ئیمام ناصر محمد یەمانی
17 - 12 - 1429 کۆچی
16 - 12 - 2008 زایینی
08:00 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?t=1299
_________
پەردەکە بریتیە لە بەربەستێکی داپۆشەر لەنێوان دڵ و پەروەردگار، جا ڕێگری ئەو نورەیان لێدەکات کە ڕەحمەت و میھرەبانی پەروەردگارەکەیان پێ دەناسن ..
پەنا دەگرم بە اللە لە شەیتانی نەفرەتلێکراو، بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر..
{كَلَّا إِنَّ كِتَابَ الْأَبْرَارِ لَفِي عِلِّيِّينَ ﴿١٨﴾ وَمَا أَدْرَاكَ مَا عِلِّيُّونَ ﴿١٩﴾ كِتَابٌ مَّرْقُومٌ ﴿٢٠﴾ يَشْهَدُهُ الْمُقَرَّبُونَ ﴿٢١﴾ إِنَّ الْأَبْرَارَ لَفِي نَعِيمٍ ﴿٢٢﴾ عَلَى الْأَرَائِكِ يَنظُرُونَ ﴿٢٣﴾ تَعْرِفُ فِي وُجُوهِهِمْ نَضْرَةَ النَّعِيمِ ﴿٢٤﴾ يُسْقَوْنَ مِن رَّحِيقٍ مَّخْتُومٍ ﴿٢٥﴾ خِتَامُهُ مِسْكٌ ۚ وَفِي ذَٰلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ الْمُتَنَافِسُونَ ﴿٢٦﴾} صدق الله العظيم [المطففين].
ئەوانە بەندە چاکەکارەکانی اللە ن کە کتێب و نامەکانیان مۆرکراوە، کە بریتیە لە بەھەشتی مەئوا لە شوێنە بڵندو بەرزەکانی لای سیدرەتولمونتەھا، کە بڵندترین شوێنی بەرزبوونەوەیە، ھەرچی سەبارەت بە خراپەکارو تاوانبارەکانن ئەوا نیشتەجێی ئاگرن، جا ئەوانە بە پێچەوانەی ئەوان کتێب و نامە مۆرکراوەکانیان لە شوێن و جێگایەکی ھەرە نزمە لە خوارەوە لە سجین. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيْلٌ لِّلْمُطَفِّفِينَ ﴿١﴾ الَّذِينَ إِذَا اكْتَالُوا عَلَى النَّاسِ يَسْتَوْفُونَ ﴿٢﴾ وَإِذَا كَالُوهُمْ أَو وَّزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ ﴿٣﴾ أَلَا يَظُنُّ أُولَـٰئِكَ أَنَّهُم مَّبْعُوثُونَ ﴿٤﴾ لِيَوْمٍ عَظِيمٍ ﴿٥﴾ يَوْمَ يَقُومُ النَّاسُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿٦﴾ كَلَّا إِنَّ كِتَابَ الْفُجَّارِ لَفِي سِجِّينٍ ﴿٧﴾ وَمَا أَدْرَاكَ مَا سِجِّينٌ ﴿٨﴾ كِتَابٌ مَّرْقُومٌ ﴿٩﴾ وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِّلْمُكَذِّبِينَ ﴿١٠﴾ الَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوْمِ الدِّينِ ﴿١١﴾ وَمَا يُكَذِّبُ بِهِ إِلَّا كُلُّ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ ﴿١٢﴾ إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ آيَاتُنَا قَالَ أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ ﴿١٣﴾ كَلَّا ۖ بَلْ ۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُوا يَكْسِبُونَ ﴿١٤﴾ كَلَّا إِنَّهُمْ عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ ﴿١٥﴾ ثُمَّ إِنَّهُمْ لَصَالُو الْجَحِيمِ ﴿١٦﴾ ثُمَّ يُقَالُ هَـٰذَا الَّذِي كُنتُم بِهِ تُكَذِّبُونَ ﴿١٧﴾} صدق الله العظيم [المطففين].
وە لەم ئایەتانەدا ئایەتێکی پێکچوو (موتەشابیھ) ھەیە لە ئایەتی ژمارە (15) کە بریتیە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {كَلَّا إِنَّهُمْ عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ ﴿١٥﴾} صدق الله العظيم.
جا لێرەدا پەردەکە پەردەی دڵەکانە لەبەرامبەر ناسینی پەروەردگارەکەیان، بۆیە لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی بێ ئومێد بوونە، وە بۆیە داوا لە پەروەردگارەکەیان ناکەن؛ بەڵکو داوا لە جگە لە ئەو دەکەن لە بەندە چاکەکارەکانی خەڵکی و فریشتەکان تا لەلای پەروەردگارەکەیان شەفاعەتیان بۆ بکەن، بۆیە دوعاکەیان لە گومڕایی دایە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَقَالَ الَّذِينَ فِي النَّارِ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ادْعُوا رَبَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِّنَ الْعَذَابِ ﴿٤٩﴾ قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُسُلُكُم بِالْبَيِّنَاتِ ۖ قَالُوا بَلَىٰ ۚ قَالُوا فَادْعُوا ۗ وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ ﴿٥٠﴾} صدق الله العظيم [غافر].
وە ھۆکاری دوعاو پاڕانەوەیان لە بەندە چاکەکارەکانی اللە لەبری اللە لەبەرئەوەیە چونکە پەردەیەک لەسەر دڵەکانیانە لەبەرامبەر ناسینی پەروەردگارەکەیان، بۆیە لە ڕەحمەت و میھرەنانیەکەی بێ ئومێدبوون و دەست بە ڕەحم و میھرەبانی کەسانێکەوە دەگرن کە ڕەحم و میھرەبانیەکەیان نزمترو کەمترە لە ڕەحم و میھرەبانیەکەی اللە تا لەلای پەروەردگارەکەیان شەفاعەتیان بۆ بکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ جِئْنَاهُم بِكِتَابٍ فَصَّلْنَاهُ عَلَىٰ عِلْمٍ هُدًى وَرَحْمَةً لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ ﴿٥٢﴾ هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُ ۚ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِن قَبْلُ قَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَاءَ فَيَشْفَعُوا لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ ۚ قَدْ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿٥٣﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].
وە پەردەکە بریتیە لە بەربەستێکی داپۆشەر لەنێوان دڵ و پەروەردگار، جا ڕێگری ئەو نورەیان لێ دەکات کە ڕەحمەت و میھرەبانی و مەزنی پەروەردگارەکەیان پێ دەناسن، بۆیە گەلی ستەمکاران لەبەرامبەر پیلانی اللە هەست بە دڵنیایی دەکەن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ فَأَعْرَضَ عَنْهَا وَنَسِيَ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ ۚ إِنَّا جَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ} صدق الله العظيم [الكهف:57].
وە بەربەستەکەی دڵیش بریتیە لە پەردەیەک لەبەرامبەر ناسینی پەروەردگار، جا بە نوری قورئانی گەورە حەق نابینێت: {وَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ حِجَابًا مَّسْتُورًا ﴿٤٥﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
جا پەردەکە چاوی ناوەوەی دڵەکان دادەپۆشێت و ھیچ لە حەق نابینێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ وَلَـٰكِن تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِي فِي الصُّدُورِ} صدق الله العظيم [الحج:46].
وە ئەوەی لەم دنیایە دڵەکەی لەبەرامبەر ناسینی حەق کوێر بێت بەھەمان شێوە لە ڕۆژی قیامەتیش لەبەرامبەر حەق کوێرە، وە ھێشتا شوێنی پەردەکە لەسەر دڵە لەبەرامبەر ناسینی حەق پایەبەرزی و پیرۆزی بۆی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَن كَانَ فِي هَـٰذِهِ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِي الْآخِرَةِ أَعْمَىٰ وَأَضَلُّ سَبِيلًا ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].
بەو مانایەی ئەگەر شەریک و ھاوەڵ و ھاوبەشی بۆ اللە داناو لە بری ئەو داوای لە کەسێکی تر لە بەندە نزیکەکانی اللە کرد تا لە اللە نزیکیان بخەنەوەو تەنھا داوای لە اللە نەکردو ڕێزی اللە ی نەگرت بەو شێوەیەی شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت و بەو شێوەیە بیناسێت کە شایەنیەتی لەم دنیایەدا بیناسێت ئەوکاتە بەھەمان شێوە لەبەرامبەر ناسینی پەروەردگارەکەی کوێرەو ھێشتا موشریک و ھاوبەشدانەرە بۆ پەروەردگارەکەی و لە ڕۆژی قیامەتدا بەردەوامە لە شەریک و ھاوبەشدانان و کوێری لەبەرامبەر حەق. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی؛ {وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿٢٨﴾} صدق الله العظيم [يونس].
وە سەبارەت بە ھۆکاری ئەم فەرموودەیەی اللە کە پێی وتوون: {مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ}.
چونکە هێشتا ئەوان بیروباوەڕیان ئەوەیە ئەو شەریک و ھاوبەشانەیان کە لەبری اللە داوایان لێ دەکرد دواتر لەلای پەروەردگارەکەیان شەفاعەتیان بۆ دەکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَهَل لَّنَا مِن شُفَعَاءَ فَيَشْفَعُوا لَنَا} صدق الله العظيم [الأعراف:53].
بۆیە اللە ی پایەبەرز پێیان دەڵێت: {مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ} صدق الله العظيم.
بەوپێیە، ئەی گەلی نەصاراو موسڵمانان و ھەموو خەڵکی زۆربەتان باوەڕتان نەھێناوە تەنھا بە شەریک و ھاوبەشدانان نەبێت بۆ پەروەردگارەکەتان، بەڕەچاوکردنی نەناسینی اللە ی ڕەحمان، بەوەی ھەر ئەو لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە، خۆ ئەگەر ئەوانەی داوا لە جگە لە اللە دەکەن کە ڕەحم و میھرەبانیەکەیان کەمترو نزمترە لە اللە ئەوەیان بزانیبووایە بەڕاستی پەروەردگارەکەیان لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە ئەوکاتە داوای شەفاعەتیان لە کەسێکی تر نەدەکردو بۆ لای پەروەردگارەکەیان تەوەسولیان بەھیچ کەسێکی تر نەدەکرد تەنھا بەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی نەبێت کە لەسەر نەفسی خۆی نوسیویەتی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {كَتَبَ رَبُّكُمْ عَلَىٰ نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ} صدق الله العظيم [الأنعام:54].
بەڵام ئەوانەی لەبەرامبەر ناسینی اللە پەردەیان بەسەر دڵدا دراوە ڕەحم و میھرەبانیەکەیان بەدەست نەھێناوە، چونکە داوای ڕەحم و میھرەبانیەکەی ئەویان نەکردووە؛ بەڵکو لەبری ئەو دەست بە ڕەحم و میھرەبانی کەسانێک لە بەندەکانی دەگرن، چونکە لە ڕەحم و میھرەبانی پەروەردگارەکەیان بێئومێد بوونە، بەڕەچاوکردنی ئەوەی پەروەردگار ناناسن بەهۆی پەردە داپۆشەرەکەی سەر دڵ لە دنیاو ڕۆژی دوایی.
ڕەنگە نەزانێک بڵێت: "ناصر محمد یەمانی چیەتی وەڵام دەداتەوەو پاشانیش شتێک زیاتر دەکات کە پرسیاری لێ نەکراوە؟". جا لەپاش ئەوە وەڵامی دەدەمەوەو دەڵێم: ئەمە تا ھیچ ڕێگایەک بۆ شەیتان نەھێڵمەوە لەبەرامبەر یاوەرەکانم و شەیتان نەتوانێت دەربارەی ئەو حەقەی پێشتر فەتوام بۆ داون لە نەبینینی ئاشکرای اللە بە دەنگ و ڕەنگەوە تووشی گومان و دوودڵیان بکات، وە تا شەیتان بە جگە لە حەق وەسوەسەو خەتەرەیان بۆ نەکات لەڕێی ئەو ئایەتە پێکچووە (موتەشابیھەوە): {كَلَّا إِنَّهُمْ عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ ﴿١٥﴾} صدق الله العظيم [المطففين].
جا لەپادش ئەوە بیروباوەڕیان وابێت گوایە ئەوە مەبەست پێی بینینی زاتی اللە بێت، جا شوێن ئەو فەرموودە ساختە ھەڵبەستراوانە بکەون کە لەڕواڵدا بەم ئایەتە دەچێت تا ئاشوب دروست بکەن لەکاتێکدا بە پیلانێک فەرموودەیەکی ھەڵبەستراوە، جا موسڵمانان وا گومان دەبەن ئەم فەرموودەیە وەکو بەیانێک بۆ ئەو ئایەتە هاتووە، جا باوەڕیان وایە فەرموودەکەی بینینی اللە ئەم ئایەتە لێکدەداتەوە، بۆیە دەیانەوێت لێکدانەوەی بۆ بکەن، جا مەبەستیان ئەوە نیە بە ئەنقەست بە بەتاڵ لێکدانەوەی بۆ بکەن؛ بەڵکو باوەڕیان وایە فەرموودەی بینینی اللە وەکو لێکدانەوەیەک بۆ ئەم ئایەتە هاتووە، وە بەھۆی پێداگری ئەوانەی لەناو شیعەو سوننەدا ھیچیان ناوێت تەنھا دەستگرتن بە فەرموودەکانی پێغەمبەر نەبێت لەجێگای قورئان ئەوا فەرموودە ساختە ھەڵبەستراوەکان گومڕاو سەرلێشێواویان کردوون، کە ھەیانە بە ڕواڵەتی ئایەتەکانی قورئان دەچێت، جا ئەوە سەرسامی کردوون و دەڵێن ئەم فەرموودەیە بەیانی ئەم ئایەتانە دەکات! بەڵام ئەی گەلی ئەھلی سوننەو شیعە، لەڕاستیدا ئێوە لە ئایەتە مەحکەمەکان لاتانداوە کە بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە (أم الکتاب) لە قورئانی گەورە.
ڕەنگە یەکێکی تر بیەوێت بڵێت: "بەڵکو بیروباوەڕی شیعە ئەوەیە لە دنیاو ڕۆژی دوایی اللە بە ئاشکرا نابینرێت". دوای ئەوە منیش دەڵێم لەم بیروباوەڕەدا ئەوان لەسەر حەقن، بەڵام بیروباوەڕی تریان ھەیە دژو پێچەوانەی زۆرێک لە ئایەتە مەحکەمەکانن، جا بەھەمان شێوە ئەم فەرموودانەی لە ئال و بەیتەوە ھاتوون زۆرێکیان فەرموودەی ساختەو ھەڵبەستراون بەناوی محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاکەکەی، بەھەمان شێوە ئەھلی سوننە چەندەھا فەرموودەی ساختەو ھەڵبەستراویان لەلایە بەناوی پێغەمبەرو ھاوەڵە ھەڵبژێردراوەکانی.
وە ئەی گەلی سوننەو شیعە من اللە دەکەم بە شاھێدو بەسیشە اللە شاھێد بێت بەوەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - بانگەوازتان دەکات بۆ دەستگرتن بە کتێبەکەی اللە و ئەو سوننەتە ڕاست و دروستەی پێغەمبەر کە دژو پێچەوانە نیە لەگەڵ ئایەتە مەحکەمەکانی قورئانی گەورە، وە اللە و نێردراوەکەی لە دەستگرتن بە فەرموودەی دژو پێچەوانەی ئایەتێکی مەحکەم هۆشداریتان پێدەدەن، ئەو ئایەتانەی بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە، جا بە ئایەتێک لە ئایەتە پێکچووەکان دەچێت، لەکاتێکدا ئەو ئایەتە ھێشتا پێویستی بە لێکدانەوە ھەیە، پاشانیش ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکە وازلێدەھێنێت و شوێن ئایەتە پێکچوو (موتەشابیھەکە) دەکەوێت، جا دڵەکانتان لە حەق لادەدرێت و ئەوکاتەش لەناو دەچن، جا من لەلایەن اللە وە بۆ ئێوە ئاگادارکەرەوەیەکی ئاشکرام بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورە.
وە سوێند بە اللە ی مەزن هەر زانایەک لە قورئان گفتوگۆم لەگەڵ بکات ئەوا بە مۆڵەتی اللە هەر من بەحەق دەیبەزێنم، وە ئەگەر نەمتوانی ئەوکاتە من ئیمام مەھدی نیم بۆ لای حەق.
جا ئای سەرسامیم لە زانایانی موسڵمانان نایانەوێت ھیچ لە عەقڵەکانیان بەکاربھێنن؛ بەڵکو کوێرانە شوێن قسەو گوفتار دەکەون! لەسەر ئەوەش نموونەیەکتان بۆ دەھێنمەوە دەربارەی ئەم فەرموودەیەی کە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - دەری نەبڕیوەو بەناوی ئەو هەڵبەستراوە سەبارەت بە ئاشوبەکەی مەسیحی دەجال، بەوەی گوایە مردوو زیندوو دەکاتەوە، وە گوایە ئاسمان ملکەچی فەرمانەکەی دەبێت، جا فەرمانی پێدەکات باران ببارێنێت و ئەویش دەیبارێنێت، وە فەرمان بە زەوی دەکات بیڕوێنێت و ئەویش دەیڕوێنێت و دەیکات بە بەھەشت سەرەڕای ئەوەی بانگەشەی پەروەردگارێتیش دەکات، جا ئەم گێڕانەوەیە دژو پێچەوانەی هەموو ئایەتە مەحکەم و پێکچوو (موتەشابیھەکان) ـە.
وە خەڵکینە، زیندوو کردنەوەی مردوو و باران باراندن و زەوی ڕوواندن بەڵگەی بەدەر لە توانای دروستکراوەکانی اللە یە بەوەی بەتاڵ ناتوانێت شتێک لەوانە بھێنێتەکایەوە؛ بەڵکو تەنانەت ناتوانێت مێشێکیش دروست بکات، چونکە خاوەنی ڕوحی قودرەت و توانا بێسنورەکەی فەرمانی اللە (کن فیکون - ببە یەکسەر دەبێت) نیە. اللە ش لەسەرئەوە نموونەیەکی بۆ ھێناونەتەوە بەو کوژراوەی نەوەی ئیسرائیل کە موسا بە پارچەیەک لە گۆشتی مانگاکە لێیداو ئەویش بەزیندوویی ھەستایەوە سەر پێ، ئەمەش تا اللە ئەم نیشانانەتان نیشان بدات کە بەڵگەن لەسەر تاک و تەنھایی ئەو، وە جگە لە ئەو کەسێکی تر ئەنجامی نادات کە بانگەشەی پەروەردگارێتی بکات پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی وەک زیندووکردنەوەی مردوو، وە لەڕاستیدا ئەو مردوویەکی کوژراو بوو. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَقُلْنَا اضْرِبُوهُ بِبَعْضِهَا ۚ كَذَٰلِكَ يُحْيِي اللَّـهُ الْمَوْتَىٰ وَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴿٧٣﴾} صدق الله العظيم [البقرة].
وە بەوپێیەی پێغەمبەری اللە موسا بانگەشەی پەروەردگارێتی نەدەکرد؛ بەڵکو بانگەوازی نەوەی ئیسرائیلی دەکرد بۆ پەرستنی اللە بە تەنھا بۆیە اللە بانگەوازەکەی بەحەق بە نیشانەیەکی بەڕاستدانەر لەلایەن خۆیەوە پشتڕاستکردەوە، چونکە موسا درودو سڵاوی لێبێت تەنها بانگەوازی بۆ لای حەق دەکرد بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، بۆیە حەقیش بە نیشانەی بەڕاستدانەر بانگەوازی حەقی پشتڕاستکردەوە، کە بەڵگەیە لەسەر ئەو حەقەی پێغەمبەری اللە موسا بانگەوازی بۆ دەکرد درودو سڵاوی لەسەر، جا بۆیە اللە بە نیشانەیەک پشتگیری لێکرد کە کەس ناتوانێت ئەنجامی بدات تەنھا ئەو زاتەی موسای بە حەق ڕەوانەکرد، کە اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھانە، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَقُلْنَا اضْرِبُوهُ بِبَعْضِهَا ۚ كَذَٰلِكَ يُحْيِي اللَّـهُ الْمَوْتَىٰ وَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴿٧٣﴾} صدق الله العظيم.
جا لەم فەرموودەیەی هەمان ئایەتەکەی اللە ی پایەبەرز وردببنەوە: {كَذَٰلِكَ يُحْيِي اللَّـهُ الْمَوْتَىٰ وَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ} صدق الله العظيم.
کەواتە چۆن مەسیحی دەجال ئەم نیشانانە دەھێنێت کە بەڵگەن لەسەر تاک و تەنھاییەکەی اللە، لەکاتێکدا مەسیحی دەجال بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات، ئایا تێناگەن؟ ئایا اللە ی پایەبەرز نەیفەرمووە: {كَذَٰلِكَ يُحْيِي اللَّـهُ الْمَوْتَىٰ وَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ} صدق الله العظيم.
جا بەتاڵ و ناحەقی بوونی نەماو نه دەتوانێت دەست پێبکاتەوەو نە دەشتوانێت بگەڕێتەوه.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
ئیمام ناصر محمد یەمانی.
__________________
اقتباس: اضغط للقراءة