ئیمام ناصر محمد یەمانی
30 - شەعبان - 1441 کۆچی
23 - 04 - 2020 زایینی
12:22 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?t=39816
___________
فەتوای اللە بە قەدەغەکردنی بەڕۆژووبوونی مانگی ڕەمەزان تا ئەوکاتەی شاھێدی بینینی ھیلالی مانگی ڕەمەزان دەبن ..
بە ناوی اللە ی مەزنی زۆر بەھێزی بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوی و دەسەڵاتدار بەسەر جوڵەی خۆرو مانگ.. ئەی گەلی بڕیاربەدەستی وڵاتانی موسڵمانان، ئەگەر ھێشتا لە سنگەکانتان تۆزقاڵێک لە ئیسلام بۆ پەروەردگاری خەڵکی جیھان بوونی مابێت پابەند بن بە فەرمانەکەی اللە سەبارەت بە دەستپێکردنی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان! جا لەڕاستیدا اللە ئەوەی لەسەرتان قەدەغە کردووە مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بن تا ئەوکاتەی ھیلالی ڕەمەزان بە بینینی شەرعی دەسەلمێندرێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی فەرمانەکەی اللە بۆ ئیوە لە مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: { فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ } صدق الله العظيم [البقرة:185].
بەو مانایەی اللە لەسەرتان قەدەغەی کردووە دەست بە ڕۆژووی ڕەمەزان بکەن تا ئەوکاتەی ھیلالی ڕەمەزان دەبینن بەوەی ئایا ھیلالتان لێ ھەڵھاتووە؟ ھەریەکێک بەپێی ئاسۆی خۆرئاوایەکەی کاتێک ھیلالی ڕەمەزانی لێ ھەڵھات لەدوای خۆرئاوابوونی ڕۆژی بیست و نۆی شەعبانی شەوی سی یان دوای خۆرئاوابوونی ڕۆژی سی شەعبانی شەوی سی و یەک یان دوای خۆرئاوابوونی ڕۆژی سی و دووی شەوی سی و سێ، جا سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە قەدەغەیە دەست بە ڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان بکەن تا ئەوکاتەی شاھێدی بینینی ھیلالی مانگی ڕەمەزان دەبن لەبەردەم چاوی ئەوانەی بە چاوی ئاسایی چاودێری بینینەکەی دەکەن. جا محمد نێردراوی اللە ش ھەمان فەرمانی پێکردوون و درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [ لا تصوموا حتى تروا الهلال ولا تفطروا حتى تروه] صدق عليه الصلاة والسلام.
ئەی نەفرەتی اللە لەسەر ئەوەی دژو پێچەوانەی فەرمانی اللە و نێردراوەکەی دەکات و خۆی و ئوممەتەکەشی بە ئەنقەست لەلایەن خۆیەوە گومڕاو سەرلێشێواو دەکات کاتێک بەر لە بینینی شەرعی ھیلالی ڕەمەزان بە چاوی ئاسایی سەرەتای ڕۆژووی ڕەمەزان بۆ گەلەکەی ڕادەگەیەنێت، جا ئەوکەسە شایستەی نەفرەتی اللە یە تا ڕۆژی دوایی، تەنھا ئەگەر تۆبە بکات و بگەڕێتەوە لای اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترو چیتر بە ناڕەواو گوناهەوە خۆی بەگەورەو زل نەگرێت.
وە ئەی سەرکردە ڕەجەب تەیب ئەردوغان، ئەگەر بەڕاستی تۆ بەدڵ و بەگیان پیاوێکی چاکیت ئەوا دژو پێچەوانەی فەرمانەکەی اللە مەکە! جا چۆن پێشوەختە لە هەینی سەرەتای ڕۆژووگرتن بۆ گەلی تورک ڕادەگەیەنیت لەکاتێکدا ھێشتا لە شەوی پێنجشەممە داین؛ وە ھێشتا ھەموو جیھان تا ئەو کاتژمێری دەرچوونی ئەم بەیانەشم لە ڕۆژی پێنجشەممەن و ھێشتا خۆرەکەی ئاوانەبووە؟! کەواتە چۆن هەموو ساڵێک سەرەتای ڕۆژووگرتنی ڕەمەزان بەر لە بینینە شەرعیەکەی بەچاوی ئاسایی ڕادەگەیەنیت؟ وە ئەی پیاو منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی تەحەددای تۆو هەموو بڕیاربەدەست و گەلەکانیان لە خۆرھەڵاتەکانی زەوی و خۆرئاوایەکانی لە هەموو وڵاتانی مرۆڤایەتی بە موسڵمان و بێباوەڕانیان دەکەم لەوەی بتوانن ھیلالی مانگی ڕەمەزانی ئەم ساڵ 1441 دوای خۆرئاوابوونی ئەمڕۆمان ئەم پێنجشەممەیە بە بینینی شەرعی چاوی ئاسایی دوای خۆرئاوابوون ببینن، تەنانەت ئەگەر خاوەن تەلیسکۆبی قەبارەی مانگیش بن! ھۆکارە زانستیەکەش بەوپەڕی سادەییەوە ئەوەیە چونکە دواتر ھیلالی ڕەمەزان بەر لە خۆرئاوابوونی پێنجشەممەی شەوی ھەینی سی و یەکی شەعبان بەپێی بەرواری ناوەند - مەرکەز - ـی زەوی مەککەی پیرۆز ئاوادەبێت، وە ئەم تێکچوونەش لە بەروارەکەی أم القری- ی مەککەی پیرۆز- تەنھا بەھۆی نیشانەی درک کردنی گەردوونیەوەیە.
وە تەحەددای هەموو لێژنەکانی چاودێری ھیلال دەکەم لە هەموو وڵاتانی موسڵمانان لە خۆرھەڵاتەکانی زەوی بۆ خۆرئاوایەکانی بە تەحەددایەکی ڕەهاو دڵنیایی و زانست لەلایەن اللە وە نەک تەحەدداکردنێکی گوماناوی کە ھیچ سودێکی لەبەرامبەر زانینی ڕاستی نیە، وە لە ئێستاوە بەپێی فەرمانەکەی اللە موباھەلەکردن لەنێوان ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی و هەموو زانایانی فەلەکی گەلانی مرۆڤایەتی ڕادەگەیەنم، بە ھەمان شێوە موباھەلەکە خاوەن بینینە شەرعیەکانیش دەگرێتەوە بەوەی نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشیان لەسەربێت ئەگەر دوای خۆرئاوابوونی پێنجشەممەی شەوی ھەینی بە درۆو بوختانکردنەوە شاهێدی بینینی هیلالی ڕەمەزانیاندا! ئەمەش دوای خۆرئاوابوونی ئەمڕۆمان ئێوارەی پێنجشەممەی شەوی ھەینی، یان نەفرەتی اللە لە ناصر محمد یەمانی بێت ئەگەر لە درۆزنان بوو، لەوانەی درۆ بەناوی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان هەڵدەبەستن بەوەی دەڵێت بەڕاستی خۆر درکی بە مانگ کردووەو بەسەدا تێپەڕی وەکو نیشانەیەکی بەڕاستدانەر بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە بەسەر مرۆڤایەتی کە نیشانەیەکی گەردوونیە بۆ هەموو مرۆڤایەتی، بۆ ئەوکەسەی بیەوێت پێشبکەوێت و شوێن زیکری کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بکەوێت، یان خۆی لە شوێنکەوتن دوا بخات تا بە سزایەکی بەئێش و ئازارێکی سەخت حەقی لای پەروەردگارەکەی بەڕاست دابنێت، وە لەڕاستیدا هەموو مرۆڤایەتی ئەوەیان زانیوە شەوی ناوەڕاستی شەعبان دوای خۆرئاوابوونی سێشەممەی شەوی چوارشەممە بوو، جا ھەمووتان بزانن 29 ی شەعبانی ئەم ساڵتان بریتیە لە ڕۆژی چوارشەممە کە بە خۆرئاوابوونی 29 ی شەعبان کۆتایی پێدێت، جا ھەریەکەیان بە پێی کاتی دیاریکراوی خۆرئاوابوونەکەی لە خۆرئاوای گەلان، جا شەوی پێنجشەممە دەچێتە ناو شەوی سی شەعبان، وە ھەرگیزاو ھەرگیزیش هەموو مرۆڤایەتی دوای خۆرئاوابوونی چوارشەممەی شەوی پێنجشەممە لە ھەموو خۆرئاوای وڵاتانی مروڤایەتی بە خۆرھەڵات و خۆرئاواوە هیلالی ڕەمەزان نابینن، ھەرچەندە شەوی پێنجشەممە کە دوای خۆرئاوابوونی چوارشەممە دەستی پێکردووە بریتیە لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵتان 1441.
بەڵام منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی کە دژو پێچەوانەی فەرمانی اللە و نێردراوەکەی ناکەم ئێستا وا پەرداخێک ئاو دەخۆمەوە جا چەند چرکەیەک ڕێگەم پێبدەن تا پەرداخە ئاوەکە دەخۆمەوە، سوپاس و ستاییش بۆ اللە، ئەمەش دەزانن بۆچی؟ چونکە من گومڕاو گومڕاکەر نیم تا وەکو ئێوە لەسەر بنەمای زانیاری خۆم لەسەر لە دایکبوونی مانگی هیلال بەڕۆژوو بم؛ بەڵکو لەسەر بنەمای بینینە شەرعیەکەو بە چاوی ئاسایی بۆ بینینی ھیلال بە ڕۆژوو دەبم، ھەرچی سەبارەت بە ھۆکاری ئاوابوونی ھیلالی مانگی ڕەمەزانە بە کەمێک پێش خۆرئاوابوونی کۆتایی ڕۆژەکە لە شەعبانی چوارشەممە لەبەرئەوەیە چونکە من دەزانم ھیلالی ڕەمەزان لەدایکبووە بەر لەوەی مانگ بگەڕێتەوە سەر ھەمان دۆخی سەرەتای پێشووی، کاتێک مانگ ڕێکی خۆر دەبێت - العُرجون القديم - ئەوەی ناوی لێنراوە - المُحاق المركزيّ - بۆ خۆرو مانگی تاریک لەکاتی ئیقتیران؛ واتە کاتێک مانگ تاریک دەبێت بەھۆی ئەوەی ڕێکی خۆر دەبێت لە سەرەتای مانگەکە، بەھەمان شێوە دواتر ھیلالی ڕەمەزان بە کەمێک پێش خۆرئاوابوونی ڕۆژەکەتان لەم پێنجشەممەیەی شەوی ھەینی ئاوادەبێت: بەومانایەی ھیلالی ڕەمەزان لە ئاسۆی خۆرئاوای ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەی شەوی ھەینی بوونی نیە، جا دواتر سەیری چ ھیلالێک دەکەن لەکاتێکدا ھیچ ھیلالێکی ڕەمەزان لەدوای خۆرئاوابوونی پێنجشەممەی شەوی ھەینی بوونی نیە، تەنانەت ئەگەر چاوەکانتان ببێتە چاوی ھەڵۆش یان ببنە خاوەنی ھاوێنەی گەورەکەر بە قەبارەی تیرەی مانگیش، ئایا دەزانن بۆچی؟ چونکە من بەدڵنیاییەوە دەزانم ئەستێرەی مانگ لەدوای خۆرئاوابوونی ڕۆژی پێنجشەممەی شەوی ھەینی بوونی نیە، ئەمەش نەک تەنھا لە یەمەن نایبینن، بەڵکو بە مۆڵەتی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان ھەرگیزاو ھەرگیز لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەی شەوی ھەینی لە هەموو خۆرئاوای وڵاتانی مرۆڤایەتی بە موسڵمان و بێباوەڕانیان بە چاوی ئاسایی نابینرێت، ئەمەش چونکە خۆر بە درک کردنێکی گەورە درکی بە مانگ کردووەو بەسەریدا تێپەڕبووە لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممەی سەرەتای دەستپێکی خاڵی لەدایکبوونی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵتان 1441 بەپێی بەرواری ناوەند - مەرکەز - ـی زەوی دایکی شوێن و ئاوەدانیەکان -أم القری- کە مەککەی پیرۆزە، وە لە ماوەی ڕۆژی چوارشەممە ھیلالی مانگی ڕەمەزان تەواو بوو، بەڵام بەر لە خۆرئاوابوونی چوارشەممەی شەوی پێنجشەممە ئاوابوو لەکاتێکدا بوو بوو بە هیلال کە لە حاڵەتی درک کردندا بوو، خۆریش لە خۆرھەڵاتی بوو، مانگیش لەلای خۆرئاوای خۆر بەدوایدا دەگەڕا، دەشزانم و تێدەگەم لەوەی دەیڵێم، ھەرچەندە ئەو ھیلالی سەرەتای مانگەکەیە نەک ھیلالی کۆتایی مانگەکە.
بەوپێیە منی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە بەسەر ھەموو خەڵکی جیھان شەوی ناوەڕاستی مانگی ڕەمەزان بەگوێرەی حسابی درک کردن ڕادەگەیەنم کە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنجشەممەیە، وە بەھۆی درک کردنە گەورەکەوە دواتر دەبینن مانگی پڕ لە کاتی سێبەر - واتە تا پێش خۆرھەڵھاتن - ئاوادەبێت بەھۆی درک کردنە گەورەکەوە لەدوای نوێژی بەیانی پێنجشەممە بە کاتی پایتەختی خەلافەتی ئیسلامی سەنعا، بەھەمان شێوە لە ھەموو وڵاتان تا خۆرئاوای یەمەن تا ھەڵاتنی خۆر، ئەمەش بۆ ئەوەیە تا بزانن من شتگەلێک لەلایەن اللە وە دەزانم کە ئێوە نایزانن، دواتریش مانگی پڕ بە بینینە پڕە تەواوەتیەکەی بۆ هەموو مرۆڤایەتی قسەتان لەگەڵ دەکات، بۆ هەموو مرۆڤێک گەیشتبێتە تەمەنی پێگەیشتوویی، وەک بڵێی مانگ بە زمانی حاڵ بە مرۆڤایەتی دەڵێت: من مانگی پڕم لە لایەنگرانی خەلیفەی اللە مەھدی چاوەڕوانکراو، یان دەتانەوێت بە سیاسیم بکەن ئەی گەلی قەرەجە دابەش بوو و جیاوازو ناکۆکەکان؟ جا ھەرگیز شوێن ویست و ئارەزووەکانتان ناکەوم، بەڵکو منی مانگی ئاسمان گوێڕایەڵ و ملکەچی فەرمانەکەی اللە م بۆ بەڕاستدانانی نیشانەیەکی گەردوونی بۆ هەموو مرۆڤایەتی بە نیشانەیەک لە نیشانە گەورەکانی قیامەت، وە نیشانەیەک بۆ خەلیفەکەی لە زەوی ئیمام مەھدی ناصر یەمانی، حوکم و دادوەریش ھەر بۆ اللە یە، ھەرئەویش چاکترین جیاکەرەوەکانە، دواتریش دەزانن ئێمە ڕاستگۆین، نەفرەتی اللە و خەشم و قین و توڕەیی و سزاکەشی لەسەر درۆزنان و هەموو ئەو شەیتانە جن و مرۆڤانەی دەیانەوێت نورەکەی اللە بکوژێننەوە، اللە ش ناھێڵێت و دەیەوێت نورەکەی تەواو بکات هەرچەندە تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنی بێت، وە تا بزانن جوڵەی خۆرو مانگ و زەوی بەدەستی ئەو اللە تاک و تەنها زاڵەیە کە خۆی دروستی کردوون و ھەر ئەو زاڵە بەسەریاندا، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و ھاوەڵ و ھاوبەشی.
بەھەمان شێوە دواتر دەزانن ئەوەی ناوتان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا سەربازە فەرمان پێدراوەکەی اللە لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە فەرمانی پێدەکرێت، جا ھێشتا اللە فەرمانی پێنەکردووە ھێرش بکاتە سەر یەمەن بەڵکو لە سوپاسگوزاران بن، ئەمەش وەکو نیشانەیەک بۆ ئەوان و ھەموو خەڵکی جیھان، وە ئەگەر خەڵکی یەمەن سوپاسگوزار نەبوون دواتر اللە دادوەری لەنێوان من و ئەوان و جگە لەوانیش دەکات بە تۆفانی ئاوی بە خوڕو تۆفانی لافاوی وێرانکهرو دۆڵی ئیرەم (وادي إرَم)، ھەرچی سەبارەت بە ھەسارە بچوکە ھەژێنەرەکەیە (كويكب الراجفة) جا ئەوە ناوەندی لێدانەکەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وڵاتەکەی تڕامپی بەھێزترین سەرکردەکەی ئوممەتە - لە چاوی خۆیەوە - اللە ئازارو ناخۆشی لەسەرلانەدات، ھەرچی ھەسارەی بچوکی - الرادفة - یە ئەوا لە شوێنێکی ترە، ھەرگیزیش کەسی پێ لەناوناچێت تەنھا ھەموو خۆ بەگەورەو زلزانێک نەبێت کە سەرپێچی فەرمانەکەی اللە دەکات بە گوێڕایەڵ نەبوون بۆ خەلیفەکەی لە زەوی ئەو ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیەی سەرکردەکانی مرۆڤایەتی نایانەوێت ھیچ سەنگ و قورساییەکی بۆ دابنێن، لەکاتێکدا ئەو خەلیفەی اللە ی تاک و تەنهای زاڵە، جا ئێوە کێن تا خۆتان لەسەر خەلیفەی اللە مەھدی ناصر محمد بە گەورەو زل بگرن؟ سوێند بە اللە ی تاک و تەنهای زاڵ ملتان بۆ خەلیفەکەی کەچ دەکات و ئێوەش شەرمەزار دەبن ئەی گەلی خۆبەگەورەو زل زانەکان لە بڕیار بەدەست و سەرکردەی وڵاتانی مرۆڤایەتی، دواتریش دەزانن اللە فەرمانەکەی بە ئەنجام دەگەیەنێت و بڕیارەکەی بەسەرتاندا جێبەجێ دەکات بە گوێڕایەڵبوون بۆ خەلیفەی اللە مەھدی و نورەکەی تەواو دەکات هەرچەندە تاوانکارانیش ڕقیان لە دەرکەوتنەکەی بێت.
ئەی اللە تۆ پەروەردگاری منیت، بە حەق دەرگای سەرکەوتن لەنێوان خەلیفەکەت و ھەموو خۆ بەگەورەو زلزانێک لە بڕیاربەدەستی وڵاتانی مرۆڤایەتی بکەیەوە، وە دووبارەی دەکەمەوەو دەڵێم: هەر بەڕاستی دواتر دەزانن اللە خۆی خاوەنی موڵکەو موڵکەکەی دەدات بەوکەسەی دەیەوێت و موڵکیش دادەماڵێت لەوەی دەیەوێت، وە ئەوەی بیەوێت شکۆمەندی دەکات و ئەوەی بیەوێت ڕیسوای دەکات، جا ھەموو چاکەکان ھەر بە دەستی ئەوەو بەسەر ھەموو شتێکیشدا بەتوانایە، جا ئەی بڕیار بەدەستانی ھەموو جیھان، ئەی (یا كَمن مهين) ئایا ئێوە خۆتان بەسەر خەلیفەی اللە بە زۆر دادەنێن؟ دواتریش دەزانن شکۆمەندی ھەمووی بۆ اللە یە.
وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
____________
اقتباس: اضغط للقراءة