الموضوع: وەڵام بە بەیانکردنی ڕاستیەکی زۆر گەورە

1

وەڵام بە بەیانکردنی ڕاستیەکی زۆر گەورە ..

ئیمام ناصر محمد یەمانی
01 - 03 - 1429 کۆچی
08 - 03 - 2008 زایینی
12:12 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=10103
ـــــــــــــــــــــ


وەڵام بە بەیانکردنی ڕاستیەکی زۆر گەورە ..


بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر دوایین نێردراوو پێغەمبەران محمد نێردراوی اللە و کەس و کارە پاکەکەی، سڵاو لە ئێمەو هەموو بەندە چاکەکارەکانی اللە لە پێشین و پاشینەکان و جیهانی سەروو تا ئەوڕۆژەی اللە لەسەر ئایینەکەیان لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات، جیاوازیش ناکەم لەنێوان هیچ یەکێک لە نێردراوەکانی و منیش لە موسڵمانانم، دواتر..


برای پرسیارکارم (کاشف)، ھەمیشە هیچ قسەیەک لەسەر اللە و پێغەمبەرەکەی ناکەم تەنھا ڕاست و دروست نەبێت، وە سەبارەت بەم فەرموودەیەی ھاتووە: [ويواطئ اسمه اسمي واسم أبيه اسم أبي] جا ئەم فەرموودەیە زیادەیەکی ناحەقی بۆ سەر فەرموودە ڕاست و دروستەکە تێخراوە، وە لەدوای ڕاستیش ھیچ نیە جگە لە گومڕایی نەبێت، جا ھەرچی فەرموودە ڕاست و دروستەکەیە ئەوا بەم شێوەیە کە پێغەمبەر درودو سڵاوی لێبێت دەفەرموێت: [يواطئ اسمه اسمي].
واتە/ ناوەکەی لەگەڵ ناوی من ڕێک دەکەوێت.

جا ئایین ھیچ پەیوەندیەکی بە باوکی محمد نێردراوی اللە وە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - نیە کە عبداللە ی کوڕی عبد المُطلب ـە، وە مەھدی چاوەڕوانکراویش وەکو بەسەرخەری ئەوە نەهاتووە کە عبداللە ی لەسەر بووە؛ بەڵکو وەکو بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی هاتووە، حیکمەتەکەش لە ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو بریتیە لە سەرخستنی ئەوەی محمد نێردراوی اللە ھێناویەتی - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - کە کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەیەتی، جا فەرمان و بانگەوازەکەی ھیچ پەیوەندیەکی بە باوکی پێغەمبەرەوە نیە، وە ئەوەی ئەو لەسەری بوو ئایینی بت پەرستی بوو، جا لەبەرچی دەتانەوێت بەهەمان شێوە ناوی مەھدی چاوەڕوانکراو والێبکەن لەگەڵ ناوی عبداللە ش ڕێک بکەوێت، جا کوا حیکمەتەکە لەمەدا؟ بەڵکو حیکمەتی فەرموودەکەیان لەدەستدا بە زیادکردنی ناوی باوکی پێغەمبەر بۆ فەرموودە حەقەکە، جا مەھدی چاوەڕوانکراو نەھاتووە بۆ سەرخستنی ئەو ئایینی بت پەرستیەی عبداللە ی کوڕی عبدالمطلب لەسەری بووە؛ بەڵکو ھاتۆتە لاتان بۆ سەرخستنی ئەوەی محمد نێردراوی اللە ی لەسەربووە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، وە اللە ش نە کردوومی بە نێردراو، نە بە پێغەمبەر، بەڵکو لەناوەکەمدا ھەواڵ و ئاڵای بانگەوازەکەم و ناونیشانی فەرمان و بانگەوازەکەمی داناوە (ناصر محمد) بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودە ڕاست و دروستەی محمد نێردراوی اللە: [يواطئ اسمه اسمي].
واتە/ ناوەکەی لەگەڵ ناوی من ڕێک دەکەوێت.

جا نەیفەرمووە ناوەکەی وەکو ناوی منە! ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەوا حیکمەتەکە لە ڕێککەوتنەکە (التواطؤ) دا نامێنێت و لەناودەچێت، جا نابێت ناوی مەھدی محمد بێت، ئەگەر وابوو ئەوا حیکمەتی ڕێککەوتنەکە (التواطؤ) دەڕوات و نامێنێت؛ بەڵکو مەبەستی ئەوەیە ناوی محمد لەگەڵ ناوەکەی مەھدی ڕێکدەکەوێت (ناصر محمد، واتە بەسەرخەری محمد)، وە بەم شێوەیە حیکمەتەکە لە فەرموودە ڕاست و دروستەکە دێتەجێی و تەواو دەبێت، جا اللە بابەتەکەی کردووە بە ڕێککەوتن (التوافق) کە بریتیە لە ھەمان وشەی (التواطؤ) لە ناوەکەی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - لەگەڵ ناوەکەم بە ناوی باوکم (ناصر محمد)، لەبەرئەوەی مەھدی چاوەڕوانکراو ھەرگیز نایەت بۆ ئەوەی ئایینێکی تازە بھێنێت، بەڵکو وەکو بەسەرخەری ئەوە دێت کە محمد نێردراوی اللە ھێناویەتی (ناصراً لما جاء به محمد رسول الله) درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی.

ھەرچی سەبارەت بەوەیە کە اللە ێ پایەبەرز دەفەرموێت: {ن وَالْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ(1) مَا أَنتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍ(2)} صدق الله العظيم [القلم].

جا ئەوەی لێرەدا قسەی لەگەڵ کراوە مەھدی نیە، بەڵکو محمد نێردراوی اللە یە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی، بەڵکو تەنھا اللە سوێندی بە پیتێک لە ناوەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو (ناصر محمد) خواردووە ئەوکەسەی دواتر اللە ئایینەکەی باپیرەی بەسەر ھەموو خەڵکی جیھان پێ دەردەخات، تا ئەوکاتەی بۆیان ڕووندەبێتەوە ئەمە ڕاست و دروستە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يُرِيدُونَ أَن يُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَيَأْبَى اللَّهُ إِلَّا أَن يُتِمَّ نُورَهُ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ ﴿32﴾ هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الحقّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ ﴿33﴾} [التوبة].

وە بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يُرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّـهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّـهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ ﴿٨﴾ هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ ﴿٩﴾} صدق الله العظيم [الصف:9].

ئەمەش وەکو وەفایەک لەلایەن اللە وە بۆ بەڵێنەکەی بە موسڵمانە چاکەکارەکان، ھەروەک بەڵێنی پێدابوون بەمە لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا مِنكُمْ وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِي الْأَرْضِ كَمَا اسْتَخْلَفَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ الَّذِي ارْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّن بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِي لَا يُشْرِكُونَ بِي شَيْئًا وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ} صدق الله العظيم [النور:55].

وە مانای ئەوەی دەفەرموێت: {وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ}، ئەمانە بریتین لە هەڵگەڕاوەکان لە بەرامبەر ڕاستی، جا شوێنی مەسیحی دەجالی تاغوت دەکەون، ئەمەش دوای ئەوەی اللە ھەموو خەڵکی بەهۆی مەھدی چاوەڕوانکراوەوە هیدایەت دەدات، جا لەپاش ئەوە دەجال دێت تا تووشی ئاشوبیان بکات دوای باوەڕ ھێنانەکەیان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {الم ﴿1﴾ أَحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ ﴿2﴾ وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلَيَعْلَمَنَّ اللَّهُ الَّذِينَ صَدَقُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْكَاذِبِينَ ﴿3﴾} صدق الله العظيم [العنكبوت].

جا ھەرچی ئەوەیە کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {الم} واتە (المهديّ المنتظَر)، ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی اللە ھەموو خەڵکی پێ ھیدایەت دەدا، جا لەپاش ئەوە لەهەمان ئایەتدا باسی ئاشوبەکەی مەسیحی دەجال دەکات، لەوەی اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {الم ﴿1﴾ أَحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ ﴿2﴾ وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلَيَعْلَمَنَّ اللَّهُ الَّذِينَ صَدَقُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْكَاذِبِينَ ﴿3﴾} صدق الله العظيم.

وە اللە ش نەیفەرمووە بەوەی؛ ئایا باوەڕداران وا حیساب دەکەن، ئەگەر وای فەرمووبایە ئەوکاتە مەبەستەکە دەبوو بەوانەی باوەڕیان ھێناوە لەناو خەڵکی، بەڵام اللە بە مەھدی چاوەڕوانکراوەوە هەموو خەڵکی ھیدایەت دەدات بۆ ئەوەی ئایین هەمووی بۆ اللە بێت، جا لەپاش ئەوە مەسیحی دەجال دێت بۆ ئەوەی خەڵکی لەبەرامبەر ڕاستی تووشی ئاشوب بکات، ھەر بۆیەش ھەواڵی ئاشوبەکەی مەسیحی دەجالی پێداون بەوەی لەدوای ئەوە دەبێت کە اللە بە مەھدی ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدات، بەڵام دواتر مەھدی چاوەڕوانکراو خەڵکی لە ئاشوبەکە دەرباز دەکات، جا شوێنی مەسیحی دەجال ناکەون، وە ھەرگیزیش کەس شوێنی ناکەوێت لە خەڵکی تەنھا یاوەرەکانی نەبن، ئەوانەی ئەو دەپەرستن لەکاتێکیشدا دەزانن ئەو تاغوتی شەیتانی نەفرەتلێکراوی دوژمنی اللە ی پەروەردگاری ھەموو خەڵکی جیھانە، ئەمەش لە گومڕایی خۆیانەوە نیە، بەڵکو بێباوەڕیەکەیان وەکو بێباوەڕیەکەی شەیتانە کە باوەڕی بەوە ھەیە اللە تاک و تەنھایەو ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی نیە، جا لەگەڵ ئەوەشدا بێباوەڕبووە پێی، وە اللە شی کردووە بە دوژمنی خۆی، وە بڕواشی بە زیندووبوونەوەو ئاگرو بەھەشتیش ھەیە، بەڵام ڕقی لە ڕاستی دەبێتەوە، جا بەھەمان شێوە شەیتانە مرۆڤەکانی بەندەکانی تاغوتیش ئەگەر بێتو ڕێگای ڕاستی ببینن نایگرنەبەر، لەبەرئەوەی دەزانن ئەمە ڕاستیە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، وە ئەگەر بێتو ڕێگای سەرلێشێواویش ببینن دەیگرنە بەر، لەبەرئەوەی دەزانن ئەمە ڕێگای گومڕاییە. اللە ش دەربارەیان فەرموویەتی: {وَإِن يَرَوْا سَبِيلَ الرُّشْدِ لَا يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا وَإِن يَرَوْا سَبِيلَ الْغَيِّ يَتَّخِذُوهُ سَبِيلًا} صدق الله العظيم [الأعراف:146].

ئەومانە نه‌فرین لێکراون له هه‌رکوێ بژین ده‌بیت ده‌ستگیر بکرێن و بکوژرێن.

اللە ش تەنها بۆ ھیدایەتی گەلانی خەڵکی ڕەوانەی نەکردووم. جا ھەرگیز ئامانجەکەم نایەتەجێ ئەگەر بێتو اللە بەهۆی منەوە لە بچوکترین مێشوولەوە بەرەو سەرووتر ھیدایەت نەدات، ئەمەش لەبەرئەوەی من اللە دەپەرستم بەو شێوەیەی شایەنیەتی بپەرسترێت، جا ڕازیبوونی نەفسە بەرزو بڵندەکەی دەپەرستم بۆ ئەوەی لە نەفسی خۆی ڕازی بێت (واتە بۆ ئەوەی لە نەفسی خۆی نە توڕە بێت نە خەفەتبار بەهۆی توڕە بوون و سزادان و ڕازی نەبوون لە بەندەکانی)، وە بەدوای ڕازی بوونی نەفسی پەروەردگارەکەشم نەکەوتووم بۆ ئەوەی بیکەم بە ھۆکار بۆ ھاتنەجێی ئامانجی بەدەستھێنانی نیعمەتی بەھەشت، پەنا دەگرم بە اللە بەوەی گەورەترین نیعمەتەکە (النّعيم الأعظم) کە ڕازیبوونی نەفسی اللە یە بکەم بە ئامرازو ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە بچوکەکە کە نیعمەتی بەھەشتە، خۆ ئەگەر بەم شێوەیە بام ئەوا پلە ھەرە بەرزو بڵندەکەی بەھەشت (الدرجة العالية الرفيعة) ـەم بە دەستنەدەهێنا کە پلەی خەلافەتی تەواوەتی و سەرتاسەریە بەسەر ھەموو گەلاندا لە مێشوولەوە بۆ سەرووتر لە ئەو، بەڵکو اللە تاکە ئامانجەکەمی کردووە بە ڕازیبووبی نەفسی خۆی، وە ھەرگیزیش ڕازی نابم تا ئەوکاتەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازیدەبێت، بەوەی چیتر نە بەحەسرەت بێت نە خەفەتبار لەسەر بەندەکانی، بەڵام ئەوەی بووەتە ڕێگر لەنێوان من و ئامانجەکەم ھەموو گەلەکانن لە بچوکترین مێشوولەوە بەرەو سەرووتر لە ئەو، جا ئەوانیش وەکو ئێوە چەند گەلێکن اللە دروستی بۆ ئەوە روستی کردوون تا بیپەرستن، وە ھەموو یەکێکیشیان بە نوێژو ستایش و په‌رستش و ته‌سبیحاتەکەی خۆیان زانیووە، بەھەمان شێوە اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی کردووە بە ئاڵای ھیدایەت بۆ ھەموو گەلان لە بچوکترین مێشوولەوە بەرەو سەرووتر، جا ئەوانیش شوێنی ڕاستی دەکەون وە ملکەچ دەبن بۆ گوێڕایەڵیکردنی فەرمانی خەلیفەی اللە ی گشتگیرو سەرتاسەری، وە اللە بەم گەلانە پشتگریم لێدەکات دوای ئەوەی بە نیشانەیەکی بەڕاستدانەری سزایەکی بەئێش بۆ هەموو خەڵکی پشتگیریم دەکات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَقَالُوا لَوْلا نُزِّلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِنْ رَبِّهِ قُلْ إِنَّ اللَّهَ قَادِرٌ عَلَى أَنْ يُنَزِّلَ آيَةً وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لا يَعْلَمُونَ (37)وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الأرْضِ وَلا طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلا أُمَمٌ أَمْثَالُكُمْ مَا فَرَّطْنَا فِي الْكِتَابِ مِنْ شَيْءٍ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ (38)وَالَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا صُمٌّ وَبُكْمٌ فِي الظُّلُمَاتِ مَنْ يَشَأِ اللَّهُ يُضْلِلْهُ وَمَنْ يَشَأْ يَجْعَلْهُ عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (39)قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّهِ أَوْ أَتَتْكُمُ السَّاعَةُ أَغَيْرَ اللَّهِ تَدْعُونَ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (40)بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِنْ شَاءَ وَتَنْسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ(41)} صدق الله العظيم [الأنعام].

دواتریش سزا بەئێشەکە دێت، پاشانیش ئێوە لەلای اللە دەپاڕێنەوەو داوای لێدەکەن سزاکەتان لەسەر لابدات دوای بەڕاستدانانی حەقی لای پەروەردگارەکەتان، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {قُلْ أَرَأَيْتَكُمْ إِنْ أَتَاكُمْ عَذَابُ اللَّهِ أَوْ أَتَتْكُمُ السَّاعَةُ أَغَيْرَ اللَّهِ تَدْعُونَ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (40)بَلْ إِيَّاهُ تَدْعُونَ فَيَكْشِفُ مَا تَدْعُونَ إِلَيْهِ إِنْ شَاءَ وَتَنْسَوْنَ مَا تُشْرِكُونَ(41)} صدق الله العظيم.

ئەم سزایەش بریتیە لە بەردبارانکردن بە بەردی ئاگری خاوەن دوکەڵێکی ئاشکرا (الدخان المُبين) لە ھەسارەی سزاوە، کە بریتیە لەم نیشانە بەڕاستدانەرەی لەلایەن پەروەردگارەکەمەوە چاوەڕێی هاتنی دەکەم دوای بەدرۆزانینی کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی لەلایەن خەڵکیەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَارْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِي السَّمَاءُ بِدُخَانٍ مُبِينٍ (10) يَغْشَى النَّاسَ هَذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ (11) رَبَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ (12) أَنَّى لَهُمُ الذِّكْرَى وَقَدْ جَاءَهُمْ رَسُولٌ مُبِينٌ (13) ثُمَّ تَوَلَّوْا عَنْهُ وَقَالُوا مُعَلَّمٌ مَجْنُونٌ (14) إِنَّا كَاشِفُوا الْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَائِدُونَ (15) يَوْمَ نَبْطِشُ الْبَطْشَةَ الْكُبْرَى إِنَّا مُنْتَقِمُونَ (16)} صدق الله العظيم [الدخان:14].

وە لەبەرئەوەی بەهەمان شێوە موسڵمانانیش پشت لە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ناصر محمد یەمانی هەڵدەکەن بۆیە دواتر سزاکە ئەوانیش دەگرێتەوە مەگەر تەنھا ئەگەر بەڕاستی دابنێن، وە نیشانەی ئەم سزایەش نیشانەیەکی گەورەی قیامەتە کە پێش ھەڵسانی قیامەت (ھەڵمەتە گەورەکە - البطشة الكُبرى -) دێت، بەپشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ الْقِيَامَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا كَانَ ذَٰلِكَ فِي الْكِتَابِ مَسْطُورًا ﴿٥٨﴾وَمَا مَنَعَنَا أَن نُّرْسِلَ بِالْآيَاتِ إِلَّا أَن كَذَّبَ بِهَا الْأَوَّلُونَ وَآتَيْنَا ثَمُودَ النَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا بِهَا ۚ وَمَا نُرْسِلُ بِالْآيَاتِ إِلَّا تَخْوِيفًا﴿٥٩﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

خۆ ئەگەر اللە پشتگیریم بکات بە ھەموو گەلانیش لە بچوکترین مێشوولەو سەرووتر لە ئەو ئەوا موسڵمانان یەکەم کەس دەبن بە درۆم بزانن! بە ڕەچاوکردنی گۆڕانی ڕێساو یاسای بیروباوەڕە ڕاست و دروستەکە لە کتێبدا، جا درۆزن و بوختانچیەکانیانیان لەسەر اللە و نێردراوەکەی بەڕاست داناوە بەوەی گوایە اللە بەھەمان شێوە پشتگیری لە بەتاڵیش دەكات، بۆیەش اللە (ئەم پشتگیریانەی لە من بە هەموو گەلان لە مێشوولەوە بەرەو سەرووتر) دواخستووە تا لەپێش ئەوەدا سزایەکی بەئێش بھێنێت، جا لەبەرئەوەی موسڵمانان ڕێساو یاسای موعجیزەکانیان گۆڕیوە لە کتێبدا (چونکە بڕوایان وایە اللە بە موعجیزەکان پشتگیری لە مەسیحی دەجالیش دەکات)، لەبەرئەوە بێگومان ئەگەر بێتو اللە پشتگیری پێ لە مەھدی چاوەڕوانکراو کرد ئەوا ئەوکات موسڵمانان دەڵێن: "خەڵکینە بەڕاستی ئەوە مەسیحی دەجالە" وە بەربەستیش لەبەرامبەر ڕاستی دادەنێن، لەکاتێکدا بانگەشەی پەروەردگارێتیش ناکات؛ بەڵکو بانگەوازی خەڵکی دەکات بۆئەوەی بەتەنها اللە بپەرستن بێ ئەوەی ھیچ شەریک و ھاوەڵێکی بۆ دابنێن، بەڵام ئەی گەلی موسڵمانان بەڕاستی ئێوە ڕاستیتان کردووە بە بەتاڵ، جا لەکەیەوە اللە بە نیشانە موعجیزەییەکان پشتگیری لە بەتاڵ کردووە بۆ بەڕاستدانانی بانگەوازەکەی تاغوت؟ بەڵکو بە نیشانە موعجیزەییەکان پشتگیری بەڕاستدانانی بانگەوازی ڕاست و دروستی کردووە، بۆیەش ئەی گەلی موسڵمانان ئێوە هەرگیز بەڕاستی دانانێن بەھۆی ئەم بیروباوەڕە پوچ و بەتاڵەی ئێوە لەسەرین، بەوەی پێتان وایە اللە بە نیشانە موعجیزەییە بەڕاستدانەرەوەکان پشتگیری لە بەتاڵیش دەكات.

وە لەبەر ئەم بیروباوەڕە: هەروەک ئەو بیروباوەڕەتان کە دەڵێن گوایە اللە بە نیشانە موعجیزەییەکانی پشتگیری لە مەسیحی دەجال دەکات جا بەھۆی ئەم بیروباوەڕە خراپ و درۆو هەڵبەستراوەوە بێ ھیچ گومان و دوودڵیەک دواتر ھەموو موسڵمانان کوفر بە خەلافەتی سەرتاسەری مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەیان دەکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَوْ أَنَّنَا نَزَّلْنَا إِلَيْهِمُُ الْمَلَائِكَةَ وَكَلَّمَهُمُ الْمَوْتَىٰ وَحَشَرْنَا عَلَيْهِمْ كُلَّ شَيْءٍ قُبُلًا مَّا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ يَجْهَلُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:111].

وە ئەی زانایانی موسڵمانان وەرن پێتان بڵێم لەبەرچی دواتر اللە دەمکات بە خەلیفەی گشتگیرو سەرتاسەری بەسەر ھەموو شتێک لە بچوکترین مێشوولەوە بۆ سەرووتر لە ئەو ئەمە بۆئەوەی بە ڕاستیەکە بزانن و نەبن بە یەکەم کەس لەوانەی پێی بێباوەڕ دەبن، جا دواتر اللە پلە ھەر بڵندو بەرزەکەی بەھەشتم پێدەدات (الدرجة العالية الرفيعة)، ئەو پلەو پایە خەلافەتە گشتگیرو سەرتاسەریەی تەنها بۆ یەک بەندەیە لەناو بەندە چاکەکارەکانی اللە، جا مەهدی چاوەڕوانکراوی لای پەروەردگارەکەتان ئەمەی بەدەست ھێنا بەڵام ئێوە پشت لە ڕاستی هەڵدەکەن، ئێستاش ھۆکارەکەتان بۆ ڕووندەکەمەوە؛ جا بۆیە ئومێدی ئەوەم لەپەروەردگارەکەم کرد بەوەی مەلەکوتی پلە ھەرە بەرزو بڵندەکەی بەھەشت (الدرجة العالية الرفيعة) م پێبدات بە پلەی خەلافەت لەسەر مەلەکوتی ھەموو شتێک بۆ ئەوەی ھەموو ئەمە بکەم بە هۆکار بۆ ھاتنەجێی ئامانجەکە، کە بریتیە لەوەی اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت (واتە چیتر لە نەفسی خۆی خەفەتبار نەبێت)، جا ئەوەیە گەورەترین نیعمەت و خۆشی سەبارەت بە ناصر محمد یەمانی، جا بەو پێیەی ئاواتی ئەوەم خواستووە بۆیە ئەو حیکمەتەم پێکاوە کە اللە لە پێناویدا ئێمەی بۆ دروستکردووە، کە بریتیە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا خَلَقْتُ الجنّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ} صدق الله العظيم [الذاريات:56].

بەڵام ھیچ کەسێک پێش من لەناو هەموو بەندە چاکەکارەکان نە لە پێغەمبەران نە لە نێردراوەکان بە دەستی نەھێناوە، بە ڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە ئەوان بۆ ئەوەی بگەن بە پلە ھەرە بڵندو بەرزەکە (الدرجة العالية الرفيعة) ئاواتەخوازن بە هۆکارەکە بزانن، جا کێبڕکێ بۆ لای اللە ی ڕەحمان دەکەن تا دەرکەوێت کامیان لێی نزیکترە بۆ ئەوەی ئەم پلەیەی بەھەشت بەدەست بھێنن، بەڵام ئەی برایەکانم، اللە لەپێناو ئەمە دروستی نەکردووین، بەڵکو لەپێناو خۆی دروستی کردووین پایەبەرزی بۆی، جا ناصر محمد یەمانی ئاواتەخوازی ئەوەیە اللە لە نەفسی خۆی ڕازی بێت، ئەمەش کۆتا ئاوات و ئەوپەڕی ئامانج و ویست و ھیواکەمە لە ژیانمدا، وە ڕازیبوونی نەفسی اللە م نەکردووە بە ھۆکار بۆ ھاتنەجێی ئامانجی بەدەستھێنانی مەلەکوتی دنیاو ڕۆژی دوایی، پەنا دەگرم بە اللە، وە سوێند بە اللە ی مەزن دەخۆم بە ھیچ شێوەیەک ئەوە لای من یەکسان نیە لەگەڵ گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەم، جا لەگەڵ اللە ڕاستگۆبووم و اللە ش ڕاست بوو لەگەڵم، دواتریش دەمکات بە خەلیفە گشتگیرو سەرتاسەریەکەی خۆی بەسەر مەلەکوتی ھەموو شتێک. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَمْ لِلْإِنسَانِ مَا تَمَنَّىٰ ﴿24﴾ فَلِلَّهِ الْآخِرَةُ وَالْأُولَىٰ ﴿25﴾} صدق الله العظيم [النجم].

جا ئەمەیە هەڵویست و باس و خواسی ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە ڕاست و دروستەی ئێوە پشتی لێھەڵدەکەن، ئەوکەسەی اللە کردوویەتی بە هۆکاری ھیدایەت بۆ بچوکترین مێشوولەو سەرووتر لە ئەو، جا ھەموو خەڵکی پێ ھیدایەت دەدا، جگە لە شەیتانەکانیان نەبن، ئەوانەی ئەگەر بێتو ڕێگای ڕاست ببینن نایگرنە بەر، وە ئەگەر ڕێگای گومڕایی ببینن دەیگرنە بەر، جا مەھدی چاوەڕوانکراوی ڕاست و دروستی لای پەروەردگارەکەتان ئەوکەسەیە کە اللە کردوویەتی بە خەلیفە گشتگیرو سەرتاسەریەکەی بەسەر مەلەکوتی ھەموو شتێکدا، لە بچوکترین مێشوولەوە بۆ سەرووتر لە ئەو، جا نهێنی نموونە حەقەکەی لە خەلافەتە گشتگیرو سەرتاسەریەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو کە اللە ھەموو خەڵکی جگە لە شەیتانەکانیان پێ ھیدایەت دەدات لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزدا دەبینن: {إِنَّ اللَّهَ لَا يَسْتَحْيِي أَن يَضْرِبَ مَثَلًا مَّا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الحقّ من ربّهم وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا ۘ يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ ﴿26﴾ الَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِن بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿27﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

جا لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز وردببنەوە: {فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الحقّ من ربّهم وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا ۘ يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ ﴿26﴾ الَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِن بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونََ فِي الْأَرْضِ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿27﴾} صدق الله العظيم.

جا لەم ئایەتەدا نھێنی ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوە ھەیە کە اللە ھەموو خەڵکی پێ ھیدایەت دەدات، جا اللە بە ھەموو نیشانەکانی لە بچوکترین مێشوولەوە بۆ سەرووتر لە ئەو بە ھەموو سەربازەکانی اللە لە ئاسمانەکان و زەوی پشتگیری لێدەکات بۆ ئەوەی دژی مەسیحی دەجال و سەربازەکانی لە یەئجوج و مەئجوج و ھەموو شەیتانە جن و مرۆڤەکان و ھەموو ڕەگەزێکیش لەگەڵی بن. وە مەسیحی دەجالیش هەزارەها ساڵ پێش ئێستا ئامادەکاری کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەھدیەی ڕێنمایی ھەموو خەڵکی دەکات، وە لەڕاستیدا پەروەردگارەکەم بەڵێنی پێداوم بەھاتنەجێی ئامانجەکەم وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ نزاو پاڕانەوەکەم، بانگەوازەکەشم ھەموو ئەو شەیتانانە گومڕا دەکات کە بە دڵنیاییەوە دەزانن من مەھدی چاوەڕوانکراوی ڕاست و دروستی لای پەروەردگارەکەیانم، بەڵام ڕقیان لە ڕاستی دەبێتەوەو اللە ش ڕقی لەوانەو خەشم و توڕەیی خۆی بەسەردا ڕشتوون، لەبەرئەوەی لە ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بێئومێدبوونە ھەروەکو چۆن بێباوەڕی گۆڕستانەکان بێ ئومێدبوونە، وە اللە ش هەرگیز ئەوانە بەهۆی مەھدی چاوەڕوانکراوەوە هیدایەت نادات، لەبەرئەوەی ئەگەر بۆشیان ڕوون ببێتەوە ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە ھەر شوێنی ناکەون، بەڵام دواتر اللە بەهۆی بەندەکەیەوە ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدات جگە لە شەیتانەکان نەبن لە ھەموو ڕەگەزێک.

جا ئەمە بریتیە لە مەھدی چاوەڕوانکراوی ڕاست و دروست، یان پێتان وایە اللە بەهۆی مێشوولەوە ھەموو خەڵکی ھیدایەت دەدات! نەخێر، بەڵکو ئەمە بەهۆی مەهدی چاەڕوانکراوەوەیە کە بە ھەموو سەربازەکانی لە بچوکترین مێشوولەوە بۆ سەرووتر لە ئەو پشتگیری لێدەکات ئەگەر بتانزایبووایە، جا ھەرچی ئەوانەن کە لەناو ئێوەدا باوەڕیان بە بانگەوازو فەرمانەکەی هێناوە ئەوا ئەمانە بریتین لە پێشبڕکێکارە چاکەکارەکان، جا ئەوانە دەزانن ئەو مەھدی چاوەڕوانكراوی ڕاست و دروستی لای پەروەردگارەکەیانە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الحقّ من ربّهم وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا ۘ يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ ﴿26﴾ الَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ اللَّهِ مِن بَعْدِ مِيثَاقِهِ وَيَقْطَعُونَ مَا أَمَرَ اللَّهُ بِهِ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ﴿27﴾} صدق الله العظيم.

ھەرچی دەرکەوتنەکەیەتی ھەروەک ئەوانی پێش ئێمەش باسیان کردووە دوای بەڕاستدانانی لە ڕوکنی یەمانی بۆ بەیعەت پێدان دەردەکەوێت، سەبارەت بەو ئاڕاستەیەی لێوەی دێتە ڕوکنی یەمانی ئەوا مەھدی چاوەڕوانکراو لە یەمەن دێت، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی: [إني أرى نفَس الله يأتي من اليمن]. صدق عليه الصلاة والسلام.

جا نەفس واتە لاچوونی ئازارو ناخۆشیەکان لەسەر ستەملێکراوانی خەڵکی جیھان، وە اللە ھەموو خەڵکیشی پێ ھیدایەت دەدات.

ھەرچی نھێنی پەرستنەکەی مەھدی چاوەڕوانکراوە ئەوا محمد نێردراوی اللە -درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی- ئەمەی بۆ ڕوون کردوونەتەوەو فەرموویەتی: [الإيمان يمان والحكمة يمانية]. صدق عليه الصلاة والسلام.

ئەمەش لەبەرئەوەی جبریل درودو سڵاوی لێبێت بە وتەیەک دابەزی کە محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی - سەرسام کرد کە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزدا ھاتووە: {الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ الرَّحْمَٰنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيرًا} صدق الله العظيم [الفرقان:59].

جا محمد نێردراوی اللە لە برایەکەی جبریلی پرسی: "ئەی برایەکەم جبریل ئەو کەسە شارەزایە بە اللە ی ڕەحمان (الخبير بالرحمن) کێیە؟" ئەویش پێی وت: "ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەیە کە اللە دەپەرستێت بەو شێوەیەی شایەنیەتی بپەرسترێت لە ئومەتەکەی تۆیەو باوەڕ بە اللە و نێردراوەکەی دەھێنێت، وە قەدرو ڕێزی اللە ش دەگرێت بەو شێوەیەی شایەنیەتی قەدرو ڕێزی بگیرێت". بۆیەش محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەرخۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [الإيمان يمانٍ والحكمةُ يمانية].

لەبەرئەوەی مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوکەسەیە اللە بەو شێوەیە دەپەرستێت کە شایەنیەتی بپەرسترێت، جا ڕازیبوونی نەفسی اللە ی کە بریتی یە لە گەورەترین نیعمەت و خۆشی - النعيم الأعظم - نەکردووە بە ھۆکار بۆ ھاتنەجێی نیعمەتە بچوکەکە، کە بریتیە لە پلە ھەرە بڵندو بەرزەکەی بەھەشت و نیعمەتەکانی بەھەشت.

وە ئەی گەلی موسڵمانان من بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە (عبد النّعيم الأعظم) مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانیم، وە اللە ھەموو ناوەکانی منی کردووە بە سیفەتەکانم و باس و خواس و مەبەستەکەم:
بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە - عبد النّعيم الأعظم - : لەبەرئەوەی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەم دەپەرستم، چونکە ئەمە نیعمەتێکی گەورەترە لە نیعمەتەکانی بەھەشت، وە اللە ناوە هەرەگەورەکەی اللە - اسم الله الأعظم - ی کردووە بە سیفەت بۆ ڕازیبوونی نەفسەکەی؛ بەو مانایەی ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی نیعمەتێکی گەورەترە لە بەھەشت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم [التوبة:72].

ئایا نابینن ناوی ھەرە گەورەی اللە - اسم الله الأعظم - بریتی یە لە سیفەتی ڕازیبوونی نەفسی اللە لەسەر بەندەکانی، جا اللە بە ڕوحی ڕازیبوونی نیعمەتی ڕەیحان پشتگیری پێ لە دڵەکان دەکات، جا ڕووناکی ڕازیبوونەکەی دڵەکانیان فراوان و گوشادو ئاسودە دەکات، وە دڵەکانیان پێی ئۆقرەو ئارام دەگرێت، جا ھەست بە نیعمەتێکی نەفسی وا دەکەن کە ھیچ نیعمەتێک نە لە نیعمەتەکانی دنیا نە لەنیعمەتەکانی ڕۆژی دوایی نیە یەکسان بێت لەگەڵیدا، جا لە فەرموودەکەی اللە دەربارەی باسی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی وردببنەوە بەوەی نیعمەتێکی گەورەترە لە بەھەشت. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ}.

ئەمەش بریتیە لەو نیعمەتەی دواتر دەربارەی لێتان دەپرسرێتەوە ئەی ئەوانەی ژیانی دنیا لە بەرامبەر نیعمەتی ڕازیبوونی نەفسی اللە سەرقاڵ و بێئاگاو سەرگەردانی کردن، اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ ﴿1﴾ حَتَّىٰ زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ ﴿2﴾كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿3﴾ ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿4﴾ كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ ﴿5﴾ لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ﴿6﴾ ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ ﴿7﴾ ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النّعيم ﴿8﴾} صدق الله الأعظم [التكاثر].

جا به ناوە جوان و پیرۆزەکانی اللە بێباوەڕمەبن، وە گەورەترین نیعمەتەکە (النعیم الٲعظم) ناوێکە لە ناوە جوان و پیرۆزەکانی اللە، ھیچ ناوێکیشی نیە گەورەتر بێت لە ناوێکی تری، (پاک و بێگەردی بۆی)، بەڵکو گەورەترین نیعمەتەکە (النّعيم الأعظم) ڕاستی ناوی ھەرە گەورەی اللە یە (اسم الله الأعظم)، بەومانایەی نیعمەتێکی گەورەترو مەزنترە لە نیعمەتی بەھەشتەکەی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ} صدق الله العظيم.

جا ناوێکی تری لە ناوێکی تر گەورەتر نیە پاک و بێگەردی بۆی، چۆن شتی دەبێت لەکاتێکدا تاک و تەنھایەو ھەموو ناوەکانیشی سیفاتەکانی ئەون؟ جا بەھەر چ ناوێکی داوای لێدەکەن جیاوازی نیە لەنێوانیان، جا بێدینی و بێباوەڕی و لادان لە ناوەکانی اللە مەکەن ئەی ئەوانەی بەشوێن ناوی ھەرە گەورەی اللە (اسم الله الأعظم) دا دەگەڕێن، جا بەشێوەیەکی ڕاست و دروست ئەمەمان بۆ ڕوونکردنەوە، جا جیاوازی نیە لە نێوان گەورەترین نیعمەتەکە (النّعيم الأعظم) و نێوان ناوەکانی تری اللە، نە لەنێوان ناوی الرحمن، جا بە ھەر چ ناوێکی داوای لێدەکەن وەڵامتان دەدرێتەوە، بەڵام داوا لە اللە بکەن لەکاتێکدا دڵنیا بن لە وەڵامدانەوەی.

وە ئەی گەلی هەموو زانایانی ئوممەت، ھەر کەسێک ناڕەزایی لەسەر بەیانی ئەم ڕاستیە زۆر گەورەیە بۆ مەھدی چاوەڕوانکراو بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە ناصر محمد یەمانی هەیە بە سوپاسەوە با بفەرموێت بۆ گفتوگۆکردن.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری هەموو خەڵکی جیهان..
برای موسڵمانان و بەندەیەک لە بەندە چاکەکارەکانی اللە؛ خەلیفەی اللە و بەندەکەی (بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە - عبد النّعيم الأعظم)؛ مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 01-08-2025 04:32 PM