الموضوع: بیرخسنەوەی کۆتایی بۆ هەموو مرۆڤایەتی بەوەی خۆر درکی بە مانگ کردو بەسەریدا تێپەڕی تا له‌ناو بچێت ئه‌وه‌ی لەبەرامبەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی پەروەردگارەکەی له‌ناوچووە وە بژی ئەوەی لەسەر به‌رچاوڕوونی و به‌ڵگه‌ی لای پەروەردگارەکەی دەژی

1

بیرخسنەوەی کۆتایی بۆ هەموو مرۆڤایەتی بەوەی خۆر درکی بە مانگ کردو بەسەریدا تێپەڕی، تا له‌ناو بچێت ئه‌وه‌ی لەبەرامبەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی پەروەردگارەکەی له‌ناوچووە، وە بژی ئەوەی لەسەر به‌رچاوڕوونی و به‌ڵگه‌ی لای پەروەردگارەکەی دەژی ..


ئیمام ناصر محمد یەمانی
05 - ڕەمەزان - 1441 کۆچی
28 - 04 - 2020 زایینی
11:10 بەیانی
(بەپێ ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?39885
_________


بیرخسنەوەی کۆتایی بۆ هەموو مرۆڤایەتی بەوەی خۆر درکی بە مانگ کردو بەسەریدا تێپەڕی، تا له‌ناو بچێت ئه‌وه‌ی لەبەرامبەر بەڵگەو بەرچاوڕوونی پەروەردگارەکەی له‌ناوچووە، وە بژی ئەوەی لەسەر به‌رچاوڕوونی و به‌ڵگه‌ی لای پەروەردگارەکەی دەژی ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوانی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان محمد نێردراوی اللە، وە لەسەر ئەو باوەڕدارانەی شوێنیان کەوتوون لە پێشین و پاشین و جیهانی سەروو تا ئەو ڕۆژەی خەڵکی لەبەردەستی پەروەردگاری خەڵکی جیهان دەوەستن، جیاوازی ناکەین لە نێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی و ئێمەش موسڵمانی ملکەچین بۆی، دواتر..

ئەی گەلی مرۆڤایەتی بە موسڵمان و بێباوەڕان، من ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی خەلیفەی اللە م بەسەر ھەموو خەڵکی جیھان، جا بە درێژایی ئەم پانزە ساڵە چەندە لەوەم ئاگادار کردنەوە خۆر درکی بە مانگ کردووەو بەسەریدا تێپەڕبووە، جا ھیلال بەر لە خۆرگیران لەدایکبووەو کاتێک خۆر لەگەڵیدا کۆبۆتەوە بووەتە هیلال، کە ئاگادارکەرەوەیە بۆ مرۆڤایەتی و بەڕاستگەڕانی نیشانەیەکە لە نیشانە گەورەکانی قیامەت و نیشانەیەکی بەڕاستدانەری مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانیە بۆ ئەو مرۆڤەی دەیەوێت پێشبکەوێت و شوێن زیکری کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بکەوێت و ملکەچی خەلیفەو بەندەی اللە ئیمام مەھدی ناصر محمد بێت، یان خۆی لەبەڕاستدانانی قورئانی گەورە دوابخات و سەرپێچی اللە و نێردراوەکەی بکات و ملکەچی و گوێڕایەڵیکردنی خەلیفەی اللە و بەندەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی ڕەت بکاتەوە تا ئەوکاتەی اللە سزایەکی سەخت و بەئێش و ئازاری تووش دەکات، نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان.

ڕەنگە هەموو زانا فیزیاییە فەلەکیەکانی ناو مرۆڤایەتی بە عەرەب و عەجەمیانەوە بیانەوێت بڵێن: ئەی ناصر محمد یەمانی لەڕاستیدا تۆ زۆرت گفتوگۆ لەگەڵ کردین و زۆرت لەگەڵمان وت و بەدرێژایی چەندین ساڵە ھەر دەڵێی: ئەی گەلی مرۆڤایەتی خۆر درکی بە مانگ کردو بەسەریدا تێپەڕ بوو، جا ھیلال بەر لە خۆرگیران لەدایکبوو، وە کاتێک خۆر لەگەڵیدا کۆبوویەوە بووەتە هیلال، جا ئێمەی ھەموو زانایانی فەلەکی مرۆڤیش بە شێوەیەکی گشتی بە عەرەب و عەجەمەوە پشتمان لێت هەڵکرد، ئێستاش بیرخستنەوەی کۆتاییمان بۆ ڕادەگەیەنیت بۆ ئەو مرۆڤەی دەیەوێت پێشبکەوێت و شوێن بانگەوازکاری اللە بکەوێت، یان خۆی دوابخات تا ئەوکاتەی اللە ی تاک و تەنهای زاڵ توشی سزایەکی سەخت و بەئێش و ئازاری دەکات بەگوێرەی قسەکەت کە دەڵێیت تۆ خەلیفەی اللە مەھدیت و اللە بە خەلیفە لە زەوی بەسەر هەموو وڵاتانی جیھان هەڵیبژاردوویت بەپێی قسەکەت ئەی ناصر محمد یەمانی، جا ئایا تۆ زانای ئایینیت یان زانای فیزیای فەلەکی؟ وە ئەی پیاو، باس و بابەتە فیقھیەکانی ئایینەکەی اللە تایبەتە بە زانا ئایینیە بەڕێزە فیقھیەکان، ھەرچی ئەوەیە کە تایبەتە بە زانستە فیزیاییە فەلەکیەکان ئەوەیان تایبەتە بە ھەموو زانا فەلەکیەکانی مرۆڤایەتی بە موسڵمان و بێباوەڕانەوە، جا ھیچ ناکۆکیەک لەنێوان ئێمەی زانای فەلەکی نیە، بەتایبەتی سەبارەت بە ئیقتیرانی خۆر لەگەڵ مانگی تاریک لە کۆتایی مانگەکە، جا نابینیت سەبارەت بە ئیقتیرانی مەرکەزی خۆر لەگەڵ مانگی تاریک لە ڕۆشنایی مانگە بەسەرچووەکە هیچ ناکۆکیەک لەنێوانمان هەبێت و دواتر دەمانبینیت ئێمەی هەموو زانایانی فەلەکی مرۆڤایەتی شەوی ئیقتیرانی مەرکەزی خۆرو مانگ لە کۆتایی مانگەکە دیاری دەکەین؛ جا ئێمەی ھەموو زانایانی فەلەکی مرۆڤایەتی نابینیت سەبارەت بەوە تەنانەت لە چرکەیەکیشدا ناکۆک بین، چونکە ئیقتیرانی مەرکەزی خۆرو مانگ لە یەک ساتی جیھانیدا ڕوودەدات؛ جا ئایا بڕوات بەو زانستە ھەیە کە سەبارەت بە جوڵەی خۆرو مانگ و زەوی لە سەردەمی فیزیای فەلەکی لەلامانە؟ دوای ئەوە ئەو ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانیەی اللە زانستی کتێبەکەی قورئانی گەورەی پێداوە وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: ھیچ شتیک لە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی قبوڵ مەکەن ئەگەر بینیتان بە دەسەڵاتی زانستێک لە کتێبەکانتان گفتوگۆم لەگەڵ کردن، بەڵکو لە مەحکەمی قورئانی گەورەوە، وە بە قورئان ھەر یەکێکتان لە بواری پسپۆڕیە زانستیەکەی خۆی دەدوێنم.

وە ئەی گەلی زانایانی فەلەکی لەڕاستیدا یاسا گەردوونیە فەلەکیەکەی مەحکەمی قورئانی گەورە سەبارەت بە مەنزڵەکانی مانگ لە قورئانی گەورە مەحکەمی ڕوون و ئاشکران بەرلەوەی ئێوە زانستەکەی بدۆزنەوە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَآيَةٌ لَّهُمُ اللَّيْلُ نَسْلَخُ مِنْهُ النَّهَارَ فَإِذَا هُم مُّظْلِمُونَ ﴿٣٧﴾ وَالشَّمْسُ تَجْرِي لِمُسْتَقَرٍّ لَّهَا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ ﴿٣٨﴾ وَالْقَمَرَ قَدَّرْنَاهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَالْعُرْجُونِ الْقَدِيمِ ﴿٣٩﴾ لَا الشَّمْسُ يَنبَغِي لَهَا أَن تُدْرِكَ الْقَمَرَ وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ ۚ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ ﴿٤٠﴾ }صدق الله العظيم [40:يس].

ئێستاش بۆ بەیانە ڕاست دروستەکەی لەکاتێکدا ھەمیشە ھیچ قسەیەک بەنایی اللە وە ناکەم جگە لە حەق نەبێت؛ جا ھەرچی سەبارەت بەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزە: { وَآيَةٌ لَّهُمُ اللَّيْلُ نَسْلَخُ مِنْهُ النَّهَارَ فَإِذَا هُم مُّظْلِمُونَ ﴿٣٧﴾ }.

جا - الإنسلاخ -بریتیە لە کۆتایی بەسەرچوون، جا لە کتێبەکەی اللە حسابەکە دەبینم بە خۆرئاوابوون دەست پێ دەکات، جا دەکەونە ناو ئەو تاریکیەی لەدوای خۆرئاوابوون دەستپێدەکات، جا لە خۆرئاوابوونەوە بۆ خۆرئاوابوون یەک ڕۆژە، وە سەبارەت بە مەنزڵەکانی ھیلال ئەوا لەدوای خۆرئاوابوون بە بینینی مانگی ھیلال دەست پێدەکات بەھۆی بینینی یەکەم هیلالی مانگەکە هەروەک شەوی ڕۆژووگرتن بەھۆی جیابوونەوەی لە خۆرو ڕۆیشتنی بۆ ڕۆژھەڵاتی خۆر، جا مەنزڵە بینراوەکانی ھیلال لەدوای خۆرئاوابوون دەست پێدەکات کاتێک مانگ بە ئاڕاستەی ڕۆژھەڵات دەڕوات و لەدوای خۆی خۆر جێدەھێڵێت لەکاتێکدا بە ئاڕاستەی ڕۆژھەڵات دەڕوات و خۆریش بە هێواشی بەدوایدا دەڕوات و مانگیش زیاترو زیاتر لێی دووردەکەوێتەوە تا دەگاتە خاڵی ڕۆژھەڵات و خۆریش لە خاڵی ڕۆژئاوا لەگەڵیدا کۆدەبێتەوە، جا مانگ پڕ دەبێت و لە کاتی ڕۆرئاوابوون لە ئاسۆی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتەوە دەردەکەوێت، جا یەکەم مانگی پڕ لە ئێوارەی چواردەی شەوی پانزە دەست پێدەکات. جا لەدوای ڕۆرئاوابوونی ڕۆژی چواردەی شەوی پانزە یەکەم شەوی مانگی پڕ (بەدر) دەستپێدەکات، وە مانگی پڕ (بەدر) لە شەوی پانزەوە تا کۆتایی شەوی شانزە بەردەوام دەبێت، ئەمەش پێی دەوترێت شەوانی سپی (ليالي البيض)، چونکە هێشتا بە چاو مانگ بە پڕی (بەدر) دەبیندرێت، وە لەوکاتەی درک کردنە گەورەکە سێ شەو بێت شەوانی بەدریش دەبێتە سێ بەدر بە چاوی ئاسایی، جا لەپاش ئەوە لە شەوی حەڤدەوە دەست بە کەمبوونەوە دەکات و بە ئاڕاستەی خۆر دەگەڕێتەوە تا بگەڕێتەوە سەر شێوە کۆنەکەی سەرەتای (العُرجون القديم)، جا لە محاقی تاریک لەگەڵ خۆر کۆدەبێتەوە دوای تێپەڕکردنی ھیلالەکانی مانگەکەی پێشوو، جا پەپکەی مانگ لەگەڵ خۆر کۆدەبێتەوەو لەوکاتەشدا پەپکەکەی بە تەواوی لە ڕووناکی خاڵیە، اللە ش لە مەحکەمی قورئان پێی دەڵێت (العُرجون القديم) پێش مەنزڵەکانی هیلالی مانگی ڕابردوو، ئەمەش ھەرلەوکاتەی اللە ئاسمانەکان و خۆری دروستکردووە وایە، جا ئەوەیە جوڵەی خۆرو مانگ، کە خۆر بۆی نەبووە درک بە مانگ بکات جا ھیلال لەدایک بێت و خۆریش لە ڕۆژھەڵاتی بێت، هەروەها شەو پێش ڕۆژ ناکەوێت، بۆ ئەوەی بەرەو ڕۆژهەڵات پێشڕەوی بکات، جا بەھۆی پێچەوانە بوونەوەی خولانەوەی زەوی ڕۆژھەڵات ببێتە ڕۆژئاواو ڕۆژئاواش ببێتە ڕۆژھەڵات؛ جا لەبری ئەوەی لە ڕۆژئاواوە بۆ ڕۆژھەڵات بخولێتەوە دواتر لە ڕۆژئاواوە بە ئاڕاستەی ڕۆژئاوا بخولێتەوە، جا لێرەدا پێچەوانەکەی ڕوودەدات و ڕۆژھەڵات دەبێت بە ڕۆژئاواو ڕۆژئاواش دەبێت بە ڕۆژھەڵات؛ بەومانایەی دواتر خۆر دەبینین لەلای ڕۆژئاواوە ھەڵدێت و لە ڕۆژھەڵاتیش ئاوادەبێت.

وە خۆشەویستەکانم لەپێناو اللە، ئەوانەی نکۆڵی لە جوڵەی زەوی دەکەن؛ سوێند بەو اللە یەی ھیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت ئەگەر اللە زەویەکەتان لە خولانەوە بوەستێنێت ئەوا لایەکی جیھان لەبەردەمی خۆر بەھەمیشەیی تا ڕۆژی قیامەت بە شەو دەمێنێتەوەو لایەکی تری جیھانیش بەھەمیشەیی تا ڕۆژی قیامەت دەبێت بە شەو، جا لەبەرامبەر شوێنکەوتنی زیکری کتێبەکەی اللە بە نەزانی و نەفامیەکەتان بەربەست لەبەردەم مرۆڤایەتی دامەنێن، چونکە دواتر وا گومان دەبەن ئەوە قورئانە عەرەبیەکەتانە دەڵێت زەوی وەستاوەو ناخولێتەوە، بەڵکو وای حساب دەکەن وەستاوەو بێ جوڵەیە لەکاتێکدا وەکو ڕۆیشتنی ھەورە جوڵاوەکان دەڕوات، ئه‌مه‌یه دروستکراوی ئەو اللە یەی هه‌موو شتێکی به‌وپه‌ری ڕێکوپێکی و وردی دروستکردووه‌ پاک و بێگەردی بۆی لەوەی بە ناڕەوا بەناوی ئەوەوە سەبارەت بە دروستکراوەکانی لە بۆشایی ئاسمان دەیڵێن، جا بەربەستی گەورە لەبەردەم مرۆڤایەتی دادەنێن لەبەرامبەر باوەڕهێنانیان بە قورئانی گەورە بەھۆی نەزانی ئەوانەی نکۆڵی لە خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆی دەکەن لە ھەموو بیست و چوار کاتژمێرێک، ئایا لە اللە ناترسن و پارێزکارنابن؟! جا قسە بە ناوی اللە وە مەکەن لەکاتێکدا دڵنیانین و گومانتان هەیەو نازانن.

جا نامانەوێت ئەم بەیانەتان بۆ درێژ بکەینەوە، وە لەڕاستیدا پێشتر بەیانی قورئانمان بە قورئان زۆر نوسیوەو بە وردی قورئانمان بە قورئان باسکردووە، وە ئایەتی ڕوونکەرەوەمان بۆ ئایەتەکانی تر لەھەمان بابەت بۆ هێناون، وە بە اللە ی مەزن سوێندتان بۆ دەخۆم ئەوە بە ھزرو بیرمدا نەھاتووە دواتر دەبم بە زانای بەیانی ڕاست و دروستی قورئان و هەر کەسێک بە قورئان گفتوگۆم لەگەڵ بکات ھەر من بە دەسەڵاتی زانستی کۆت و بەندکەر بۆ هەموو تێگەیشتووێک دەیبەزێنم! بەڵکو ھەموو کەسێکیش گەیشتبێتە تەمەنی پێگەیشتوویی دەبینێت ئەوە بەیانی قورئانی ئاشکرایە، چونکە بەیانەکانی بەیانی قورئانە بە قورئان، وە بە مۆڵەتی اللە بە وردی باسمان کردووە بۆ ئەوکەسەی دەیەوێت بۆ ڕێگاکانی ئاشتی لەنێو مرۆڤەکان و برا مرۆڤەکانی ھیدایەت بدرێت، وە ڕێنماییشی دەکەین بۆ شوێنکەوتنی ڕێگای ڕازیبوونی اللە ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر؛ جا ئەو کەسە ئیمام مەھدیە، ئەو مرۆڤەی اللە فێری بەیانی تەواوی قورئانی کردووە؛ کە بریتیە لە خاوەن زانستی کتێبەی اللەو اللە بە خەلیفەی خۆی بەسەر ھەموو خەڵکی جیھان هەڵیبژاردووە.

دەگەڕێینەوە سەر نیشانەی درک کردنە گەردوونیەکەی خۆرو مانگ، جا ئەی گەلی مرۆڤایەتی بپرسن کەی مانگی شەعبانی پێشوو بۆ دۆخە کۆنەکەی سەرەتای (العرجون القديم) گەڕایەوە؟ جا دواتر ھەموویان بە یەک زمانی یەکگرتوو پێتان دەڵێن: لە کاتژمێر دوو و بیست و شەش خولەک دوای نیوە شەوی پێنجشەممە گەڕایەوە؛ واتە لە کاتژمێر پێنج و بیست و شەش خولەکی بەیانی پێنجشەممە بە کاتی مەککەی پیرۆز، جا لەپاش ئەوە پێیان دەڵێن: ئایا ئەوە دۆخە کۆنەکەی سەرەتا (العرجون القدیم) ـی مانگی تاریکی بە تەواوی خاڵی لە ڕۆشنایی نیە بەگوێرەی زانستە فەلەکیە وردەکەتان کە ھیچ مرۆڤێک ناکۆکی لەسەر نیە؟ بەڵام ناصر محمد یەمانی بەر لەوەی خۆر درک بە مانگ بکات کە نیشانەیەکی گەردوونیە بۆ بەڕاستدانانی خۆی ئەوەی ڕاگەیاند ئەو خەلیفەی اللە یە بەسەر ھەموو خەڵکی جیھان، جا لە بەیانێکی پێش ئەوە وتی ھیلالی ئەم ڕەمەزانە 1441 لە بەیانی چوارشەممەوە ڕووی تاریکبوو، پاشان لەدایکبوو لەکاتێکدا خۆر لە ڕۆژھەڵاتی بوو، وە لە کاتی ڕۆرئاوابوون لە ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنجشەممە ئاوابوو ئەمەش یەکەم ھیلالی مانگی ڕەمەزان بوو نەک کۆتایی مانگەکە، جا کە لە بەرەبەیانی پێنجشەممە لەگەڵ خۆر کۆبوویەوە مانگ بوو بوو بە هیلال؛ بەومانایەی شەوی پێنجشەممە یەکەم شەوی ڕەمەزانی ئەمساڵتان 1441 بوو، وە ئیمام ناصر محمد یەمانی دەڵێت زۆربەی زانایانی فەلەکی لەسەر ئەرزی واقع بەم ڕووداوەیان زانیوە، جا بە نهێنی باسی دەکەن و باسەکەیان شاردۆتەوە، ئێمەی مرۆڤیش بەگشتی دواتر ڕاستی ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە ناصر محمد یەمانی دەیڵێت لە سەرەتای چوونە ناو مانگی ڕەمەزانەوە بۆ بەدری یەکەم لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنجشەممەی مانگی ڕەمەزان، جا کێ لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنجشەممە لە ڕۆژھەڵاتەکانی زەوی و ڕۆژئاوایەکانی شاھێدی بینینی ھیلالی ڕەمەزانی داوە؟ جا ئەگەر ناصر محمد یەمانی لە ڕاستگۆیان بێت بێگومان دواتر هەر هەموو جیھان ئەوە دەبینن کە بەڕاستی مانگی ڕەمەزان لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنجشەممە پڕدەبێت و دەگاتە قۆناغی بەدر، چونکە سەرەتای مانگەکە بریتیە لە ھەمان شەوی ناوەڕاستی مانگەکە، ئەمەش مانای ئەوە نیە ئێمە ڕۆژی پێنجشەممەی یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانمان خواردووە! بەڵکو لەبەرئەوەبوو چونکە ھیلالی ڕەمەزان لە حاڵەتی درک کردندا بوو، بۆیە ھیچ کەسێک لە خەڵکی جیھان نەیبینیووە، بەڵکو تەنانەت ناصر محمد یەمانیش پێنجشەممە بەڕۆژوو نەبوو، ھەرچەندە ئەوەشی دەزانی بەڕاستی شەوی ڕۆژووگرتنەکە بریتیە لە شەوی پێنجشەممە، بەڵام ھیلالی ڕەمەزان لە سەرەتای دەستپێکەکەی بەر لە خۆرئاوابوونی چوارشەممەی شەوی پێنجشەممە ئاوابوو، کە بریتی بوو لە یەکەم ھیلالی مانگی (ڕەمەزان)، نەک ھیلالی کۆتایی مانگی (شەعبان)، بەوپێیە ئەگەر ناصر محمد یەمانی لە ڕاستگۆیان بوو بێگومان دواتر قۆناغی بەدری ڕەمەزان لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنجشەممە تەواو دەبیت ئەگەر ڕاستگۆ بوو بەوەی خۆر درکی بە مانگ کردووەو ھیلال بەر لە ئیقتیرانی مەرکەزی جیھانی لە دایکبووە (واتە ھیلال بەر لەوەی مانگ ڕێکی خۆر بێت لەدایکبووە) جا کاتێک لەگەڵ خۆر کۆبۆتەوە بووەتە هیلال، وە ئەگەر لە ئێوارەی چوارشەممەی شەوی پێبجشەممە مانگ پڕ نەبوو ئەوا نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیش لەسەر ناصر محمد یەمانی بێت.

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی وەڵامی هەموو مرۆڤایەتی دەداتەوەو دەڵێم: جا ئەگەر بەھۆی تەواوبوونی بەدری یەکەمی ڕەمەزان لەدوای خۆرئاوابوونی ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنجشەممە ڕاستی درک کردنەکەتان بۆ ڕوونبوویەوەو خۆبەگەورەزانەکانیش بڕوایان بەم نیشانە بەڕاستدانانەرە گەردوونیەی خەلیفەی اللە لە زەوی نەکرد دوای ئەوەی ناخیان پێی دڵنیابوو، جا خۆیان لەبەرامبەر دان نان بە خەلیفەی اللە مەھدی ناصر محمد بەگەورەو زل گرت دوای ئەوەی ناخیان لەوە دڵنیابوو ھەربەڕاستی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان شەوی پێنجشەممەیە هەر بۆیە مانگ لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی شەوی پێنجشەممە پڕ بووە، جا ئەوانەی ئەم نیشانە گەردوونیەیان بەدرۆزانی ئەوا اللە لە مەحکەمی قورئانی گەورە بەوە فەرمانی پێکردووم بە سزایەکی بەئێش مژدەیان پێبدەم، جا ھۆکاری باوەڕنەهێنانەکەیان لەبەرامبەر بەڕاستدانانی خەلیفەی اللە ناصر محمد یەمانی چیە دوای ئەوەی اللە مانگی پڕی بۆ پشتڕاستکردنەوە؟ وە ئەوان نازانن هەربەڕاستی سەرەتای مانگی ڕەمەزان پێنجشەممە بووە، بەڵام خۆر درکی بە مانگ کرد جا ھیچ مرۆڤێک لە ڕۆژی چوارشەممەی بیست و نۆی شەعبانی شەوی پێنجشەممە نەیبینی، وە لە ڕێی بینینی مانگی پڕ لەکاتی خۆرئاوابوونی چوارشەممەی شەوی پێنجشەممەوە ئەوە بۆ ھەموو مرۆڤێکی پێگەیشتوو لە تەمەن بە موسڵمان و بێباوەڕانیان ڕووندەبێتەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { فَلَا أُقْسِمُ بِالشَّفَقِ ﴿١٦﴾ وَاللَّيْلِ وَمَا وَسَقَ ﴿١٧﴾ وَالْقَمَرِ إِذَا اتَّسَقَ ﴿١٨﴾ لَتَرْكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٍ ﴿١٩﴾ فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿٢٠﴾ وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ الْقُرْآنُ لَا يَسْجُدُونَ [۩] ﴿٢١﴾ بَلِ الَّذِينَ كَفَرُوا يُكَذِّبُونَ ﴿٢٢﴾ وَاللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ ﴿٢٣﴾ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿٢٤﴾ } صدق الله العظيم [الإنشقاق].

ئەی اللە تۆ بەوە دەزانیت ئەوان بە چی لەوە تێدەگەن کە ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە تا ئەوکاتەی اللە سزایەکی بەئێش توشی خۆبەگەورەو زل زانەکان دەکات، بۆیە بە سزایەکی بەئێش لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە مژدەیان لێبێت، لەگەڵ ئەو سزایەی پێی دەڵێن ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ئەی اللە لە چەوساوەو لێقەوماوان و هەموو ستەملێکراوانی خەڵکی جیھان خۆشبەو ڕەحمیان پێبکە، وە دەرگای سەرکەوتن لەنێوان من و خۆبەگەورەو زلزانەکان بکەوە، لەبڕیار بەدەستان و دەستەو حزبی حکومەتەکانیان و ئەوانەی ھاوشێوەیانن لەناو هەموو مرۆڤایەتی بە موسڵمان و بێباوەڕانیان، تۆش چاکترینی جیاکەرەوانی و خێراترینی ئەوانەی کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکەی، ئێمەش هەر هی اللە ین و هەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێینەوە،
جا چۆن خەفەتباربم بۆ گەلی تاوانکاران؟ وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

وە ئەی گەلی پشتیوانان لە ھەموو ناوچەو شوێنە جیاجیا عەرەبی و عەجەمیەکان، ھەوڵەکان بەتایبەت لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەم بەیانە چڕبکەنەوە بۆ گەیاندنی بە هەموو کەناڵە جیھانیەکانی وەکو کەناڵی جەزیرەو العربیەو کەناڵی بی بی سی عەرەبی و کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی و هەموو پێگەو ماڵپەڕە ھەواڵی و کەناڵە عەرەبیەکان و ماڵپەڕو پێگە ھەواڵیەکان، هەروەها لەڕێی تویتەرەوە، وە ھەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ وەرگێڕانی ئەم بەیانە، جگە لە عەرەبیەکەی تەنها بە وەرگێڕانی بۆ ئینگلیزی و فارسی، جا کاتێکی واتان لەبەردەست نەماوە بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم بەیانە گرنگە گەورەیە، وە ڕۆژی سزایەکەش دەستنیشان مەکەن و وازی لێبھێنن، جا ئەوە تایبەتە بە اللە، فەرمانەکانیش هەر بۆ لای اللە دەگەڕێنەوە، تەنانەت ئەگەر سزاکە نزیکیش بێت.

خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_____________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 10:29 AM