الموضوع: ناوی "حيّة" لە ھاوواتاکانی ناوی مار نیە ھەروەک لەکاتی دابەزینی قورئانەوە خەڵک بانگەشەی دەکەن

1

ناوی "حيّة" لە ھاوواتاکانی ناوی مار نیە ھەروەک لەکاتی دابەزینی قورئانەوە خەڵک بانگەشەی دەکەن ..

-1-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
03 - 04 - 1436 کۆچی
23 - 01 - 2015 زایینی
05:46 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=173843
ـــــــــــــــــ


ناوی "حيّة" لە ھاوواتاکانی ناوی مار نیە ھەروەک لەکاتی دابەزینی قورئانەوە خەڵک بانگەشەی دەکەن ..

بەناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، دواتر..

سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە تان لەسەر ئەی ئەوکەسەی تەنھا کەمێک بەراورد لەنێوان حەق و بەتاڵدا دەکەیت، ئەی پیاو منی ئیمام مەھدی بە حەق فەتوای ئەوەت بۆ دەدەم لە زمانی عەرەبیدا بە مار ناوترێت _حيّة_ وە لە وەرگێڕو قاموسی زمانیشدا شتێک نیە بەناوی _حيّة_ ھاوواتای ناوی مار (ثعبان) بێت، بەڵکو خەڵکی وا گومانیان بردووە ناوی _حيّة_ لە ھاوواتاکانی ناوی مار بێت بەھۆی ئەو ناوەی اللە لەسەر داردەستەکەی موسا ھێناویەتی دوای گۆڕانی لە شتێکی بێ گیانەوە بۆ شتێکی زیندوو کە بجوڵێت و بڕوات.

ئەی پیاو، وەرە تا بەحەق فێری بەیانی ڕاست و دروستی ئەوەت بکەین کە اللە ی پایەبەرز دەفەرموێت: {وَهَلْ أَتَاكَ حَدِيثُ مُوسَى (9) إِذْ رَأَى نَارًا فَقَالَ لِأَهْلِهِ امْكُثُوا إِنِّي آنَسْتُ نَارًا لَعَلِّي آتِيكُمْ مِنْهَا بِقَبَسٍ أَوْ أَجِدُ عَلَى النَّارِ هُدًى (10) فَلَمَّا أَتَاهَا نُودِيَ يَا مُوسَى (11) إِنِّي أَنَا رَبُّكَ فَاخْلَعْ نَعْلَيْكَ إِنَّكَ بِالْوَادِ الْمُقَدَّسِ طُوًى (12) وَأَنَا اخْتَرْتُكَ فَاسْتَمِعْ لِمَا يُوحَى (13) إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدْنِي وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْرِي (14) إِنَّ السَّاعَةَ آتِيَةٌ أَكَادُ أُخْفِيهَا لِتُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا تَسْعَى (15) فَلَا يَصُدَّنَّكَ عَنْهَا مَنْ لَا يُؤْمِنُ بِهَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ فَتَرْدَى (16) وَمَا تِلْكَ بِيَمِينِكَ يَا مُوسَى (17) قَالَ هِيَ عَصَايَ أَتَوَكَّأُ عَلَيْهَا وَأَهُشُّ بِهَا عَلَى غَنَمِي وَلِيَ فِيهَا مَآرِبُ أُخْرَى (18) قَالَ أَلْقِهَا يَا مُوسَى (19) فَأَلْقَاهَا فَإِذَا هِيَ حيّة تَسْعَى (20) قَالَ خُذْهَا وَلَا تَخَفْ سَنُعِيدُهَا سِيرَتَهَا الْأُولَى (21)} صدق الله العظيم [طه].

وە ئەی پیاو، لەڕاستیدا موسا بۆ ئەوە نەھاتە لای ئاگرەکە تا لەلای بمێنێتەوە ھەروەکو "الكحيل"دەیڵێت؛ بەڵکو بۆ ئەوەبوو تا سەڵکە بزۆتێک یان پارچەیەکی لێ ببات بۆ ئەوەی لەلای خاوو خێزانەکەی ئاگرێکی پێ بکاتەوەو خۆراکێکی پێ دروستبکەن تا بیخۆن، یان بەڵکو لەلای ئاگرەکە خۆراکێک بدۆزێتەوەو خاوەنی ئەو ئاگرە ھەندێکی پێ بدەن. بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِذْ رَأَىٰ نَارًا فَقَالَ لِأَهْلِهِ امْكُثُوا إِنِّي آنَسْتُ نَارًا لَعَلِّي آتِيكُمْ مِنْهَا بِقَبَسٍ أَوْ أَجِدُ عَلَى النَّارِ هُدًى} صدق الله العظيم [طه:10].

ھەرچی سەبارەت بە داردەستەکەیە ئەوا اللە ئەو پرسیارەی ئاڕاستەی موسا کرد بەوەی لە دەستی ڕاستیدا ھەیە، هەرچەندە دەیزانی ئەوە داردەستێکە، بەڵام بۆ ئەوە پرسیاری لێکرد تا پێغەمبەری اللە موسا خۆی پێناسەی ئەوە بکات کە لە دەستی ڕاستیەتی کە ئەوە تەنھا داردەستێکی بێ گیانەو ژیانی تێدا نیە بجوڵێت و بڕوات؛ بەڵکو داردەستێکی بێ گیانە، جا سەیری پێناسەکەی موسا بکەن بۆ داردەستەکەی، وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا تِلْكَ بِيَمِينِكَ يَا مُوسَى (17) قَالَ هِيَ عَصَايَ أَتَوَكَّأُ عَلَيْهَا وَأَهُشُّ بِهَا عَلَى غَنَمِي وَلِيَ فِيهَا مَآرِبُ أُخْرَى (18)} صدق الله العظيم [طه].

جا لێرەدا موسا پێناسەی داردەستەکەی دەکات بەوەی تەنھا داردەستێکی بێ گیانەو ھیچ ژیانێکی تێدا نیە، جا لەپاش ئەوە اللە ویستی توانایەکەی خۆی بە موسا نیشان بدات و فەرمووی: {قَالَ أَلْقِهَا يَا مُوسَى (19) فَأَلْقَاهَا فَإِذَا هِيَ حيّة تَسْعَى (20)} صدق الله العظيم.

جا مەبەستی لەوەیە بە توانایەکەی خۆی داردەستە بێ گیانەکەی موسا گۆڕاو بوو بە شتێکی زیندوو کە دەڕوات و دەجوڵێتەوە؛ بەو مانایەی داردەستەکە ژیانی بۆ دروستبوو و چیتر بە مردوویی و بێ گیانی نەمایەوە کە نەجوڵێتەوە؛ بەڵکو بوو بە شتێکی زیندوو.

جا مەبەستی لە وشەی _حيّة_ واتە ژیانی بۆ دروست بوو، بەڵام ئێوە واگومانتان بردووە ناوی _حيّة_ لە ھاوواتاکانی ناوی مارە؛ بەڵکو اللە مەبەستی ئەوەیە داردەستەکە بوو بەشتێک ژیانی تێدا دروستبوو بۆیە دەڕوات و دەجوڵێتەوە، چونکە گۆڕا بۆ مارێکی ئاشکرا کە لە سەرەتاوە تا کۆتایی ھەمان شێوە بوو، جا هەر جارێک فڕێی دەدا تا اللە ژیانی پێببەخشێت بەهەمان قەبارە دەیکرد بە ھەمان شێوەی مارە ئاشکراکە، چونکە نیشانەیەک بوو لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە، جا چۆن ھاوڕێکەت (الكحيل) دەڵێت _حيّة_ بریتیە لە مارێکی بچوک و بۆیەش اللە تەنها جارێک لە قورئان باسیکردووە؟ جا سوێند بە اللە (الكحيل) یش ھەروەک ئەوانی ترە لە زانایانی تەفسیر، لەوانەی قسە بەناوی اللە وە دەکەن لەکاتێکدا دڵنیانین و گومانیان هەیەو نازانن.

وە خەریکە نوێژی بەیانیمان بەسەردابێت، بۆیە کاتم نەماوەو بەم قەدەرە کۆتایی پێدەھێنم، ھیواداریشم پرسیارکارەکە بیرۆکەکەی پێ گەیشتبێت.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان...
براتان؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
___________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: اليوم 02:58 PM