ئیمام ناصر محمد یەمانی
04 - ذو لقعده - 1441 کۆچی
25 - 06 - 2020 زایینی
12:33 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.p...01#post_331701
____________
بەیانێکی گرنگ بۆ تێگەیشتووانی جیهان ..
بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر ئەو پێغەمبەرە نەخوێندەوارەی نە دەیخوێندەوەو نە دەینوسی (محمد نێردراوی اللە) بە قورئانی گەورە، پاشان دوای ئەوە..
ئەی (دایکی سجا)، لەڕاستیدا من بڕیاڕم داوە گفتوگۆ نەکەم تەنها لەگەڵ موفتی ناوچەو شوێنەکان نەبێت دوای ئەوەی پانزە ساڵم بە خەڵکی بەگشتی و زانایان و وتاربێژی مینبەرەکاندا، بەڵام ناچارت کردم وەڵام بدەمەوە، چونکە بانگەشەی ئەوە دەکەیت باوەڕت بەوە هەیە من ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیم، بەڵام ئەی دایکی سجا تۆ دەتەوێت شاهێدی بدەیت ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی پێغەمبەرێکە لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیهانەوە، بەڵام درۆدەکەیت، جا اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان دژایەتی فەرموودەکەی خۆی لە مەحکەمی کتێبەکەی ناکات! چونکە اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی خۆی فەتوای ئەوەمان بۆ دەدات محمد نێردراوی اللە دوایین نێردراوو پێغەمبەرانە، جا چۆن اللە دژایەتی فەتواکەی خۆی دەکات و ئیمام مەهدی دەکات بە پێغەمبەرێکی تازە لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیهانەوە؟ ئایا تێناگەیت؟ بەڵکو ئەم بیروباوەڕەت بێباوەڕبوونە بەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَاۤ أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمۡ وَلَـٰكِن رَّسُولَ ٱللَّهِ وَخَاتَمَ ٱلنَّبِیِّـۧنَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَیۡءٍ عَلِیمًا } صدق الله العظيم [الأحزاب: 40].
کەواتە چۆن اللە مەهدی بە پێغەمبەرێکی تازە ڕەوانە دەکات پاک و بێگەردی بۆی، جا هەرگیز دژایەتی لە قسەکەی خۆی لە مەحکەمی کتێبەکەی ناکات، بەڵکو اللە ئیمام مەهدی بە ناصر محمد - بەسەرخەری محمد - ڕەوانە دەکات؛ بەو مانایەی بەسەرخەری ئەوەیە کە دوایین نێردراوو پێغەمبەران محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی هێناویەتی، بەوپێیە دەڵێم تۆ بۆ ئەوە نەهاتوویت حەقت بوێت، بەڵکو قسە هەڵدەبەستی و دەڵێیت محمد نێردراوی اللە دەیخوێندەوەو دەشینوسی!ٚ
وە ئەی دایکی سجا، سوێند بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر محمد نێردراوی اللە خوێندەواربووایەو بینوسیبووایە ئەوا شەیتانە مرۆڤەکان دەربارەی پێغەمبەر ئایینیان پڕ دەکرد لە گومان و دوودڵی، لەو جولەکانەی دەیانویست حەق بەتاڵ بکەنەوەو دەیانزانی ئەو نێردراوێکە لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیهانەوە هەروەک چۆن منداڵەکانی خۆیان دەناسی، پاشانیش ئەم بەتاڵ کەرەوانە بەتوندی ڕێگریان دەکردو بەربەستیان دادەنا، هەرچی سەبارەت بەو بەڵگەیە کە ئەوانی والێکرد دڵنیابن لەوەی محمد نێردراوی اللە یە ئەوەیە؛ چونکە ئەویان بینیوە نەخوێندەوارەو نەدەخوێنێتەوەو نە دەشنوسێت، بۆیە زانیویانە هەمان ئەو پێغەمبەرە نەخوێندەوارەیە کە لەلایان تەورات و ئینجیل نوسراوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { ٱلَّذِینَ یَتَّبِعُونَ ٱلرَّسُولَ ٱلنَّبِیَّ ٱلۡأُمِّیَّ ٱلَّذِی یَجِدُونَهُۥ مَكۡتُوبًا عِندَهُمۡ فِی ٱلتَّوۡرَىٰةِ وَٱلۡإِنجِیلِ یَأۡمُرُهُم بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَیَنۡهَىٰهُمۡ عَنِ ٱلۡمُنكَرِ وَیُحِلُّ لَهُمُ ٱلطَّیِّبَـٰتِ وَیُحَرِّمُ عَلَیۡهِمُ ٱلۡخَبَـٰۤىِٕثَ وَیَضَعُ عَنۡهُمۡ إِصۡرَهُمۡ وَٱلۡأَغۡلَـٰلَ ٱلَّتِی كَانَتۡ عَلَیۡهِمۡۚ فَٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ بِهِۦ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَٱتَّبَعُوا۟ ٱلنُّورَ ٱلَّذِیۤ أُنزِلَ مَعَهُۥۤ أُو۟لَـٰۤىِٕكَ هُمُ ٱلۡمُفۡلِحُونَ } صدق الله العظيم [الأعراف: 157].
جا بەوپێیەی لە تەورات و ئینجیل ئەوە نوسراوە پێغەمبەری اللە محمد نەخوێندەوارەو نە دەخوێنێتەوەو نە دەشنوسێت بۆیە هێندەی تۆزقاڵێکیش سکاڵای ئەوەیان نەکردووە ئەو پێغەمبەرێکی نەخوێندەوارە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی نەخوێندەواربوو، جا سەڕەڕای ئەوەی ئهم قورئانه زۆربهی ئهو شتانه باسدەکات کە نهوهی ئیسرائیل جیاوازی و کێشهیان لهسهری ههیە، وە سەرەڕای ئەوەی ئەو نەخوێندەواربوو نە دەیخوێندەوەو نە دەینوسی؛ بۆیە دەیانزانی بەڕاستی ئەو پێغەمبەرە نەخوێندەوارەی لە تەورات لەلایان نوسراوە هەمان ئەو پێغەمبەرە نەخوێندەوارەیە، هەرچی سەبارەت بەوەیە ئەگەر ئەوەیان بینیبووایە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی ، کەس و کارەکەی - دەخوێنێتەوەو دەشنوسێت ئەوکاتە سکاڵایان سەبارەت بە فەرمان و بانگەوازەکەی دەکرد، چونکە دوایین نێردراوو پێغەمبەران لە تەورات لەلایان نوسرابوو، بۆیە جولەکە دەیانزانی ئەو پێغەمبەرێکی نەخوێندەوارەو نە دەخوێنێتەوەو نە دەشنووسێت، خۆ ئەگەر بینیبووایان دەخوێنێتەوەو دەنوسێت ئەوکاتە شەیتانە مرۆڤە بەتاڵکەرەوەکانی جولەکە دەربارەی ئەو دنیایان پڕ دەکرد لە گومان و دوودڵی، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَمَا كُنتَ تَتْلُو مِن قَبْلِهِ مِن كِتَابٍ وَلَا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ إِذًا لَّارْتَابَ الْمُبْطِلُونَ } صدق الله العظيم [العنكبوت: ٤٨].
وە بەوپێیەی ئەو نەخوێندەواربوو نە دەیخوێندەوەو نە دەینوسی بۆیە بەدڵنیاییەوە زانیان هەمان ئەو پێغەمبەرە نەخوێندەوارەیە کە لە تەورات و ئینجیل لەلایان نوسراوە، جا بەتاڵکەرەوەکانیان بەدرۆیان زانی دوای ئەوەی بەدڵنیاییەوە زانیان ئەو پێغەمبەرێکی نەخوێندەوارە، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { ٱلَّذِینَ ءَاتَیۡنَـٰهُمُ ٱلۡكِتَـٰبَ یَعۡرِفُونَهُۥ كَمَا یَعۡرِفُونَ أَبۡنَاۤءَهُمۡۖ وَإِنَّ فَرِیقاً مِّنۡهُمۡ لَیَكۡتُمُونَ ٱلۡحَقَّ وَهُمۡ یَعۡلَمُونَ } صدق الله العظيم [البقرة: 146].
وە ئەی دایکی سجا، لە سوپاسگوزاران بە چاکترە بۆ تۆ، وە فەرمان بە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیش دەکەین چیتر لەڕیزی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکانت دانەنێن، چونکە بەهۆی بیروباوەڕە بەتاڵەکەتەوە چیتر تۆ لە پشتیوانەکانی مەهدی چاوەڕوانکراو نیت، چونکە باوەڕت وایە اللە ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بە پێغەمبەرێکی تازە لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیهانەوە ڕەوانە دەکات، جا ئەوە بیروباوەڕێکی بەتاڵی دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانی گەورەیە، بەڵکو بیروباوەڕە ڕاستەکە ئەوەیە اللە مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد - بە بەسەرخەری محمد - ڕەوانە دەکات، بەومانایەی بەسەرخەری ئەوەی محمد نێردراوی اللە هێناویەتی، لەوەشدا حیکمەتەکە لە - ڕێککەوتنەکە (تواطؤ) - ی ناوی محمد لەگەڵ ناوەکەی ئیمام مەهدی بە ناصر محمد دێتەدی، بۆیە سەبارەت بە بیروباوەڕی ڕەوانەکردنی ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو جگە لەوە هیچی تر بۆ موسڵمانان ڕەوانیە، تەنها ئەوە نەبێت دەبێت باوەڕیان وابێت اللە هەرگیز ئیمام مەهدی نە بە پێغەمبەر نە بە نێردراوێک ڕەوانە ناکات، بەڵکو بیروباوەڕە ڕاستەکە ئەوەیە باوەڕتان وابێت اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد - بە بەسەرخەری محمد - ڕەوانەدەکات، گەرنا ئەوا بەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بێباوەڕبوونە: { مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَاۤ أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمۡ وَلَـٰكِن رَّسُولَ ٱللَّهِ وَخَاتَمَ ٱلنَّبِیِّـۧنَۗ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَیۡءٍ عَلِیمًا }صدق الله العظيم [الأحزاب: 40].
وە بۆ ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی ڕەوانیە اللە بە شوێنکەوتەی ویست و ئارەزووەکانتان ڕەوانەی بکات! جا بڕۆ لای ئەو مەهدیانەی زیانی شەیتانەکان دەستیان لێوەشاندوون، دواتر ئەوان بیروباوەڕە بەتاڵەکەت بەڕاست دادەنێن، جا هەیانە دەڵێت خۆی نێردراوێکەو هەشیانە دەڵێت خۆی پێغەمبەرەو هەشیانە دەڵێت خۆی محمد نێردراوی اللە یەو ڕوحی پێغەمبەر دابەزیوەتە سەر جەستەکەی، بەڵکو ئەوە شەیتانی نەفرەتلێکراوە دەستی لە جەستەکەی وەشاندووە، هەشیانە دەڵێت خۆی پێغەمبەری اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەمەو ڕوحی مەسیح جەستەکەی داپۆشیوە! بەڵکو ئەوە زیانی شەیتانی نەفرەتلێکراوە جەستەکەی داپۆشیوە، وە حیکمەتە شەیتانیەکەش لەوەدا ئەوەیە تا موسڵمانان پشتبکەنە ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەیان و واگومان ببەن ئەویش وەکو ئەوانەی پێش خۆیەتی لە سەردەمەکەی، لەوانەی بانگەشەی مەهدیەتیان دەکرد، وە ئەوانە هەربەخێرایی سادەترین زانایانی موسڵمانان دەیان بەزێنن و بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکەن و بە تەواوی کۆت و بەندیان دەکەن، بەڵام ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی شێت نیە، بەڵکو ژیرو تێگەیشتووەو بەحەق و هەموو سادەییەکەوە بە دەسەڵاتی زانستی مەحکەمی قورئان بە قورئان ئەوەی هەموو مرۆڤێکی تێگەیشتوو بەبێ گومان و دوودڵی دەبییێت ئەوە بەیانی ڕاست و دروستە لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە بەڵگە بەسەر بێئاگاکان دەهێنمەوە؛ چونکە ئەگەر عەقڵ بەکارهات بیناییەکان لەبەرامبەر جیاکردنەوەی حەق و بەتاڵ کوێر نابن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرمودەیەی اللە ی پایەبەرز: { یُؤۡتِی ٱلۡحِكۡمَةَ مَن یَشَاۤءُۚ وَمَن یُؤۡتَ ٱلۡحِكۡمَةَ فَقَدۡ أُوتِیَ خَیۡراً كَثِیرًاۗ وَمَا یَذَّكَّرُ إِلَّاۤ أُو۟لُوا۟ ٱلۡأَلۡبَـٰبِ } صدق الله العظيم [البقرة:269].
هەرچی سەبارەت بەوانەن ڕەتیان کردۆتەوە عەقڵەکانیان بەکاربێنن ئەوا هەرگیز اللە هیدایەتیان نادات جا لە هەر کات و سەردەم و شوێنێک بن، بەڵکو اللە تەنها هیدایەتی ئەو بەندانەی دەدات کە بەرامبەریان ناپچڕێنن، بەڵکو سەرەتا گوێ لە قسەو گوفتارەکنی دەگرن و دوای ئەوە شوێن چاکترینی ئەوە دەکەون کە عەقڵەکانیان قبوڵی دەکات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { الَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ الْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ هَدَاهُمُ اللَّهُ وَأُولَٰئِكَ هُمْ أُولُو الْأَلْبَابِ } صدق الله العظيم [الزمر:18].
بەڵکو لە بەیانەکانی مەهدی ناصر محمد یەمانی ئەوە دەبینن بێگومان عەقڵەکانتان بە خۆبەدەستەوەدانێکی تەواوەتی تەسلیمی بەیانە ڕاست و دروستەکەی دەبێت، چونکە بینایی عەقڵە بیرکەرەوەکان کوێر نابن ئەگەر بەیانی ڕاست و دروستی نیشاندرا، هەرچی سەبارەت بەو کەسانەن کە کوێرانە شوێن پێشینەکانیان دەکەون بێ ئەوەی عەقڵیان بەکاربێنن تا بزانن ئەوەی پێشینانیان لەسەری بوونە ڕاستە یان بەتاڵ، جا ڕەتیانکردۆتەوە عەقڵیان بەکاربێنن، ئەوانە گەلێکن تێناگەن و نیشتەجێی ئاگرن، وە بەهۆی بەکارنەهێنانی عەقڵ لە ژیانی دنیادا بۆ حەق هیدایەت نەدراون و پشتدەکەنە بانگەوازکاری حەقی لای پەروەردگارەکەیان، لەکاتێکدا عەقڵەکانیان بۆ لۆژیکی بانگەوازەکەی ملکەچ دەبێت، بەڵام ڕەتیان کردۆتەوەو بە شوێنکەوتنێکی کوێرانە تەنها شوێن پێشینەکانیان دەکەون بەبێ بەکارهێنانی عەقڵ، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { إِذَا أُلْقُوا فِيهَا سَمِعُوا لَهَا شَهِيقًا وَهِيَ تَفُورُ ﴿٧﴾ تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ الْغَيْظِ ۖ كُلَّمَا أُلْقِيَ فِيهَا فَوْجٌ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ ﴿٨﴾ قَالُوا بَلَىٰ قَدْ جَاءَنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ كَبِيرٍ ﴿٩﴾ وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ﴿١٠﴾ فَاعْتَرَفُوا بِذَنبِهِمْ فَسُحْقًا لِّأَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿١١﴾ } صدق الله العظيم [الملك 7-11].
لەوانەش ئەوانەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی پێی وتوون من ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیم و بە تەواوی بە دەسەڵاتی زانست کۆت و بەندم کردوون، جا بەڵگەکەیان هیچ نیە تەنها ئەوە نەبێت لەلایەن خۆیانەوە دەڵێن ئیمام مەهدی خۆی ناڵێت من ئیمام مەهدیم، وە بەوپێیەی تۆ وتت من ئیمام مەهدیم بۆیە تۆ ئیمام مەهدی نیت! جا لەپاش ئەوە بەڵگەی ئابڕووبەر بەسەر هەموو ئەوانەدا جێبەجێ دەکەین و پێیان دەڵێین: ئەی گەلی زانایانی ئوممەت ئایا دەتوانن فەرموودەیەکم لە سوننەتی پێغەمبەر محمد نێردراوی اللە بۆ بهێنن سەبارەت بەوەی فەرمووبێتی ئیمام مەهدی خۆی ناڵێت ئیمام مەهدیم؟ ئەمەش تا ئەم فەرموودەیە بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە نیشان بدەین، جا ئەوەی ئەم فەرموودەیە دانی پێدادەنێت لە قورئان دەریدەهێنین ئەگەر بێتو لەلایەن پێغەمبەری اللە وە بێت یان بە مەحکەمی قورئانی گەورە تێکی دەشکێنین ئەگەر لەلایەن محمد نێردراوی اللە وە نەبێت درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی! بەڵام ئەی گەلی زانایانی ئوممەت من لە وشەکانی گەڕان فەرموودەیەکی پێغەمبەرم نەدۆزیەوە بڵێت: ئیمام مەهدی خۆی ناڵێت ئیمام مەهدیە؛ بەو مانایەی هیچ فەرموودەیەکی وا لەنێو ئەو فەرموودانەی لەلایەن پێغەمبەرەوە هاتوون بوونی نیە، جا ئەگەر ئەو فەرموودانەی -- مُتّفق عليه - ن یان متەواترەکان یان فەرموودە لاوازەکان، جا ئای لە سەرسامی..ئای لە سەرسامی!! فەرموودەیەکی پێغەمبەرم لەنێو هەموو ئەو فەرموودانەی لە پێغەمبەرەوە هاتوون نەدۆزیەوە فەرمووبێتی ئیمام مەهدی خۆی ناڵێت ئیمام مەهدیم، جا ئایا دەتوانن ئەم فەرموودەیەم بۆ بهێنن تا بە کتێبەکەی اللە ی نیشان بدەین؟ یان ئەوە خۆتانن ئەم فەرموودەیەتان هەڵبەستووەو پانزە ساڵە لەگەڵمدا مشتومڕی پێ دەکەن، لەکاتێکیشدا لە هیچ کتێبێکی فەرموودەدا ئەم فەرموودەیە لە پێغەمبەرەوە بوونی نیە؟! جا ئەگەر وتتان نەخێر فەرموودەیەکی پێغەمبەر هەیە کە فەرموویەتی ئیمام مەهدی خۆی ناڵێت من ئیمام مەهدیم! جا لەپاش ئەوە پێتان دەڵێم: کەواتە بۆمی بهێنن ئەگەر ڕاست دەکەن، گەرنا کێ لەوە ستەمکارترە بە درۆ قسە بەناوی نێردراوی اللە وە هەڵدەبەستێت، جا ئەوەی وادەکات با جێگاکەی خۆی لە ئاگر بگرێت، بەڵام تەنانەت لە فەرموودە هەڵبەستراوەکانیشدا نەمدۆزیەوەو لە وشەکانی گەڕانی ئینتەرنێتی جیهانی هیچم بۆ دەرنەکەوت، جا ئایا ئەم فەرموودەیەتان لەلایان خۆتانەوە دروستکردووە؟ تەنانەت لەسەریشی ڕێککەوتوون؟!
تکاش لە اللە دەکەم یان ئەوەتا بەپەلە ئەوکەسانەتان هیدایەت بدات کە دەزانێت چاکە لەدڵەکەیدا هەیە لەوانەی ئەگەر بێتو ڕێگای ڕاستیان بۆ ڕوونبوویەوە شوێنی دەکەون، هەرچی ئەوانەشن خۆیان بە گەورەو زل زانیوەو بە گوناهو ناڕەوا خۆبەگەورەو زل زانی دەیانگرێت ئەوا تکام لە اللە یە بەوە تەمەنیان کورت بکاتەوە کە ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، یان ئەو ڤایرۆسەی خاوەن سزایەکی توندترو بەهێزترە بەپیلانێکی پتەوو تۆکمەی لای اللە، جا کێ سزاکەیتان لەسەر لادەدات ئەی گەلی پشتهەڵکەران لەبەرامبەر کتێبەکەی قورئانی گەورە ئەگەر ڕاستدەکەن، جا هێشتا سەربازە بچوکەکانی اللە کۆڕۆنا جەنگە جیهانیەکەی پەرە پێدەدات بۆ ملکەچکردنی هەموو جیهان بۆ خەلیفەی اللە مەهدی ناصر محمد یەمانی، وە ئەوەی دواتریش دێت گەورەترە، پەروەردگارا لێم خۆشبەو ڕەحمم پێ بکەو بەحەق دەرگای سەرکەوتن لەنێوان ئێمەو تاوانکارانی خەڵکی جیهان بکەرەوە، تۆش چاکترینی ئەوانەیت دەرگای سەرکەوتن دەکەنەوە.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
______________
اقتباس: اضغط للقراءة