الموضوع: پوختەی بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ موسڵمانان و نەصاراو جولەکەو ھەموو خەڵکی

1

پوختەی بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ موسڵمانان و نەصاراو جولەکەو ھەموو خەڵکی ..


ئیمام ناصر محمد یەمانی
12 - 03 - 1432 کۆچی
16 - 02 - 2011 زایینی
12:54 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=36876
ــــــــــــــــــــــ


پوختەی بانگەوازەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بۆ موسڵمانان و نەصاراو جولەکەو ھەموو خەڵکی ..

بسم الله الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {قُلْ أَفَغَيْرَ اللَّـهِ تَأْمُرُونِّي أَعْبُدُ أَيُّهَا الْجَاهِلُونَ ﴿٦٤﴾ وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴿٦٥﴾} [الزمر].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ ۖ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا ﴿٢٨﴾}[الكهف].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُؤْتِيَهُ اللَّـهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا عِبَادًا لِّي مِن دُونِ اللَّـهِ وَلَـٰكِن كُونُوا رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ ﴿٧٩﴾}صدق الله العظيم [آل عمران].

جا ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: چۆن ئەو ئیمام ناصر محمد یەمانیە لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە کاتێک بانگەوازی موسڵمانان و نەصاراو جولەکەو ھەموو خەڵکیش دەکات بۆ لای وشەیەکی یەکسان لەنێوان من و ئەوان، بەوەی ھیچ کەس نەپەرستین تەنھا اللە نەبێت، وە ھیچ بەندەیەکمان زیاتر لە اللە خۆشتر نەوێت؟ جا ئەگەر اللە تان خۆشدەوێت ئەوا ھەمووتان وەرن بۆ پێشبڕکێ کردن لەگەڵ بەندە پێشبڕکێکارەکان بۆ لای پەروەردگاری پەرستراو تا دەرکەوێت کامە لەلای پەروەردگار خۆشەویسترو نزیکترە، جا ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێک بۆ اللە دانەنێین؛ بەڵکو شوێن ھیدایەت و ڕێنمایی ئەوانە بکەوین کە ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکیان بۆ اللە دانەناوە، ھەروەک اللە ڕێگای ھیدایەتەکەی ئەوانی لەلای پەروەردگارەکەیان فێرکردووین: {يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا} صدق الله العظيم [الإسراء:57].

جا ئەوە فەرمانی هیدایەتە لەلایەن اللە وە بۆ بەندەکانی لە مەحکەمی کتێبەکەی لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّـهَ وَابْتَغُوا إِلَيْهِ الْوَسِيلَةَ وَجَاهِدُوا فِي سَبِيلِهِ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿٣٥﴾} صدق الله العظيم [المائدة].

جا ئایا دەبینن ناصر محمد یەمانی و پشتیوانەکانی بەم بانگەوازە لەڕێگای ڕاست گومڕاو سەرلێشێواو بووبن؟ کەواتە ڕێنمایی من و پشتیوانەکانم بکەن بۆ ڕێگای پەرستراوێک کە چاکتربێت لە پەروەردگاری خەڵکی جیھان ئەگەر ڕاست دەکەن!

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان ..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 12:20 PM