- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
10 - 09 - 1435 کۆچی
07 - 07 - 2014 زایینی
09:58 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=150384
ــــــــــــــــــــ
بانگەوازی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ سەرکردەی قاعیدە لە عێڕاق ئەبوبەکری بەغدادی ..
بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی اللە و کەس کارە پاک و چاکەکانیان و پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لەپێش فەتحکردن و سەرکەوتن و لەدواشیدا تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، دواتر..
سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر، وە ئەی شێخی بەڕێز ئەبابەکری بەغدادی، لەڕاستیدا لە ناوچە جیاوازەکانی جیهانەوە داوای فەتوای تایبەت بە ئێوەمان پێگەیشتووە، جا ئێمە لەوانە نین بەر لە گفتوگۆکردن و گوێگرتن لە لۆژیکی دەسەڵاتی زانستەکەی بڕیار لەسەر بانگەوازکارەکە بدەین تا بۆمان ڕوون دەبێتەوە ئایا بەحەق لەلایەن اللە وە قسە دەکات و بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی دەکات، یان لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە؟ بۆیە ئێمە بەر لە گفتوگۆکردن بڕیاری لەسەرنادەین تا ستەمی لێنەکەین و بە گومانەوە بڕیاری لەسەرنەدەین، چونکە گومان ھیچ سودێکی لەبەرامبەر زانینی ڕاستی نیە، وە بۆیە منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بانگەوازی بەڕێز شێخ ئەبابەکری بەغدادی دەکەم بۆ گفتوگۆکردن لە ماڵپەڕی ئیمام ناصر محمد یەمانی، تا سەیری ھێزی دەسەڵاتی زانستەکەت و بەڵگەی خەلافەت و جێنشینیەکەت بکەین، جا ئەگەر بەڕاستی بینیمان تۆ لە ئیمام ناصر محمد یەمانی زاناتریت ئەوکاتە پێویستە لەسەر ئیمام ناصر محمد یەمانی ملکەچت بێت و گوێڕایەڵی فەرمانەکەت بکات و بە تەواوی خۆی بەدەستەوە بدات، ئەگەر بینیمان بەڕاستی اللە دەسەڵاتی زانستەکەتی بەسەرئێمەو هەموو زانایانی ئوممەتدا زیادکردووە، جا ئەو کاتە پێویستە لەسەر هەموو موسڵمانان پابەندبن بە جێبەجێی فەرمانەکەت و بێنە ژێر ئاڵاکەت، ئەوە ئەگەر بینیمان بەڕاستی اللە بە بەڵگەی خەلافەت و پێشەوایەتی پشتگیری لێ کردوویت و بە دەسەڵاتی زانستەکەت بەبێ مامۆستایەکی تری جگە لە اللە تۆی شایستە کردووەو بە دەسەڵاتی زانست ئیلهامت بۆ دەکات، وە بەومەرجەی بتبینین بەتوانایت لەسەر ئەوەی حوکم و دادوەری بکەی لەنێوان ئەوانەی ئایینەکەیان بۆچەندین بەش و دەستەو حزبی جیاجیا دابەشکردووەو ھەر حزب و دەستەیەکیش بەوەی خۆیان لەلایانە خۆشحاڵن، وە ئوممەتەکەشیان بەش بەش و پارچە پارچە کردووە، جا بەو هۆیەوە ھێزو شکۆیان نەماوە. وە بە مەرجی ئەوەی اللە بە دەسەڵاتی زانست وات لێبکات بەتوانابیت لەسەرئەوەی داوەری لەنێوان هەموو بەش و دەستە جیاوازەکان بکەی سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن، ئەمەش تا بتوانی شان و شکۆی موسڵمانان کۆبکەیەوەو زاناو ئوممەتەکانیان لەژێر یەک ئاڵادا یەک بخەی، جا دواتر ئەو موسڵمانانەی بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن چاودێری ئەنجامی گفتوگۆکەی نێوان تۆو ئیمام ناصر محمد یەمانی دەکەن، جا ئەگەر پشتیوانەکانی ئیمام ناصر محمد یەمانی ئەوەیان بینی ئیمامەکەیان لە 99 باس و بابەت بەسەر ئەبابەکری بەغدادیدا زاڵ بووە تەنھا لە یەک باس و بابەتدا نەبێت، لێرەدا هەموو پشتیوانەکانی ناصر محمد لە ھەموو ناوچە جیاجیاکان پاشەکشە لە شوێنکەوتنی ناصر محمد یەمانی دەکەن، وە لەسەر ئیمام ناصر محمد یەمانیش پێویست دەبیت پاشەکشە لەو بیروباوەڕە بکات کە ئیمام مەھدیە.
بەڵام ئەی بەڕێز شێخ ئەبابەکری بەغدادی ئەگەر تۆ ئەوەت نەکردو نەتتوانی لەتەنھا یەک باس و بابەتیشدا بەسەر ئیمام ناصر محمد یەمانیدا زاڵ ببیت لێرەدا ڕاستیەکە دەردەکەوێت و ئاشکرا دەبێت و لەسەریشت پێویستە پابەندی فەرمانی خەلیفە ھەڵبژێردراوە حەقەکەی اللە بیت، چونکە تەنها اللە خۆی خەلیفەکەی ھەڵدەبژێرێت نەک خەڵکی لەبری اللە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ ۗ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ ۚ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٦٨﴾} صدق الله العظيم [القصص].
وە لەڕاستیدا گوێم لێبووە ئەوەت ڕاتگەیاندووە تۆ خەلیفەی موسڵمانانیت، یان ئەوانەی دەورو
بەری خۆتن تۆیان بە خەلیفەی موسڵمانان هەڵبژاردووە! لەکاتێکدا تەنانەت بۆ فریشتە نزیکەکانی اللە ش ڕەوانیەو ناکرێت و نابێت خەلیفەی اللە لەبری ئەو ھەڵبژێرن، وە ھیچ بژاردەو دەسەڵاتێکیشیان بۆ ئەو فەرمانە نیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ ۗ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ ۚ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٦٨﴾ وَرَبُّكَ يَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ ﴿٦٩﴾ وَهُوَ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ لَهُ الْحَمْدُ فِي الْأُولَىٰ وَالْآخِرَةِ ۖ وَلَهُ الْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٧٠)} صدق الله العظيم [القصص].
چونکە اللە بەڵگەی ئیمامەت و پێشەوایەتی و جێنشینی (خەلافەت) ی لە زیادکردنی دەسەڵاتی زانست داناوە بۆ ئەوکەسەی ھەڵیدەبژێرێت، وە بۆیە دەبینی خەلیفەی اللە ئادەم فریشتەکانی فێری ئەو ناوانە کرد کە ئەوان نەیاندەزانی، جا لەپاش ئەوە ئینجا اللە فەرمانی بە فریشتەکان کرد سوژدە بۆ ئادەم ببەن، واتە لەدوای ئەوەی ئادەم سەلماندی بەڕاستی اللە دەسەڵاتی زانستەکەی بەسەر ئەواندا زیادکردووە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلاَئِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُواْ أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاء وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لاَ تَعْلَمُونَ(30) وَعَلَّمَ آدَمَ الأَسْمَاء كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلاَئِكَةِ فَقَالَ أَنبِئُونِي بِأَسْمَاء هَـؤُلاء إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ(31) قَالُواْ سُبْحَانَكَ لاَ عِلْمَ لَنَا إِلاَّ مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ(32) قَالَ يَا آدَمُ أَنبِئْهُم بِأَسْمَآئِهِمْ فَلَمَّا أَنبَأَهُمْ بِأَسْمَآئِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ(33) وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلاَئِكَةِ اسْجُدُواْ لآدَمَ فَسَجَدُواْ إِلاَّ إِبْلِيسَ أَبَى وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ(34)} صدق الله العظيم [البقرة].
جا سەیری ڕەخنەکەی اللە بکەن کە ئاڕاستەی فریشتەکانی کردووە: {أَنبِئُونِي بِأَسْمَاء هَـؤُلاء إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ(31)} صدق الله العظيم.
بەومانایەی ئەگەر ڕاستدەکەن لە پەروەردگارەکەتان زاناترن تا بتوانن خەلیفەکەی لەبری ئەو هەڵبژێرن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ ۗ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ} صدق الله العظيم.
جا لەپاش ئەوە فریشتەکان زانیان سنوری خۆیان تێپەڕاندووە سەبارەت بەو شتەی مافی ئەوان نیە قسەی تێدا بکەن و تەنها تایبەتە بە اللە، وە بەوەیان زانی اللە مەبەستەکەی چیە لەوەی پایەبەرزی و گەورەیی بۆی دەفەرموێت: {أَنبِئُونِي بِأَسْمَاء هَـؤُلاء إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ(31)} صدق الله العظيم.
بەو مانایەی ئەگەر ئێوە خۆتان وادەبینن لە پەروەردگارەکەتان زاناترن تا بتوانن لەبری ئەو خەلیفەکەی ھەڵبژێرن، جا لەپاش ئەوە فریشتەکان بە ملکەچی و دڵسۆزی لە پەروەردگارەکەیان پاڕانەوە بە دان نان بەوەی پەروەردگارەکەیان لەوان زاناترە، وە بەڕاستی ئەوان ھیچ زانستێکیان نیە تەنھا ئەوە نەبێت کە اللە ی بە دەسەڵاتی داناو کاربەجێ فێری کردوون، بۆیە وتیان: {قَالُواْ سُبْحَانَكَ لاَ عِلْمَ لَنَا إِلاَّ مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ(32)} صدق الله العظيم.
جا لەپاش ئەوە اللە فەرمانی بە ئادەم کرد بەڵگەکەیان بەسەردا جێبەجێ بکات و بیسەلمێنێت بەڕاستی اللە دەسەڵاتی زانستەکەی بەسەر ئەواندا زیادکردووە، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قَالَ يَا آدَمُ أَنبِئْهُم بِأَسْمَآئِهِمْ فَلَمَّا أَنبَأَهُمْ بِأَسْمَآئِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ(33)} صدق الله العظيم.
جا لەپاش ئەوە اللە فەرمانی بە فریشتەکان کرد سوژدە بۆ ئادەم ببەن، واتە دوای ئەوەی بۆی سەلماندن اللە دەسەڵاتی زانستەکەی بەسەر ھەموویاندا زیادکردووە، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قَالَ يَا آدَمُ أَنبِئْهُم بِأَسْمَآئِهِمْ فَلَمَّا أَنبَأَهُمْ بِأَسْمَآئِهِمْ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّي أَعْلَمُ غَيْبَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَأَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا كُنتُمْ تَكْتُمُونَ(33) وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلاَئِكَةِ اسْجُدُواْ لآدَمَ فَسَجَدُواْ إِلاَّ إِبْلِيسَ أَبَى وَاسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ الْكَافِرِينَ(34)} صدق الله العظيم.
وە ھۆکاری ئەوەی ئیبلیس تووشی ئاشوب بوو لەبەرئەوە بوو چونکە وای دەبینی خۆی لە ئادەم چاکترە، بۆیە توڕەبوو و وتی: {قَالَ مَا مَنَعَكَ أَلَّا تَسْجُدَ إِذْ أَمَرْتُكَ قَالَ أَنَا خَيْرٌ مِنْهُ خَلَقْتَنِي مِنْ نَارٍ وَخَلَقْتَهُ مِنْ طِينٍ} صدق الله العظيم [الأعراف:12].
جا سەیری ھۆکاری سوژدە نەبردنەکەی ئیبلیس بکە بۆ ئادەم، چونکە وایدەبینی خۆی شایستەترە بەوەی خەلیفە بێت، چونکە وا خۆی دەبینی لە ئادەم چاکترە، درودو سڵاو لەسەر ئادەم و کەس و کارە پاک و چاکەکەی.
بەوپێیە منی ناصر محمد یەمانی بانگەوازی بەڕێز شێخ ئەبابەکری بەغدادی دەکەم بۆ گفتوگۆکردن، تا بۆمان ڕوون ببێتەوە بەڕاستی اللە کام لە ئێمەی بە خەلیفە لە زەوی ھەڵبژاردووەو کردوویەتی بە ئیمام بۆ خەڵکی، ئایا بەڕاستی ئەوکەسە ئەبوبەکری بەغدادیە یان ناصر محمد یەمانی؟ ئەمەش دواتر بۆ ھەموو ئەوانەی بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێن ڕوون دەبێتەوە، دوای ئەوەی بەڕێز شێخ ئەبوبەکر بەر لە دەرکەوتن دێت بۆ گفتوگۆکردن، جا ھەردەبێت اللە یەکێک لە ئێمەی ھەڵنەبژاردبێت یان ھەردووکمان؛ چونکە مەرجی خەلافەت تەنھا ئەوە نیە یەکێکمان بەسەر ئەویتردا زاڵ بێت و ھەرئەوەندە؛ بەڵکو دەبێت خەلیفەی ھەڵبژێردراو بەسەر هەموو زانایانی موسڵمانان و نەصاراو جولەکەکانیشدا زاڵ بێت ئەگەر وەڵامی بانگەوازی حوکم کردنیان بۆ لای اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان دایەوە، چونکە ھیچ لەسەر ئەوکەسە نیە کە اللە بە ئیمام بۆ خەڵکی ھەڵیبژاردووە تەنھا ئەوە نەبێت حوکمی اللە یان لە مەحکەمی قورئانی گەورە بۆ دەربهێنێت، چونکە اللە خۆی بریتیە لە دادوەر پاک و بێگەردی بۆی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِنْ شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبِّي عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ} صدق الله العظيم [الشورى:10].
وە منی ئیمام ناصر محمد یەمانی اللە و ھەموو موسڵمانان دەکەم بە شاھێدو بەسیشە اللە شاھێد بێت ئەگەر بینیم بەڕێز شێخ ئەبابەکر بەغدادی بە دەسەڵاتی زانستی مەحکەمی قورئانی گەورە بەسەرمدا زاڵ بوو ئەوا دەمبینێت بە تەواوی خۆم بەدەستەوە دەدەم و ملکەچی و گوێڕایەڵیم ڕادەگەیەنم، چونکە ئەوکەسەی بە گوناھو ناڕەوا خۆی بە گەورەو زل بگرێت نەفرەتی اللە و توڕەییەکەی بەدەست دەھێنێت، ھەروەک چۆن ئیبلیس نەفرەتی اللە و توڕەییەکەی بەدەست ھێنا، بۆیە ڕەوانیەو ناکرێت و نابێت بۆ ئیمام مەھدی خۆبەگەورو زل زانی ھەبێت، یان بە گوناھو ناڕەوا خۆی بە گەورەو زل بگرێت یان بڵێت لە ئەبی بەکری بەغدادی باشترەو پشتبکاتە هاوسۆزی و گوێڕایەڵی ئەگەر بەڕێز شێخ ئەبوبەکری بەغدادی تەنانەت لە یەک باس و بابەتیشدا لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە بەڵگەی بەسەرماندا جێبەجێکرد، ئەمەش حوکم و بڕیارێکی پێشوەختەیە لەسەر خۆم بەوەی ئەگەر بێتو ناصر محمد یەمانی بەڕێژەی سەدا %99 ش لە باس و بابەتەکان بەسەر بەغدادیدا زاڵ بوو بەڵام ئەبابەکری بەغدادی لە تەنھا یەک باس و بابەت بەسەر ناصر محمد یەمانیدا،زاڵ بێت لێرەدا پێویستە لەسەر ناصر محمد یەمانی پاشەکشە ڕابگەیەنێت لە بانگەشەکردنی کەسایەتی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو، وە لەسەر پشتیوانەکانیش پێویستە پاشەکشە لە شوێنکەوتنم ڕابگەینن، دوورەو زۆر دوورە! سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان هەموو زانایانی موسڵمانانیش ناتوانن تەنانەت لەتەنها یەک باس و بابەتیشدا بەسەر ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیدا زاڵ بن ھەرچەندە ھەندێکیشیان ببنە پاڵپشت و بەسەرخەری هەندێکیان. وە ئایا دەزانن بۆچی ئەنجامی گفتوگۆکە بەر لە گفتوگۆ کردنەکە ڕادەگەیەنم؟ چونکە دەزانم درۆو بوختانم بە ناوی اللە وە نەکردووە بە بانگەشەی کەسایەتی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی بەسەرخەری محمد (ناصر محمد)؛ بەڵکو ئەوە اللە یە ھەڵیبژاردووم و دەستنیشانی کردووم و دەسەڵاتی زانستەکەمی بەسەر هەموو زانایانی ئوممەت بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورە زیادکردووم، تا ئەوکاتەی له دڵ و دهروونیاندا هیچ ناڕهزاییهک لە بهرامبهر ئهوهی بە حەق لە قورئانی گەورە دادوهری لهسهر دەکەین دروست نابێت و به تهواوی خۆیان بەدەستەوە دەدەن، وە ئەگەر ئەوەم نەکرد ئەوکاتە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد نیم.
ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، لەڕاستیدا دەتبینم دەڵێیت ئەگەر بێتو یەکێک لە زانایانی ئوممەت تەنانەت لە یەک باس و بابەتیشدا بەسەرتدا زاڵ بێت ئەوکاتە دەڵێی من مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەرخەری محمد نیم؟". دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: ئایا بڕواتان بەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز نیە کە دەفەرموێت: {مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَٰكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ۗ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا (40)} صدق الله العظيم [الأحزاب]؟
جا وەڵامی ھەموو زانایانی موسڵمانان ئاشکرایەو دواتر دەڵێن: کێ ھەیە بڕوای بەم ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکرایە نەبێت لە مەحکەمی قورئانی گەورە کە حوکم و فەتواکەی لەلایەن اللە وە پاک و بێگەردی بۆی ئەوە ھەڵدەگرێت محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - بریتیە لە دوایین نێردراوو پێغەمبەران؟ جا لەپاش ئەوە بە حەق بەڵگەتان بەسەردا جێبەجێ دەکەم و دەڵێم: کەواتە ھیچتان بۆ نیە تەنھا ئەوە نەبێت بڕواتان وابێت اللە ئیمام مەھدی وەکو (ناصر محمد واتە بەسەرخەری محمد) درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی ڕەوانە دەکات، بەو مانایەی بەسەرخەری محمد درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارە چاکەکەی، چونکە اللە ھەرگیز ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو نە بە پێغەمبەر نە بە نێردراوێک و نە بە وەحی کردنی کتێبێکی تازە بۆلای ڕەوانە ناکات؛ بەڵکو وەکو بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی ڕەوانەی دەکات، بۆیە حیکمەتی (تواطؤ) ـەکەی فەرموودە ڕاست و دروستەکەتان بۆ ڕوونبۆتەوە کە لە نێردراوی اللە وەیە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی کاتێک فەرموویەتی: [لا تنْقَضِي الدُّنيَا حَتَّى يَمْلِكَ رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ بَيْتِي يُوَاطِئُ اسمه اسْمِي] صدق عليه الصلاة والسلام.
واتە ژیانی دنیا کۆتایی نایەت تا پیاوێک لە بنەماڵەی نێردراوی اللە دەسەڵاتی سەرانسەری دنیا بە تەواوی دەگرێتە دەست، پاشان فەرمووی (يواطئ اسمه اسمي - ناوەکەی لەگەڵ ناوی من ڕێک دەکەوێت).
ڕەنگە یەکێک لە زانایانی موسڵمانان لە مەزھەبی سوننی بیەوێت بڵێت: "اللھم بەڵێ ئەی ناصر ئەمە فەرموودەیەکی ڕاست و دروستە کە لە نێوان سوننەو شیعەدا ھیچ ناکۆکیەکی لەسەر نییە، بەڵام ناوەکەی تۆ ناصر محمدەو ناوەکەت وەکو ناوی پێغەمبەر محمد کوڕی عبداللە نیە". دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد بەڵگە بەسەر برایەکانم لە زانایانی مەزھەبی سوننیدا جێبەجێ دەکات و دەڵێم: اللە دەکەم بە شاھێدو بەسیشە اللە شاھێد بێت ئەگەر توانیتان لە زمان و دەستەواژەدا ئەوە بسەلمێنن لە زمان و دەستەواژەدا مەبەستی (تواطؤ) بریتیە لە (تطابق)، جا ئەگەر ئەوەتان کردو ھەرگیزیش ناتوانن بیکەن، ئەوکاتە من ئیمام مەھدی چاوەڕوانكراو نیم، دوورەو زۆر دوورە! سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان ئێوە دەزانن لە زمان و دەستەواژەدا مەبەست لە (تواطؤ) بریتیە لە (توافق - ڕێککەوتن) و مەبەستی (تطابق) نیە، لەدوای ئەوە مەبەستەکەتان لە (تواطؤ) بۆ ڕووندەبێتەوە، بەوەی مەبەست پێی ڕێککەوتنە (توافق) لەگەڵ ناوی محمد لە ناوەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد (واتە بەسەرخەری محمد).
ڕەنگە یەکێک لە زانایانی شیعەی دوانزە ئیمامی بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد ئێمەش بڕوامان وایە ناوەکەی ئیمام مەھدی ھەرگیز وەکو ناوەکەی پێغەمبەر محمد بن عبداللە نیە، بەڵکو ناوەکەی لەگەڵی ڕێکدەکەوێت، بۆیە بڕوامان وایە ناوی ئیمام مەھدی محمد بن حەسەن عەسکەریە". لەپاش ئەوە بەڵگە بەسەر شیعەی دوانزە ئیمامیدا جێبەجێ دەکەین و دەڵێین: ئایا محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [يواطئ اسمي اسمه] [ناوی من لەگەڵ ناوی ئەو ڕێکدەکەوێت]؟
وەڵامەکەی شیعەی دوانزە ئیمامی ئاشکرایەو دەڵێن: ئەی ئەوکەسەی وایدادەنێیت مەھدی چاوەڕوانکراویت، فەرموودەکە مەشێوێنەو لە شوێنێکی دامەنێ کە جێگای خۆی نیە؛ بەڵکو محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [لا تنْقَضِي الدُّنيَا حَتَّى يَمْلِكَ رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ بَيْتِي يُوَاطِئُ اسمه اسمي] صدق عليه الصلاة والسلام.
بەھەمان شێوە پێغەمبەر درودو سڵاو لەسەر خۆی و کەس و کارە چاکەکەی فەرموویەتی: [لا تَذْهَبُ أَوْ لا تَنْقَضِي الدُّنْيَا، حَتَّى يَمْلِكَ الْعَرَبَ رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ بَيْتِي، يُوَاطِئُ اسمه اسمي].
وە پێغەمبەر درودو سڵاوی لەسەر خۆی و کەس و کارە چاکەکەی فەرموویەتی: [لا تَقُومُ السَّاعَةُ، حَتَّى يَمْلِكَ رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ بَيْتِي، يُوَاطِئُ اسمه اسمي، يَمْلأُ الأَرْضَ عَدْلاً وَقِسْطاً، كَمَا مُلِئَتْ ظُلْمًا وَجَوْراً ].
وە پێغەمبەر درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارە چاکەکەی فەرموویەتی: [لا يَذْهَبُ اللَّيَالِي وَالأَيَّامُ، حَتَّى يَمْلِكَ رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ بَيْتِي، يُوَاطِئُ اسمه اسمي].
وە پێغەمبەر درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارە چاکەکەی فەرموویەتی: [لا يَذْهَبُ الدُّنـَيَا، حَتَّى يَلِي رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ بَيْتِي، يَمْلأُ الأَرْضَ قِسْطاً وَعَدْلاً، كَمَا مُلِئَتْ ظُلْمًا وَجَوْراً، يُوَاطِئُ اسمه اسمي].
بە ھەمان شێوە؛ حَدَّثَنَا عَبْدَانُ بْنُ أَحْمَدَ ثَنَا عَبْدُ اللهِ بْنُ عُمَرَ بْنِ أَبَانَ ثَنَا يُوسُفُ بْنِ حَوْشَبٍ ثَنَا وَاسِطُ بْنُ الْحَارِثِ عَنْ عَاصِمِ بْنِ أَبِي النَّجُودِ عَنْ زِرِّ بْنِ حُبَيْشٍ عَنْ عَبْدِ اللهِ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: [لا يَذْهَبُ الدُّنـَيَا، حَتَّى يَمْلِكَ رَجُلٌ مِنْ أَهْلِ بَيْتِي، يُوَافِقُ اسمه اسمي، يَمْلأُ الأَرْضَ قِسْطاً وَعَدْلاً، كَمَا مُلِئَتْ جَوْراً وَظُلْماً] صدق عليه الصلاة والسلام".
جا لەپاش ئەوە مەھدی چاوەڕوانکراو بەڵگە بەسەر گەلی زانایانی شیعەی دوانزە ئیمامیدا جێبەجێ دەکات و دەڵێم: ھەموو ئەم فەرموودانە یەک لۆژیکی یەکگرتوویان تێدا ھاتووە ئەویش بریتیە لەوەی: يواطئ اسمه اسمي یان يوافق اسمه اسمي.. واتە ناوەکەی لەگەڵ ناوی من ڕێک دەکەوێت؛ ئەمەش ناوەڕۆکی فەرموودەکەیە. وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: لەم فەرموودەیەی درودو سڵاوی لێبێت مەبەستی لە ناوی کێیە کە دەفەرموێت: ! [ناوەکەی ڕێک دەکەوێت]؟ پرسیارەکە بۆ جاری دووەم دووبارە دەکەینەوەو دەڵێن مەبەستی پێغەمبەر درودو سڵاو لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی لە فەرموودەکەی کێیە: [يوافق اسمه] [ناوەکەی ڕێک دەکەوێت]؟ بۆ جاری سێیەمیش پرسیارەکە دووبارە دەکەینەوەو دەڵێین مەبەستی پێغەمبەر درودو سڵاو لەسەرخۆی و کەس و کارە چاکەکەی کێیە لەم فەرموودەیەی: ((((((((((((((((((((( يواطئ اسمه ))))))))))))))))))))))؟
ئایا مەبەستی ناوی یەکەمی ئیمام مەھدی نیە؟ لەپاشان فەرموویەتی ((اسمي)) - لەگەڵ ناوەکەم ئایا ئەوەش مەبەستی ناوی دووەمی ئیمام مەھدی نیە؟ جا لەپاش ئەوە دەزانن لەم فەرموودە دووبارەکراوەیەی پێغەمبەر حیکمەتێکی گرنگ و گەورە ھەیە، ئەویش بەومانایەی اللە ھەرگیز ئیمام مەھدی بە پێغەمبەرو نێردراوێک ڕەوانە ناکات؛ بەڵکو بە (ناصرَ محمد - بەسەرخەری محمد) ڕەوانەی دەکات، بەو مانایەی بەسەرخەری ئەوەی محمد ھێناویەتی (ناصراً لما جاء به محمدٌ) درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی.
جا لەپاش ئەوە ھەر ناوێک لە ناوەکان تاقی بکەنەوە تا حیکمەتە داواکراوەکەی لێ دێتەدی، جا ئایا ئەو ناوە بریتیە لە محمد کوڕی عبداللە؟ یان محمد کوڕی حسن عەسکەری؟ یان (((((((((((((((((((((ناصر محمد - بەسەرخەری محمد)))))))))))))))))))))) کەواتە چیتانەو چۆن بڕیاری ناڕەوا دەدەن؟ تەنانەت ئەگەر بە ڕێژەی %100 یش قەناعەتتان بەوە ھێنا بەڵێ ھەردەبێت ناوەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد بێت، جا ئایا ئەوە بەڵگەیەکی تەواوو بەسە بۆ ئەوەی بەڕاستی ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەڕوانکراو بێت؟ دوورەو زۆر دوورە! سوێند بە اللە ئەوە ھیچ سودێکتان لەبەرامبەر دەسەڵاتی زانستەکەی پێناگەیەنێت.
وە دەتوانن بە ملیۆنان خەڵکی ببینن ناویان ناصر محمد بێت. کەواتە هەردەبێت اللە دەسەڵاتی زانستەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمدی بەسەر هەموو زانایانی موسڵمانان زیاد کردبێت بەو ڕادەیەی هەر زانایەک بە قورئانی گەورە گفتوگۆی لەگەڵ بکات لەوکاتەدا ھەر ئیمام مەھدی ناصر محمد بە دەسەڵاتی زانستی مەحکەمی قورئانی گەورە بیبەزێنێت، تا باوەڕداران ھیچ ناڕەزاییەکیان لەسەر ئەوە نەبێت کە بە حەق لەنێوانیان بڕیاری لەسەر دەدەین و بە تەواوی خۆیان بەدەستەوە دەدەن.
وە ئەی خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە بەڕێز شێخ ( ابراهيم بن عواد بن إبراهيم ) ئەوکەسەی ناوت لەخۆت ناوە ئەبی بەکری بەغدادی سەرکردەی حزبی داعش، یان ھەروەک دەوترێت ڕێکخراوی قاعیدە لە عێراق، سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ناکرێت و ڕەوانیە بۆ دەوروبەرەکەت تۆ بە خەلیفە لەسەر موسڵمانان هەڵبژێرن تا پێشەوایەتیان بکەیت لە جیھادکردن لەپێناو اللە، وە خۆشەویستەکەم لەپێناو اللە سوێند بە اللە تەنانەت نێردراوو پێغەمبەرانی اللە ش مافی ئەوەیان نەبووە لەبری اللە خەلیفە بۆ موسڵمانان ھەڵبژێرن، جا سەیری پێغەمبەرەکەی نەوەی ئیسرائیل بکە، ئایا ئەو پێغەمبەرە بوو ئیمام طالوتی درودو سڵاوی لێبێت بە خەلیفە بۆ نەوەی ئیسرائیل هەڵبژارد، یان بەڕاستی ئەوە اللە خۆی بوو ئەوی ھەڵبژاردو دەستنیشانی کرد؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أَلَمْ تَرَ إِلَى الْمَلَإِ مِن بَنِي إِسْرَائِيلَ مِن بَعْدِ مُوسَىٰ إِذْ قَالُوا لِنَبِيٍّ لَّهُمُ ابْعَثْ لَنَا مَلِكًا نُّقَاتِلْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۖ قَالَ هَلْ عَسَيْتُمْ إِن كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِتَالُ أَلَّا تُقَاتِلُوا ۖ قَالُوا وَمَا لَنَا أَلَّا نُقَاتِلَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَقَدْ أُخْرِجْنَا مِن دِيَارِنَا وَأَبْنَائِنَا ۖ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقِتَالُ تَوَلَّوْا إِلَّا قَلِيلًا مِّنْهُمْ ۗ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ (246) وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا ۚ قَالُوا أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِّنَ الْمَالِ ۚ قَالَ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ ۖ وَاللَّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَن يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (247)} صدق الله العظيم [البقرة].
جا سەیری ناڕەزاییەکەی نەوەی ئیسرائیل و وەڵامی حەقی پێغەمبەرەکەیان بکە بۆیان. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا ۚ قَالُوا أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِّنَ الْمَالِ ۚ قَالَ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ ۖ وَاللَّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَن يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم.
چونکە لەسەرەتادا نەوەی ئیسرائیل واگومانیان برد ھەڵبژاردنی ئیمام طالوت بڕیارێکە لەلایەن خودی پێغەمبەرەکە خۆیەوە، بۆیە نەوەی ئیسرائیل وتیان: {قَالُوا أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِّنَ الْمَالِ}.
جا ئەوان دەیانویست پێغەمبەرەکەیان پادشایەکیان لەخۆیان بۆ ھەڵبژێرێت، چونکە وایاندەبینی خۆیان شایەنترن بە پادشایەتی و موڵک نەک جگە لەوان، بەهەمان شێوە طالوتيان دەبینی لە کەسە دەوڵەمەندەکان نیە، ئەمەش بەپێی ڕوانگەو بینینەکەی خۆیان، کە پێیان وابوو ئیمامەت و پێشەوایەتی بە پلەوپایەی ڕەچەڵەک و ناوبانگی و دەوڵەمەندیە، جا لەپاش ئەوە پێغەمبەرەکەیان وەڵامی دانەوەو پێی وتن سەبارەت بەوە ئەو ھیچ فەرمانێکی بەدەست نیەو خۆی ئەوکەسە نیە کە ھەڵیدەبژێرێت؛ بەڵکو ئەوە اللە یە بەسەریاندا ھەڵیدەبژێرێت و فەرمووی: {قَالَ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ ۖ وَاللَّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَن يَشَاءُ ۚ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (247)} صدق الله العظيم.
ئەمەش بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ ۗ مَا كَانَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ ۚ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿٦٨﴾} صدق الله العظيم [القصص].
ئەمەش حوکم و بڕیاری حەقی اللە یە سەبارەت بەو کەسەی اللە کردوویەتی بە ئیمام بۆ خەڵکی.
وە گوێم لێبووە دەڵێیت ئەوانەی دەوروبەری خۆت تۆیان بە خەلیفەی موسڵمانان ھەڵبژاردووە، وە بانگەوازی ئەوە دەکەی بەیعەتت پێبدەن تا ئایین ھەمووی بۆ اللە بێت، جا ئەی پیاو ئایا دەتەوێت بە زۆر خەڵکی ناچار بکەیت تا باوەڕبێنن؟ ئایا اللە ی پایەبەرز نەیفەرمووە: {لا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَدْ تَبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الغَيِّ فَمَنْ يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [البقرة:256]؟
ڕەنگە بەڕێز شێخ بەغدادی بیەوێت بڵێت: "ئەی ناصر محمد، ئایا اللە ی پایەبەرز نافەرموێت: {وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لاَ تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ لِلّه فَإِنِ انتَهَوْاْ فَإِنَّ اللّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (39) وَإِن تَوَلَّوْاْ فَاعْلَمُواْ أَنَّ اللّهَ مَوْلاَكُمْ نِعْمَ الْمَوْلَى وَنِعْمَ النَّصِيرُ (40)} صدق الله العظيم [الأنفال]؟".
دوای ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد وەڵامی پرسیارکاران دەداتەوەو دەڵێم: ناکرێت و ڕەوانیەو نابێت بۆ اللە دژایەتی فەرموودەکەی خۆی بکات پاک و بێگەردی و پابەرزی و گەورەیی بۆی ھەروەک وای دادەنێن لەم ئایەتەدا فەرمانی کردبێت بەزۆر خەڵکی ناچار بکەن تا باوەڕ بە اللە ی ڕەحمان بێنن پاک و بێگەردی بۆ اللە ی مەزن لەوەی دژایەتی فەرموودەکەی خۆی بکات! جا چۆن وادەبێت لەکاتێکدا دەفەرموێت: {لا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ}.
پاشان (بەپێی قسەکەتان) فەرمانتان پێبکات شەڕ لەگەڵ خەڵکی بکەن تا ئەوکاتەی باوەڕدێنن؟ جا وەرن ئەوەی بۆ ئێوە ڕوون نیە بە حەق بۆتان ڕوون بکەینەوەو ڕێکتان بکەینەوەو تێگەیشتنە هەڵەکەتان سەبارەت بەو ئایەتانە ڕاست بکەینەوە کە اللە تێیاندا فەرمانتان پێدەکات شەڕ لەگەڵ ئەوانە بکەن کە لە ئایینەکەی اللە شەڕتان لەگەڵ دەکەن و دەیانەوێت بە شمشێرەکانیان نورەکەی اللە بکوژێننەوە، جا سەبارەت بەوانە اللە فەرمانی پێکردوون شەڕیان لەگەڵ بکەن تا کۆتایی بە جەنگ و شەڕکردن دەهێنن لەگەڵتان، وە کۆتایی بەوە دەھێنن ئەوانە تووشی ئاشوب بکەن باوەڕیان بە بانگەوازەکەیان هێناوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ لِيَصُدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ فَسَيُنْفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةً ثُمَّ يُغْلَبُونَ وَالَّذِينَ كَفَرُوا إِلَى جَهَنَّمَ يُحْشَرُونَ (36) لِيَمِيزَ اللَّهُ الْخَبِيثَ مِنَ الطَّيِّبِ وَيَجْعَلَ الْخَبِيثَ بَعْضَهُ عَلَى بَعْضٍ فَيَرْكُمَهُ جَمِيعًا فَيَجْعَلَهُ فِي جَهَنَّمَ أُولَئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ (37) قُلْ لِلَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ يَنْتَهُوا يُغْفَرْ لَهُمْ مَا قَدْ سَلَفَ وَإِنْ يَعُودُوا فَقَدْ مَضَتْ سُنَّتُ الْأَوَّلِينَ (38) وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ لِلَّهِ فَإِنِ انْتَهَوْا فَإِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (39) وَإِنْ تَوَلَّوْا فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَوْلَاكُمْ نِعْمَ الْمَوْلَى وَنِعْمَ النَّصِيرُ (40)} صدق الله العظيم [الأنفال].
جا سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکەن: {إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنْفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ لِيَصُدُّوا عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ فَسَيُنْفِقُونَهَا ثُمَّ تَكُونُ عَلَيْهِمْ حَسْرَةً ثُمَّ يُغْلَبُونَ} صدق الله العظيم.
بەو مانایەی ئەوان دەستیان بە ڕاگەیاندنی جەنگ لەدژی باوەڕداران کردووەو ئەوانەیان توشی ئاشوب کردووە باوەڕیان بە اللە ھێناوە، بۆیە اللە فەرمانی پێکردوون شەڕیان لەگەڵ بکەن تا کۆتایی بە شەڕکردن لەگەڵتان دەھێنن، وە کۆتایی بەوە دەهێنن ئەوانە تووشی ئاشوب بکەن باوەڕیان بە بانگەوازە بەردەوامەکەتان بۆ ھەموو خەڵکی هێناوە تا ئایین ھەمووی بۆ اللە بێت. چونکە ئەگەر بانگەوازەکەتان بەردەوام بێت دواتر باوەڕداران ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە زیادبووندا دەبن و بێباوەڕانیش لە کەم بوونەوە بەھاتنە ڕیزی ئەوانەی باوەڕیان بە اللە ھێناوە تا ئایین ھەمووی بۆ اللە دەبێت بە ھەموو قەناعەتێکەوە لە دڵسۆزی و ناخی دڵەکانی خۆیانەوە، بەڵام ئەگەر بانگەوازکردن بۆ لای اللە قەدەغەکراو باوەڕداران شەڕیان لەگەڵ کراو ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە توشی ئاشوب کران لێرەدا اللە لەسەرتان پێویستی کردووە بە کەسانی سوک و قورس (واتە گەنج و پیرتانەوە) شەڕ بکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لَا تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ كُلُّهُ لِلَّهِ فَإِنِ انْتَهَوْا فَإِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (39) وَإِنْ تَوَلَّوْا فَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ مَوْلَاكُمْ نِعْمَ الْمَوْلَى وَنِعْمَ النَّصِيرُ (40)} صدق الله العظيم.
جا سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکەن: {فَإِنِ انْتَهَوْا فَإِنَّ اللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (39)}.
واتە ئەگەر کۆتایی بە جەنگ و شەڕکردن لەگەڵتان بھێنن، وە لەوەی ئەوانەی باوەڕیان بە بانگەوازەکەتان هێناوە تووشی ئاشوب بکەن ئەوکاتە شەڕیان لەگەڵ مەکەن تا بە زۆر ناچاریان بکەن باوەڕبێنن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {{{{{{{{{ وَقَاتِلُوهُمْ حَتَّى لاَ تَكُونَ فِتْنَةٌ وَيَكُونَ الدِّينُ لِلّهِ فَإِنِ انتَهَواْ فَلاَ عُدْوَانَ إِلاَّ عَلَى الظَّالِمِينَ }}}}}}}}} صدق الله العظيم.
واتە ئەگەر کۆتایی بە شەڕکردن لەگەڵتان بھێنن ئێوەش شەڕیان لەگەڵ مەکەن، چونکە ھیچ دوژمنایەتیەک نیە تەنھا لەدژی ئەو ستەمکارانەی شەڕتان لەگەڵ دەکەن، وە لەگەڵ ئەوکەسانەی ئەوانە تووشی ئاشوب دەکەن باوەڕیان بە بانگەوازەکەتان هێناوە، جا بنەمای جەنگ و شەڕکردن لەپێناو اللە بریتیە لە شەڕکردن لەگەڵ ئەوانەی لەئاییندا شەڕتان لەگەڵ دەکەن و بە ناڕەوا دوژمنایەتی و دەستدرێژیتان دەکەنە سەر، جا لێرەدا اللە فەرمانی پێکردوون شەڕیان لەگەڵ بکەن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقَاتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَكُمْ وَلا تَعْتَدُوا إِنَّ اللَّهَ لا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ (190)} صدق الله العظيم[البقرة].
بەومانایەی دەستدرێژی مەکەنە سەر ئەوانەی شەڕیان لەگەڵ نەکردوون، یان ئەوەی کۆتایی بە شەڕکردن هێناوە لەگەڵتان و پێیان وتوون: "لكم دينكم ولي دينِ - ئایینی خۆتان بۆ خۆتان و ئایینی خۆشم بۆ خۆم" جا لێرەدا پێویستە لەسەرتان وازیان لێبێنن، چونکە اللە فەرمانی بە هیچ پێغەمبەرو نێردراوێک نەکردووە بە زۆر خەڵکی ناچار بکەن تا باوەڕ بە اللە ی ڕەحمان بهێنن و بەم شێوەیە پەروەردگارەکەیان بە زۆر بپەرستن لەکاتێکدا زەلیلن! نەخێر سوێند بە پەروەردگارم، جا سەیری فەرمانەکەی اللە بکەن بۆ هەموو نێردراوو پێغەمبەران لە کتێبدا، جا ئەوەی لەسەر ئەوانە گەیاندنی بانگەوازەکەیەو لێپرسینەوەشیان لەسەر اللە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقَالَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّـهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ نَّحْنُ وَلَا آبَاؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ كَذَٰلِكَ فَعَلَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ ﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [النحل].
بەھەمان شێوە اللە فەرمانی بە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - نەکردووە بە زۆر خەڵکی ناچار بکات باوەڕبێنن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی بەرز: {لا إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ} صدق الله العظيم [البقرة:256].
چونکە هەرگیز اللە بە زۆرو ناچاری باوەڕ ھێنان و پەرستنی پەروەردگارەکەیان لێ قبوڵ ناکات، تەنانەت ئەگەر نوێژیش ئەنجام بدەن و زەکاتیش بدەن، جا ھەرچی نوێژەکەیانە ئەوا ھەرگیز اللە قبوڵی ناکات تەنانەت ئەگەر لە ماڵەکانی اللە ش لە ترسی نێردراوو پێغەمبەرەکان ئەنجامی بدەن، جا ھەرگیز بەم شێوەیە اللە پەرستنی پەروەردگارەکەیان لێ قبوڵ ناکات کاتێک لەترسی خەڵکی بیکەن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَاجِدَ اللَّهِ مَنْ آمَنَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَأَقَامَ الصَّلَاةَ وَآتَى الزَّكَاةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ۖ فَعَسَىٰ أُولَٰئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ} صدق الله العظيم [التوبة:18].
وە بۆئەوەی اللە پەرستنی بەندەکانی بۆ پەروەردگارەکەیان قبوڵ بکات مەرجێکی پتەوو ڕوون و ئاشکرای لەکتێبدا داناوە، ئەویش بریتیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا اللَّهَ ۖ فَعَسَىٰ أُولَٰئِكَ أَنْ يَكُونُوا مِنَ الْمُهْتَدِينَ} صدق الله العظيم.
بۆیە اللە فەرمانی بە نێردراوو پێغەمبەران کردووە بە زۆر خەڵکی لە ئاییندا ناچار نەکەن و ئازادی بیروباوەڕیان پێبدەن، وە بە دەسەڵاتی زانست و عەقڵ بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ بکەن سەبارەت بەوەی تەنها اللە شایەنی پەرستنە، وە لە سزاکەی ئاگاداریان بکەنەوە، جا ئەگەر ڕەتیان کردەوە ئەوا ئایینەکەی خۆیان بۆ خۆیان و ئەوەشی شوێنیان کەوتووە، بەهەمان شێوە بۆ پێغەمبەرو نێردراوەکەش ئایینەکەی خۆی بۆ خۆی و ئەوەشی شوێنی کەوتووە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ (1) لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ (2) وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ (3) وَلَا أَنَا عَابِدٌ مَا عَبَدْتُمْ (4) وَلَا أَنْتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ (5) لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ (6)} صدق الله العظيم [الكافرون].
پاشان پێغەمبەرو نێردراوو شوێنکەوتووەکانیان لەبەرامبەر بیروباوەڕو ئایینەکان ئازادیان پێداون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قُلْ إِنِّي أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّهَ مُخْلِصًا لَهُ الدِّينَ (11) وَأُمِرْتُ لِأَنْ أَكُونَ أَوَّلَ الْمُسْلِمِينَ (12) قُلْ إِنِّي أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّي عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (13) قُلِ اللَّهَ أَعْبُدُ مُخْلِصًا لَهُ دِينِي (14) فَاعْبُدُوا مَا شِئْتُمْ مِنْ دُونِهِ قُلْ إِنَّ الْخَاسِرِينَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَلَا ذَلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ (15) لَهُمْ مِنْ فَوْقِهِمْ ظُلَلٌ مِنَ النَّارِ وَمِنْ تَحْتِهِمْ ظُلَلٌ ذَلِكَ يُخَوِّفُ اللَّهُ بِهِ عِبَادَهُ يَا عِبَادِ فَاتَّقُونِ (16) وَالَّذِينَ اجْتَنَبُوا الطَّاغُوتَ أَنْ يَعْبُدُوهَا وَأَنَابُوا إِلَى اللَّهِ لَهُمُ الْبُشْرَى فَبَشِّرْ عِبَادِ (17) الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُولَئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ وَأُولَئِكَ هُمْ أُولُواْ الْأَلْبَابِ (18) أَفَمَنْ حَقَّ عَلَيْهِ كَلِمَةُ الْعَذَابِ أَفَأَنْتَ تُنْقِذُ مَنْ فِي النَّارِ (19)} صدق الله العظيم [الزمر].
چونکە اللە فەرمانی بە پێغەمبەرەکەی نەکردووە بە زۆر خەڵکی ناچار بکات تا باوەڕبێنن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآَمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [يونس:99].
چونکە اللە فەرمانی بە نێردراوو پێغەمبەرەکان کردووە ئازادی بیروباوەڕو پەرستن بە بێباوەڕان بدەن، وە ئەوەی لەسەر ئەوانە تەنھا گەیاندنەو لێپرسینەوەشیان لەسەر اللە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقُلِ الحقّ منْ ربِّكم فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا} صدق الله العظيم [الكهف:29].
وە ھیچیش لەسەر پێغەمبەر نیە تەنھا گەیاندن نەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَا عَلَى الرَّسُولِ إِلاَّ الْبَلاَغُ وَاللّهُ يَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا تَكْتُمُونَ} صدق الله العظيم [المائدة:99].
وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَأَطِيعُواْ اللّهَ وَأَطِيعُواْ الرَّسُولَ وَاحْذَرُواْ فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَاعْلَمُواْ أَنَّمَا عَلَى رَسُولِنَا الْبَلاَغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم [المائدة:92].
وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقَالَ الَّذِينَ أَشْرَكُواْ لَوْ شَاء اللّهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ نَّحْنُ وَلا آبَاؤُنَا وَلاَ حَرَّمْنَا مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ كَذَلِكَ فَعَلَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلاَّ الْبَلاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم [النحل:35].
وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَإِن تَوَلَّوْاْ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ الْبَلاَغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم [النحل:82].
وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {قلْ أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ فَإِن تَوَلَّوا فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيْكُم مَّا حُمِّلْتُمْ وَإِن تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم [النور:54].
وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِن تُكَذِّبُوا فَقَدْ كَذَّبَ أُمَمٌ مِّن قَبْلِكُمْ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم [العنكبوت:18].
وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وأَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَإِنَّمَا عَلَى رَسُولِنَا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ} صدق الله العظيم [التغابن:12].
وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَيْطَانٍ رَجِيمٍ (25) فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ (26) إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَالَمِينَ (27) لِمَن شَاء مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ (28) وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ربّ العالمين (29)} صدق الله العظيم [التكوير].
بەڵام بە داخەوە بۆ زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکەیان لەوانەی کوێرانە شوێن قسەو گوفتار دەکەون و بیر ناکەنەوە! جا دواتر پشت دەکەنە ھەموو ئەم ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکرایانەی لای پەروەردگارەکەیان و شوێن قسەی شەیتانی نەفرەتلێکراو دەکەون کە بە بەدرۆو بوختانەوە بە ناوی پێغەمبەرەوە هەڵبەستراوەو گوایە فەرموویەتی: [أمرت أن أقاتل الناس حتى يشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله و يقيموا الصلاة و يؤتوا الزكاة فإذا فعلوا ذلك عصموا مني دمائهم وأموالهم إلا بحق الإسلام و حسابهم على الله تعالى] متفق عليه.
قسەکەی شەیتان کۆتایی ھات، کە لەلایەن اللە و نێردراوەکەیەوە نیە، وە ئای سەرسامیم؛ بەڵکو لەسەریشی کۆکن و لەوبارەوە هیچ ناکۆکیەک لەنێو گێڕەرەوەکان (ڕیوایەتکارەکان) نیە! جا ئەوە چ گومڕایی و سەرلێشێواویەکە، ئەم درۆو بوختانە ھەڵبەستراوە بەناوی اللە و نێردراوەکەی و ھاوەڵە بەڕێزەکانی درودو سڵاوی اللە یان لەسەر؟
وە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان ئەگەر باوەڕدارن تەحەدداتان دەکەم وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بدەنەوە و نەشڵێن قورئان چەندین ئاڕاستەو لێکدانەوەی جۆراو جۆری ھەیە تا بەم شێوەیە قورئان پشتگوێ بخەن و شوێن بەتاڵ بکەون! اللە ڕووتان ڕەش بکات ئەگەر وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان نەدەنەوە! جا ھیچ لەسەر ئیمام مەھدی نیە جگە لەوەی حوکمەکانی اللە تان لە ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی قورئان بۆ دەربھێنێت، بەو مەرجەی حوکمەکە لە ئایەتە ڕوون و ئاشکرا مەحکەمەکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە بێت بۆ زاناکانتان و موسڵمانان بە گشتی، وە هەموو ئەو بەتاڵەی لەسەرینە بە مەحکەمی قورئانی گەورە تێک دەشکێنم و ھیچیش گوێم لە ڕازیبوونەکەتان نیە.
وە ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان و ئوممەتەکانیان، ڕەوانیەو نابێت اللە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بە شوێنکەوتەی ویست و ئارەزووەکانتان ڕەوانەی بکات؛ بەڵکو بەحەق قسە دەکات و بۆ پێڕەوی پێغەمبەرێتی یەکەم دەتانگەڕێنێتەوە کە کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەیەتی، ئەو سوننەتەی پێغەمبەر کە دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورە نیە. ئایا نابینن چەندە لەڕێگای ڕاست گومڕاو سەرلێشێواو بوون و پێشتان وایە ھیدایەتدراون؟ ئای لەو دۆڕاویە ئاشکرایە! جا وەرن ڕاکەن بۆ لای ئیمام مەھدی تا سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن دەست بە حوکم کردن بکەین لەنێوانتان، تا ڕیزی زاناو ئوممەتەکەتان لەدژی مەسیحی درۆزن و سوپاکەی یەئجوج و مەئجوج و شەیتانە جن و مرۆڤەکان یەک بخەین.
وە خەڵکینە، لەڕاستیدا مەسیحی درۆزن ھەرگیز پێتان ناڵێت خۆی مەسیحی درۆزنە؛ بەڵکو دەڵێت مەسیح عیسای کوڕی مەریەمەو دەشڵێت اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھانە، جا بۆ مەسیح عیسای کوڕی مەریەم درودو سڵاوی لێبێت نەبووە قسەیەک بکات لەکاتێکدا مافی ئەوی تێدا نەبێت؛ بەڵکو ئەوکەسە درۆزنە، وە بۆیە ناوی لێنراوە مەسیحی درۆزن، چونکە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم نیە؛ بەڵکو شەیتانی نەفرەتلێکراوە، دواتریش بەخۆی و سوپاکەیەوە لە بەھەشتی اللە لە ژێر خاک بۆتان دەردەچێت، ئەو بەھەشتەی باوک و دایکتان ئادەم و حەوای تێدابوو، وە اللە ی پایەبەرزیش نەیفەرمووە دواتر ئادەم دەکات بە خەلیفە لە بەھەشتی مەئوای ئاسمان؛ بەڵکو لە زەوی، لە بەھەشتەکەی اللە لە ژێر خاک، لەناوەوەی زەویەکەتان.
وە خەڵکینە، سوێند بە اللە ی مەزنی پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەشی لە نێوانیانەو پەروەردگاری عەرشی گەورە، ئەو پەروەردگارەی ئێسک زیندوو دەکاتەوە لەکاتێکدا ڕزیوو پڕوتوکاو بووە؛ منی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمدی حەقی لای پەروەردگارەکەتان درۆ نیم، وە بێگومان ڕیسواو ڕەنجەڕۆو نائومێد بووە ئەوەی بەدرۆ بوختانی بەناوی اللە وە هەڵبەستووە، نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان، وە اللە بەڵگەو نیشانەکەمی بۆ ئێوە نە لە سوێند خواردن دانەناوە نە لە ناو؛ بەڵکو بەڵگەی منی بۆ ئێوە لە دەسەڵاتی زانست داناوە ئەگەر باوەڕتان ھەیە، جا وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای قورئانی گەورە بدەنەوە تا تەورات و ئینجیل و فەرموودەکانی بەیانی سوننەتی پێغەمبەری پێ نیشان بدەین، جا ئەوەی تێیاندا بینیمان دژو پێچەوانەبن لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە بزانن ئەوەیان لەلایەن اللە وە نیە، بەڵکو لەلایەن شەیتانی نەفرەتلێکراوو دۆست و یاوەرەکانیەتی، لەلایەن ئەو دووڕوانەی لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و لەناخیشەوە فێڵبازن و بێباوەڕی و پیلانەکەیان دەشارنەوە تا ڕێگری لە شوێنکەوتنی قورئانی گەورە بکەن. وە بزانن قورئان و فەرموودەکانی سوننەتی بەیان هەردووکیان لەلایەن اللە وەن، تەنھا ئەو فەرموودانەی سوننەت نەبن کە دژو پێچەوانەن لەگەڵ مەحکەمی قورئان، جا بزانن ئەم فەرموودەیە لەلایەن جگە لە اللە وەیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَّنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللّهَ وَمَن تَوَلَّى فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظاً (80) وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُواْ مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَآئِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ وَاللّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللّهِ وَكَفَى بِاللّهِ وَكِيلاً (81) أَفَلاَ يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللّهِ لَوَجَدُواْ فِيهِ اختلافاً كَثِيراً (82)} صدق الله العظيم [النساء].
جا با هەموو زانایانی موسڵمانان و نەصاراو جولەکە ڕێگەم بدەن لە ئێستاوە ئەنجامەکە ڕابگەیەنم، جا دواتر هەموو موسڵمانان دەبینن بەڕاستی ناصر محمد یەمانی بەسەر هەموو زانایانی ئوممەتدا زاڵ بووە ئەگەر وەڵامی بانگەوازی گفتوگۆکردنیان دایەوە بەر لە دەرکەوتن، وە ئەگەر ڕەتیان کردەوە هیچ ڕێگەیەکم نیە تەنها ئەوە نەبێت چاوەڕێی نیشانەی دوکەڵە ئاشکراکە (دخان مبین) بکەم ھەروەک اللە لە مەحکەمی قورئان فەرمانی پێکردووم، تا ھەموو خەڵکی باوەڕ دێنن، جا ئەوەی لە زەویە ھەمووی باوەڕدێنن و دەڵێن پەروەردگارا ئەو سزایەمان لێ لابدە ئێمە باوەڕدارین، جا ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی ناچار بەوە مەکەن چاوەڕێی نیشانەی دوکەڵە ئاشکراکە (دخان مبین) بکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُبِينٍ (10) يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12) أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُبِينٌ (13) ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَجْنُونٌ (14) إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنْتَقِمُونَ (16)} صدق الله العظيم [الدخان].
وە ئایا ھەڵمەت و کارەساتە گەورەکە (البطشة الكبرى) چیە ئەگەر ئێوە جارێکی تر گەڕانەوە؟ وەڵامەکەی: ئەوە بریتیە لە قیامەت، جا نیشانەی دوکەڵە ئاشکراکە بە سزایەکی بەئێش یەکێکە لە نیشانە گەورەکانی قیامەت (نەک ھەڵسانی قیامەت)، بەھەمان شێوە ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدیش یەکێکە لە نیشانە گەورەکان، جا ئایا خۆتان بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان بەدەستەوە دەدەن و بڕوای پێدەھێنن و بەتەنها دەیپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و هاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن؟ جا وەڵامی بانگەوازی حوکم کردن بۆ لای قورئانی گەورە بدەنەوە.
ئێستاش تەمەنی بانگەوازی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی چووە ناو ساڵی دەیەم لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، منیش بەردەوام بانگەوازی زانایانی موسڵمانان و نەصاراو جولەکە دەکەم بۆ بانگەوازی حوکم کردن بە قورئانی گەورە، ئێوەش هەمووتان پشتان لێی ھەڵکردووە تەنھا ئەوەی پەروەردگارم ڕەحمی پێکردبێت لە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان، جا لە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان بە ئەی بەڕێز شێخ ئیبراھیم ئەبابەکر بەغدادی، جا با ڕۆڵێکی گەورەت لەسەرخستنی بانگەوازە جیھانیەکەی مەھدیەتی جیھانی هەبێت لەڕێی ئینتەرنێتەوە لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن. وە سوێند بە اللە ی مەزن من لە خۆمەوە ئەو ھۆکارو ئامرازەم بۆ بانگەوازکردن بەکارنەهێناوە؛ بەڵکو فەرمانی اللە یە، فەرمانەکانیش لە سەرەتاو دوایی ھەر بۆ اللە یە، جا وەڵامی بانگەوازی حەقی لای پەروەردگارەکەتان بدەنەوە، لەڕاستیدا ھەموو زانایەکی گەورەو موفتی ناوچەو شوێنەکان وایان لێھاتووە ماڵپەرێکی بەناوبانگی لە ئینتەرنێتی جیھانی هەبێت، ئێمەش بە مۆڵەتی اللە ئەم ماڵپەڕەمان کردووە بە مێزێکی گفتوگۆی ئازاد، جا وەڵامی بانگەوازی گفتوگۆکردن بدەنەوە بەر لە دەرکەوتن، جا ماڵپەڕی مێزی گفتوگۆکەمان کردووە بە:
( ماڵپەڕی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی منتديات البشرى الإسلامية ) لەسەر ئەم بەستەرە:[LIST][/LIST]
www.mahdialumma.com
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن؛ ناصر محمد یەمانی.
____________
اقتباس: اضغط للقراءة