الموضوع: جێبەجێ کردنی موباھەلە بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت موباھەلە لەگەڵ ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بکات دوای ئەو زانستەی پێی گەیشتووە

1

جێبەجێ کردنی موباھەلە بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت موباھەلە لەگەڵ ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بکات دوای ئەو زانستەی پێی گەیشتووە ..


ئیمام ناصر محمد یەمانی
23 - شەوال - 1435 کۆچی
19 - 08 - 2014 زایینی
09:39 بەیانی
بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=155497
ــــــــــــــــــ


جێبەجێ کردنی موباھەلە بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت موباھەلە لەگەڵ ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی بکات دوای ئەو زانستەی پێی گەیشتووە ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەران و کەس و کارە چاک و پاکەکانیان لە یەکەمیانەوە نا دوایینیان محمد نێردراوی اللە، ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە درودو سڵاوی لەسەر بدەن، دواتر..


اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَمَنْ حَاجَّكَ فِيهِ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ فَقُلْ تَعَالَوْا نَدْعُ أَبْنَاءَنَا وَأَبْنَاءَكُمْ وَنِسَاءَنَا وَنِسَاءَكُمْ وَأَنْفُسَنَا وَأَنْفُسَكُمْ ثُمَّ نَبْتَهِلْ فَنَجْعَلْ لَعْنَةَ اللَّهِ عَلَى الْكَاذِبِينَ (61)} صدق الله العظيم [آل عمران].

جا لەوەدا ڕەوابوونی موباھەلەکردن دەردەھێنین دوای جێبەجێ بوونی بەڵگە بە دەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکرا، جا بەوپێیەی ئەو ئەندامەی ناوی لەخۆی ناوە (لا للطائفية) لە سەرسەخترین دوژمنانی موسڵمانانەو بانگەوازی بەش بەش بوونیان بۆ چەندین حزب و دەستەی جیاجیا دەکات، بەھەرحاڵ، وە بە ڕەچاوکردنی ئەوەی ئەو دوژمنە سەرسەختە بە زۆر ناوی خوازراوی جیاجیاوە بۆ یەک کەس دەمەقاڵێی لەگەڵ ئیمام مەھدی ناصر محمد کردووەو بە دەسەڵاتی زانستی کۆت و بەندکەریش بەڵگەمان بەسەردا جێبەجی کردووە جا لەپاش ئەوە دەڕوات و لەژێر ناوێکی خوازراوی تری نوێ دێتەوە تا ڕێگری لە شوێنکەوتنی بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بکات بە ھەڵسوکەوتێکی شەیتانی ملھوڕانەو نامەش بۆ پشتیوانەکان دەنێرێت لە تایبەتداو ستایشی ھەندێکیان دەکات تا ڕەزامەندیان بەدەست بھێنێت و تووشی ئاشوبیان بکات.

بەھەرحاڵ، منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی اللە و هەموو ئەو موسڵمانانەی ئاگاداری ئەو بەیانە ڕاست و دروستەی قورئانی گەورەن دەکەم بە شاهێدو بەسیشە اللە شاهێد بێت من ئەو فێڵبازەو هەموو ئەوانەی ھاوشێوەی ئەون لەو شەیتانە مرۆڤانەی لە ڕواڵەتدا باوەڕدارن و لەناخیشەوە فێڵبازن و پیلانەکەیان دەشارنەوە تا لەبەرامبەر شوێنکەوتنی زیکری کتێبە پارێزراوەکەی اللە لە دەستکاری و شێواندن کە قورئانی گەورەیە بە هەموو هۆکارو ئامرازێک ڕێگریەکی گەورە لە مرۆڤایەتی بکەن بانگهێشت دەکەم و دواتریش ھەر بەداخ و قینەکەیانەوە دەمرن بە مۆڵەتی پەروەردگارەکەم و پەروەردگارەکەیان، اللە ش چاکترینی جیاکەرەوەکانە، جا دەڵێم: [[ئەی اللە، ئەوەی ھەموو لێت دەپاڕێنەوەو تۆش لە کەس ناپاڕێیەوە، ئومێدی حوکم و دادوەریە حەقەکەت لێدەکەم، بە داواکردن لێت بە ھەموو ناوە جوان و سیفاتە بەرزو بڵندەکانت، بە حەقی ئەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە تۆ نەبێت، وە بە حەقی ئەو ڕەحم و میھرەبانیەت کە لەسەر نەفسی خۆتت نەسیووە، وە بە حەقی گەورەیی و مەزنی نیعمەتی ڕازیبونی نەفست، ئەگەر ھەر کەسێک لەوانەی کۆششەکەیان لە ژیانی دنیادا بە زایە چووەو گومڕابوون و پێشیان وایە ھیدایەتدراون ھات و موباھەلەی لەگەڵ کردم؛ ئەوا ئەی اللە ئەنجامی بەڕاستگەڕانی موباھەلەکە مەھێنەدی، چونکە ئەوکەسە بەشێکە لە ئامانجەکەی ئیمام مەھدی بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە (عبد النّعيم الأعظم) ناصر محمد یەمانی، وە ئومێدی ھیدایەتدرانی ئەوت لێدەکەم نەک لەناوچوونی ئەگەر لە گومڕایە سەرلێشێواوەکان بوو.

ئەی اللە، ھەر تۆ دەزانیت و بەندەکەت ھیچ نازانێت تەنھا ئەوەی خۆت فێرت کردووم، پاک و بێگەردی بۆ تۆ ئەی اللە، جا ئەی اللە ئەگەر ھەر یەکێک لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان موباھەلەی لەگەڵ کردم ئەوە تۆ خۆت زاناتریت پێی، وە دەشزانیت لەبەرامبەر ڕێگای ڕاست ڕێگری لە خەڵکی دەکات، بۆیە ئەی اللە نەفرەتێکی گەورەی لێبکەو لەسەر ڕووی زەوی هەڵیان بکێشە وەک دارێکی پیس کە لەسەر زەوی هەڵکێشرابێت و تێھەڵدرابێت و بە ھیچ بارێکدا خۆی نەگرێت.

ئەی اللە تۆ بەوە دەزانیت کە لە نەفسی مندا ھەیەو من نازانم چی لە نەفسی تۆدا ھەیە تەنھا ئەوەی خۆت فێرت کردووم، ئەی اللە ئەگەر دەزانی ناصر محمد یەمانی درۆو بوختان بە کەسایەتی مەھدی چاوەڕوانکراو ھەڵدەبەستێت لەکاتێکیشدا مەھدی چاوەڕوانکراو نیە ئەوا خۆت زاناتری و تۆش دادوەری و خۆت فەرمووتەو فەرموودەی تۆش ڕاستە کە دەفەرمووی: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ قَالَ أُوحِيَ إِلَيَّ وَلَمْ يُوحَ إِلَيْهِ شَيْءٌ وَمَنْ قَالَ سَأُنْزِلُ مِثْلَ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ فِي غَمَرَاتِ الْمَوْتِ وَالْمَلَائِكَةُ بَاسِطُو أَيْدِيهِمْ أَخْرِجُوا أَنْفُسَكُمُ الْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنْتُمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ غَيْرَ الحقّ وَكُنْتُمْ عَنْ آيَاتِهِ تَسْتَكْبِرُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:93].

بۆیە ئەی اللە ئەگەر ناصر محمد یەمانی بە درۆو بوختانی ناڕەوا خۆی خستۆتە سەر کەسایەتی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد ئەوا ئەی اللە بمکە بە وانەو پەند بۆ ئەوەی پەندو وانە وەردەگرێت، وە بمکە بەراز لە سەردەمی گفتوگۆ تا دوای ئەوە ھیچ کەسێکی تر بانگەشەی کەسایەتی مەھدی چاوەڕوانکراو نەکات تا ئەوکاتەی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ناصر محمد (بەسەرخەری محمد) دێت.

وە ئەی اللە ئەگەر تۆ دەزانی ناصر محمد یەمانی بریتیە لە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی ھەڵبژێردراو لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوەو کردووتە بە پێشەوایەکی بەڕێز تا بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی خاوەن ڕێزو شکۆ بۆ ڕێگای اللە ی باڵادەستی شایستەی سوپاسگوزاری ڕێنماییان بکات؛ ئەوا ئەی اللە زانست و زانیاری و حوکمەکەم زیادبکە، وە ڕەحممان پێبکە بەو ڕەحمەتەی خۆت کە ھەموو شتێکی گرتۆتەوە، تەنھا ئەوەی لە ڕەحم و میھرەبانیەکەت بێ ئومێدبووەو کردووتە دوژمنە ھەرە سەرسەختەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی و کۆشش بۆ ڕێگری کردن لە بەیانی ڕاست و دروستی زیکری کتێبەکەت دەکات دوای ئەوەی حەقی بۆ ڕوون بوویەوە، جا بەڕاستی تۆ زانایت بە پیلانەکەی.

ئەی اللە، ئێمە لە خراپەکانیان پەنات پێدەگرین، جا ئەی اللە نەفرەتەکەت تایبەت بکە بە درۆزنەکان بە نەفرەتێکی گەورە، وە حوکم و دادوەری لە نێوانمان بکە بە حوکم و دادوەریەکی بەپەلە لەلایەن خۆتەوە، وە بە وشە تەواوەکانی خۆت لە خراپەو پیلانەکانیان بمان پارێزە، ئەی اللە ترس و تۆقینێکی گەورە دابەزێنە سەر دڵەکانیان بەو ڕادەیەی لەبەر ترس و تۆقینە گەورە دابەزێندراوەکە بۆ سەر دڵەکانیان پێکانیان بەرگەی نەگرێت، وە نەفرەتێکی گەورەیان لێبکە، ئەی اللە دەست و جەستەکانیان بلەرزێنەو بە وشە تەواوەکانی خۆت لە هەموو خراپەکانیان بمانپارێزە، جا ھەر تۆ حەقیت و بەڵێنەکەشت ڕاستەو ھەر خۆت لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بەبەزەییتری، بەڵام ئەوان لە ڕەحم و میھرەبانیەکەت بێ ئومێد بوونەو بە ھەڵسوکەوتە شەیتانیەکان ڕێگری لە بانگەوازی حوکم کردن بە قورئانی گەورە دەکەن، ئەی اللە دەربارەی ئەوان لە توانا سەرسورھێنەرەکەی خۆتمان نیشان بدە، بەڕاستی تۆ بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایت.

وە ئەی اللە تۆ دەزانیت ئامانجەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمدو پشتیوانەکانیت کردووە بە ئامانجێکی پێچەوانەی ئامانجی شەیتانەکان لە نەفسی خۆت، چونکە شەیتانە جن و مرۆڤەکان شەوو ڕۆژ ھەوڵدەدەن خەڵکی بکەن بە یەک ئوممەت لەسەر بێباوەڕی، ئەمەش تا ڕازی بوونەکەی نەفسی تۆ لەسەر بەندەکانت نەیەتەدی، چونکە زانیویانە اللە بە بێباوەڕی بەندەکانی ڕازی نابێت، بەڵام ئامانجەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمدو پشتیوانەکانی ئەوەیە شوێن ئامانجێکی پێچەوانەی ئامانجی شەیتان و دەستەکەی کەوتووین، بۆیە شەوو ڕۆژ کۆشش دەکەین تا خەڵکی بکەین بە یەک ئوممەتی سوپاسگوزار بۆ پەروەردگارەکەیان تا ڕازی بیت، چونکە اللە بە سوپاسگوزاری بەندەکانی ڕازی دەبێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِن تَكْفُرُوا فَإِنَّ اللَّهَ غَنِيٌّ عَنكُمْ ۖ وَلَا يَرْضَىٰ لِعِبَادِهِ الْكُفْرَ ۖ وَإِن تَشْكُرُوا يَرْضَهُ لَكُمْ} صدق الله العظيم [الزمر:7].

وە بۆیە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و پشتیوانەکانی کۆشش بۆ ئەوە دەکەن خەڵکی ببن بە یەک ئوممەتی سوپاسگوزار بۆ پەروەردگارەکەیان و تەنھا ئەو بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، تا ڕازیبوونەکەی اللە بێتەدی، چونکە ئێمە وەکو ئامانج شوێن ڕازی بوونی نەفسی اللە کەوتووین، جا ھەرگیز ڕازی نابین تا ئەوکاتەی ئەو ڕازی دەبێت، بەڵام ئامانجی شەیتان و دەستەکەی پێچەوانەی ئەوەیەو بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک کۆشش بۆ هاتنەدی دەکەن، بۆیە شەیتانی نەفرەتلێکراو وتوویەتی: {ثُمَّ لَآتِيَنَّهُم مِّن بَيْنِ أَيْدِيهِمْ وَمِنْ خَلْفِهِمْ وَعَنْ أَيْمَانِهِمْ وَعَن شَمَائِلِهِمْ ۖ وَلَا تَجِدُ أَكْثَرَهُمْ شَاكِرِينَ (17)} صدق الله العظيم [الأعراف].

جا ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا هەربەڕاستی ئامانجەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و پشتیوانەکانی لە نەفسی پەروەردگارەکەیان ئامانجێکی پێچەوانەی ئامانجی شەیتان و دەستەکەی نیە لە نەفسی پەروەردگارەکەیان؟ جا بۆ ئەوانە نایانەوێت لە قسە تێبگەن!

ئەی اللە بەڕاستی تۆ دەزانی من زۆر دڵتەنگم بەھۆی نزیکبوونەوەی ڕادەستکردنی خەلافەتەکە، چونکە دەزانم دواتر موڵک و دەسەڵاتم پێ دەدەیت و بە حوکمە حەقەکەت دەمکەیت بە خەلیفە لە زەوی، وە سوێند بە اللە ی مەزن دەخۆم و تۆش لەسەر سوێند خواردنەکەم لە شاهێدەکانی کە بەڕاستی ئەوە لەدڵمدا دڵتەنگیەکی گەورە گەورە گەورەیە، چونکە ئەوە بەرپرسیاریەتیەکی گەورەیە لەسەر شانی بەندە لاوازەکەت، جا ئەی اللە لە خراپەی نەفسی خۆم بمپارێزە تا ستەم لەکەس نەکەم، وە لەڕاستیدا ئه‌وه‌ی سته‌می کردووە‌ کەسێکی دۆڕاوە، وە بە وشە تەواوەکانی خۆت من و پشتیوانەکانم لە خراپەی هەموو شەیتانە جن و مرۆڤەکان و خراپەی هەموو دروستکراوەکانیشت بە ھەموویانەوە بپارێزە، جا ھەر تۆ حەقیت و بەڵێنەکەشت ڕاستەو ھەرخۆت لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتری.

ئەی اللە تۆ بەوە دەزانی خۆت منت بە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد - بەسەرخەری محمد - ھەڵبژاردووە، بە ڕەحمەت بۆ خەڵکی جیھان بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورە تا کۆشش و جیهادێکی گەورەیان پێ لەگەڵ بکەین بەڵکو لە اللە بترسن، ئەی اللە بەڵکو من دوعا لە ھەموو شەیتانێکی ملھوڕی سەرکەش لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان دەکەم، جا لەڕاستیدا تۆ خۆت زانایت بە پیلانەکانیان، وە من و پشتیوانەکانیشم لەسەر ڕێگای ڕاست و دروست جێگیرو ڕاوەستاو بکە.

ئەی اللە تۆ بەوە دەزانی شەیتان ئیبلیس و دەستەکەی لە شەیتانە جن و مرۆڤەکان بە هەموو هۆکارو ئامرازێکی پیلانگێڕی و فێڵەوە بانگەوازی خەڵکی دەکەن تا لە سوپاسگوزاران نەبن بۆ پەروەردگارەکەیان، چونکە لەڕاستیدا ئەوان زانیویانە تۆ بە سوپاسگوزاری بەندەکانت بۆ پەروەردگارەکەیان ڕازی دەبیت؛ بەڵام شەیتانەکان ڕقیان لە ڕازی بوونی اللە دەبێتەوەو شوێن ئەوە دەکەون کە ئەو توڕە دەکات، جا ئەوەیان کردووە بە ئامانجی خۆیان لە نەفسی پەروەردگارەکەیان، بۆیە نەفرەتی اللە و فریشتەکانی و ھەموو خەڵکیشیان لەسەر بێت، جا ئەوان شەوو ڕۆژ بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک کۆشش دەکەن تا هەموو خەڵکی لەسەر بێدینی کۆبکەنەوە یان تا موسڵمانە باوەڕدارەکان بکەن بە موشریک و هاوبەشدانەر بۆ پەروەردگارەکەیان و زێدەڕەوی دەربارەی بەندە نزیکەکانی اللە بکەن تا لەبری اللە داوایان لێبکەن، چونکە ئەوان زانیویانە اللە لەوە خۆشنابێت شەریک و ھاوبەش و ھاوەڵی بۆ دابنرێت، چونکە شەیتانە جن و مرۆڤەکان ڕەحمەت و میھرەبانی و لێخۆشبوونی اللە یان بۆ بەندەکانی اللە ناوێت، وە بانگەوازیان دەکەن تا وەکو ئەوان ببنە نیشتەجێی دۆزەخ. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَدُّوا لَوْ تَكْفُرُونَ كَمَا كَفَرُوا فَتَكُونُونَ سَوَاءً} صدق الله العظيم [النساء:89].

ئەمە بەو مانایەی دەیانەوێت هەموو خەڵکی بکەن بە یەک ئوممەت لەسەر بێباوەڕی، تا وەکو ئەوان بخرێنە ئاگری دۆزەخەوە، چونکە لە ڕەحم و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێدبوونەو وا گومانیان بردووە تازە ھەرگیزو بۆ هەمیشە اللە لێیان خۆشنابێت.

وە پاک و بێگەردی بۆ اللە ی زۆر لێخۆشبووی میھرەبانی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر! ئایا اللە ی پایەبەرز نەیفەرمووە: {وَمَا أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلاَّ لِيُطَاعَ بِإِذْنِ اللّهِ وَلَوْ أَنَّهُمْ إِذ ظَّلَمُواْ أَنفُسَهُمْ جَآؤُوكَ فَاسْتَغْفَرُواْ اللّهَ وَاسْتَغْفَرَ لَهُمُ الرَّسُولُ لَوَجَدُواْ اللّهَ تَوَّاباً رَّحِيماً} صدق الله العظيم [النساء:64].

وە ھەرچەندە منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی بانگەوازی هەموو شەیتانە جن و مرۆڤەکان دەکەم بۆ موباھەلەکردن، بەڵام سەرەڕای ئەوە ئەوەیان بیردەخەمەوە بانگێک لەلایەن پەروەردگاری پەرستراو کە لەسەر عەرشی گەورە ئیستیوای کردووە ئەوانیش دەگرێتەوە؛ لەوکاتەی بانگێکی بە گشتی بۆ هەموو ئەو بەندانە لە مەلەکوت دەرکردووە کە لە نەفسی خۆیان گوناھو تاوانی زۆریان کردووەو لادان و سەرپێچی زۆریان لە فەرمانی پەروەردگارەکەیان ئەنجام داوە بەوەی لە ڕەحم و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێد نەبن و بەوهۆیەوە لەسەر گومڕایی و سەرگەردانیەکەیان بەردەوام نەبن]].

بۆیە اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر کە لەسەر عەرشى گەورە ئیستیوای کردووە بانگێکی ڕاگەیاندووە، جا گوێ لەم بانگە بگرن بەم دەنگە میھرەبان و بە سۆزە لەم بەستەرەی خوارەوە، کاتێک اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی:



تێبینی بۆ هەموو پشتیوانەکان بەوەی بە شێوەیەکی گەورەو فراوان لەنێو ڕیزەکانی موسڵمانان لەڕێی ھەموو هۆکارو ئامرازێکەوەو ھەرچەندی دەتوانن لەوەی ڕێگا بگرنە بەر ئەم موباھەلەیە بڵاوبکەنەوە، وە بەستەری دەنگە بە بەزەییەکەو ناونیشانی ماڵپەرە پیرۆزەکەش کە مێزی گفتوگۆی جیھانی مەھدی چاوەڕوانکراوە لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن ماڵپەڕی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی لەیاد مەکەن.
—————
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: اليوم 12:27 PM