الموضوع: وەڵامەکانی ئیمام بۆ ئەندام ناجی پەردەکە لەسەر دڵەو ئەوە لە ناسینی پەروەردگارە حەقەکەیان ڕێگری لێکردوون

1

وەڵامەکانی ئیمام بۆ ئەندام ناجی: پەردەکە لەسەر دڵەو ئەوە لە ناسینی پەروەردگارە حەقەکەیان ڕێگری لێکردوون ..


- 1 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
24 - 04 - 1431 کۆچی
09 - 03 - 2010 زایینی
09:39 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=4547
ــــــــــــــــــــــ


وەڵامەکانی ئیمام بۆ ئەندام ناجی: پەردەکە لەسەر دڵەو ئەوە لە ناسینی پەروەردگارە حەقەکەیان ڕێگری لێکردوون ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

سڵاوو ڕەحمەت و بەرەکەتی اللە ت لەسەر برایەکەم ناجی، ئێستا سەرسامم بو گفتوگۆیەت بە قورئان، بەڵام بە ئایەتە پێکچووە (موتەشابیھ) ـەکانی قورئان گفتوگۆم لەگەڵ دەکەیت تا فەرموودە ساختە ھەڵبەستراوەکەی سەبارەت بە بینینی اللە بسەلمێنیت، بەڵام برا بەڕێزەکەم، ئایا دەزانی ئەگەر بێتو فەرموودەکە دژو پێچەوانە نەبووایە لەگەڵ ئایەتە مەحکەمەکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ئەوکاتە ھیچ نکۆڵیەکم لێ نەدەکرد؟ جا ھۆکاری نکۆڵیکردنەکەم بریتیە لەم فەرموودەیە یان گێڕانەوەی بە چەند ئایەتێک دەچێت (واتە بە ئایەتە پێکچووەکان)، بەڵام دژو پێچەوانەیە لەگەڵ ئەوانی تر (واتە لەگەڵ ئایەتە مەحکەمەکان)، جا لێرەدا بێ هیچ گومان و دوودڵیەک دەزانم فەرموودەکە ھەڵبەستراوە، ئەمەش چونکە سوننەتی پێغەمبەر بۆ ئەوە ھاتووە تا بەیانی قورئان زیاتر بکات، نەک بۆ ئەوەی دژو پێچەوانەی بێت لە شتێکدا ھەرگیز، وە پێویستە ئەوە بزانی ئەوەی لە فەرموودە ھەڵبەستراوەکان بێت کە لەلایەن جگە لە اللە و نێردراوەکەیەتی بێگومان دواتر دەبینی لەنێوان فەرموودەکەو ئایەتە مەحکەمەکانی قورئان جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر ھەیە، بەڵام لە فەرموودەکان ھەن بە ھەندێک لە ئایەتەکان دەچێت و دژو پێچەوانەشە لەگەڵ ھەندێکی تریان، جا بە ھەمان شێوە ئەمەش ھەڵبەستراوو ساختەیە بۆ باوەڕداران لەبەرامبەر شوێنکەوتنی ئایەتە مەحکەمەکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ} صدق الله العظيم [آل‌عمران:٧].

وە لە ئایەتە پێکچووە (موتەشابیھەکانیش) ئەو ئایەتەیە کە (ناجی) بۆمانی ھێناوەتەوەو لەڕواڵەتیدا وای دەبینێت بەڵگەیە لەسەر بینینی زاتی اللە پاک و بێگەردی بۆی، ئەم ئایەتەش بریتیە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {كَلَّا إِنَّهُمْ عَنْ رَبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَمَحْجُوبُونَ ﴿١٥﴾ ثُمَّ إِنَّهُمْ لَصَالُو الْجَحِيمِ ﴿١٦﴾ ثُمَّ يُقَالُ هَٰذَا الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ ﴿١٧﴾ كَلَّا إِنَّ كِتَابَ الْأَبْرَارِ لَفِي عِلِّيِّينَ ﴿١٨﴾ وَمَا أَدْرَاكَ مَا عِلِّيُّونَ ﴿١٩﴾ كِتَابٌ مَرْقُومٌ ﴿٢٠﴾ يَشْهَدُهُ الْمُقَرَّبُونَ ﴿٢١﴾} صدق الله العظيم [المطففين].

جا وشە پێکچووەکانیش بریتین لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَّمَحْجُوبُونَ} صدق الله العظيم.

جا ئەی (ناجی) ئایا وەکو خۆی مەبەستی ئەو پەردەیە چیە؟ ئایا مەبەستی لە پەردەی سەر چاوی ڕوخسارە یان پەردەیەکە لەسەر دڵ؟ جا بگەڕێوە لای ئایەتە مەحکەمەکان دواتر اللە بە حەق فەتوای ئەوەت بۆ دەدات مەبەستی لە پەردەی دڵە لەبەرامبەر ناسینی ڕێزی پەروەردگارەکەیان، جا ئەوان ھێشتا لەبەرامبەر ناسینی اللە پەردەیان بەسەر دڵدا دراوە ھەروەک چۆن لە دنیادا وابوون، بۆیە ھەرگیز نایان بینی داوای ڕەحمەت و میھرەبانی لە اللە بکەن، چونکە لە ڕەحمەت میھرەبانیەکەی بێئومێدبوونە، ئەمەش چونکە اللە یان نەناسیوە لەکاتێکدا لە دنیادا بوون؛ وە ڕێزیان نەگرتووە بەو شێوەیەی شایەنیەتی ڕێزی بگیرێت، بەھەمان شێوە لە ڕۆژی دواییش لەبەرامبەر پەروەردگارەکەیان پەردە بەسەر دڵیاندا دراوە، بۆیە ھەرگیز داوای ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی لێ ناکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَمَنْ كَانَ فِي هَٰذِهِ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِي الْآخِرَةِ أَعْمَىٰ وَأَضَلُّ سَبِيلًا} صدق الله العظيم [الإسراء:٧٢].

ئەمەش چونکە ئەو پەردەیەی لەسەر دڵەکانیانەو ڕێگری ئەوەی لێکردوون حەق ببینن لە ڕۆژی دواییش هێشتا لەسەر دڵەکانیانە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ جِئْنَاهُمْ بِكِتَابٍ فَصَّلْنَاهُ عَلَىٰ عِلْمٍ هُدًى وَرَحْمَةً لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ ﴿٥٢﴾ هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُ ۚ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِنْ قَبْلُ قَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ فَهَلْ لَنَا مِنْ شُفَعَاءَ فَيَشْفَعُوا لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ ۚ قَدْ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿٥٣﴾} صدق الله العظيم [الأعراف].

جا ئایا بینیوتانن داوا لە پەروەردگارەکەیان بکەن؟ بەڵکو دەیانبینن لە شەفاعەتکارەکانیان دەگەڕێن تا لەبەردەستی اللە شەفاعەتیان بۆ بکەن، جا ئایا نازانن اللە لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترەو ئەگەر بە حەقی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی داوای لێ بکەن ئەوا وەڵامیان دەداتەوە، کەواتە بوچی نکۆڵی لەوە دەکەن کە بەڕاستی ئەو لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییترە؟ بەڵام جێگایان لە بیروباوەڕی شەفاعەتکارەکانیانە بەھۆی ئەو پەردەیەی لەبەرامبەر ناسینی پەروەردگارە حەقەکەیان لەسەر دڵەکانیانە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُواْ مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَآؤُكُمْ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ وَقَالَ شُرَكَآؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ} صدق الله العظيم [يونس:٢٨].

کەواتە ئەو پەردەیەی لەبەرامبەر ناسینی پەروەردگارە حەقەکەیان کوێری کردوون ھێشتا لەسەر دڵەکانیانە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ حِجَابًا مَسْتُورًا ﴿٤٥﴾ وَجَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَنْ يَفْقَهُوهُ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا ۚ وَإِذَا ذَكَرْتَ رَبَّكَ فِي الْقُرْآنِ وَحْدَهُ وَلَّوْا عَلَىٰ أَدْبَارِهِمْ نُفُورًا ﴿٤٦﴾ نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَسْتَمِعُونَ بِهِ إِذْ يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ وَإِذْ هُمْ نَجْوَىٰ إِذْ يَقُولُ الظَّالِمُونَ إِنْ تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًا مَسْحُورًا ﴿٤٧﴾ انْظُرْ كَيْفَ ضَرَبُوا لَكَ الْأَمْثَالَ فَضَلُّوا فَلَا يَسْتَطِيعُونَ سَبِيلًا ﴿٤٨﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

کەواتە پەردەکە لەسەر دڵە، جا ئەوە لەبەرامبەر ناسینی پەروەردگارە حەقەکەیان ڕێگری لێکردوون، کە بریتیە لەو پەردەیەی لەڕۆژی دوایی لەسەر دڵەکانیانە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَنْ كَانَ فِي هَٰذِهِ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِي الْآخِرَةِ أَعْمَىٰ وَأَضَلُّ سَبِيلًا} صدق الله العظيم [الإسراء:٧٢].

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {كَلَّا إِنَّهُمْ عَنْ رَبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَمَحْجُوبُونَ ﴿١٥﴾ ثُمَّ إِنَّهُمْ لَصَالُو الْجَحِيمِ ﴿١٦﴾ ثُمَّ يُقَالُ هَٰذَا الَّذِي كُنْتُمْ بِهِ تُكَذِّبُونَ ﴿١٧﴾ كَلَّا إِنَّ كِتَابَ الْأَبْرَارِ لَفِي عِلِّيِّينَ ﴿١٨﴾ وَمَا أَدْرَاكَ مَا عِلِّيُّونَ ﴿١٩﴾ كِتَابٌ مَرْقُومٌ ﴿٢٠﴾ يَشْهَدُهُ الْمُقَرَّبُونَ ﴿٢١﴾} صدق الله العظيم [المطففين].

وە برای بەڕێزم ئامۆژگاریەکەم بۆ تۆ ئەوەیە شوێن ئایەتە مەحکەمەکانی کتێبەکەی اللە بکەویت و شوێن ڕواڵەتی ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) نەکەویت، ئەو ئایەتانەی ھێشتا دەبینی ڕواڵەتیان دژو پێچەوانەی ئایەتە مەحکەمەکانەو بە گێڕانەوەکانیش دەچن، جا شەیتانەکان ئەم گێڕانەوانەیان والێکردووە بەو ئایەتە پێکچووانە بچن، لەکاتێکدا ئایەتە پێکچووەکان ھێشتا پێویستیان بەو کەسانە ھەیە کە لە زانستی کتێبەکەی اللە ڕۆدەچن (الراسخون في العلم) تا بە مۆڵەتی اللە لێکدانەوەکەیتان بۆ بھێنن، ئەمەش چونکە ڕواڵەتەکەی جگە لە ناوەوەیەتی، وە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بیرخۆتان بخەنەوە: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ} صدق الله العظيم [آل‌عمران:٧].

کەواتە بۆچی شوێن ئەم ئایەتە پێکچوو (موتەشابیھانە) دەکەویت کە بە گێڕانەوە ساختە ھەڵبەستراوەکان دەچێت، ھەرچەندە دەبینن گێڕانەوە ساختە ھەڵبەستراوەکە پێچەوانەو دژی ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانە لە دڵ و خودی ھەمان ئەو شوێنەی ڕواڵەتیان وەکو ناوەوەیانە؟ ھەروەک ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَمَّا جَاءَ مُوسَى لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ قَالَ لَنْ تَرَانِي} صدق الله العظيم [الأعراف:١٤٣].

جا لێرەدا پرسیارکاران پرسیاردەکەن و دەڵێن: بۆچی اللە بە پێغەمبەرەکەی موسای فەرمووە: {لَنْ تَرَانِي} صدق الله العظيم.

جا ئایا مەبەستی اللە لەوەی ھەرگیز نامبینیت لە دنیایە یان لێرەدا ھۆکارێکی تر ھەیە؟ جا لەپاش ئەوە بۆتان ڕووندەبێتەوە ھۆکارەکە بریتیە لە مەزنی و گەورەیی زاتی اللە ی گەورەو مەزن کە ھیچ شت و کەسێک بەرگەی بینینەکەی ناگرێت، تەنھا شتێک کە وەکو خۆی بێت و ھاوشێوەی خۆی بێت و لە مەزنی و گەورەیی زاتیدا یەکسان بێت لەگەڵ ئەو پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! بەڵام اللە فەتوای ئەوەی بۆ موسادا ئەگەر کێوە گەورەکە بەرگەی بینینەکەی منی گرت دواتر تۆش دەمبینی، ئەمەش چونکە اللە بەتوانایە لەسەر ئەوەی پێغەمبەرەکەی موسا یەکسان بکات بە مەزنی و گەورەیی کێوەکە، جا لەپاش ئەوە بەرگەی بینینەکەی اللە بگرێت (ئەگەر کێوە گەورەکە بەرگەی گرت)، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَٰكِنِ انْظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي} صدق الله العظيم [الأعراف:١٤٣].

بەڵام ئەوە لەسەر جێگیربوون و مانەوەی کێوەکە دەوەستێت لەبەرامبەر بینینی مەزنی و گەورەییەکەی زاتی اللە، جا وەرن بۆئەوەی وەکو خۆی لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە سەیری ئەنجامەکە بکەین. اللە ی پابەبەرز فەرموویەتی: {فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا} صدق الله العظيم [الأعراف:١٤٣].

کەواتە کێوەکە لە شوێنەکەی خۆی نەمایەوە، بۆیە ھەرگیز پێغەمبەری اللە موساش درودو سڵاوی لێبێت پەروەردگارەکەی نابینێت، ئەمەش چونکە ھەرگیز ھیچ شتێک بەرگەی بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی اللە ناگرێت تەنھا شتێک نەبێت کە یەکسان بێت لەگەڵ اللە پاک و بێگەردی بۆی لە مەزنی و گەورەیی زاتیدا، ھیچ شتێکیش نیە ھاوشێوەی ئەو بێت و بیسەرو بیناشە.

جا وەرن سەیری ئەوە بکەین دوای ئەوەی زاتی اللە خۆی نیشان کێوە گەورەکەدا چی بەسەر پێغەمبەری اللە موسادا ھات. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَى صَعِقًا فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:١٤٣]. صدق الله العظيم.

بەڵێ اللە ی مەزن ڕاستی فەرموو؛ جا سەیری قسەکەی پێغەمبەری اللە موسا بکەن درودو سڵاوی لێبێت کە پەروەردگارەکەی بە پاک و بێگەرد گرت بەوەی ھیچ شتێک بتوانێت بەرگەی بینینی زاتی ئەو بگرێت تەنھا شتێکی وەکو ئەو نەبێت دوای ئەوەی سەیری بەڵگە ئاشکراکەی کرد بەوەی بەسەر کێوە گەورەکەدا ھات و نەیتوانی بەرگەی بینینی زاتی اللە بگرێت، لەکاتێکدا کێوێکی گەورەش بوو، جا موسا بەوەی زانی و تێگەیشت ھەرگیز ھیچ شتێک بەرگەی بینینی زاتی اللە ناگرێت تەنھا شتێک نەبێت کە وەکو ئەو بێت و ھاوشێوەی ئەو بێت، بەڵام دەیزانی ھیچ شتێک ھاوشێوەی پەروەردگارەکەی نیەو وەکو ئەو نیە تا بەرگەی بینینەکەی بگرێت، بۆیە دوای ئەوە تۆبەی کردو گەڕایەوەو بە ملکەچی و دڵسۆزی لە اللە پاڕایەوەو پاشەکشەی لە داواکەی کرد بۆ بینینی زاتی پەروەردگارەکەی دوای ئەوەی اللە ھۆکاری نەبینینی پەروەردگارەکەی پێ نیشاندا، جا فەرمووی: {سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم.

جا وردبەرەوەو بیر لەم ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکرایانە بکەوە کە بریتین لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە لە دڵ و خودی بابەتەکە سەبارەت بە فەتوای نەبینینی اللە. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَمَّا جَاءَ مُوسَى لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ قَالَ لَنْ تَرَانِي وَلَكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَى صَعِقًا فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:١٤٣].

وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: ئەی گەلی باوەڕداران بۆچی واز لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکان لە دڵ و خودی بابەتەکە دەهێنن و شوێن ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) دەکەون کە بەڕاستی لە ئایەتێکی دوورو درێژدا تەنھا لە وشەیەک یان دوو وشە پێی دەچێت؟ بەڵام ئایەتی مەحکەم لە دڵ و خودی بابەتەکە بە تەواوی و وردی باسیکردووە؟

وە ئەی ناجی، لە اللە بترسە برای بەرێزم، لەڕاستیدا اللە سیفاتەکانی خۆی پێ ناساندوون و پێتانی فەرمووە: {ذَلِكُمُ اللّهُ رَبُّكُمْ لا إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ} صدق الله العظيم [الأنعام:١٠٢].

بەو مانایەی ئەوەی جیاوازو ناکۆکە لەگەڵ سیفاتەکانی سەبارەت بەم سیفاتانە گومڕاتان نەکات. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ صَاحِبَةٌ ۖ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ﴿١٠١﴾ ذَٰلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ ۖ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ﴿١٠٢﴾ لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ ۖ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ ﴿١٠٣﴾ قَدْ جَاءَكُمْ بَصَائِرُ مِنْ رَبِّكُمْ ۖ فَمَنْ أَبْصَرَ فَلِنَفْسِهِ ۖ وَمَنْ عَمِيَ فَعَلَيْهَا ۚ وَمَا أَنَا عَلَيْكُمْ بِحَفِيظٍ ﴿١٠٤﴾ وَكَذَٰلِكَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ وَلِيَقُولُوا دَرَسْتَ وَلِنُبَيِّنَهُ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ ﴿١٠٥﴾ اتَّبِعْ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنْ رَبِّكَ ۖ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ وَأَعْرِضْ عَنِ الْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٦﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

وە ئەی ناجی، ئایا دەکرێت لە ڕۆژی دواییدا اللە منداڵ یان خاوەن و ھاوسەری هەبێت پاک و بێگەردی بۆی؟ جا ئایا یەکێک لە سیفەتەکانی ئەوە نیە چاوو بینایی دروستکراوەکانی درک بە زاتی ئەو ناکەن و نایبینن تەنانەت چاوو بینایی کێوە زەبەلاحەکانیش و چاوو بینایی ھەموو شتێکیش لە چاوو بینایی ھەموو دروستکراوەکانی بە ھیچ شێوەیەک درکی پێناکەن؛ ئایا ئەوە سیفەتی نەبینینی زاتی اللە نیە پاک و بێگەردی بۆی کە لەڕیزی سیفاتەکانی ئەم ئایەتە مەحکەمانەدا ھاتووە؟ کەواتە بۆچی لەلایەن شەیتانەکانەوە ئەمە گۆڕدراوە؟ چونکە ئەگەر ئەوان نەتوانن لەبەرامبەر ئەم سیفەتەدا تووشی ئاشوبتان بکەن ئەوا چۆن ئەو مەسیحە درۆزنەی دواتر بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات توشی ئاشوبتان بکات لەکاتێکدا ئەو بە ئاشکراو دەنگ و ڕەنگەوە قسەتان لەگەڵ دەکات؟ بۆیە لەبەرامبەر ئایەتە مەحکەمەکانی کتێبەکەی اللە توشی ئاشوب و لادانی کردوون تا شوێن ئایەتە مەحکەمەکانی کتێبەکەی اللە نەکەون کە بریتین لەو ئایەتانەی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن و ئێوەش پشتگوێتان خستوون وەک بڵێی هەرگیز گوێبیستیان نەبوون، وە شوێن ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیھەکان) کەوتوون کە بە گێڕانەوە ساختە ھەڵبەستراوەکان دەچن، ھەرچەندە ئێوەش دەزانن ئەم گێڕانەوە ساختەو ھەڵبەسراوە دژو پێچەوانەی ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانە کە دایک و ببنچینەی کتێبەکەی اللە ن لە دڵ و خودی بابەتەکە.

کەواتە ئەوانەی شوێن ئایەتە پێکچوو (موتەشابیھەکان) دەکەون لەڕاستیدا بەڵگەیان بۆ گێڕانەوە (ڕیوایەتە) ساختە ھەڵبەستراوەکە دەوێت، وە شوێنکەوتنی قورئانیان لەلا گرنگ نیە، چونکە بەپێی فەتواکەیان کەس بە لێکدانەوەی قورئان نازانیت تەنھا اللە نەبێت! بەڵکو ئەو ئایەتە پێکچووانە سەرسامی کردوون، بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە ڕواڵەتی بە گێڕانەوەکە دەچێت کە بریتیە لە گێڕانەوەیەکی ساختەی ھەڵبەستراو بۆیان لەبەرامبەر ئایەتە مەحکەمەکان، ئەوانیش ئەوە دەزانن، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِي أَنْزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ} صدق الله العظيم [آل‌عمران:٧].

ئەی اللە ئەوە من ڕامگەیاند، ئەی اللە شاھێدبە.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
ئیمامی ئاشکرا ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: اليوم 01:54 PM