الموضوع: بەو هیوایەی هەموو ساڵێک باش بن و تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەتان جێگیرو ڕاوەستاو بن

1

بەو هیوایەی هەموو ساڵێک باش بن و تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەتان جێگیرو ڕاوەستاو بن ..


ئیمام ناصر محمد یەمانی
10 - ذو لحجە - 1441 کۆچی
31 - 07 - 2020 زایینی
02:38 ئێوارە
(بەپێی ساڵنامەی فەرمی مەککە دایکی دێیەکان)

[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.p...69#post_333869
____________


بەو هیوایەی هەموو ساڵێک باش بن و تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات لەسەر ئایینەکەتان جێگیرو ڕاوەستاو بن ..

بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەت و نیعمەتی ڕازیبوونی اللە تان لەسەر پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووە خۆشەویستەکانم و هەموو موسڵمانانی ملکەچ بۆ پەروەردگاری خەڵکی جیهان، بەو هیوایەی هەموو ساڵێک باش بن و تا ئەو ڕۆژەی خەڵکی لەبەردەستی پەروەردگاری خەڵکی جیهان دەوەستن لەسەر حەق جێگیرو ڕاوەستاو بن؛ ئەو ڕۆژەی ماڵ و منداڵ و نەوە سودی نابێت تەنها ئەوکەسەی بە دڵێکی ساغ و سەلامەت لە شەریک و هاوبەشدانان دێتەوە لای اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان.. جا چەندە دڵتەنگم بەو هەواڵەی زۆربەی باوەڕداران باوەڕیان بە پەروەردگاری خەڵکی جیهان نەهێناوە تەنها بە شەریک و هاوبەشدانان نەبێت! اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { وَكَأَيِّن مِّنْ آيَةٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ ﴿١٠٥﴾ وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِاللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ ﴿١٠٦﴾ أَفَأَمِنُوا أَن تَأْتِيَهُمْ غَاشِيَةٌ مِّنْ عَذَابِ اللَّهِ أَوْ تَأْتِيَهُمُ السَّاعَةُ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿١٠٧﴾ قُلْ هَٰذِهِ سَبِيلِي أَدْعُو إِلَى اللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِي ۖ وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٨﴾ } صدق الله العظيم [يوسف 105 - 108].

ئەی گەلی موسڵمانان، سوێند بە اللە ی مەزنی پەروەردگاری من و پەروەردگارەکەتان هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە اللە هێناوەو لە دنیاو دواییش تەنها داوا لە اللە ناکات لەڕاستیدا ئەو کەسە لە موشریک و هاوەشدانەرانە بۆ اللە لە دنیاو دوایی، وە اللە کاروکردەوەکانی لێ قبوڵ ناکات تەنانەت ئەگەر هەموو ڕۆژگاریش نوێژبکات و هەموو ڕۆژگاریش بەڕۆژوو بێت و هێندەی چیاو کێوەکانی زەویش ئاڵتون ببەخشێت لەکاتێکدا بیروباوەڕی بە شەفاعەتی بەندەکان هەبێت لەبەردەستی پەروەردگاری پەرستراو، بەڕاستی ئەوانەی ئەم بیروباوەڕەیان هەیە بەوەی چەند کەسێکیان داناوە تا شەفاعەتیان بۆ بکەن هەرگیز شەفاعەتی شەفاعەتکارەکانیان سودیان پێناگەیەنن، کە بەگوێرەی بیروباوەڕەکەی خۆیان پێیان وایە لەبەردەستی اللە شەفاعەتکاریانن! جا بەوە نازانم هیچ یەکێک لە بەندەکان لە ئاسمانەکان و زەوی نە لەناو نێردراوو پێغەمبەرانی اللە، نە لەناو پێشەوا هەڵبژێردراوەکانی کتێب و نە لەناو هەموو خەلیفەکانی اللە ش لە یەکەمیانەوە تا دوایینیان کە ئیمام مەهدیە مافی ئەوەی هەبێت بچێتە پێش داوای شەفاعەت بکات، جا هیچ ڕێگایەک بۆ دەرچوونتان لە تاریکاییەکان بەرەو ڕووناکی نیە ئەگەر بانگەوازی هەموو نێردراوو پێغەمبەرەکانی بەڕاست دانەنێن.

ئای لە سەرسامی ئەی خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان! ئایا دەگونجێت اللە نێردراوو پێغەمبەرەکانی ڕەوانەکردبێت تا لەو ڕۆژەی اللە لەسەر ئایینەکەیان لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانی دەکات و خەڵکی لەبەردەستی پەروەردگاری خەڵکی جیهان دەوەستن بە گەلەکانیان بڵێن ئێمە شەفاعەتکارتانین؟ جا چۆن لەلایەک خەڵکیان لە بیروباوەڕی شەفاعەتکارەکانیان لەبەردەستی اللە ئاگادارکرۆتەوەو پاشانیش وتویانە ئێمە خۆمان لە ڕۆژی دوایی شەفاعەتکارانین؟ بەڵام من هەموو بانگەوازکاران بە کتێبەکانی لای اللە دەبینم دواتر لەو ڕۆژەی خەڵکی لەبەردەستی پەروەردگاری خەڵکی جیهان دەوەستن گەلەکانیان بەدرۆدەخەنەوە بەوەی پێیان وتبن ئێمە شەفاعەتکارتانین، جا دواتر ئەوان بەدرۆتان دەخەنەوە سەبارەت بەوەی ئێوە دەڵێن لەبەر دەستی اللە شەفاعەتکارتانن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ فَيَقُولُ أَأَنتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِي هَٰؤُلَاءِ أَمْ هُمْ ضَلُّوا السَّبِيلَ ﴿١٧﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ مَا كَانَ يَنبَغِي لَنَا أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَاءَ وَلَٰكِن مَّتَّعْتَهُمْ وَآبَاءَهُمْ حَتَّىٰ نَسُوا الذِّكْرَ وَكَانُوا قَوْمًا بُورًا ﴿١٨﴾ فَقَدْ كَذَّبُوكُم بِمَا تَقُولُونَ فَمَا تَسْتَطِيعُونَ صَرْفًا وَلَا نَصْرًا ۚ وَمَن يَظْلِم مِّنكُمْ نُذِقْهُ عَذَابًا كَبِيرًا ﴿١٩﴾ } صدق الله العظيم [الفرقان 17 - 19].

چونکە هەموویان بە زیکری کتێبی پەروەردگارەکەیان ئاگاداری گەلەکانیان کردۆتەوە لەوەی جگە لە اللە نە هیچ پاڵپشتێک و نە هیچ شەفاعەتکارێکیان نیە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام 51].

یان ئێوە دەڵێن ئەم ئایەتە تەنها نکۆڵی لە شەفاعەتکردن بۆ بێباوەڕان دەکات و هەرچی سەبارەت بەوانەن کە باوەڕیان هێناوە ئەوا شەفاعەتکارەکانیان بریتین لە نێردراوو پێغەمبەران و پێشەوایانی کتێب؟! جا لەپاش ئەوە بە فەرموودەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی بۆ ئەوانەی باوەڕیان هێناوە زمانەکانتان لاڵ دەکەم بەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ يَوْمٌ لَّا بَيْعٌ فِيهِ وَلَا خُلَّةٌ وَلَا شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ } صدق الله العظيم [البقرة: ٢٥٤].

ڕەنگە یەکێک لەوانەی باوەڕیان بە اللە نەهێناوە مەگەر تەنها بە شەریک و هاوبەشدانان نەبێت بۆی بیەوێت بە ئایەتی پێکچوو (موتەشابیهـ) ی قورئان مشتومڕم لەگەڵ بکات کە لە ڕواڵەتدا باسی شەفاعەت دەکات و دەڵێت اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ } صدق الله العظيم [سورة البقرة 255].

جا لەپاش ئەوە ئیمام مەهدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: پاک و بیگەردی و پایەبەرزی بۆی لەوەی دەیکەنە شەریک و هاوەڵی! چۆن اللە دژایەتی فەتواکەی خۆی دەکات، لەکاتێکدا اللە دوو ئایەتی یەک لەدوای یەکی لەم شوێنەی کتێبەکەی داناوە؛ کە یەکەمیان ئایەتێکی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرایەو ڕواڵەتەکەی وەکو ناوەوەیەتی و دووەمیشیان ئایەتێکی پێکچوو (موتەشابیهـ) ‌‌‌ـە کە لێکدانەوەکەی جگە لە ڕواڵەتەکەیەتی؟ بەڵکو مۆڵەت (ئیزن) دانەکە بە قسەی ڕاست و بەجێیە بۆ هاتنەدی شەفاعەتەکەی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، دوای ئەوەی اللە سزای کردەوەکانی پێ چەشتوون، ‌جا ئەوکاتە ڕەحمەت و میهرەبانیەکەی لەبری توڕەیی و سزایەکەی شەفاعەت دەکات، چونکە شەفاعەت هەمووی بۆ اللە یە، نەک ئەوەی بەندەیەک داوای شەفاعەت بۆ هیچ کام لە بەندەکانی اللە بکات! جا چیتانە چۆن بڕیاری ناڕەوا دەدەن؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ يَوْمٌ لَّا بَيْعٌ فِيهِ وَلَا خُلَّةٌ وَلَا شَفَاعَةٌ ۗ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ ﴿٢٥٤﴾ اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ۚ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۗ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ۚ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ ۖ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ ﴿٢٥٥﴾ }صدق الله العظيم [البقرة 254 - 255].

وە شوێنی پێکچووەکەش (تشابە) ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزە: {مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ } صدق الله العظيم.

جا وا گومانتان بردووە مۆڵەتی بە بەندەکەی داوە داوای شەفاعەت بۆ بەندەکان بکات، بۆ ئەوەی لەلای پەروەردگارەکەیان شەفاعەتیان بۆ بکات! چۆن ئەوە دەبێتە ئەو قسە ڕاست و بەجێیەی اللە لە هەموو ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە (أمّ الكتاب) هۆشداری داوە، کە چەند ئایەتێکی ڕوون و ئاشکران و لێکدانەوەیان نیەو هەرگیزاو هەرگیزیش یەکێک ناتوانێت لێکدانەوەیان بۆ بکات، چونکە لێکدانەوەیان نیە (واتە ڕوون و ئاشکران) و ڕواڵەتیان وەکو ناوەوەیانە، جا ئەو ئایەتانە بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە کە بیرخەرەوەن بۆ خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان، وە تەحەددای هەموو زانایانی موسڵمانانیش دەکەم بتوانن لێکدانەوەیەکیان بۆ بهێنن جگە لەوەی تێیاندا هاتووە، کە نکۆڵی لە شەفاعەتی نێردراوو پێغەمبەران و بەندە دڵسۆزەکان لە پێشەوایانی کتێب دەکات وەکو بەڕاستدانانێک بۆ هەموو ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان، ئەو ئایەتانەی بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ مَا لَكُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا شَفِيعٍ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ } صدق الله العظيم [السجدة: 4].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ } [الأنعام 51].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَنفِقُوا مِمَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ يَوْمٌ لَّا بَيْعٌ فِيهِ وَلَا خُلَّةٌ وَلَا شَفَاعَةٌ وَالْكَافِرُونَ هُمُ الظَّالِمُونَ } صدق الله العظيم [البقرة 254].

جا سوێند بەو اللە یەی هیچ پەرستراوێکی تر نیە جگە لە ئەو نەبێت نە ئێوەو نە ئیمام مەهدیش بە جگە لەوەی لە مانای ڕواڵەتیاندا هاتوون ناتوانین لێکدانەوەیەک بۆ ئەم ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکرایانە بهێنین، کە لەو ئایەتانەن دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن، چونکە ئەم ئایەتانە لێکدانەوەیان نیە هەروەک چۆن هیچ شەفاعەتکارێکتان نیە تا لەبەردەستی اللە شەفاعەتتان بۆ بکەن، جا چۆن ئەم ئایەتانە جگە لە مانای ڕواڵەتەکەیان لێکدانەوەیەکیان دەبێت لەکاتێکدا ناوەڕۆکی بیروباوەڕن، ئایا تێناگەن؟ جا ئایا دەگونجێت اللە محمد نێردراوی اللە ی ڕەوانەکردبێت تا مرۆڤ و جن لە بیروباوەڕی شەفاعەتکارەکان لەبەردەستی اللە ئاگاداربکاتەوە، جا خەڵکی لەم بیروباوەڕە بەتاڵە ئاگادار بکاتەوەو (پاشان وتبێتی بەڵام من بۆتانی دەکەم)؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَأَنذِرْ بِهِ الَّذِينَ يَخَافُونَ أَن يُحْشَرُوا إِلَىٰ رَبِّهِمْ لَيْسَ لَهُم مِّن دُونِهِ وَلِيٌّ وَلَا شَفِيعٌ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ } صدق الله العظيم [الأنعام 51].

جا ئایا دەگونجێت دژایەتی بانگەوازەکەی خۆی بکات و بڵێت: أنا لها.. أنا لها.. من شەفاعەتکارتانم لە ڕۆژی دوایی هەروەک لەم گێڕانەوە (ڕیوایەتە) دا هاتووە کە دووڕووەکان بەناوی اللە و نێردراوەکەی هەڵیانبەستووەو بە درۆ لەسەر پێغەمبەر وتراوە لەکاتێکدا ئەو نەیفەرمووە؟ چونکە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [ يا فاطمة بنت محمد اعملي لا أغني عنك من الله شيئاً ] صدق عليه الصلاة والسلام.

جا چۆن لەکاتێکدا فەتواکەی پێغەمبەر لە فەرموودەکە دەبینن لەگەڵ فەتواکەی اللە لە مەحکەمی کتێبەکەی ڕێک کەوتووە، بەڵام دوای ئەوە واز لە فەرموودەکەی اللە و پێغەمبەر دەهێنن لە کتێبەکەی اللە و ئەو سوننەتە ڕاست و دروستەی پێغەمبەر کە دژو پێچەوانەی مەحکەمی کتێبەکەی قورئانی گەورە نیە، جا لەپاش ئەوە واز لە فەرموودەی اللە و فەرموودەی نێردراوەکەی دەهێنن و دەست دەگرن بەوەی دژو پێچەوانەیە لە قسەو گوفتاری دووڕووەکان، لەو شەیتانە مرۆڤانەی فەرموودە بەناوی پێغەمبەرەوە دەڵێن بە قسەیەک کە جگە لەوەیە ئەو فەرموویەتی؟ جا وتوویانە گوایە فەرموویەتی: أنا لها.. أنا لها.. لە گێڕانەوەیەکی درێژدادڕی درۆو هەڵبەستراو بەناوی نێردراوی اللە، ئایا تێناگەن؟

جا ئای لە سەرسامی ئەی گەلی خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان، سوێند بە اللە پاشانیش سوێند بە اللە دەبینن عەقڵەکانتان ئەم هەڵبەستراوە ڕەت دەکاتەوە، کەواتە چۆن شوێن ئەوە دەکەون کە عەقڵەکانتان ڕەتی دەکاتەوە لەکاتێکدا ئێوەش دەزانن؟ بەهەرحاڵ، هەرگیزاو هەرگیز کەس بۆ لای حەق هیدایەت نادرێت تەنها ئەوانە نەبن تێدەگەن، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { يُؤْتِي الْحِكْمَةَ مَن يَشَاءُ وَمَن يُؤْتَ الْحِكْمَةَ فَقَدْ أُوتِيَ خَيْرًا كَثِيرًا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ } صدق الله العظيم [البقرة 269].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { هُوَ الَّذِي أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ ۖ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ ۗ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ ﴿٧﴾ رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً ۚ إِنَّكَ أَنتَ الْوَهَّابُ ﴿٨﴾ رَبَّنَا إِنَّكَ جَامِعُ النَّاسِ لِيَوْمٍ لَّا رَيْبَ فِيهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ لَا يُخْلِفُ الْمِيعَادَ ﴿٩﴾ }صدق الله العظيم [آل عمران 7 - 9].

جا ئایا هاوەڵانی ئاگر هەر بەهۆی شکستهێنانیان لە بەکارنەهێنانی عەقڵەکانیان نیە فڕێدراونەتە ناو ئاگرەوە؟ بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلِلَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ ﴿٦﴾ إِذَا أُلْقُوا فِيهَا سَمِعُوا لَهَا شَهِيقًا وَهِيَ تَفُورُ ﴿٧﴾ تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ الْغَيْظِ ۖ كُلَّمَا أُلْقِيَ فِيهَا فَوْجٌ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ ﴿٨﴾قَالُوا بَلَىٰ قَدْ جَاءَنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ كَبِيرٍ ﴿٩﴾وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿١٠﴾فَاعْتَرَفُوا بِذَنبِهِمْ فَسُحْقًا لِّأَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿١١﴾ } صدق الله العظيم [الملك 6 - 11].

‌جا ئەی گەلی موسڵمانان ئێوە چاوەڕێی چ مەهدیەک دەکەن؟ ئایا چاوەڕێی مەهدیەک دەکەن هیدایەتتان بدات لەکاتێکدا ئێوەش هیدایەت دراو بن؟ کەواتە ئەگەر وابێت و ئێوە هیدایەتدراو بن ئەوا هیچ پێویست بە ڕەوانەکردنی ئیمام مەهدی ناکات تا هیدایەتتان بدات، جا ئاگاداربن سوێند بە اللە ئەگەر بهاتبا ئێوە هێشتا لەسەر هیدایەت بوونایە ئەوا اللە ئیمام مەهدی ڕەوانە نەدەکرد تا هیدایەتتان بدات ئەگەر ئێوە هێشتا لەسەر هیدایەت بان، بەڵکو دوای ئەوەی لە ڕێگای هیدایەتەکەی بە گومڕاییەکی دوور گومڕا بوونەوە، دوای ئەوەی وارتان لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی هێناو دەستان بەوەوە گرتووە کە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ کتێبەکەی اللە قورئانی گەورەو سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی، جا چۆن وایدادەنێن ئێوە هیدایەت دراون لەکاتێکدا دەستان گرتووە بەوەی دژو پێچەوانەیە لەگەڵ کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی؟ وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئایا چاوەڕێی ئیمام مەهدی دەکەن تا ڕشتنی خوێنی نێوان یەکتری بوەستێنێت و ڕیزەکانتان کۆبکاتەوەو جیاوازی و ناکۆکیەکانی نێوانتان بە حوکمەکەی اللە لابدات جا کاتێک گفتوگۆتان لەگەڵ کرد هەر ئەو بە دەسەڵاتی زانستی کۆت و بەندکەر لە مەحکەمی قورئانی گەورە بەسەرتاندا زاڵ بێت، یان چاوەڕێی ئیمام مەهدیەک دەکەن اللە ڕەوانەی بکات بۆ ڕشتنی خوێنی موسڵمانان و بە خراپترین کوشتن لە ژێر ئاڵا ڕەشەکان بتانکوژێت، جا بە زۆر بەیعەتی پێبدەن لەکاتێکدا ئێوە ژێردەستەو زەلیلن؟ ئایا تێناگەن؟ یان چاوەڕێی ئیمام مەهدیەک دەکەن خۆی نەڵێت ئیمام مەهدیە، بەڵکو ئێوە بڵێن ئیمام مەهدیە، جا ناچاری بکەن لەسەر ئەوەی بەیعەتی پێبدەن دوای ئەوەی بە کوشتن هەڕەشەی لێدەکەن؟ بەڕاستی ئەوە درۆیەکی سەرسوڕهێنەری دژو پێچەوانەیە لەگەڵ مەحکەمی کتێبەکەی اللە.

وەرن تا نیشانتان بدەم چۆن ئیمام مەهدی دەناسنەوە؛ جا وەرن سەرەتا پرسیار لە عەقڵەکان بکەین و بڵێین: ئەی گەلی عەقڵەکان لەڕاستیدا ئێوە ئەو بیناو بەرچاوڕوونیەن کە لەبەرامبەر ڕاستی کوێر نابن، بۆیە هەواڵمان پێبدەن چۆن بزانین کام لە ئێمە ئیمام مەهدیە کاتێک اللە لە سەردەمێکدا بینێرت کە لەسەر ئایینەکەی اللە جیاوازو ناکۆکین و بۆ چەندین دەستە (حزب) ی جیا جیا دابەشبووین کە یەکتری دەکوژن و شەڕ لەگەڵ یەکتر دەکەن؟ جا بێگومان عەقڵەکان وەڵام دەدەنەوەو دەڵێن: هەردەبێت بە دەسەڵاتی زانستی کۆت و بەندکەری کتێبەکەی اللە بەسەرتاندا زاڵ بێت تا ئەو دابەشبوونەتان بەسەر چەندین دەستەو بەش و حزب و مەزهەبی جیا جیا نەمێنێت، جا بە دەسەڵاتی زانستی کۆت و بەندکەری کتێبەکەی اللە مەزهەبەکان تێک بشکێنێت، وە بە دەسەڵاتی زانستی کتێبەکەی اللە فەرموودەکانی سوننەتی پێغەمبەر پاڵفتە دەکات و بە دەسەڵاتی زانستی کتێبەکەی اللە قورئانی گەورە دەتانگەڕێنێتەوە سەر پێڕەوی پێغەمبەرێتی یەکەم، وە اللە وەکو بەسەرخەری ئەوەی محمد نێردراوی اللە هێناویەتی ڕەوانەی دەکات (ناصراً لِما جاء به محمد رسول الله) درودو سڵاوی لێبێت؛ چونکە دوایین نێردراوو پێغەمبەران بریتیە لە محمد نێردراوی اللە بە قورئانی گەورە؛ کەواتە اللە بە بەسەرخەری محمد (ناصرَ محمدٍ) ڕەوانەی دەکات، وە اللە بە دەسەڵاتی زانستی کتێبەکەی پشتگیری لێدەکات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَسْتَ مُرْسَلًا قُلْ كَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِندَهُ عِلْمُ الْكِتَابِ } صدق الله العظيم [الرعد الآية 43].

جا چەندە سەیرە بۆ ئوممەتێک نەزانێت چۆن ئیمام مەهدی بناسنەوە کاتێک اللە لە کاتی دیاریکراوی دێڕە نوسراوەکانی کتێبەکەی لای خۆی ڕەوانەی دەکات! جا ئەگەر اللە ی میهرەبان بە دەسەڵاتی زانستی کتێبەکەی قورئانی گەورە پشتگیری لێ نەکردبێت چۆن دەتوانن بیناسنەوە، وە هەر یەکێک لە قورئان گفتۆگۆی لەگەڵ کرد هەر ئەو بیبەزێنێت کە شاهێدە حەقەکەیەو اللە زانستی کتێبەکەی قورئانی گەورەی پێداوە؟ گەرنا.. ئەوکەسە ئەو مەهدیە شاهێدە بەڵێندراوە نیە کە اللە زانستی کتێبەکەی پێدەدات؛ چونکە هەردەبێت اللە زانستی کتێبەکەی بە ئیمام مەهدی ناصر محمد بدات تا بە دەسەڵاتی زانستی قورئانی گەورە لە هەموو بوارە جۆربەجۆرە زانستیەکانەوە بەسەر موسڵمانان و هاوبەشدانەران و بێدینەکاندا زاڵ بێت، تا ئەوە دەسەلمێنێت بەڕاستی ئەم قورئانە محمد نێردراوی اللە هەڵی نەبەستووە، بەڵکو لەلایەن اللە ی داناو کاربەجێی زۆر زاناوە پێی گەیشتووە، جا اللە ئایەتەکانیتان لەسەر ئەرزی واقع پێ نیشان دەدات، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: { إِنَّمَا أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ رَبَّ هَٰذِهِ الْبَلْدَةِ الَّذِي حَرَّمَهَا وَلَهُ كُلُّ شَيْءٍ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْمُسْلِمِينَ ﴿٩١﴾ وَأَنْ أَتْلُوَ الْقُرْآنَ ۖ فَمَنِ اهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ ۖ وَمَن ضَلَّ فَقُلْ إِنَّمَا أَنَا مِنَ الْمُنذِرِينَ ﴿٩٢﴾ وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ فَتَعْرِفُونَهَا ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿٩٣﴾ }صدق الله العظيم [النمل 91 - 93].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خەلیفەی اللە و بەندەکەی ئیمام مەهدی ناصر محمد یەمانی.
__________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: 04-02-2026 11:14 AM