الموضوع: نێردراوو پێغەمبەران بەر لە پێغەمبەرێتی لە هەڵە مەعسوم نەبوون بەڵام دڵەکانیان پاک بووە لە درۆکردن و ڕق و کینەو ئیرەیی

1

نێردراوو پێغەمبەران بەر لە پێغەمبەرێتی لە هەڵە مەعسوم نەبوون، بەڵام دڵەکانیان پاک بووە لە درۆکردن و ڕق و کینەو ئیرەیی ..


ئیمام ناصر محمد یەمانی
20 - 10 - 1432 کۆچی
18 - 09 - 2011 زایینی
05:31 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.p...695#post_51695
ـــــــــــــــــــــــ


نێردراوو پێغەمبەران بەر لە پێغەمبەرێتی لە هەڵە مەعسوم نەبوون، بەڵام دڵەکانیان پاک بووە لە درۆکردن و ڕق و کینەو ئیرەیی ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی اللە و کەس و کارە چاک و پاکەکانیان و ئەوانەی بە چاکە شوێنیان کەوتوون لە هەموو سەردەم و کات و شوێنێک تا ئەو ڕۆژەی اللە لەسەر ئایینەکەیان لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات..

پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم لە سەردەمی گفتوگۆ بەر لە دەرکەوتن، لەڕاستیدا خوشکەکەتان "بالقرآن نحيا" لە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکانە، وە هێشتا لە کەسە دڵنیایەکانە سەبارەت بە فەرمان و بانگەوازەکەمان و تەنها دەیەوێت دڵەکەی ئۆقرە بگرێت بەوەی لەسەر حەقی ئاشکرایە، وە بەوپێیەی دانی بە فەتوا ڕاست و دروستەکەدا ناوە بەوەی اللە هیچ کەسێکی تری لە منداڵەکانی پێغەمبەری اللە یەعقوب هەڵنەبژاردووە جگە لە پێغەمبەری اللە یوسف نەبێت (چاکترین درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و هەموو پێغەمبەران) و هیچ جیاوازیەکیش لەنێوان پێغەمبەرەکانی ناکەین و ئێمەش تەسلیمی بووین، جا نامانەوێت ئەو قسەیەی پێ بڵێین مادام ئێمەی هەموو پشتیوانان و مەهدی چاوەڕوانکراو گەیشتووینەتە قەناعەتی کۆتایی سەبارەت بەوەی اللە هەر دوانزە کوڕەکەی یەعقوبی بە پیغەمبەر هەڵنەبژاردووە، وە حوکمە حەقەکە بۆ هەمووان ڕوون دەبێتەوە بەوەی اللە هیچ یەکێک لە منداڵەکانی یەعقوبی هەڵنەبژاردووە جگە لە پێغەمبەری اللە یوسف نەبێت درودو سڵاوی لێبێت، خۆ ئەگەر بنەماڵەی یەکەمی فیرعەونەکان بیانزانیبوایە اللە لەدوای پێغەمبەر یوسف پێغەمبەرێکی تری لەناو برایەکانی هەڵبژاردووە ئەوکاتە باوەڕیان وانەدەبوو پێغەمبەری اللە یوسف بریتیە لە دوایین نێردراوو پێغەمبەر؛ تەنانەت بنەماڵەی فیرعەون نەوە لەدوای نەوە واگومانیان دەبرد لەدوای پێغەمبەری اللە یوسف تا ڕۆژی دوایی اللە هەرگیز هیچ پێغەمبەرێکی تر نانێرێت، جا ئەوە باوەڕەکەیان بوو تا ئەوکاتەی تاسان و تووشی سەرسامی بوون بەوەی اللە لەدوای ئەو پێغەمبەری اللە موسای ڕەوانەکردووە درودو سڵاوی لێبێت، جا بۆ باوەڕدارەکەی بنەماڵەی فیرعەون ڕوونبوویەوە پێغەمبەری اللە یوسف دوایین نێردراوو پێغەمبەر نیە، هەروەک بنەماڵەی فیرعەون باوەڕیان وابوو، بۆیە بەوە گفتوگۆی لەگەڵ دەکردن پێغەمبەری اللە یوسف دوایین نێردراوو پێغەمبەر نیە هەروەک بنەماڵەی فیرعەونە یەکەمەکان باوەڕیان وابووە، بۆیە باوەڕدارەکەی بنەماڵەی فیرعەون وتی: {وَلَقَدْ جَاءكُمْ يُوسُفُ مِن قَبْلُ بِالْبَيِّنَاتِ فَمَا زِلْتُمْ فِي شَكٍّ مِّمَّا جَاءكُم بِهِحَتَّى إِذَا هَلَكَ قُلْتُمْ لَن يَبْعَثَ اللَّهُ مِن بَعْدِهِ رَسُولًا كَذَلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ هُوَ مُسْرِفٌ مُّرْتَابٌ} صدق الله العظيم [غافر:34].

لێرەدا هەموو زانایانی موسڵمانان و هەموو موسڵمانانیش بەگشتی دەزانن ئەگەر بنەماڵەی فیرعەون بیانزانیبووا اللە لە براکانی یوسف پێغەمبەرێکی تری هەڵبژاردووە ئەوا بڕوایان بەوە نەدەبوو پێغەمبەری اللە یوسف دوایین نێردراوو پێغەمبەرە. بەڵام بۆ باوەڕدارەکەی بنەماڵەی فیرعەون ڕوونبوویەوە پێغەمبەری اللە یوسف دوایین نێردراوو پێغەمبەر نیە، چونکە اللە لەدوای ئەو پێغەمبەری اللە موساو هاڕونی ڕەوانەکردووە درودو سڵاویان لێبێت، وە بۆی ڕوونبوویەوە هێشتا ڕەوانەکردنی نێردراوو پێغەمبەران نەپچڕاوەو کۆتایی پێنەهاتووە تا ڕێنمایی مرۆڤایەتی بکەن بۆ ڕێگای ڕاست و ڕاستکردنەوەی بیروباوەڕی باوەڕ بە نێردراوو پێغەمبەرانی اللە، وە بۆ ئەوەی هەموو پشتیوانان بیروباوەڕەکەیان ڕاست و دروست بێت و باوەڕ بەوە بێنن (ٲسباط) بریتین لە چەند پێغەمبەرێکی پەروەردگاری خەڵکی جیهان و ئەوانە کوڕەکانی یەعقوب نین، چونکە اللە لە دوانزە کوڕەکەی یەعقوب (أسباط يعقوب) هیچ کەسێکی تری جگە لە پێغەمبەری اللە یوسف ڕەوانە نەکرد.

جا بۆ هەمووان ڕووندەبێتەوە (ٲسباط) مەبەستی لە هەرسێ ئەو برایەیە کە لە مەحکەمی قورئانی گەورەدا باسکراون لەوەی اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَاضْرِ‌بْ لَهُم مَّثَلًا أَصْحَابَ الْقَرْ‌يَةِ إِذْ جَاءَهَا الْمُرْ‌سَلُونَ ﴿١٣﴾ إِذْ أَرْ‌سَلْنَا إِلَيْهِمُ اثْنَيْنِ فَكَذَّبُوهُمَا فَعَزَّزْنَا بِثَالِثٍ فَقَالُوا إِنَّا إِلَيْكُم مُّرْ‌سَلُونَ﴿١٤﴾} صدق الله العظيم [يس].

جا بێ هیچ گومان و دووڵیەک بۆ هەمووان ڕووندەبێتەوە هەر سێ پێغەمبەرەکە بران، وە بەوەی ئەو پەیامەی اللە پێی دان یەک پەیام بووە، جا اللە هەرسێکی لە ئاوەدانیەکەیان ڕاسپارد بە گەیاندنی پەیامەکە بۆ گەلەکەیان، وە بۆیە اللە فەرمانی پێکردوون باوەڕ بە هەرسێ برا پێغەمبەرەکە (الأسباط) و بە کتێبە دابەزێندراوەکەی سەر (الأسباط) بهێنن. بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِهِ وَأَوْحَيْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأَسْبَاطِ وَعِيسَى وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُوراً} [النساء:163].

خۆ ئەگەر شوێن گومان کەوتبام ئەوکات پێتانم دەوت ئایا نابینن اللە باسی هەر سێ برا پێغەمبەرەکەی کردووە لە یەک نەوە (ٲسباط) و لەپاش ئەوە ڕاستەوخۆ دوای ئەوان باسی عیسا پێغەمبەر هاتووە؟ بەڵام من دەزانم ئەوە بەڵگەی ئاشکرا نیەو هەریەکێک لە زانایان دەتوانێت گفتوگۆم لەگەڵ بکات و بڵێت: ئەی لەدوای باسکردنی پێغەمبەری اللە عیسا پێغەمبەری اللە ئەیوب و یونس و هاڕون و سولەیمان و داوود نەهاتوون، لەکاتێکدا ئەوانەی بەر لە عیسا ڕەوانەکردووە؟ جا لەپاش ئەوە بەڵگە حەقەکەم بەتاڵ دەبێتەوە ئەگەر پشتم بەگومان بەست کە هیچ سودێکی نیە لەبەرامبەر زانینی ڕاستی، هەروەک ئەوانەی پشتیان بەوە بەستووە (ٲسباط) منداڵەکانی یەعقوبن بەهۆی ئەوەی چونکە لەدوای باسکردنی ناوی پێغەمبەری اللە یەعقوبەوە باسکراون.

بەڵام بە مۆڵەتی اللە هەرگیز لە بەیانەکەی ئیمام مەهدی ئەوە نابینن لە یەک وشەش دژایەتیەک لەگەڵ کتێبەکەی اللە هەبێت، بۆیە ئەوەی لە قورئان گفتوگۆم لەگەڵ بکات هەرگیز ناتوانێت پێی بمبەزێنێت، چونکە هەرگیز اللە وای نەکردووە ئەوکەسە بە قورئان دەسەڵاتێکی بەسەر ئیمام مەهدیدا هەبێت. وەکو پشتڕاستکردنەوەیەک بۆ ئەم ڕوئیا ڕاست و دروستەی: [ولا يجادلك أحدٌ من القرآن إلا غلبته].

هەرچی سەبارەت بە براکانی یوسفن، ئەوا فەتوای ئەوەمان نەداوە لە هاوەڵانی ئاگرن، بەڵکو سەبارەت بەوان بە فەتوای براکەیان یوسف فەتوامان بۆ داون کاتێک شاهێدیان لەدژی برا بچوکەکەیاندا لەکاتێکدا لە وڵات و ناوچەیەکی غەریبدا بوو، هەرچەندە گەلان ئەگەر کۆمەڵێک بن لە وڵاتێکی بێگانەدا دەبینیت پشتگیری یەکتر دەکەن و پەیوەندییەکی برایەتی لەنێوانیان هەیە، هەرچەندە هیچ نزیکی و خزمایەتیەک لە نێوانیاندا نیە جگە لەوەی سەر بە وڵاتێکی دیاریکراون. جا ئەی دەبێت لەگەڵ برا چۆن بن؟ بەڵام ئەوان دڵەکانیان چەندە ڕەق بوو وەکو بەردو لەبەردیش ڕەقتر! جا چۆن دڵەکانیان بەوە ڕازی بوو برا بچوکەکەیان بخەنە ناو قوڵایی بیرەوەو جێی بهێڵن لەکاتێکدا بەکوڵ دەگریا؛ بە گریانی کەسێکی ستەملێکراو، چونکە هەرگیز هیچ شتێکی لەگەڵ نەکردبوون؟ بەڵام سەرەڕای ئەوەش لە قوڵایی بیرەکە جێیان هێشت!

ڕەنگە یەکێک لە کەسە دوودڵ و ڕاڕایەکان بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "ئەو کارە شەرمەزارکەرەیان لەکاتێکدابوو کە هێشتا بچوک بوون، بەڵام کاتێک گەورەبوون دڵیان پاک و خاوێن بوویەوەو تێگەیشتن لەوکاتەی گەیشتنە تەمەنی پێگەیشتوویی". لەپاش ئەوە بە حەق وەڵامیان دەدەینەوەو دەڵێین اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ آتَيْنَاهُ حُكْمًا وَعِلْمًا وَكَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ﴿٢٢﴾ وَرَ‌اوَدَتْهُ الَّتِي هُوَ فِي بَيْتِهَا عَن نَّفْسِهِ وَغَلَّقَتِ الْأَبْوَابَ وَقَالَتْ هَيْتَ لَكَ قَالَ مَعَاذَ اللَّـهِ إِنَّهُ رَ‌بِّي أَحْسَنَ مَثْوَايَ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [يوسف].

جا سەیرکەن کەی یوسف گەیشتە تەمەنی پێگەیشتوویی لە ماوەی چەند ساڵێک بەر لەوەی بخرێتە زیندانەوە، جا ئەی چی دەربارەی ئەو برایانەی چەندین ساڵ و بە جیاوازیەکی زۆر لەو گەورەتر بوون، ئایا ئەوان نەگەیشتبوونە تەمەنی پێگەیشتوویان؟ بەڵام بەداخەوە لەوکاتەشدا بە دزی کردن شاهێدیان لەسەر برا بچوکەکایانداو وتیان: {قَالُواْ إِن يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌ لَّهُ مِن قَبْلُ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِي نَفْسِهِ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ قَالَ أَنتُمْ شَرٌّ مَّكَاناً وَاللّهُ أَعْلَمْ بِمَا تَصِفُونَ} صدق الله العظيم [يوسف:77].

جا سەیری ئیرەیی و ڕق و کینە شاراوەکەیان بکەن، نایان بینن هەرگیز لەوە پەشیمان بوبێتنەوە کە بە یوسفی برایان کرد! وە نایان بینن هەرگیز لە کردەوەکەیان پەشیمان بوبێتنەوە لەکاتێکدا باوکیان دەدی دەگریێت و هەموو جارێک کە یوسفی بیردەهاتەوە لەبەر خەم و خەفەتی بۆ یوسف چاوەکانی بە خوڕ فرمێسکی دەڕشت! جا سەڕەرای ئەوەی باوکیان دەدی لەبەر جیابوونەوەی یوسف ئازار دەکێشێت بەڵام هەرگیز لەسەر ئەوەی کردبوویان پەشیمان نەدەبوونەوە! ئەوانە گەلێک بوون اللە ڕەحم و بەزەیی لە دڵەکانیان داماڵی بوو، جا چۆن دەکرێت ئەم دڵانە ڕۆژێک لە ڕۆژان ببن بە دڵی پێغەمبەران، هەرچەندە پێغەمبەرەکانیش لە هەڵەکردن مەعسوم نین، بەڵام خەڵکینە ئایا ئەوەی هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی هەر هەڵەیەک دەیبینن اللە دڵەکەی لە ڕەحم و بەزەیی داماڵیبێت؟ مەگەر تەنها ئەو تاوانکارانەی دڵەکانیان وەکو بەردە یان لە بەردیش ڕەقتر، هەروەک براکانی یوسف؟ جا چۆن ئەم دڵانە بۆ ڕۆژێک لە ڕۆژانیش دەبن بە دڵی پێغەمبەران؟ جا سوێند بە اللە ئەگەر بهاتبا ئەوان داوێنپیسیشیان بکردبووایە ئەوا هەر اللە لەوەی ڕۆژێک لە ڕۆژان ببن بە پێغەمبەر دووری نەدەخستنەوە، چونکە اللە زۆر لێخۆشبوو و بە بەزەیی و میهرەبانە بۆ ئەوکەسەی تۆبە دەکات و بە ملکەچی و دڵسۆزی لێی دەپاڕێتەوەو لەدوای خراپەکردن خراپەکە دەگۆڕێتەوە بە چاکەکردن، بەڵام کێشەکە لە دڵەکانیاندا بوو، جا اللە لە ئیرەیی و ڕق و کینە پاک و خاوێنی نەکردبوونەوە، بۆیە سەرەڕای ئەو ستەمەی لێشیان کردبوو دەیانبینن هێشتا ڕق و کینەیان لەبەرامبەر یوسف هەبوو، جا لەپاش ئەوە دەیانبینن دوای چەندین ساڵی زۆریش هەر دەڵێن: {قَالُواْ إِن يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌ لَّهُ مِن قَبْلُ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِي نَفْسِهِ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ قَالَ أَنتُمْ شَرٌّ مَّكَاناً وَاللّهُ أَعْلَمْ بِمَا تَصِفُونَ} صدق الله العظيم [يوسف:77].

جا چۆن ئەم دڵانە بۆ ڕۆژێک لە ڕۆژانیش دەبن بەدڵی پێغەمبەران ئەی گەلی زانایانی ئوممەت لەوانەی بڕواتان بە پێغەمبەرێتی ئەوانە، ئایا لە اللە ناترسن؟

وە خەڵکینە، ئێوە پێغەمبەرانی اللە دەبینن بەرلەوەی اللە ڕەوانەیان بکات لەلای گەلەکانیان خۆشەویست بوونە بەهۆی ئەوەی بە ڕاستگۆیی و ئەمانەت پارێزی بەناوبانگ بوون، جا سەیری قسەی گەلەکەی پێغەمبەری اللە صالح بکەن: {قَالُواْ يَا صَالِحُ قَدْ كُنتَ فِينَا مَرْجُوًّا قَبْلَ هَـذَا أَتَنْهَانَا أَن نَّعْبُدَ مَا يَعْبُدُ آبَاؤُنَا} صدق الله العظيم [هود:62].

جا ئەوە بەمانای بە ڕاستگۆیی و ئەمانەت پارێزی بەناوبانگ بووە، بۆیە دەبینن پێغەمبەری اللە صالح لە ناو گەلەکەی خۆشەویست بووە، بەڕەچاوکردنی هەبوونی ئەم سیفەتە چاکانەی هەڵیگرتووە، بەهەمان شێوە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی بەر لەوەی اللە بە پێغەمبەرێتی ڕەوانەی بکات بە سیفەتە چاکەکان بەناوبانگ بووە، بەو پلەیەی گەلەکەی ناویان لێناوە ڕاستگۆی ئەمانەت پارێز (الصادق الٱمین)، جا ئەگەر هەرگیز درۆی لەگەڵ خەڵکی نەکردبێت، چۆن درۆ بەناوی اللە وە دەکات؟ بۆیە اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {فَقَدْ لَبِثْتُ فِيكُمْ عُمُرً‌ا مِّن قَبْلِهِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿١٦﴾ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَ‌ىٰ عَلَى اللَّـهِ كَذِبًا}صدق الله العظيم [يونس:16-17].

ئەمەش مانای ئەوە نیە پێغەمبەرەکان لە هەڵە کردن مەعسومن، نەخێر بەڵام دڵەکانیان لە درۆکردن و ڕق و کینەو ئیرەیی پاک و خاوێن بۆتەوە، بەڵام براکانی یوسف بەپێچەوانەی ئەوە دڵەکانیان وەکو بەرد یان ڕەقتریش لە بەرد بوو، بەهەمان شێوە پڕ بوو لە ڕق و کینەو ئیرەیی و درۆو بوختانکردن و قسە هەڵبەستان، جا ئەم دڵانە چۆن دەبن بە دڵی پێغەمبەران، ئایا لە اللە ناترسن ئەو زانایانەی واتان داناوە ئەوان پێغەمبەرن؟ جا لە اللە بترسن و قسە بەناوی اللە وە مەکەن لەکاتێکدا دڵنیانین و گومانتان هەیەو نازانن، بەڕاستی من بۆ ئێوە ئامۆژگاریکارێکی ئەمینم. وە مژدەتان پێدەدەم بە هاتنەوەی (الأسباط؛ کە بریتین لە هەرسێ پێغەمبەر؛ ئیلیاس و ئیدریس و یەسەع)، وە بە عیسا لە پێغەمبەرە چاکەکارانی ناو نێردراون. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَى نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِهِ وَأَوْحَيْنَا إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأَسْبَاطِ وَعِيسَى وَأَيُّوبَ وَيُونُسَ وَهَارُونَ وَسُلَيْمَانَ وَآتَيْنَا دَاوُودَ زَبُوراً}[النساء:163].

وە ئەی پشتیوان "بالقرآن نحيا" و گەلی پشتیوانە بەڕێزەکان باوەڕ بە الأسباط؛ سێ پێغەمبەرەکەو هەموو نێردراوو پێغەمبەرانی تری اللە و کتێبەکانی بێنن و ئەوە بڵێن کە اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی فەرمانی پێکردوون بیڵێن: {قُولُواْ آمَنَّا بِاللّهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ إِلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَمَا أُوتِيَ النَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لاَ نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:136].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براتان ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 04-02-2026 11:03 AM