الموضوع: ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بەخێرهاتنی ڕێزدار شێخ محمد حسان دەکات جا با بفەرموێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مێزی گفتوگۆی جیهانی منتديات البشرى الإسلاميّة

1

ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بەخێرهاتنی ڕێزدار شێخ محمد حسان دەکات، جا با بفەرموێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مێزی گفتوگۆی جیهانی (منتديات البشرى الإسلاميّة) ..


ئیمام ناصر محمد یەمانی
22 - ڕەمەزان - 1433 کۆچی
10 - 8 - 2012 زایینی
10:25 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=55305
_______


ئیمام مەهدی چاوەڕوانکراو بەخێرهاتنی ڕێزدار شێخ محمد حسان دەکات، جا با بفەرموێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مێزی گفتوگۆی جیهانی (منتديات البشرى الإسلاميّة) ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوانی اللە و چاکەکارانی شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەیان، جیاوازی ناکەین لەنێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی و ئێمەش موسڵمانی ملکەچین بۆی، دواتر.. ئەی تۆبەکار، تۆبە بکەو بگەڕێوە لای پەروەردگارەکەت، وە بە حەق دادوەری بکە، جا شێخ محمد حسان چ زیانێکی پێدەگات ئەگەر لە گوگڵ وشەی گەڕانەکەی بنوسێت (ماڵپەڕی ئیمام ناصر محمد یەمانی) جا لەپاش ئەوە دەستبەجێ بە ئاسانی ماڵپەڕەکەی لە سەرەوەی لاپەڕەکە بۆ دەردەکەوێت، پاشان دێتە ناو مێزی گفتوگۆی جیهانی و هەڵدەستێت بە دابەزاندنی وێنەکەی لە تەنیشت ناوەکەی (الشيخ محمد حسان)، پاشان پشتڕاستی دەکەینەوە خۆیەتی و کەسێکی تر خۆی نەخستۆتە سەر کەسایەتی ئەو، بە ناردنی یەکێک لە پشتیوانەکانمان تا پرسیار لەخۆی بکات و پێی بڵێت؛ ئایا ئەوە خۆتی لە ماڵپەڕەکەی ناصر محمد یەمانی خۆتت تۆمارکردووەو وێنەکەی خۆشت دابەزاندووە؟ جا ئەگەر وتی: بەڵێ خۆمم. دواتر ئیمام ناصر محمد یەمانی سەبارەت بە بەیانی نوێژ گفتوگۆی لەگەڵ دەکات و ئەویش لە ماڵپەڕەکەی بەڵگە بەسەر ناصر محمد یەمانیدا دەهێنێتەوە، پاشان ناصر محمد یەمانی هەموو پشتیوانەکانی لە دەست دەدات ئەگەر بێتو ناصر محمد یەمانی وەڵامێکی شێخ محمد حسان بسڕێتەوە، یان ئەگەر ڕێزدار شێخ محمد حسان بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ کرد، جا بەهەمان شێوە ئەگەر بێتو حسان بە دەسەڵاتی زانست بەڵگەی بەسەردا جێبەجێ کرد ئەوکاتە بۆ پشتیوانەکانی ناصر محمد ڕووندەبێتەوە لەسەر گومڕاییەکی ئاشکرایە، دوورەو زۆر دوورە، سوێند بە پەروەردگاری زەوی و ئاسمانەکان هەموو زانایانی مرۆڤ و جنیش ناتوانن، هەرچەندە ببنە پشتیوان و بەسەرخەری یەکتر.

جا دووبارەی دەکەینەوە شێخ محمد حسان چ زیانێکی پێدەگات ئەگەر بێتە ناو ماڵپەڕەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی لەمیانەی چارەگە خولەکێک یان کەمتر، جا ئەوکاتە دەبینێت لە مێزی گفتوگۆی جیهانی ئامادەیە، لەپاش ئەوە هەڵدەستێت بە وردبوونەوە لە بەیانەکەی ئیمام ناصر محمد یەمانی سەبارەت بە ڕوکنی نوێژ، وە لەپاش ئەوە هەڵدەستێت بە وەڵامدانەوەمان، وە بەوپەڕی هێمنی بەبێ پچڕاندن لەلایەن ناصر محمد یەمانی و هیچ یەکێکیش لە پشتیوانەکانی بێ ئەوەی بیرو هزرەکەی بشێوێنن دەسەڵاتی زانستەکەی ڕێکدەخات؟ جا سوێند بە اللە ئینتەرنێتی جیهانی بە هەموو شێوەیەک چاکترین هۆکارو ئامرازە بۆ گفتوگۆکردن، وە سوێند بە اللە ئەوەم لە خۆمەوە هەڵنەبژاردووە، بەڵکو بە فەرمانێکە لەلایەن اللە وە لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، وە هەرگیزیش دژو پێچەوانەی فەرمانەکەی اللە ناکەم، جا ئایا زۆرانبازێک هەیە بە دەسەڵاتی زانست ئەگەر ڕاستدەکەن؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ} صدق الله العظيم [البقرة:111].

هەرچی سەبارەت بە کەناڵی ئاسمانیە، ئەوا ئێمە بۆ بڵاوکردنەوەو گەیاندن بە گوێی هەموو خەڵکی جیهان پێویستمان پێیەتی و هەرگیز بۆ گفتوگۆکردن بەکاری ناهێنین؛ بەڵکو هەروەک پەروەردگارم فەرمانی پێکردووم گفتوگۆکە لەڕێی ئینتەرنێتی جیهانیەوەیە، اللە ش فەرمان بە هەر شتێک بکات حیکمەتێکی گرنگی تێدایە. هەرچی سەبارەت بەوەیە گفتوگۆ لەڕێی کەناڵی ئاسمانیەوە بێت؛ ئەوا سوێند بە اللە هەرگیز ئەوەیان گفتوگۆیەکی سەرکەوتوو نابێت؛ بەڵکو دواتر وەکو بەرنامەی ئاڕاستەی پێچەوانەی لێدێت، ئەوانەی هەندێ کات بە پێڵاو لەیەکتر دەدەن، اللە شکۆمەندتان بکات، جا لە نەزانان مەبە؛ بەڵکو ئێوە شایەدن لەسەرئەوەی چاکترین هۆکارو ئامراز بۆ گفتوگۆکردن بریتیە لە گفتوگۆکردن بە پێنووسی بێدەنگ لەڕێی قسەی نوسراوەوە، جا هەر یەکێک لە ئێمە بەوپەڕی ئارامی هەڵدەستێت بە دابەزاندنی دەسەڵاتی زانستەکەی خۆی و هیچ کەسێکیش پێی ناڵێت: (کاتەکە تەواو)، وە بە هیچ شێوەیەک کەس کاتەکەی لێ تەنگ ناکاتەوەو بیرکردنەوەکەشی ناشێوێنن و نە توڕەشی دەکەن.

وە بەم هۆکارو ئامرازە حەقە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی بە دەسەڵاتی زانستی کۆت و بەندکەر توانیویەتی بەسەر دەستەی نەیاری بەرامبەری لە زانایانی ئوممەت زاڵ بێت، جا ئەوەی لەناویان بیەوێت ڕێگای ڕاست بگرێت ئەو کەسەیە کە بە دەسەڵاتی زانستی کۆت و بەندکەری لای پەروەردگاری خەڵکی جیهان زاڵ دەبێت، وە هەشیانە بەبێ زانست و ڕێنمایی و کتێبێکی ڕوونی ئاشکرا مشتومڕ دەکات.

بەهەمان شێوە دەتوانرێت لە هەموو ناوچەو شوێنەکانی جیهان بەدواداچوونی گفتوگۆکە بکەن، تەنانەت ئەوانەی لە کاتی ئەنجامدانی گفتوگۆکە سەرقاڵیشن، جا ئەوکاتەی لەکارەکانیان دەست بەتاڵ دەبن دێن و دەبینن گفتوگۆکە وشە بە وشە نوسراوە، جا لە دەسەڵاتی زانستی هەردوو لایەن ورد دەبنەوەو ئەوکاتە عەقڵەکانیان دادوەری دەکات بەوەی کامیان بە حەق قسە دەکات و بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی دەکات؟ جا لەپاش ئەوە خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان شوێن حەقی لای پەروەردگارەکەیان دەکەون، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُوْلُوا الأَلْبَابِ} صدق الله العظيم [الرعد:19].

ڕەنگە یەکێک لە پرسیارکاران بیەوێت بڵێت: "ئایا خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان کێن؟". دوای ئەوە بە وەڵامێکی ڕاستەوخۆ لەلایەن اللە وە تەواوی دەکەین: {ٱلَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ ٱلْقَوْلَ فَيَـتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُ أُوْلَـٰئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَاهُمُ ٱللَّهُ وَأُوْلَـٰئِكَ هُمْ أُوْلُو ٱلاٌّلْبَـٰبِ}صدق الله العظيم [الزمر:18].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 04-02-2026 11:11 AM
2


ئیمام ناصر محمد یەمانی
20 - ڕەمەزان - 1431 کۆچی
30 - 08 - 2010 زایینی
09:38 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=245972
ــــــــــــــــــــ

ئەمەش پرسیارو وەڵام بۆ ئێوە لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە کە بیرخەرەوەیە بۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان، وەکو وەڵامێک بۆ بەیانەکەی محمد حسان ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر باپیرەم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارە پاکەکەی و پشتیوانە پێشکەوتووەکان لە پێشین و پاشینەکان و جیهانی سەروو تا ئەو ڕۆژەی اللە لەسەر ئایینەکەیان لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات..

بەڕێز شێخ محمد حسان، وە ئەی گەلی زانایانی ئوممەت و وتاربێژانی مینبەر، لەڕاستیدا کاتی دیاریکراوی ڕەوانەکردنی مەهدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە لە زەوی لە دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای اللە هات، ئێوەش ئێستا لە سەردەمی گفتوگۆدان لەڕێی مێزی گفتوگۆی جیهانی (ماڵپەڕی مەهدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی) بۆ بانگەوازکردنی هەموو موفتی شوێن و ناوچەکان و وتاربێژی مینبەرەکان بۆ گفتوگۆکردن لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، وە لەدوای بەڕاستدانانیش مەهدی چاوەڕوانکراو لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە) بۆتان دەردەکەوێت، وە ئەگەر بەڕاستدانانی ئەوتان ڕەت کردەوەو بوون بە یەکەم بێباوەڕ لەبەرامبەر بەیانی ڕاست و دروستی کتێبەکەی اللە ئەوا دواتر اللە لە شەوێکدا بەسەرتاندا دەرمدەخات لەکاتێکدا ئێوەش ملکەچ و شەرمەزار دەبن، ئەو شەوەی شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت، وە لەڕاستیشدا خۆر درکی بە مانگ کردو بەسەریدا تێپەڕی، جا ئەستوربوونی هیلالی مانگ ڕوویدا وەکو پشتڕاستکردنەوەی نیشانەیەک لە نیشانە گەورەکانی قیامەت، ئێوەش ئێستا لە سەردەمی گفتوگۆن بەر لە دەرکەوتن، پاشانیش بەهۆی تێپەڕبوونی هەسارەی سەقەری گەورە شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت؛ کە نیشانەیەکە لە نیشانە گەورەکانی قیامەت، ئەو شەوەی اللە مەهدی چاوەڕوانکراو دەردەخات، لە شەوێک کە ملکەچ و شەرمەزارن، ئەو شەوەی دڵی پشتهەڵکەران لە بەرامبەر بەیانی ڕاست و دروستی زیکری کتێبەکەی اللە دەگەن بە گەروو.

جا ئەوەش پرسیارو وەڵام بۆ ئێوە لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە کە بیرخەرەوەیە بۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان.

پ-1-
ئایا سەبارەت بە هەڵبژاردنی خەلیفەی اللە لە زەوی مەهدی چاوەڕوانکراو هیچ فەرمانێک بۆ مرۆڤ هەیە؟
و-1- اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ الخِيَرَةُ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [القصص:68].

پ-2- وە ئایا نیشانەی بەڕاستدانانی مەهدی چاوەڕوانکراو ڕۆچوون (خەسف) ـە لە بەیدا یان ئەو نیشانەیە نیشانەیەکە کە لە ئاسمانەوە دادەبەزێت تا ئەوکاتەی لەبەر ئازارو ناخۆشیەکەی هەموو مرۆڤ بۆ گوێڕایەڵیکردنی خەلیفەی اللە لە زەوی مەهدی چاوەڕوانکراو ملکەچ دەکات؟
و-2- اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنْ نَشَأْ نُنَزِّل عَلَيْهِمْ مِنْ السَّمَاء آيَة فَظَلَّتْ أَعْنَاقهمْ لَهَا خَاضِعِينَ}صدق الله العظيم [الشعراء:4].

پ-3- وە ئایا ئەم نیشانەیەی دواتر اللە لە ئاسمان دایدەبەزێنێت چیە تا ئەوان حەقی لای پەروەردگارەکەیان بەڕاست دادەنێن و لەبەر ئازارو ناخۆشیەکەی بۆ خەلیفەی اللە لە زەوی ملکەچ دەبن، ئایا ئەوە لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە بە وردی باسکراوە؟
و-3- اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ (9) فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءَ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ (10) يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12) أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ (13) ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ (14) إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنتَقِمُونَ (16)}صدق الله العظيم [الدخان].

پ-4- لەڕاستیدا بۆ ئەوکەسەی ورد دەبێتەوە ڕوون بوویەوە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12)} صدق الله العظيمٚ.

جا ئەم ئایەتە وەک ئەوەیە دواتر (سزاکە) هەموو ئاوەدانیەکانی خەڵکی بە موسڵمانان و بێباوەڕانیان بگرێتەوە، کە نیشانەیەکی بەڕاستدانەرە بۆ خەلیفەی اللە لە زەوی مەهدی چاوەڕوانکراو، جا ئایا چۆن اللە لەگەڵ شوێن و ئاوەدانیەکانی بێباوەڕان سزای شوێن و ئاوەدانیەکانی موسڵمانانیش دەدات؟
و-4- اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهْلِكَ الْقُرَى بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ} صدق الله العظيم [هود:117].

پ-5- ئایا ئەوە مانای ئەوەیە اللە ئیمام مەهدی ڕەوانە دەکات لەکاتێکدا زەوی پڕ بووە لە ستەم و زۆرداری لە شوێن و ئاوەدانیەکانی بێباوەڕو موسڵمانان، بۆیە نیشانەی سزاکە شوێن و ئاوەدانیەکانی بێباوەڕو موسڵمانانیش دەگرێتەوە؟
و-5- اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا كُنَّا مُهْلِكِي الْقُرَى إِلَّا وَأَهْلُهَا ظَالِمُونَ} صدق الله العظيم [القصص:59].

پ-6- وە ئایا کاتی دیاریکراوی نیشانەی سزا چاوەڕوانکراوەکە لە سەردەمی دوایین نێرداوو پێغەمبەران محمد نێردراوی اللە نەبووە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس کارەکەی؟
و-6- اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا كَانَ اللّهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ وَمَا كَانَ اللّهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ} صدق الله العظيم [الأنفال].

پ-7- وە ئایا ئەو نیشانەی سزایەی دواتر هەموو شوێن و ئاوەدانیەکانی مرۆڤایەتی بە موسڵمان و بێباوەڕان دەگرێتەوە بریتیە لە نیشانەی بەڕاستدانان و سەرکەوتن و دەرکەوتنی خەلیفەی اللە مەهدی چاوەڕوانکراو لە شەوێکدا بەسەر هەموو مرۆڤایەتی؟ جا ئایا ئەوە نیشانەیەکە لە نیشانە گەورەکانی قیامەت بەر لە ڕۆژی قیامەت؟
و-7- اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَإِنْ مِنْ قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا كَانَ ذَلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا (58) وَمَا مَنَعَنَا أَنْ نُرْسِلَ بِالْآَيَاتِ إِلَّا أَنْ كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ وَآَتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا بِهَا وَمَا نُرْسِلُ بِالْآَيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًا (59)} صدق الله العظيم [الإسراء].

پ-8- وە ئایا لە کتێبەکەی اللە ڕۆژی دەرکەوتنەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو بەسەر هەموو مرۆڤایەتی بە نیشانەی سزا بەئێشەکە چی پێدەوترێت؟
و-8- اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي مِرْيَةٍ مِنْهُ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ ( 55 )} صدق الله العظيم [الحج].

پ-9- جا ئایا اللە مەبەستی لە فەرموودەکەی ئەوەیە هێشتا ئەوانەی بێباوەڕبوون لە گومان و دوودڵی دان لە بەرامبەر قورئانی گەورە بەوەی لەلایەن اللە وەبێت بۆ هەموو شوێن و ئاوەدانیەکانی مرۆڤایەتی، جا خەڵکی هەمووی باوەڕیان پێنەهێناوە تا ئەوکاتەی نیشانەی سزاکەیان بۆ دێت و لەپاش ئەوە ئینجا خەڵکی هەمووی باوەڕی پێدەهێنن، پاشانیش اللە تا کاتێکی تر سزاکەیان لێ لادەدات تا گوێڕایەڵبن و شوێن خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی بکەون؟
و-9- اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: بسم الله الرحمن الرحيم {حم ﴿1﴾ وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ ﴿2﴾ إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ ۚ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ ﴿3﴾ فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ ﴿4﴾ أَمْرًا مِّنْ عِندِنَا ۚ إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ ﴿5﴾ رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ ۚ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ﴿6﴾ رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۖ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ ﴿7﴾ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْيِي وَيُمِيتُ ۖ رَبُّكُمْ وَرَبُّ آبَائِكُمُ الْأَوَّلِينَ ﴿8﴾ بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ يَلْعَبُونَ ﴿9﴾ فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ ﴿10﴾ يَغْشَى النَّاسَ ۖ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿11﴾ رَّبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ ﴿12﴾ أَنَّىٰ لَهُمُ الذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ ﴿13﴾ ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ ﴿14﴾ إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا ۚ إِنَّكُمْ عَائِدُونَ ﴿15﴾ يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَىٰ إِنَّا مُنتَقِمُونَ ﴿16﴾}صدق الله العظيم [الدخان].

پ-10- جا ئایا ئەمە واتە خەڵکی هەرگیز هەموویان باوەڕ بەم قورئانە ناهێنن و نابن بە یەک ئوممەت لەسەر ڕێگای ڕاست تا ئەوکاتەی سزای ڕۆژە نەزۆک و بێ بەرهەمەکە (يومٍ عقيم) یان بۆ دێت؟
و-10- اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلا يَزَالُ الَّذِينَ كَفَرُوا فِي مِرْيَةٍ مِنْهُ حَتَّى تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ ( 55 )} صدق الله العظيم [الحج].

پ-11- کەواتە لەڕاستیدا نیشانە بەڕاستدانەرەکەی ئاسمانمان بۆ ڕوونبوویەوە کە بریتیە لە (دُخان مبين)، ئەو دوکەڵە ئاشکرایەی سزا بەئێشەکەی هەموو خەڵکی دەگرێتەوە، پاشانیش هەموویان باوەڕ بە قورئانی گەورەی حەقی لای پەروەردگارەکەیان دەهێنن، جا گومان و دوودڵیەکەیان لادەچێت و دڵنیادەبن و دەڵێن: {رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (13)}صدق الله العظيم.

جا لەپاش ئەوە اللە وەڵامی نزاو پاڕانەوەکەیان دەداتەوە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {إِنَّا كَاشِفُو الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (16) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنتَقِمُونَ (17)} صدق الله العظيم.
و-11- جا بەدڵنیاییەوە هەڵمەتە گەورەکە (البطشة الكُبرى) بریتیە لە هەڵسانی قیامەت، بە پشتڕاستکردەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ إِنَّ زَلْزَلَةَ السَّاعَةِ شَيْءٌ عَظِيمٌ(1)يَوْمَ تَرَوْنَهَا تَذْهَلُ كُلُّ مُرْضِعَةٍ عَمَّا أَرْضَعَتْ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا وَتَرَى النَّاسَ سُكَارَى وَمَا هُمْ بِسُكَارَى وَلَكِنَّ عَذَابَ اللَّهِ شَدِيدٌ(2)} صدق الله العظيم [الحج].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {بَلِ السَّاعَةُ مَوْعِدُهُمْ وَالسَّاعَةُ أَدْهَى وَأَمَرُّ ﴿46﴾} صدق الله العظيم [القمر].

پ-12- وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا دوای ئەوەی خەڵکی هەمووی باوەڕ بە قورئانی گەورە دێنن و شوێن خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی دەکەون، جا ئایا دوای ئەوە ئاشوبێک بۆ هەموو خەڵکی لە جیهانێکی ترەوە سەرهەڵدەدات؟
و-12- اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {الم (1) أَحَسِبَ النَّاسُ أَنْ يُتْرَكُوا أَنْ يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ(2)}صدق الله العظيم [العنكبوت].

پ-13-لەسەرخۆ لەسەرخۆ، ئایا مەبەست لە هێمای ( الم ) ئاماژە نیە بۆ ڕەوانەکردنی دوو پیتەکەی یەکەم لە سیفەت ناوی خەلیفەی اللە (المهدي)، ئەو کەسەی لە سەردەمەکەی هەموو خەڵکی باوەڕ دێنن، پاشان ئاماژە بۆ ئاشوبەکە دەکات کە بۆ هەموو خەڵکیە کە بریتیە لە ئاشوبی مەسیحی درۆزن؟
و-13- اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ (1) مَا أَنتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍ (2) وَإِنَّ لَكَ لَأَجْرًا غَيْرَ مَمْنُونٍ (3) وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ (4) فَسَتُبْصِرُ وَيُبْصِرُونَ (5) بِأَييِّكُمُ الْمَفْتُونُ (6)} صدق الله العظيم [القلم].

پ-14- لەسەرخۆ لەسەرخۆ، پەیوەندی هێمای پیتی ( ن ) چیە بە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؟ جا اللە بەڵێنی ئەوەی پێداوە لەبەرامبەر بەدرۆزانانی ئەم قورئانە گەورەیە سەرکەوتنێکی ئاشکرای پێدەبەخشێت؟
و-14- سەرەتا ئەی پرسیارکار وەڵامی ئەوەم بدەوە ئایا بیڕوباوەڕەکەت سەبارەت بە ئیمام مەهدی چۆنە؟ ئایا اللە بە پێغەمبەرێکی تازەو بە کتێبێکی تازەوە بۆ ئوممەت ڕەوانەی دەکات؟ جا بە وەڵامە ڕاستەکەت دەزانم و دواتر دەڵێیت: "نەخێر پاشانیش نەخێر، اللە دژایەتی فەرموودەکەی خۆی لە مەحکەمی کتێبەکەی ناکات کاتێک اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَكِن رَّسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيماً} صدق الله العظيم [الأحزاب:40].

بۆیە هەردەبێت اللە ئیمام مەهدی وەکو بەسەرخەری محمد؛ واتە (ناصراً لمحمدٍ ) ڕەوانە بکات درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی".

دواتر منیش پێت دەڵێم کەواتە ئەی پرسیارکار مەبەستت لە قسەکەت چیە کە دەڵێیت: "بۆیە هەردەبێت اللە ئیمام مەهدی وەکو بەسەرخەری محمد؛ واتە (ناصراً لمحمدٍ ) ڕەوانە بکات درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؟

جا لەپاش ئەوە پرسیارکارەکە وەڵام دەاتەوەو دەڵێت: "مەبەستم ئەوەیە پەروەردگاری خەڵکی جیهان دژایەتی فەتواکەی خۆی بۆ خەڵکی جیهان ناکات، چونکە اللە فەتوای ئەوەی داوە محمد - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - دوایین نێردراوو پێغەمبەرانە، بۆیە اللە ئیمام مەهدی وەکو پێغەمبەرێکی تازە ڕەوانە ناکات، بەڵکو دواتر اللە بە بەسەرخەری محمد (ناصراً لمحمدٍ) ڕەوانەی دەکات، جا بەهەمان ئەوەی دوایین نێردراوو پێغەمبەران محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی هێناویەتی بەڵگە بەسەر خەڵکیدا دەهێنێتەوە، وە بانگەواز بۆ خودی ئەو بەڵگەو بەرچاوڕوونیە دەکات کە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی هێنابووی کە قورئانی گەورەیە".

کەواتە بۆچی پشتدەکەنە ئیمام مەهدی ناصر محمد ئەگەر ڕاست دەکەن! ئەوەش بریتیە لە بەیانی ڕاست و دروستی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ (1) مَا أَنتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍ (2)وَإِنَّ لَكَ لَأَجْرًا غَيْرَ مَمْنُونٍ (3) وَإِنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظِيمٍ(4)فَسَتُبْصِرُ وَيُبْصِرُونَ (5)بِأَييِّكُمُ الْمَفْتُونُ (6)} صدق الله العظيم [القلم].

ئەوە پیتەکەی یەکەمی ناوەکەی ئیمام مەهدی (ناصر محمد) ـە کە لەڕاستیدا اللە هەواڵەکەی لە ناوەکەی داناوە (ناصر محمد - بەسەرخەری محمد)، چونکە اللە هەرگیز بە پێغەمبەرێکی تازە ڕەوانەی ناکات، بەڵکو بە بەسەرخەری دوایین نێردراوو پێغەمبەران (محمد) - ناصراً لخاتم الأنبياء والمُرسَلين محمد - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی ڕەوانەی دەکات، بۆیە ناوی هەواڵەکە ڕێک کەوتووە (واطأ)، جا ئەوە بریتیە لەڕاستی ناوەکەی مەهدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.

یان ئەوەتان نەدۆزیوەتەوە ناوەکەی محمد ڕێک کەوتووە (واطأ) لە ناوی (ناصر محمد)! وە اللە ڕێککەوتنەکەی - التواطؤ - ـی لە ناوەکەم لەگەڵ ناوی محمد لە ناوەکەی باوکم داناوە، تا ناوەکە هەواڵ و ئاڵای فەرمان و بانگەوازەکە هەڵبگرێت، وە بزانن اللە بەڵگەکەی لەسەرتان لە ناوەکەم دانەناوە، چونکە هەزاران کەس بەم ناوە دەدۆزنەوە، بەڵکو بەڵگەکە بریتیە لە زانست ئەگەر بزانن، وە لەسەر بنەمای ئەم فەتوایەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - لە ڕوئیایەکی حەق بۆ مەهدی چاوەڕوانکراو کە فەرمووی: [ وما جادلك أحد من القرآن إلا غلبته ]. کۆتایی هات .

وە بەو پێیەی ڕوئیا تەنها تایبەتە بە خاوەنەکەی، بۆیە ناکرێت و ڕەوانیە حوکمە شەرعیەکانی بۆ ئوممەت لەسەر بنیات بنێن، کەواتە هەردەبێت اللە ڕوئیاکەم بە حەق لەسەر ئەرزی واقع پشتڕاستبکاتەوە، جا دەبینن هەر زانایانی ئوممەت بە قورئان گفتوگۆ لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانی بکات ئەوا هەر ئیمام ناصر محمد یەمانی بە دەسەڵاتی زانستی ئاشکرای مەحکەمی قورئانی گەورە بەسەریدا زاڵ دەبێت، جا ئەگەر پەروەردگارەکەم ڕوئیاکەمی لەسەر ئەرزی واقع بە حەق پشتڕاستکردبوویەوە ئەوکاتە بۆتان ڕوون دەبێتەوە اللە خۆی بە حەق ناصر محمدی بە خەلیفەی خۆی لەسەرتان هەڵبژاردووە، ئێوەش سەبارەت بەوە هیچ فەرمانێکتان بۆ نیە تا خەلیفەی اللە لەبری ئەو هەڵبژێرن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ الخِيَرَةُ سُبْحَانَ اللَّهِ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ} صدق الله العظيم [القصص:68].

هەرچی ڕۆچوون (خسف) لە بەیدایە، ئەوا درۆهەڵبەستەکان نایانەوێت ئێوە (ئیمام مەهدی) بەڕاست دابنێن تا ئەوکاتەی اللە زەویتان لەژێرپێدا ڕۆدەچوێنێت، ئایا لە اللە ناترسن؟ جا ئایا هۆکاری پشتهەڵکردنەکەتان لە حەقی لای پەروەردگارەکەتان ئەوەیە چاوەڕێ دەکەن تا اللە زەویتان لەژێرپێدا ڕۆبچوێنێت، پاشان دوای لەناو بردنتان زیندووتان بکاتەوە؟ ئایا لە اللە ناترسن؟ جا ئایا ئەم گێڕانەوەیە بەم شێوەیە نیە کە لە بەیانەکەی بەڕێز شێخ محمد حسان هاتووە کە دەڵێت:

پرسیارکارێک پرسیاری کرد چۆن بزانین ئەوکەسەی لە مەککە دەرچووە مەهدی ڕاستەقینەیە، جا لەڕاستیدا زۆرێک لە درۆزنەکان و دەجالەکان دەرچوون و هەر یەکێکیشیان بانگەشەی ئەوەی کردووە خۆی مەهدیە، کەواتە چۆن بزانین ئەوکەسەی دەرچووە مەهدی ڕاستەقینەیە، لەڕاستیدا پێغەمبەر درودو سڵاوی لێبێت هەواڵی ئەوەی پێداوین کە ئاماژەو نیشانەی ڕاستگۆیەتی پێغەمبەرێتی محمدەو فەرموویەتی ئەگەر ئەم ئاماژەو نیشانەیە هاتەدی ئەوا با هەموو ئوممەت بزانێت ئەوەی لە ماڵە حەرامکراوەکەی اللە (کەعبە) دەرکەوتووە بریتیە لە محمد بن عبد اللە مەهدی - سڵاوی لێبێت - جا ئایا ئەم ئاماژەو نیشانەیە چیە؟! گوێبگرە لە فەرموودەی ڕاستی ئەو کەسەی بە ویست و ئارەزووی خۆی قسەی نەکردووە کە بوخاری و موسلیم لە فەرموودەیەکی عائیشەوە اللە لێی ڕازی بێت گێڕاویانەتەوە کە فەرموویەتی: عبث رسول الله صلى الله عليه وسلم يوماً في منامه - يعني تحرك النبي على غير عادته في النوم- فقالت عائشة: يا رسول الله رأيتك قد فعلت شيئاً لم تكن تفعله ، فقال النبي عليه الصلاة والسلام: "العجب أن ناساً من أمتي يؤمّون البيت الحرام - أي يقصدون البيت الحرام- لرجلٍ من قريش لجأ بالبيت الحرام فإذا كانوا ببيداء من الأرض خُسِفَ بهم - أي إذا خرج هؤلاء القوم لهذا الرجل الذي اعتصم ببيت الله الحرام يخسف الله الأرض بهذا الجيش وهذا أمر كونيّ قدريّ آخر لا دخل للبشر فيه - قالت عائشة: قلت يا رسول الله فإن الطريق يجمع الناس - يعني ما ذنب كثيرٍ من الناس ممن يمشون في الطريق ممن لم يخرجوا لقتال المهديّ في هذا الجيش؟ - فقال النبي: نعم فيهم المستبصر والمجبور وابن السبيل يهلكون جميعاً مهلكاً واحداً ويصدرون مصادر شتى يبعثهم الله على نياتهم" يبعث الله كل واحد منهم على نيته التي خرج بها ومات عليها.
واتە: عائیشە (اللە لێی رازی بێت) دەڵێت (شەوێک) پێغەمبەر (درودو سڵاوی لێبێت) لەجێگەی خەوتنیدا هەر جووڵە جووڵی بوو! عائیشە فەرمووی: ئەی پێغەمبەری اللە لە کاتی خەوتنتدا هەندێک شتت دەکرد کە پێشتر نەتکردووە، پێغەمبەریش درودو سڵاوی لێبێت فەرمووی سەیرم لەوە دەهات کۆمەڵە خەڵکێک لە ئوممەتی من بەدوای پیاوێکی قوڕەیشیەوە نیازیان وایە کە (هێرش بکەنە سەر کەعبە) لە ڕێگا لە شوێنێک کە پێی دەڵێن (الْبَیْدَاءِ) اللە بە ناخی زەویاندا ڕۆیان دەچوێنێت. عائیشە فەرمووی: ئەی نێردراوی اللە لەو رێگایە خەڵکی کۆبوونەتەوە - واتە گوناهی زۆرێک لەو خەڵکانە چیە کە لەم ڕێگایەوە دەڕۆن و لەگەڵ ئەم سوپایەشدا بۆ جەنگ کردن لەگەڵ مەهدی دەرنەچوونە؟ پێغەمبەریش فەرمووی: بەڵێ هەیانە سەیرکەرە هەشە بە زۆرە ملێ هێنراوە، هەشە هەروا لە ڕێگادایە، بەڵام اللە هەموویان وەکو یەک لەناو دەبات، هەرکەس اللە بەو نیازو مەرەزەی خۆی زیندووی دەکاتەوە کە بۆی دەرچووە یان لەسەری مردووە.
گێڕانەوە هەڵبەستراوەکە کۆتایی هات.

جا لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم ئایا تێناگەن؟ ئایا لە حەق و بەتاڵ وردنابنەوە تا لە اللە بترسن؟ جا پارچەیەک لە گێڕانەوەکە وەردەگرین کە بەم شێوەیەو دەڵێت:

قالت عائشة: قلت يا رسول الله فإن الطريق يجمع الناس - يعني ما ذنب كثيرٍ من الناس ممن يمشون في الطريق ممن لم يخرجوا لقتال المهديّ في هذا الجيش؟ - فقال النبي: نعم فيهم المستبصر والمجبور وابن السبيل يهلكون جميعاً مهلكاً واحداً.
واتە/ عائیشە فەرمووی: ئەی نێردراوی اللە لەو ڕێگایە خەڵکی کۆبوونەتەوە - واتە گوناهی زۆرێک لەو خەڵکانە چیە کە لەم ڕێگایەوە دەڕۆن و لەگەڵ ئەم سوپایەشدا بۆ جەنگ کردن لەگەڵ مەهدی دەرنەچوونە؟ پێغەمبەریش فەرمووی: بەڵێ هەیانە سەیرکەرە هەشە بە زۆرە ملێ هێنراوە، هەشە هەروا لە ڕێگادایە، بەڵام اللە هەموویان وەکو یەک لەناو دەبات، هەرکەس اللە بەو نیازو مەرەزەی خۆی زیندووی دەکاتەوە کە بۆی دەرچووە یان لەسەری مردووە.
کۆتایی هات.

پاشان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: جا ئایا ناتانەوێت موسڵمانان خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی بەڕاست دابنێن تا ئەوکاتەی ئەوەی لە گێڕانەوە بەتاڵەکە هاتووە دێتەدی کە بەم شێوەیە: [يهلكون جميعاً مهلكاً واحداً ويصدرون مصادر شتى يبعثهم الله على نياتهم.
واتە/ بەڵام اللە هەموویان وەکو یەک لەناو دەبات، هەرکەس اللە بەو نیازو مەرەزەی خۆی زیندووی دەکاتەوە کە بۆی دەرچووە یان لەسەری مردووە.


بەڕێز شێخ محمد حسان، لەڕاستیدا ئیمام ناصر محمد یەمانی بانگەوازت دەکات بۆ گفتوگۆ کردن، وە بانگەوازی هەموو زانایانی ئوممەتیش دەکات بەوەی خۆیان بگەیەننە بانگەوازی گشتی زانایانی موسڵمانان بۆ ئامادەبوون لە مێزی گفتوگۆی جیهانی مەهدی چاوەڕوانکراو لە سەردەمی گغتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، وە سوێند بە اللە ی مەزن من خۆم خۆمم هەڵنەبژاردووە، بەڵکو فەرمانەکەم لەلایەن اللە وە پێگەیشتووە بەوەی لەڕێی ئەم هۆکارو ئامرازەوە لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن گفتوگۆتان لەگەڵ بکەم، ئەمەش چونکە ئینتەرنێتی جیهانی نیعمەتێکی گەورەیە لەلایەن اللە وە ئەگەر بێتو گەنجانی ئوممەت لەپێناو اللە بەکاریان هێنا، نەک لەپێناو تاغوت تا گەنجانی ئوممەتی پێ تووشی ئاشوب بکەن، وە بۆ ئەوەی کچانی پێ بخەڵەتێنن و شوێن ویست و ئارەزووەکان بکەون، جا ئەمە کوفرکردنە بە نیعمەتی اللە نەک سوپاسگوزاری! ئایا لە اللە ناترسن؟ یان وایدەبینن قەدەغەیە بۆ مەهدی چاوەڕوانکراوو حەڵاڵیشی دەکەن بۆ بڵاوکردنەوەی کاری پیس و قێزەون و خراپە! ئایا لە اللە ناترسن؟ یان وایدەبینن ئەمە داهێنراوە لە ئایینداو هەموو داهێنراوێکیش گومڕاییە چونکە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی ئینتەرنێتی جیهانی بەکارنەهێناوە؟ جا لەپاش ئەوە ئیمام ناصر محمد یەمانی وەڵامتان دەداتەوەو دەڵێم: بەڵێ لەڕاستیدا هەموو داهێنراوێک لە ئاییندا گومڕاییە داهێنراویش لە ئایینە، هەرچی ئینتەرنێتە ئەوەیان بریتیە لە هۆکارو ئامرازێکی گەورە بۆ گەیاندنی بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورەو گفتوگۆکردن لەنێوان زانایانی ئوممەت لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، یان وای دەبینن لۆژیکی نیە ئیمام ناصر محمد یەمانی دەربکەوێت بەر لە بەڕاستدانانی لە ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە) بۆ بەیعەت پێدان؟ یان عەقڵ و لۆژیک ئەوەتان پێدەڵێت بەڵکو گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتنە لە ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە)، وە لەدوای گفتوگۆو بەڕاستدانان ئینجا مەهدی چاوەڕوانکراو بۆ بەیعەت پێدان لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە) دەردەکەوێت، جا ئەگەر لەوە تێدەگەن ئێستا واز لەم گێڕانەوانە بهێنن چونکە لەڕاستیدا دەست بەهەندێکیانەوە دەگرن لەکاتێکدا هەڵبەستراون، وە لەڕاستیدا ئێوە پشتدەکەنە هەندێکی لەکاتێکدا ڕاستن؛ بەڵکو وەرن بۆ لای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە حوکم بکەین، دواتریش سوننەتی ڕاست و دروستی پێغەمبەرتان بۆ ڕووندەبێتەوە، چونکە سوننەتی پێغەمبەر هەمان ئەوەیە کە لە بەیانەکەی ئیمام مەهدی بۆ قورئانی گەورە هاتووە، ئەمەش چونکە بەهەمان شێوە محمد نێردراوی اللە ش - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - ئەم قورئانەی بۆ خەڵکی ڕوونکردۆتەوە، بەهەمان شێوە ئیمام مەهدیش ئەم قورئانە بۆ خەڵکی ڕووندەکاتەوە، بۆیە دواتر دەبینن فەرموودە ڕاست و دروستەکان بەیانەکەی ئیمام مەهدی بۆ خودی قورئان پشتڕاستدەکەنەوە، پاشان فەرموودە ڕاست و دروستەکانتان لەبەرامبەر فەرموودە بەتاڵەکان بۆ ڕووندەبێتەوە، جا ئێوە دەزانن لەنێوان ئەو فەرموودانەی لە پێغەمبەرەوە گێڕدراونەتەوە دژایەتی و جیاوازیەکی زۆر هەیە، چونکە هەیانە فەرموودەی ڕاست و دروستە کە بە ویست و ئارەزووی خۆی دەربارەی بەیانی قورئان قسەی نەکردووە، وە هەیانە بەتاڵی هەڵبەستراوە، بۆیە دەبینن لەنێوان فەرموودەکان جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر هەیە، چونکە هەیانە ڕاست و دروستەو هەشیانە بەتاڵە، وە هەمووکاتیش حەق و بەتاڵ دژی یەکترن و لەگەڵ یەک ڕێک ناکەون تا ئاسمانەکان و زەوی مابن.

وە هەرگیزیش لەڕێی گەڕان بە شوێن ئەو گێڕانەوە (ڕیوایەتانەی) جێی متمانەن ناتوانن بە فەرموودە حەق و ڕاستەکەی سوننەتی پێغەمبەر بزانن و لە بەتاڵ جیای بکەنەوە، دوورەو زۆر دوورە، بەڵکو لەڕێی گەڕانەوە بۆ وردبوونەوە لە ئایەتە مەحکەمەکانی کتێبەکەی اللە دەتوانن بە فەرموودە ڕاست و دروستەکە بزانن و لە بەتاڵ جیای بکەنەوە، جا ئەوەی فەرموودەی بەتاڵی هەڵبەستراو بێت کە لەلای اللە وە نیە بێگومان دواتر لەنێوان فەرموودەکەو مەحکەمی قورئانی گەورە جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر دەدۆزنەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {مَنْ يُطِعِ الرَّسُولَ فَقَدْ أَطَاعَ اللَّهَ ۖ وَمَنْ تَوَلَّىٰ فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا (80)وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِنْدِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ ۖ وَاللَّهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ ۖ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ۚ وَكَفَىٰ بِاللَّهِ وَكِيلًا (81)أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ ۚ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا (82)وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ ۖ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنْبِطُونَهُ مِنْهُمْ ۗ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا (83)} صدق الله العظيم [النساء].

جا ئەوە بریتیە لە یاسای ئاشکراکردنی فەرموودە درۆیەکان و گێڕانەوە ساختە هەڵبەستراوەکان لە سوننەتی پێغەمبەر بەوەی بە مەحکەمی کتێبەکەی اللە نیشانیان بدەن، جا ئەوەی تێیدا بەتاڵی هەڵبەستراو بێت لەلایەن اللە وە نیەو دواتر بە تەواوی لەنێوان فەرموودەکەو مەحکەمی قورئان جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر دەدۆزنەوە، چونکە هەمووکات و هەمیشە حەق و بەتاڵ دژی یەکترن و لەگەڵ یەک ڕێک ناکەون، جا ئەگەر تێدەگەن ئەوا قورئان بکەن بە سەرچاوە (مەرجەع) سەبارەت بەوەی لەسەری جیاوازو ناکۆکن، وە دەستبگرن بە پەتەکەی اللە قورئانی گەورەو بێباوەڕبن بەوەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمەکەی، جا ئەگەر ئەم دژو پێچەوانەیە لە تەورات بوو یان لە ئینجیل یان لە سوننەتی پێغەمبەر، چونکە اللە تەنها بەڵێنی پاراستی ئەو قورئانە گەورەیەی لە دەستکاری و شێواندن پێداون تا ببێتە سەرچاوە (مەرجەع) و بە حەق بەسەر تەورات و ئینجیل و سوننەتی پێغەمبەر زاڵی بکات ئەگەر تێبگەن.

ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند، ئەی اللە شاهێدبە، جا ئەی گەلی پشتیوانان ئەو بەیانەم بە بەڕێز (شێخ محمد حسان) و هەموو زانایانی ئوممەت بگەیەنن تا لە مێزی گفتوگۆی جیهانی (ماڵپەڕی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی) بۆ گفتوگۆ ئامادەبن، وە لەدوای بەڕاستدانان ئینجا مەهدی چاوەڕوانکراو بە ئاشکرا لەلای ماڵە دێرینەکەی اللە (کەعبە) بۆتان دەردەکەوێت، وە ئەگەر ڕەتتان کردەوەو نە بەڕاستان داناو نە گفتوگۆشتان کردو نە وردیش بوونەوەو بانگەوازەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیتان بۆ حوکم کردن بۆ لای مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە ڕەت کردەوە ئەوا بزانن ئێوە شوێن بەرنامەی ئەوانە کەوتوون کە اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی دەربارەیان فەرموویەتی: {إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَقُصُّ عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَكْثَرَ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ}صدق الله العظيم [النمل:76].

جا لەپاش ئەوە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی بۆ حوکم کردن بە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە بانگەوازی کردن بەڵام پشتیانکردە بانگەوازی حوکم کردن بۆلای کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِنَ الْكِتَابِ يُدْعَوْنَ إِلَى كِتَابِ اللَّهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ يَتَوَلَّى فَرِيقٌ مِنْهُمْ وَهُمْ مُعْرِضُونَ} [آل عمران:23].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَيِقُولُونَ آمَنّا بِاللّهِ وَبِالرّسُولِ وَأَطَعْنَا ثُمّ يَتَوَلّىَ فَرِيقٌ مّنْهُمْ مّن بَعْدِ ذَلِكَ وَمَآ أُوْلَـَئِكَ بِالْمُؤْمِنِينَ (47) وَإِذَا دُعُوَاْ إِلَى اللّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ إِذَا فَرِيقٌ مّنْهُمْ مّعْرِضُونَ (48)} صدق الله العظيم [النور].

ئەمەش چونکە لەڕاستیدا اللە کردوویەتی بە دادوەر لەنێوانیان سەبارەت بەو باس و بابەتانەی لە مەحکەمی قورئانی گەورە
لەسەری جیاوازو ناکۆکن، وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَقُصُّ عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَكْثَرَ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ} صدق الله العظيم [النمل:76].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنّمَا كَانَ قَوْلَ الْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوَاْ إِلَى اللّهِ وَرَسُولِهِ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَن يَقُولُواْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَأُوْلَـَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ} صدق الله العظيم [النور:51].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا أَنتَ بِهَادِي الْعُمْيِ عَن ضَلَالَتِهِمْ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ} صدق الله العظيم [النمل:81].

جا ئەگەر ڕەتتان کردەوە ئەوا هیچ لە ئیسلام نەماوەتەوە جگە لە ناوەکەی نەبێت و هیچیش لە قورئان نەماوەتەوە تەنها وێنەکەی نەبێت، کەواتە چۆن اللە لەگەڵ بێباوەڕان سزاتان نادات و لە شەوێک خەلیفەکەی بەسەر ئێوەو ئەوانیشدا دەرناخات و ئێوەش ملکەچ و شەرمەراربن؟ بۆیە پشتمەکەنە حوکم کردن بۆ لای مەحکەمی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {لّقَدْ أَنزَلْنَآ آيَاتٍ مّبَيّنَاتٍ وَاللّهُ يَهْدِي مَن يَشَآءُ إِلَىَ صِرَاطٍ مّسْتَقِيمٍ}[النور:46].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَقَدْ أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ وَمَا يَكْفُرُ بِهَا إِلَّا الْفَاسِقُونَ} صدق الله العظيم [البقره:99].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 04-02-2026 11:10 AM