الموضوع: ئەی گەلی عەجەم و عەرەب دواتر بەڵاو ناخۆشیەکان توندتر دەبنەوە بەهۆی توڕەیی پەروەردگار لەسەر ئەوانەی پشتدەکەنە کتێبەکەی

1

ئەی گەلی عەجەم و عەرەب دواتر بەڵاو ناخۆشیەکان توندتر دەبنەوە بەهۆی توڕەیی پەروەردگار لەسەر ئەوانەی پشتدەکەنە کتێبەکەی ..


ئیمام ناصر محمد یەمانی
26 - ذو لقعدە - 1441 کۆچی
17 - 07 - 2020 زایینی
9:40 بەیانی
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.p...64#post_332964
___________


ئەی گەلی عەجەم و عەرەب دواتر بەڵاو ناخۆشیەکان توندتر دەبنەوە بەهۆی توڕەیی پەروەردگار لەسەر ئەوانەی پشتدەکەنە کتێبەکەی ..


سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە و نیعمەتی ڕازیبوونەکەیتان لەسەر پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم، پێویست بوو بەهۆی شەوی ناوەڕاستی مانگی پڕ (بەدر) ی ذی لقعدەی ئەمساڵتان 1441 ڕۆژی شەممەی شەوی یەکشەممە بازدان و زریانێک نیشان بدەن، هۆکارەکەش بریتیە لەوەی خۆر درکی بە مانگ کردووەو بەسەریدا تێپەڕبووە، جا هیلال بەر لە خۆرگیران لەدایکبووە، وە کاتێک لەگەڵ خۆر کۆبۆتەوە مانگ بووەتە هیلال، ئەمەش بریتیە لە نیشانەیەکی گەردوونی، تەحەدداشتان دەکەم هۆکارێکی زانستی بۆ پڕبوونی مانگی ذی لقعدەی ڕۆژی شەممەی شەوی یەکشەم بدۆزنەوە، جگە لە یەک هۆکار نەبێت کە دووەمی نیە، ئەویش ئەوەیە هەردەبێت هیلالی ذي لقعدە بەر لە خۆرگیران لە دایکبووبێت، جا لە چێشتەنگاوی یەکشەممە کە لەگەڵ خۆردا کۆبۆتەوە مانگ بووەتە هیلال؛ ئەمەش بەو مانایەیە خۆرگیران بەسەر یەمەن و نیمچە دورگەی عەرەبی لە هەمان بەرواری یەکی ذی لقعدە ڕوویداوە، کەواتە چۆن لەدوای ڕووداوی خۆرگیرانەکە دەرفەتەکەتان لەدەستدا؟ جا ڕاستی درک کردنەکەتان لەڕێگەی شەوی ناوەڕاستی مانگەکەوە بۆ ڕووندەبێتەوە، بەهۆی تەواوبوونی مانگی پڕ (بەدر) ی پێشوەختە لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەی شەوی یەکشەم، ئێوەش بەڵگەی یەکلاکەرەوەتان دەخستە بەردەم زانایانی فەلەکی، بەڵام پشتیوانان دوای ڕووداوەکە بەیانێکی تازەیان دەوێت!

ئایا هەواڵم بە موسڵمانان و هەموو خەڵکی جیهان نەدا دواتر لە هیلالی ذي لقعده خۆر درک بە مانگ دەکات و بەر لە خۆرگیران هیلال لەدایک دەبێت و کاتێک لەگەڵ خۆر کۆدەبێتەوە بووەتە هیلال؟ دواتریش لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەی شەوی یەکشەم دەبێتە بەرواری یەکی ذی لقعدە بەگوێرەی درک کردنەکە؟ بەو مانایەی بەرواری شەوی ناوەڕاستی مانگی ذی لقعدە ڕۆژی شەممەی شەوی یەکشەممەیە، وە بۆ هەمووان ئەم نیشانە گەردوونیەی اللە ڕوونبوویەوە، چونکە ئەم جارەیان ڕووداوی خۆرگیرانەکە لەگەڵ ڕوودانی درک کردنەکە وەک نیشانەیەکی پشتڕاستکردنەوە لەسەر دوورگەی عەرەبی ڕوویدا، بەڵام هەندێک لە پشتیوانان دەیانەوێت بینینی هیلالی ذی لقعدە دوای خۆرئاوابوونی شەممەی شەوی یەکشەم بسەلمێت! جا چۆن ئەوە دەبێت لەکاتێکدا هیلالی ذی لقعدە لە حاڵەتی درک کردندا بێت؟ بەڵکو وتمان دواتر لە چێشتەنگاوی ڕۆژی یەک شەممەی یەکی ذی لقعدە خۆر درک بە مانگ دەکات و بەسەریدا تێپەڕدەبێت، جا کە مانگ لەگەڵ خۆر کۆدەبێتەوە مانگ بووەتە هیلال، چونکە هیلال بەر لە خۆرگیران لەدایکبووەو کاتێک لەگەڵ مانگ کۆبۆتەوە مانگ بووەتە هیلال، هۆکارەش ئەوەیە چونکە خۆر درکی بە مانگ کردووە، جا هیلال لەدایکبووە بەر لەو خۆرگیرانە بینراوەی لە چێشتەنگاوی ڕۆژی یەکشەممەی کۆتایی شەوال ڕوویداوە بەگوێرەی بەروارەکەتان و ئێوەش ئەی گەلی عەرەب لە ئاسمانی دوورگەی عەرەبی سەرری دەکەن، تا اللە نیشانەی درک کردن لەسەر ئەرزی واقع دووبارە بکاتەوە، کە نیشانەیەکی پشتڕاستکردنەوەی خەلیفەی اللە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانیە، وە هەرگیزاو هەرگیز هۆکارێک بۆ پڕبوونی پێشوەختەی مانگی ذی لقعدەی ڕۆژی شەممەی شەوی یەکشەم نادۆزنەوە جگە لە یەک هۆکاری زانستی نەبێت سەبارەت بە هۆکاری مانگی پڕی پێشوەختەی ذی لقعدە، ئەویش بریتیە لەوەی: هەردەبێت خۆر درکی بە مانگ کردبێت و بەسەریدا تێپەڕبووبێت، جا هیلال لە ڕۆژی شەممە لەدایکبووەو دوای دروستبوونی هیلالەکەی لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەی شەوی یەک شەممە ئاوابووە (شەوی یەکی ذی لقعده)، جا کە لە چێشتەنگاوی ڕۆژی یەکشەم لەگەڵ خۆر کۆبۆتەوە بووەتە هیلال، خۆ ئەگەر نیشانەی درک کردن ڕووینەدابووایە ئەوا مانگی ذی لقعدە لە شەوی ناوەڕاستی ئێوارەی ڕۆژی شەممەی شەوی یەکشەم نەدەگەیشتە قۆناغی پڕ (بەدری) تەواوەتی، وە هەموو زانایانی فەلەکی دەزانن سەرەتای مانگی ذی لقعدەی فەلەکی بریتیە لە شەوی دووشەممەو سەرەتای فەلەکیەکەیەتی، وە هەرگیراو هەرگیز جگە لە ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی هیچ کەسێکی تر لەناو مرۆڤەکان نادۆزنەوە بڵێت سەرەتای ذی لقعدەی فەلەکی بریتیە لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەی شەوی یەکشەم (چونکە ئەوە ڕووی نەداوە لەدوای ئیڤتیرانی مەرکەزی - واتە لەدوای ئەوەی مانگ ڕێکی خۆربووە؛ کە بریتیە لە خودی خۆرگیرانەکە)، چونکە من دەزانم لە شەوی یەکشەم خۆر درکی بە مانگ کردووە، جا بەر لە خۆرگیران هیلال لەدایکبووەو کاتێک لەگەڵیدا کۆبۆتەوە بووەتە هیلال، بۆیە مانگی پڕ (بەدر) ی ذی لقعدەی ئەمساڵتان تەواو بووەو پێشوەختە بەر لە وادەکەی خۆی پڕ بووە، تەنانەت بە حسابی سەرەتای فەلەکیەکەشی، وە بۆ هەمووان ڕوون دەبێتەوە هەربەڕاستی ئەوە شەوی ناوەڕاستی مانگی ذی لقعدەیە کە لە ئێوارەی شەممەی شەوی یەکشەم ڕووی داوە لەکاتێکیشدا خەڵکی جیهان هیچ وانەو ئامۆژگاریەکیان لەم نیشانە درک کردنە گەردوونیە وەرنەگرت!

دواتریش بەڵاو ناخۆشیەکان لەسەر ئەو عەجەم و عەرەبانەی پشتدەکەنە کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە توندتر دەبنەوە، جا کێ لە سزایەک پەنایان دەدات کە لەبەر دەرگای هاتنیەتی و زۆر نزیکە؟ وە دەرکەوتنەکەش نزیکبۆتەوە بە ڕۆژێک کە خراپەیەکی بەربڵاوی لێدەبارێت، جا لەبری اللە هەرگیزاو هەرگیز پاڵپشت و پشتیوان و بەسەرخەرێک بۆ خۆیان نادۆزنەوە ئەی دۆناڵد تڕامپ و ئەوەی هاوشێوەیەتی لە بڕیار بەدەستەکان، سەرکردە عەرەبەکان و زانایانی موسڵمانان و کاربەدەستە عەرەبەکان و گەورە زانایان و بەهەمان شێوە خراپترین بونەوەرە پشتهەڵکەرەکان لەبەرامبەر کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە، جا کێ سزای خراپ لە سزای هاوبەش (رجز) ـی بەئێش و ئازاری (بەردەوام) یان لێ لادەدات کە ناویان لێناوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا؟ جا بەهەمان شێوە لەوەدا پشکی شێر بۆ ئەمریکا هەیە، بەهەمان شێوە بۆ ئەمریکا پشکی شێر لە خراپەی سزای هەسارە بچوکە چاوەڕوانکراوەکە هەیە کە ئەوان بە دووری دەبینن و ئێمەش بە نزیکی دەبینین، چونکە حکومەتی دۆناڵد تڕامپ و پاڵپشتەکانی لە مەسیحیە زایۆنیستەکانن، و لە نەصارا مەسیحیەکان نین، بەڵکو تەنها لە کۆشکی سپی لە نەصاراکانن (ئەوانەی بەڕواڵەت مەسیحین و لەناخیشدا جولەکەن) بە سەرکردایەتی دۆناڵد تڕامپی دوژمنی یەکەمی اللە و کتێبەکەی قورئانی گەورە، وە ئەوەش لەبەر گومڕایی خۆیانەوە نیە، بەڵکو چونکە دەزانن ئەوە حەقە لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، بەڵام ڕقیان لە حەق دەبێتەوە، جا ئایا اللە چاکترین فەرمان ڕەوایان نیە؟

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
--------------
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 04-02-2026 10:48 AM