە دەکەن زانایان مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بەڕاست دابنێن، جا دواکەوتنی زانایان لە شوێنکەوتنی ناصر محمد یەمانی ھۆکارێکە بۆ دوودڵی و ڕاڕایی زۆرێک لەو موسڵمانانەی اللە لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن لە فەرمان و بانگەوزەکەم ئاگاداری کردوونەتەوە.

وە ئەی (الجبرتي)، ببە شاھێد لەسەر زانایانی موسڵمانان بەوەی نەبنە ھۆی دواکەوتنی چاکسازی ئوممەتەکەیان و ھیدایەتدرانیان بۆ ڕێگای ڕاست و دروست، جا ئەگەر وایدەبینن ناصر محمد یەمانی لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە ئەوا لەسەر هەموو زانایانی موسڵمانان پێویستە بێن بەرگری لە بەھا پیرۆزەکانی ئایین بکەن و بێن بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ ناصر محمد یەمانی لە مێزی گفتوگۆی جیھانی؛ ماڵپەڕی مەھدی چاوەڕونکراوی ئازاد؛ ماڵپەڕی موسڵمان و بێباوەڕو ئەوانەی لە جیهان بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، وە لەنێوان من و پرسیارکارەکانیش تەنھا ئەوە ھەیە حوکم و دادوەری بۆ لای قورئانی گەورە بکەین، ئەمەش وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانەکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی: {وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِنْ شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبِّي عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ} صدق الله العظيم [الشورى:10].

وە ئەی (الجبرتي)، ڕەنگە ئێستا لە ناخی خۆتدا وا گومان ببەیت ھەرگیز جارێکی تر لە ڕاستی لانادەیت دوای ئەوەی اللە بۆ لای خۆی ھیدایەتی دایت، بەڵام من پێت دەڵێم نەکەیت ھیچ متمانەیەک بە خۆت بکەیت و داوا لە پەروەردگارەکەت بکە جێگیرو ڕاوەستاوت بکات، جا لەڕاستیدا اللە بە بەیانێکی ئیمام مەھدی تاقیت دەکاتەوە کە گەورە دەبێت لەسەر تێگەیشتن و زانستەکەت و زۆر لەلات خراپ دەبێت، نموونە بۆ ئەوە ئەگەر ببینیت ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی فەتوای ئەوە دەدات هەموو نێردراوو پێغەمبەرەکان بە چۆنیەتی و شێوازی شەفاعەتیان نەزانیوە، بەڵکو تەنھا باوەڕیان بەوە هەبووە ھۆکارێک هەیە تا ڕەحمەتەکەی اللە لەبری سزایەکەی شەفاعەت بۆ خەڵکی بکات، بەڵام درکیان بەنھێنی شەفاعەتەکە نەکردووەو لێی تێنەگەیشتوون، چونکە نھێنی شەفاعەت پەیوەستە بە حەقیقەتی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم)، جا بەوپێیەی ئەوان بە گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) یان نەزانیوە بۆیە لە چۆنیەتی و شێوازی شەفاعەتەکە تێنەگەیشتوون و درکیان پێ نەکردووە. جا پێغەمبەری اللە نوح درودو سڵاوی لێبێت وا گومانی بردووە شەفاعەتکارێک داوای شەفاعەت لە اللە دەکات بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت، جا ئەوەیە کە پێغەمبەری اللە نوح درودو سڵاوی لێبێت گومانی بردووەو بیری لێکردۆتەوە، بۆیە لەبەرامبەر سزاکەی اللە شەفاعەتی بۆ کوڕەکەی کرد. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَنَادَى نُوحٌ رَبَّهُ فَقَالَ ربّ إِنَّ ابْنِي مِنْ أَهْلِي وَإِنَّ وَعْدَكَ الحقّ وَأَنْتَ أَحْكَمُ الْحَاكِمِينَ} صدق الله العظيم [هود:45].

جا لەڕاستیدا پێغەمبەری اللە نوح لە اللە داوای شەفاعەتی بۆ کوڕەکەی کرد بۆ ڕزگاربوون لە سزاکەی اللە، جا لەپاش ئەوە اللە بەم شێوەیە وەڵامی پێغەمبەرەکەی دایەوە کاتێک اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ فَلاَ تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنِّي أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ} صدق الله العظيم [هود:46].

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستەی عەقڵ و لۆژیک دەکرێت ئەوەیە: ئایا گونجاوەو دەکرێت اللە لە دوعای پێغەمبەرەکەی نوح درودو سڵاوی لێبێت توڕە بوبێت بەھۆی ئەوەی داوای شەفاعەتی لە پەروەردگارەکەی بۆ کوڕەکەی کرد، وە چونکە ئەو کوڕی خۆی نەبوو بۆیە اللە بە دوعای پێغەمبەرەکەی ڕازی نەبووە؟ حاشا للە! وەڵامی عەقڵ و لۆژیک ئەوەیە دەڵێت: پاک و بێگەردی بۆ اللە! ھەرگیز اللە سەرزەنشتی دوعاو پاڕانەوەی پێغەمبەرەکەی ناکات ئەگەر ھۆکارەکە ئەوە بێت چونکە بەوەی نەزانیوە ئەو کوڕی خۆی نیە، جا ئەوە ھۆکاری ئەوە نەبوو تا اللە لە دوعاو پاڕانەوەی پێغەمبەرەکەی توڕە بێت.

جا ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: کەواتە چی اللە توڕە کرد لە دوعای پێغەمبەرەکەی بۆی؟ وەڵامە دروستەکە ئەوەیە چونکە ئەو داوای شەفاعەتی لە پەروەردگارەکەی کرد بۆ کوڕەکەی لەکاتێکدا زانستی بە نھێنیەکەی نەبوو، جا لەپاش ئەوە اللە بۆ پێغەمبەرەکەی درودو سڵاوی لێبێت ئەوەی ڕوونکردەوە زانستی بە نھێنی شەفاعەت نیە، وە ئەوە بەم شێوەیە نیە کە پێغەمبەرەکەی نوح سەرەتا گومانی بۆی بردبوو، کە پێی وایە شەفاعەتکار قسە لەگەل پەروەردگار دەکات تا لەبەرامبەر سزاکەی اللە شەفاعەت بۆ کوڕەکەی بکات یان بۆ کەسە نزیکەکانی لەبەرامبەر سزاکەی اللە، وە اللە پێغەمبەرەکەی فێری ئەوە کرد شەفاعەت نھێنیەکی ھەیە کە ئەو زانستی پێی نیەو ھەڵەی لە دوعایەکەی بۆ پەروەردگارەکەی کردووە بە داواکردنی شەفاعەت بۆ کوڕەکەی لەبەرامبەر سزاکەی اللە، جا اللە ئامۆژگاری پێغەمبەرەکەی نوح کرد لەو نەزانانە نەبێت کە بڕوایان بە شەفاعەتی بەندەکان ھەیە لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو. بۆیە اللە بەو شێوەیە قسەی لەگەڵ پێغەمبەرەکەی نوح کرد کاتێک اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلاَ تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنِّي أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ} صدق الله العظيم [هود:46].

ئێوەش دەزانن پێغەمبەری اللە نوح ئەوەی داوای لە پەروەردگارەکەی کرد بریتی بوو لە داواکردنی شەفاعەت بۆ کوڕەکەی، بەڵام دوای ئەوەی نوح درکی بە ھەڵەکەی خۆی کرد لە داواکردنی شەفاعەت و ئەوەی زانی بەڕاستی دوعاکەی پەروەردگارەکەی توڕەکردووە بەهۆی داواکردنی شەفاعەت بۆ کوڕەکەی، بۆیە پێغەمبەری اللە نوح بە دان نان بە هەڵەکەی لە داوای شەفاعەت قسەی لەگەڵ پەروەردگارەکەی کرد. وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {رَبِّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْأَلَكَ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ وَإِلاَّ تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُن مِّنَ الْخَاسِرِينَ} صدق الله العظيم [هود:47].

جا سەیری قسەکەی پێغەمبەری اللە نوح بکەن: {وَإِلاَّ تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُن مِّنَ الْخَاسِرِينَ}.

ئەمەش چونکە بەوەی زانی بە داواکردنی شەفاعەتەکە پەروەردگارەکەی توڕەکردووە، وە پێغەمبەری اللە نوح - کە یەکەم نێردراوو پێغەمبەر بووە بە کتێبێکی ئاشکراوە - زانی شەفاعەت نھێنیەکی گەورەی ھەیە نەک وەک ئەوە بێت کە لە سەرەتادا خۆی گومانی بۆ بردبوو کاتێک پێی وابوو شەفاعەتکار داوای شەفاعەت لە پەروەردگار بۆ کەسێک دەکات تەنانەت ئەگەر منداڵەکەی خۆشی بێت، جا لەپاش ئەوە پێغەمبەری اللە لە داواکردنی شەفاعەت دانی بە ھەڵەکەی خۆی داناو وتی: {وَإِلاَّ تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُن مِّنَ الْخَاسِرِينَ} صدق الله العظيم.

ڕەنگە زۆرێک لەوانەی اللە دەربارەیان فەرموویەتی: {وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُمْ بِاللَّهِ إِلا وَهُمْ مُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [يوسف:106].

ئیمام مەھدی بپچڕێنن و لەپاش ئەوە دەڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، تۆ نکۆڵی لە شەفاعەتی نێردراوو پێغەمبەرەکان دەکەیت و ئەوە بۆ خۆت و پشتیوانەکانت دوپات دەکەیەوە". دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: پەنا دەگرم بە اللە لە نەزانان بم، سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر ناصر محمد یەمانی و پشتیوانەکانی لەبەردەستی اللە داوای شەفاعەت بۆ کەسێک بکەن ئەوا اللە ناصر محمد یەمانی و پشتیوانەکانی دەخاتە بنی دۆزەخەوە، پاشانیش لەبری اللە هیچ پاڵپشت و بەسەرخەرێک بۆ خۆیان نادۆزنەوە. وە اللە دەکەین بە شاھێدو بەسیشە اللە شاھێد بێت بەوەی ئێمە بە تەواوی و شێوەیەکی ڕەها نکۆڵی لە شەفاعەتی بەندەکان دەکەین لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی، جا ئێمە لە ئەو بە ڕەحم و میھرەبانتر نین بۆ بەندەکانی، بەڵێنەکەشی ڕاستەو ھەر خۆی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە. بەڵکو ئێمە زانیمان بەڕاستی اللە لەسەر بەندە گومڕایەکانی خەفەتبارە، بۆیە پشتمان لەوەکردووە بڕۆینە ناو نیعمەتەکانی بەھەشتەوە، جا ئێمە لە اللە مان دەوێت گەورەترین نیعمەتەکەمان (النّعيم الأعظم) بۆ بهێنێتەدی، جا لە نەفسە بەرزو بڵندو بەرزەکەی خۆی ڕازی بێت (واتە چیتر خەفەتبار نەبێت)، جا ئەگەر اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بوو ئەوکاتە مانای ئەوەیە شەفاعەتەکە دێتەدی، جا ڕەحمەت و میھرەباتیەکەی اللە لەبری سزایەکەی شەفاعەتی بۆ بەندە گومڕایەکانی کردووە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {{قُل لله الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا}} صدق الله العظيم [الزمر:44].

وە ئەوەی اللە ی پایەبەرز مەبەستیەتی چیە لەوەی دەفەرموێت: {قُل لله الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا}.

بەڵام اللە لەلای کەس شەفاعەت بۆ بەندەکانی ناکات پاک و بێگەردی بۆی، جا ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت! بۆیە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: کەواتە اللە مەبەستی لەم فەرموودەیەی چیە: {{قُل لله الشَّفَاعَةُ جَمِيعًا}}؟

وەڵامەکەی: مەبەستی ئەوەیە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە لە بری سزایەکەی شەفاعەت دەکات جا ڕازی دەبێت، جا ئەگەر ڕازیبوونی اللە لە نەفسەکەی ھاتەدی لێرەدا شەفاعەتەکەش بۆ بەندەکانی دێتەدی. بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلاَّ مِن بَعْدِ أَن يَأْذَنَ اللَّهُ لِمَن يَشَاء وَيَرْضَى} صدق الله العظيم [النجم:26].

چونکە نھێنی شەفاعەت بۆ بەندە گومڕایەکانی پەیوەستە بە ھاتنەدی ڕازیبوونەکەی اللە لە نەفسی بەرزو بڵندی خۆی، وە ئاگاداربن ڕازیبونی اللە لە نەفسی خۆی بریتیە لەو نیعمەتەی لە بەھەشتەکەی گەورەترە لە چاوی ئەو گەلەی لەلای اللە بەڵێنێکیان داوە بەوەی ھەرگیز ڕازی نەبن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت، ئەوانە بریتین لە شاندە ڕێزلێگیراوەکە کە حەشرو کۆکردنەوەیان نە بۆ ئاگرە نە بۆ بەھەشتیش، بەڵکو بە شاندێک بۆ لای اللە ی ڕەحمان کۆدەکرێنەوە، جا پلەکانی نیعمەتی بەھەشتیان پێ نیشان دەدرێت تا دەگاتە پلە ھەرە بەرزو بڵندەکەی بەھەشت (الدرجة العالية الرفيعة) جا لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان ھەر پێداگرن لەسەر سوێندو پەیمانەکەیان لەلای پەروەردگارەکەیان، کە سوێندیان خواردووەو پەیمانیان داوە ڕازی نەبن تا ئەو کاتەی ئەو ڕازی دەبێت.

بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {يَوْمَ نَحْشُرُ الْمُتَّقِينَ إِلَى الرَّحْمَـٰنِ وَفْدًا ﴿٨٥﴾ وَنَسُوقُ الْمُجْرِمِينَ إِلَىٰ جَهَنَّمَ وِرْدًا ﴿٨٦﴾ لَّا يَمْلِكُونَ الشَّفَاعَةَ إِلَّا مَنِ اتَّخَذَ عِندَ الرَّحْمَـٰنِ عَهْدًا ﴿٨٧﴾} صدق الله العظيم [مريم].

جا ئاگاداربن ئەو پەیمان و بەڵێنەی لەلای پەروەردگارەکەیان داویانە بریتیە لەوەی سوێندیان بە اللە خواردووەو جەختیشیان لەسەر کردۆتەوە بەوەی ڕازی نابن تا ئەوکاتەی اللە ڕازی دەبێت، جا ئەوان هێشتا پێداگرن لەسەر ئەوە لە دنیاو دوایی، چونکە سەبارەت بەوان ڕازیبوونی اللە گەورەترین نیعمەتە (النعیم الٲعظم)، بۆیە ھیچ سازشێک لەسەر ئەوە قبوڵ ناکەن، جا بە ھەر نرخێک بێت و بگاتە ھەرچەندێکیش، وە پەیمانەکەشیان ئەو سوێندەیە کە سوێندیان خواردووە ھەرگیز ڕازی نەبن تا ئەوکاتەی پەروەردگارەکەیان خۆشەویسترین شت لەلایان ڕازی دەبێت، جا ئەگەر اللە ئەو ئامانجەی ئەوانی ھێنایەدی و ڕازی بێت ئەوا لێرەدا شەفاعەتەکە لە نەفسی اللە دێتەدی، جا ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی لەبری سزایەکەی شەفاعەت دەکات، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلاَّ مِن بَعْدِ أَن يَأْذَنَ اللَّهُ لِمَن يَشَاء وَيَرْضَى} صدق الله العظيم.

جا سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکەن: {{وَيَرْضَى}} صدق الله العظيم.

جا ئاگاداربن سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشتیش (الدرجة العالية الرفيعة) لە نیعمەتەکانی بەھەشت نیشانی ھەریەکێکیان دەدرێت، جا کاتێک نیشانیان دەدرێت ئەم شاندە ڕێزلێگیراوە یەک لەدوای یەک ڕەتی دەکەنەوە، جا ھەر یەکێک لەوان دەیبەخشێت بەو کەسەی اللە بیەوێت وەکو هۆکارو ئامرازێک بۆئەوەی اللە ئەو نیعمەتەیان بۆ بەدی بێنێت کە لەم پلەیەی بەھەشت گەورەترە {{وَيَرْضَى}} صدق الله العظيم.

جا سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر پەروەردگارەکەیان قسەیان لەگەڵ بکات و بڵێت: مادام ئێوە پێداگرن لەسەر ھاتنەدی ڕازیبوونی اللە لە نەفسی خۆی کەواتە خۆتان بخەنە قووڵایی دۆزەخەوە یان بڕۆنە ناو نیعمەتەکانی بەھەشتەوە ھەروەک ئەوانەی جگە لە ئێوە بە نیعمەتەکانی بەھەشت ڕازی بوونە. جا لێرەدا ھەرگیز بە وشەیەکیش وەڵامی پەروەردگارەکەیان نادەنەوە؛ بەڵکو یەکسەر دەردەپەڕن و پێشبڕکێ بەرەو لای ھەر حەوت دەرگاکانی دۆزەخ دەکەن تا ھەریەکێکیان یەکەم کەس بێت خۆی فڕێبداتە ناویەوە تا ڕازیبوونەکەی نەفسی اللە بێتەدی، جا ھەروەک ئەوەیە بینانبینم هەریەکێکیان ھەوڵی ئەوە بدەن ئەو کەسەی پێشی کەوتووە ڕایبکێشێتە دواوە تا خۆی پێشی بکەوێتەوەو یەکەم کەس بێت لەوانەی خۆیان فڕێ دەدەنە قووڵایی دۆزەخەوە ئەگەر ئەوە ھۆکارێک بێت بۆ ھاتنەدی ڕازیبوونی اللە لە نەفسی خۆی {{وَيَرْضَى}}.

ڕەنگە یەکێک لە زانایانی ئوممەت بیەوێت ئیمام مەھدی بپچڕێنێت و بڵێت: "ئەی ناصر محمد، چۆن عەقڵ و لۆژیک بڕوا بەوە دەکات کەسێک خۆی فڕێبداتە ناو ئاگری دۆزەخەوە تا بەوە اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت! جا ئایا اللە تەنھا بۆ ئەوە دروستی نەکردوون تا لە ئاگرەکەی بیان پارێزێت و بیانخاتە ناو بەھەشتەکەی؟". دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەوە ئەگەر بێتو نرخ و بەھای ھاتنەدی ڕازیبوونی اللە لە نەفسیدا ئەوە بێت خۆیان بخەنە ناو ئاگری دۆزەخەوە، جا سەبارەت بەوە ھیچ دوودڵ و ڕاڕا نین، ئەمەش لەبەر گەورەیی پێداگریەکەیانە لەسەر ھاتنەدی ڕازیبوونی نەفسی اللە، جا ئەوە بریتیە لە گەورەترین نیعمەت (النعيم الأعظم)، جا کەس بە ڕاددەی پێداگریەکەیان لەسەر ھاتنەدی ئەوە نازانێت تەنھا اللە نەبێت، ئەوانیش ئێستا لەسەر ئەوە شاھێدن.

ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران پرسیارم لێبکات و بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، ئەو پێداگریە بێ سنورە لەسەر ھاتنەدی ڕازی بوونی اللە لە نەفسی خۆی لەبەرچیە؟ ئەی ئایا اللە لێیان ڕازی نەبووەو پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی نیعمەتەکانی بەھەشتی نیشان ھەر یەکێکیان نەداوە (الدرجة العالية الرفيعة)، کەواتە بۆچی ڕەتیان کردۆتەوەو کردوویانە بە ھۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لە ھەموو ئەو نیعمەتانە گەورەترە؟ جا ئەوە چ نیعمەتێکە لە پلە ھەرە بەرزو بڵندو گەورەکەی بەهەشت ( الدرجة العالية الرفيعة) گەورەترە؟". دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَعَدَ اللَّهُ الْـمُؤْمِنِينَ وَالْـمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].

جا بەوپێیەی نیعمەتی ڕازیبوونی اللە لە نەفسی خۆی لە نیعمەتەکانی بەھەشت گەورەترە، بۆیە ڕازیبوونی اللە یان نەکردووە بە ھۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەوە بچوکترە واتە؛ (نیعمەتەکانی بەھەشت)، بەڵکو پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشتیان کردۆتە ھۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەوە گەورەترە، کە بریتیە لە نیعمەتی ڕازی بوونی اللە لەسەر بەندەکانی؛ کە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی، وە بۆیە ناو لە پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت نراوە وەسیلە، جا ئەوانە بەدوای بەدەستھێنانی وەسیلە دەکەون و ھەموویان بەدەستی دێنن، وە بەو پێیەی ئەم پلەیە تەنها بۆ یەک بەندەیە لە ناو بەندەکانی اللە بۆیە بە هەریەکێک لەوان نیشان دەدرێت، وە ھەر کاتێک یەکێکیان ڕەتی دەکاتەوە نیشانی کەسی دواتر دەدرێت و ئەویش بەھەمان شێوە ڕەتی دەکاتەوەو دەیبەخشێت بەو کەسەی اللە بیەوێت بۆ نزیکبوونەوە لە پەروەردگارەکەی، تا ئەو نیعمەتەی بۆ بێتەدی کە لەم نیعمەتە گەورەترە.

ڕەنگە یەکێک لەو پرسیارکارانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئایا ئەو بەندانەی بەم تایبەتمەندیانە باست کردن لەم ئوممەتەدا بوونیان هەیە کە یەکێکن لە گەورەترین ئەو ئوممەتانەی تووشی ئاشوبی ماددەو بەرژەوەندی ھاتوون؟ جا لەڕاستیدا ماددە بێباوەڕو موسڵمانانی توشی ئاشوب کردووە، کەواتە ئەوانەی باستکردن چۆن ھێزی ئەوەیان تێدا ھەیە ھەرگیز بە مەلەکوتی دنیاو ڕۆژی دوایی ڕازی نەبن تا ئەوکاتەی ڕازی بوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان دێتەدی؟". دوای ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێت: ئەوانە ئەو گەلەن کە اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بەڵێنی هاتنی پێدابوون، کە بەڵێنی دابوو دوای ئەوە بیانهێنێت کاتێک باوەڕداران لە ئایینەکەیان هەڵدەگەڕێنەوە، جا ھیچ لە ئیسلام نامێنێتەوە تەنھا ناوەکەی نەبێت و ھیچیش لە قورئان نامێنێتەوە جگە لە وێنە (پارێزراوەکەی بەردەستان لە دەستکاری) نەبێت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَنْ يَرْتَدَّ مِنْكُمْ عَنْ دِينِهِ فَسَوْفَ يَأْتِي اللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُ أَذِلَّةٍ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ أَعِزَّةٍ عَلَى الْكَافِرِينَ يُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَلا يَخَافُونَ لَوْمَةَ لائِمٍ ذَلِكَ فَضْلُ اللَّهِ يُؤْتِيهِ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [المائدة:54].

**ئەوانە بریتین لەو گەلەی اللە خۆشیدەوێن و ئەوانیش ئەویان خۆشدەوێت (قوم يحبهم الله ويحبونه) **

وە ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد ئایا فەتوامان بۆ نادەیت نھێنی ئەم سوربوون و پێداگریە گەورەیە لەسەر ھاتنەدی ڕازیبوونەکەی اللە لە نەفسی خۆی چیە؟". لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: چونکە ئەوان بە دڵنیاییەوە زانیویانە اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە، جا لەپاش ئەوە زانیویانە بەڕاستی پەروەردگارەکەیان ھەر دەبێت لەسەر بەندە گومڕایەکانی خەفەتبار بێت بەھۆی گەورەیی سیفەتی ڕەحم و میھرەبانیەکەی نەفسی اللە، جا بە بەیانی ڕاست و دروستی کتێبەکەی اللە ی ئیمام مەھدی دڵنیابوون کە ئەوەی ڕوونکردۆتەوە بەڕاستی اللە لە نەفسی خۆی لەسەر بەندە بێباوەڕە گومڕایەکانی خەفەتبارە، جا بێ ھیچ گومان و دوودڵیەک بە ئایەتی مەحکەمی کتێب ڕاستیەکە دەرکەوت و ئاشکرا بوو بەوەی اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترەو خەفەتبارە لەسەر ئەوانەی بێباوەڕبوون بە نێردراوانی لای پەروەردگارەکەیان، جا ئەی چی دەربارەی موسڵمانەكان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةً وَاحِدَةً فَإِذَا هُمْ خَامِدُونَ ﴿٢٩﴾ يَا حَسْرَةً عَلَى الْعِبَادِ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿٣٠﴾ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ الْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ ﴿٣١﴾ وَإِن كُلٌّ لَّمَّا جَمِيعٌ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [يس].

وە ڕەنگە یەکێک لە گەورە زانایانی موسڵمانان بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئەی ناصر محمد یەمانی، ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت سەبارەت بەو گەلەی حاڵی ئەوانت باسکرد ئەوا ھەر دەبێت بە گەورەترین خۆشەویستی لەسەر خۆشەویستیەکەی اللە کۆببنەوە، جا خۆشەویستیەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان سنوری هەموو شتە ماددیەکانیان تێپەڕ دابێت، وە بەدڵنیاییەوە لەبەر گەورەیی خۆشەویستیەکەیان بۆ پەروەردگارەکەیان ھەرگیز ڕازی نابن تا ئەوکاتەی خۆشەویستەکەیان لە نەفسی خۆی ڕازی دەبێت بەوەی چیتر خەفەتبار نەبێت، وە ئەی ناصر محمد یەمانی ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت ئەوا ئەو گەلەی وەکو باستکردن بە دڵنیاییەوە دواتر پێغەمبەرو نێردراوو شەھیدەکان ئیرەییان پێدەبەن، چونکە پێغەمبەران و نێردراوان و شەھیدەکان بە نیعمەتەکانی بەھەشت ڕازی بوونە، وە دەیانبینین خۆشحاڵن بەوەی اللە لە ڕێزو چاکەی خۆی پێیداون، ھەرچی سەبارەت بەو گەلەن ئەوا ھاتنەدی ئەو نیعمەتەیان دەوێت کە لە نیعمەتەکانی بەھەشت گەورەترە بەوەی پەروەەردگارەکەیان چیتر خەفەتبار نەبێت، جا ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت ئەوا بەدڵنیاییەوە دواتر نێردراوو پێغەمبەرو شەھیدەکان ئیرەییان پێ دەبەن". لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی ئەو پرسیارکارانە دەداتەوەو دەڵێم: ببورن ھەرگیز ئیمام مەھدی وەڵامەکەتان ناداتەوە، بەڵکو وەڵامەکەی بۆ باپیرەم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی جێدەهێڵم، جا وەرن سەیری وەڵامەکەی باپیرەو خۆشەویستی دڵم محمد نێردراوی اللە بکەین بۆ خەڵکی - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - لەم فەرموودە نەبەویەی درودو سڵاوی لێبێت کە فەرموویەتی: [[ يا أيها الناس اسمعوا واعقلوا، واعلموا أنّ للهِ عباداً ليسوا بأنبياء ولا شهداء يغبطهم النّبيّون والشهداء على منازلهم وقربهم من الله ]]
صدق محمد رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 02:12 PM