الموضوع: وەڵامەکانی ئیمام بۆ نەسیم و علم الجھاد سەبارەت بە بیروباوەڕی بینینی ئاشکرای اللە ی پایەبەرز

1

وەڵامەکانی ئیمام بۆ نەسیم و علم الجھاد سەبارەت بە بیروباوەڕی بینینی ئاشکرای اللە ی پایەبەرز ..

-1-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
28 - 01 - 1429 کۆچی
05 - 02 - 2008 زایینی
11:54 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=5075
ــــــــــــــــــ


وەڵامەکانی ئیمام بۆ نەسیم و علم الجھاد سەبارەت بە بیروباوەڕی بینینی ئاشکرای اللە ی پایەبەرز ..
اللە شم بەسەو باشترینی ئەوانەیە پشتی پێ دەبەسترێت ..


بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، پاشان دوای ئەوە..

ئەی گەلی زانایانی ئوممەت، وە هەموو ئەوانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، حەقە بە حەق وەڵامتان بدەینەوەو ڕێزیشتان بگرین، وە لەڕاستیدا اللە منی کردووە بە کەسێکی زەلیل لەسەر موسڵمانان و
شکۆمەند لەسەر بێباوەڕان، حەقیش دەڵێم و لە لۆمەو سەرزەنشتی لۆمەکارانیش ناترسم. وە ئەی (علم الجھاد) دەتبینم دەڵێیت (طالب العلم) لەسەر حەقە سەبارەت بە بینینی اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی، وە ئەی (علم الجھاد) لە اللە بترسەو بە جگە لە حەق بەبێ دەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکرا قسە بەناوی اللە وە مەکە، وە لەڕاستیدا دەتبینم شوێن گومان دەکەویت لەکاتێکدا گومان ھیچ سودێکی لەبەرامبەر زانینی حەق نیە، وە بەیانی دوورو درێژ دەنووسیت لەکاتێکدا ھەموویان ھەر (قسە لە قسەی= بە سفر) ن و بەتاڵن، جا ئەوکەسەی بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێت ھیچ سودێکی لێ وەرناگرێت، بەھەرحاڵ بەخێرھاتی، اللە ش بە مەبەستەکەت دەزانێت، ئومێدیش لە اللە دەکەم ڕاستیت نیشان بدات و شوێنکەوتنیت پێ ببەخشێت، وە بەتاڵیشت نیشان بدات و دوورخستنەوەت لێی پێ ببەخشێت، بەڵام لێرەدا مەرجێک بۆ وەڵامدانەوەی ئەم دوعایە هەیە کە اللە لە ئایەتە مەحکەمەکاندا دایناوە، ئەویش بریتیە لەوەی ھیچی ترت نەوێت جگە لە ڕاستی و ئازار بچێژیت و بترسیت لەبەرامبەر ئەوەی شوێنی بەتاڵ بکەویت لەکاتێکدا نەزانی، جا لەپاش ئەوە بە شوێن ڕاستیدا بگەڕێیت، جا ئەگەر اللە سەیری دڵەکەتی کردو بینی بەڕاستی تۆ بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێیت و جگە لە ڕاستی ھیچی ترت ناوێت دوای ئەوە بەڕاستگەڕانی دوعاکەش لە لایەن حەقەوە دێت پاک و بێگەردی بۆی، چونکە ھەر ئەو حەقەو جگە لە ئەو بەتاڵە، ئەمەش بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّـهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ} صدق الله العظيم [العنكبوت:69].

وە ئەی (علم الجهاد)، ئەوکەسەی بەشوێن ڕاستیدا دەگەڕێیت، نیشانتان بدەم چۆن دەتوانن من ببەزێنن ئەگەر لەسەر حەق بن و منیش لەسەر بەتاڵ؟ ئەوەیان بەم شێوەیە دەبێت کاتێک بەڵگەو دەسەڵاتی زانستە ئاشکراکەم لە قورئانی گەورە وەربگرن، جا لەپاش ئەوە لێکدانەوەیەکی چاکتر لە لێکدانەوەکەی من بهێنن و باشتریش تەفسیری بکات، بەڵام بەداخەوە ھەروەک بڵێی ناصر یەمانی بە قورئان گفتوگۆتان لەگەڵدا نەکات؛ بەڵکو تەنانەت دەتانبینم پشتدەکەنە ئەو ئایەتە مەحکەمانەی گفتوگۆتان پێ لەگەڵ دەکەم، جا لەپاش ئەوە پشتی لێهەڵدەکەن وەک بڵێی لە قورئانیشدا بوونیان نەبێت، یان وەک بڵێی لەلایەن خۆمەوە ھێنابێتم، جا چیتانە چۆن بڕیاری ناڕەوا دەدەن، وە لەڕاستیدا سەبارەت بە نکۆڵی کردن لە بینینی ئاشکرای اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی بە ئایەتە مەحکەمەکانی اللە گفتوگۆم لەگەڵ کردن؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَسْأَلُكَ أَهْلُ الْكِتَابِ أَن تُنَزِّلَ عَلَيْهِمْ كِتَابًا مِّنَ السَّمَاءِ فَقَدْ سَأَلُوا مُوسَىٰ أَكْبَرَ‌ مِن ذَٰلِكَ فَقَالُوا أَرِ‌نَا اللَّـهَ جَهْرَ‌ةً فَأَخَذَتْهُمُ الصَّاعِقَةُ بِظُلْمِهِمْ} صدق الله العظيم [النساء:153].

وە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ‌ أَن يُكَلِّمَهُ اللَّـهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِن وَرَ‌اءِ حِجَابٍ} صدق الله العظيم [الشورى:51].

جا ئایا دەزانن مانای ئەم فەرموودەیەی اللە چیە: {ما كان لبشر}؟ ئەمە بریتیە لە نکۆڵیکردنێکی ھەمیشەیی ھەتاھەتایی نەمری بەردەوام وەک ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا} صدق الله العظيم [مريم:64].

کەواتە ئەمە سیفەتێکی پەروەردگارە پاک و بیگەردی بۆی کە ناگۆڕێت و ناشگۆڕدرێتەوەو کۆتاییشی پێ نایەت؛ سیفەتێکی ھەمیشەیی نەمری اللە پاک و بێگەردی بۆی لە دنیاو ڕۆژی دوایی، بەڵام ڕەنگە ئەوانەی نازانن وا گومان ببەن فریشتەکان پەروەردگارەکەیان بە ئاشکرا دەبینن و تەنها مرۆڤ ناتوانن پەروەردگارەکەیان بە ئاشکرا ببینن، بەڵام ئەگەر بگەڕێنەوە لای قورئانی گەورە دەبینن اللە قسە لەگەڵ ھیچ دروستکراوێکی ناکات تەنھا لەدوای پەردەوە نەبێت، بەھەمان شێوە دەبینن چاوو بینایی ھەموو دروستکراوەکان درک بە اللە ناکەن و بە ئاشکرا نایبینن لەکاتێکدا ئەو درک بەوان دەکات و ھەموویان دەبینێت، جا ھەمووتان لەھەر کوێ بن دەتانبیستێت و دەشتان بینێت لەکاتێکدا ئەو لەسەر عەرشەکەی پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی ئیستیوای کردووە! بۆیە بە چاکی بیر لەوە بکەنەوە کە لەم ئایەتانەی خوارەوەدا ھاتووە، جا دەبینن اللە نەبینینی خۆی پاک و بێگەردی بۆی لە ڕیزی سیفاتە گەورەو مەزنەکانی داناوە؛ جا ئەوەی لەڕیزی سیفاتەکانی خۆی داناوە بریتیە لەوەی نە ھاوسەرو خاوەنی گرتووەو نە منداڵیشی ھەیە، وە چاوو بیناییەکان درکی پێ ناکەن و نایبینن لەکاتێکدا ئەو درک بە چاوو بیناییەکان دەکات و دەیانبینیت پاک و بیگەردی بۆی. وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَنَّى يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ صَاحِبَةٌ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (101) ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ (102) لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ (103)} صدق الله العظيم [الأنعام].

وە پاک و بێگەردی بۆ اللە! ئەم ئایەتانە چەندە ڕوون و ئاشکران بۆ زاناو نەزانەکان، تەنھا ئەوەی لەبەرامبەری کوێربێت، ئایا به‌ زۆر پابەندتان بکەین و بتانخه‌ینه سه‌ر ئه‌م ڕێگایه‌ له‌کاتێکدا ئێوه لێی بێزارن و خوازیاری نین؟ ئایا نابینن ئەوە لە سیفاتە ھەمیشەییەکانی پەروەردگارە؟ {بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ} بەمانای دروستکار، {أَنَّى يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ صَاحِبَةٌ}.

جا ئەو دروستکارو بەدیھێنەری ھەموو شتێکە، وە بە ھەموو شتێکیش زانایە؟ جا لەپاش ئەوە دەفەرموێت: {خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ (102) لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ}.

وە ئەم سیفەتانەش لەم ئایەتانە وەرگیراون کە یەک لەدوای یەک ئەم سیفاتانەی اللە باسدەکات، کەواتە بۆچی یەکێک لەوانەتان وا لێکردووە بە کۆتایی ھاتنی دنیا کۆتایی پێ دێت و لەپاش ئەوە دەگۆڕدرێت و گوایە لەڕۆژی دوایی چاوو بیناییەکان درکی پێ دەکەن و بە ئاشکرا دەیبینن؟ دەشزانم دواتر کەسە ڕاڕاو دوودڵەکان شوێن ئەو ئایەتە پێکچوو - موتەشابیھانەی - قورئان دەکەون کە بە فەرموودە ئاشوبە ھەڵبەستراوەکان دەچن، اللە ش ڕاستی فەرمووە لەم فەرموودەیەی پایەبەرزی بۆی: {هوَ الَّذي أَنزلَ عليكَ الكتابَ منهُ آياتٌ محكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الكتَابِ وأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فأمَّا الَّذين في قُلُوبِهِم زَيغٌ فَيَتَّبِعُونَ ما تَشَابَهَ منهُ ابتِغَاءَ الفِتنَةِ وابتِغَاءَ تأويلِهِ وما يَعلَمُ تأويلَهُ إلاَّ الله والرَّاسِخونَ في العِلمِ يَقولونَ آمَنَّا به كُلٌّ من عند ربِّنا وما يَذَّكَّرُ إلاَّ أُولُوا الأَلبَابِ (7)} صدق الله العظيم [آل عمران].

جا وا ئێستا بە ئایەتی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا گفتوگۆتان لەگەڵ دەکەم و پاشانیش ئەوانەی لەدڵەکانیاندا لاری و لادان لەبەرامبەر ئایەتە مەحکەمەکان هەیە شوێنی ناکەون، وە بۆیە شوێنیان ناکەون چونکە بەڵگەی فەرموودە ئاشوبە ھەڵبەستراوەکەی دەوێت، وە ھیچیشی لەلانیە جگە لە ئایەتە پێکچوو - موتەشابیھەکان - نەبێت کە ڕواڵەتیان بە فەرموودە ئاشوبە ھەڵبەستراوەکان دەچن، ئەو ئایەتانەی کەس بە لێکدانەوەکانیان نازانێت تەنھا اللە نەبێت و اللە لێکدانەوەکانیان بۆ ئەوانە ئیلھام دەکات کە لە زانستدا ڕۆدەچن (الراسخون في العلم)، منیش لەو کەسانەم، کەوایە ئەگەرمن لەوانە بم ئەوا ھەرگیز ناتوانن حەق ببەزێنن، جا ھەرکاتێک بە ئایەتێکی پێکچوو - موتەشابیھ - گفتوگۆم لەگەڵ بکەن ئەوا ھەر من تەفسیرێکی چاکتر لە تەفسیرەکەی ئێوە دەهێنم و باشتریش لێکدانەوەی بۆ بکات، ئەمەش بەڵێنێکە لەسەر ئیمامەکەتان بە مۆڵەتی اللە، بەڵێنێکی وا کە بەدرۆ نەخرێتەوە.

ئەی اللە بەندەکەت داوات لێدەکات بە حەقی ئەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەتۆ نەبێت، وە بە حەقی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەت کە لەسەر نەفسی خۆتت نوسیووە، وە بەحەقی گەورەیی و مەزنی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفست، ئەگەر بەڕاستی ناصر محمد یەمانی مەھدی چاوەڕوانکراو نەبێت ئەوا خۆت بە دەسەڵاتی زانست پشتگیری لە زانایانی ئوممەت و ھەموو ئەوانەش بکەیت کە بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن تا بەتەواوی بەحەق کۆت و بەندم بکەن بۆ ئەوەی چیتر ئوممەت گومڕاو سەرلیشێواو نەکەم وەک ئەوانەی نازانن وام دەبینن، وە ئەگەر ناصر یەمانی بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراوە ئەوا زانستەکەی زیاتر بکە لەسەر زانستەکەی، وە ھیدایەتیشی زیاتر بکە لەسەر ھیدایەتەکەی، وە بەڵگەکەی والێبکەیت پێی لە بەتاڵ بدەیت و بەهۆیەوە داهێنراوە ھەڵبەستراوەکان لە ئاییندا پوچەڵ بکاتەوە، بەڕاستی تۆ بیسەرو زانایت.

ئەی اللە تۆ شاھێدیت لەسەر ئەوەی من لەلایەن خۆمەوە نەموتووە مەھدی چاوەڕوانکراوم، وە ئەگەر تۆ دەزانی لەلایەن خۆمەوە بانگەشەی ئەوەم کردووە مەھدی چاوەڕوانکراوم ئەوا با نەفرەتی اللە و فریشتەکان و ھەموو خەڵکیشم لەسەر بێت، یان لەسەر ئەوکەسەی دەمەقاڵێم لەگەڵ دەکات پاشانیش ڕوو وه‌رده‌گێرێت و شان هه‌ڵده‌ته‌کێنێت و فیز ده‌کات تا له بەرامبەر ڕێگاکەی اللە ڕێگری لە خه‌ڵکی بکات ھەروەک چۆن لە فەرموودە ڕاست و دروستەکەت پیرۆزی و پایەبەرزی بۆت لەبارەیانەوە هەواڵت پێداوین: {وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يُجَادِلُ فِي اللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَلَا هُدًى وَلَا كِتَابٍ مُنِيرٍ (8) ثَانِيَ عِطْفِهِ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ لَهُ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَنُذِيقُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَذَابَ الْحَرِيقِ (9)} صدق الله العظيم [الحج].

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە بەسەر مرۆڤایەتی لە ئالی بەیتی پاک ئیمامی دوانزەیەم نەک لە شیعەی دوانزە ئیمامی؛ ناصر محمد یەمانی
ــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 11:46 AM
2

- 2 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
11 - 07 - 1429 کۆچی
14 - 07 - 2008 زایینی
12:37 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=5076
ـــــــــــــــــــ


بۆ ئاڵای شەیتانی نەفرەتلێکراو ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر باپیرەو خۆشەویست و پێشەوایەکەم؛ خۆشەویسترین کەسی ناو خەڵکی لە دڵم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، وە جیاوازی ناکەم لەنێوان ھیچ یەکێک لە نێردراوەکانی اللە و منیش لە موسڵمانانم، دواتر..

ئەی (علم الجهاد) ـی دژی حەق، دەزانم چیت دەوێت و نیازت چیەو ئامانج و ئەوپەڕی ھیواو ئاواتەکەت چیە، جا ئێستا پرسیارێکت ئاڕاستە دەکەم و وەڵامەکەی تۆشم لەسەری دەوێت بەپەلەو بەبێ دواکەوتن کە بریتیە لەوەی:
ئایا اللە لە دنیا یان لە ڕۆژی دوایی بە ئاشکرا قسە لەگەڵ خەڵکی دەکات؟

ھەرچی قسەکەتە سەبارەت بە حسابی کتێبەکەی اللە، ئەوا من دەزانم چی دەڵێم. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يُدَبِّرُ‌ الْأَمْرَ‌ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الْأَرْ‌ضِ ثُمَّ يَعْرُ‌جُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُ‌هُ أَلْفَ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ ﴿٥﴾} صدق الله العظيم [السجدة].

ئەوە ھەزار ساڵە لە ساڵەکانی ئەو زەویە ڕاخراوە (بەھەشتی ژێر خاک) ـەی مەسیحی دەجالی تێدایە، وە ڕۆژێکیشی وەکو ساڵێكە، وە بەوپێیەی مانگەکەی سی ساڵەو ساڵەکەشی 360 ساڵە؛ کەواتە:

360 × 1000 = 360000 سێ سەدو شەست ھەزار ساڵ.

ئەمەش ھەموو تەمەنی مرۆڤایەتیە لەکاتی دەرچوونەکەی ئادەمەوە درودو سڵاوی لێبێت.

جا حسابەکە بەپێی ڕۆژەکانی اللە لە کتێبدا وەکو {أَلْفَ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ}.

بەڵام ئەمە تەنھا یەک ساڵە لە ساڵەکانی اللە لە کتێب، کە ڕۆژەکەی ھەزار ساڵەو مانگەکەشی 360000 ھەزار ساڵە لەوەی ئێمە دەیژمێرین.

ئەمەش چونکە ساڵێکی قەدەری وەکو مانگێکە لە مانگەکانی اللە لە کتێب، ئەمەش دەکاتە سی ھەزار ساڵ، چونکە یەک ڕۆژی قەدەری وەکو ھەزار مانگی ئێمەیە، وە وەکو یەک مانگی خۆریە بۆ جوڵەی خۆر، وە بەوپێیەی مانگێکی قەدەری وەکو ھەزار مانگە لە مانگەکانی ئێمە کەواتە مانگێکی قەدەری دەکاتە سی ھەزار مانگ لە مانگەکانی ئێمە، وە بەوپێیەی سی ھەزار مانگ لەدوای گۆڕینی بۆ ساڵەکان دەکاتە (2500) دوو ھەزارو پێنج سەد ساڵ ئەمەش تەنھا یەک مانگی قەدەریە، کەواتە دوانزە مانگی قەدەری یەک ساڵی قەدەریە. دواتریش بە حسابی ڕۆژەکانی ئێمە دەکاتە سی ھەزار ساڵ، ئەمەش یەک مانگە لە حسابەکەی اللە لە کتێبدا بەپێی حسابی ڕۆژەکانی خۆی پایەبەرزی بۆی بۆ حسابە گشتگیرەکە کە مانگی قەدەری قەمەری و مانگی قەدەری خۆری (شەمسی) و مانگی قەدەری زەمینی دەگرێتەوە. دواتریش لە ڕۆژی ھەڵاتنی خۆر لە خۆرئاوای زەوی لە سەردەمەکەی من و سەردەمەکەی تۆو نەوەکەی من و نەوەکەی تۆ ئەم حسابەت بۆ ڕوون دەبێتەوە، نەفرەتی اللە ش لەسەر درۆزنان.

وە ئەی (علم الجھاد)، سوێند بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان تۆ شەیتانی نەفرەتلێکراو دەپەرستیت کە لە بەرامبەرتدا بە ئاشکراو دەنگ و ڕەنگەوە یان لە خەودا چاوت پێی دەکەوێت، وە ئەی (علم الجھاد) لەڕاستیدا تۆ هەر کەسێک کە بانگەشەی بەتاڵ دەکات بەڕاستی دادەنێیت و دەیکەیت بە دۆست و خۆشەویستی خۆت، چونکە دەزانیت ئەو بوختانکارێکی درۆزنە، ئەمەش چونکە بەڕاستی تۆ لەو شەیتانە مرۆڤانەیت کە اللە دەربارەیان فەرموویەتی: {وَإِن كَادُوا لَيَفْتِنُونَكَ عَنِ الَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ لِتَفْتَرِ‌يَ عَلَيْنَا غَيْرَ‌هُ وَإِذًا لَّاتَّخَذُوكَ خَلِيلًا ﴿٧٣﴾ وَلَوْلَا أَن ثَبَّتْنَاكَ لَقَدْ كِدتَّ تَرْ‌كَنُ إِلَيْهِمْ شَيْئًا قَلِيلًا ﴿٧٤﴾ إِذًا لَّأَذَقْنَاكَ ضِعْفَ الْحَيَاةِ وَضِعْفَ الْمَمَاتِ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ عَلَيْنَا نَصِيرً‌ا ﴿٧٥﴾} صدق الله العظيم [الإسراء].

وە بەوپێیەی تۆ دەزانی ئەحمەد حەسەن یەمانی بوختانکارێکی درۆزنە بۆیە کردووتە بە دۆست و خۆشەویستی خۆت، وە دەشزانی اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی لە سەرداب ڕەوانە نەکردووە، وە دەشزانی محمد حەسەن عەسکەری ھیچ بنەمایەکی ڕاستی نیە لەو سەردابەی ھەندێک لە شیعە دوانزە ئیمامیەکان دەورو خولیان داوەو وادەزانن ئەو مەھدی چاوەڕوانکراوە، جا شەوو ڕۆژ لە سەرداب چاوەڕێی دەرچوونەکەی دەکەن، وە چاوەڕوانیەكەیان درێژەی کێشاو ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەش هەر لەم ئەشکەوتەدا دەرنەچوو، پێشتریش فەتوامان بۆ شیعەی دوانزە ئیمامی داوە بەوەی مانگەکە دەرکەوتووە، کەواتە با لە سەردابە تاریکەکە دەربچن، جا چۆن ئەو کەسەی لە سەردابی تاریکە مانگی پڕی تەواو دەبینێت؟ وە خۆشت وا نیشان دەدەیت ڕاستیت دەوێت و جگە لە ڕاستی ھیچی ترت ناوێت، لەکاتێکدا تۆ لە شەیتانە مرۆڤەکانیت؛ لەوانەی اللە دەربارەیان فەرموویەتی: {وَمِنَ النَّاسِ مَن يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللَّـهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ ﴿٢٠٤﴾} صدق الله العظيم [البقرة]..

بەڵگەکەش لەسەر ئەوەی بەڕاستی تۆ دوژمنی اللە یت بریتیە لەو کتێبە داھێنراوەت کە اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە.

وە ئەی (علم الجهاد)، لەڕاستیدا ئەوەی درۆو بوختان بەناوی اللە وە بکات تۆ دەیکەیت بە دۆست و خۆشەویستی خۆت، ھەروەک ئەحمەد حەسەن یەمانی، جا تۆ کردووتە بە دۆست و خۆشەویستی خۆت، چونکە دەزانی ئەحمەد حەسەن یەمانی بوختانکارێکی درۆزنە، وە بۆیە ئیبن عومەری سەرپەرشتیاری گشتی ماڵپەڕەکانی مەھدی چاوەڕوانکراوی مێزی گفتوگۆ لە ھاتنە ژوورەوەی مێزی گفتوگۆکە ڕێگری لێ کردیت چونکە تۆ ھەڵیت و پەڵیت و قسەی وا دادەنێیت کە زانایان ھیچی لێ تێناگەن، ئەی چی سەبارەت بە جگە لە زانایان چۆن تێی دەگەن؟ وە ئەی (علم الجهاد) من فەرمانی ئەوەم بۆ بەڕێوەبەری ماڵپەڕەکەمان دەرکرد جارێکی تر بە گفتوگۆکردن لەگەڵت ڕێگات پێبدات، بەڵام بەو مەرجەی حوکم بۆلای کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی بکەین ئەگەر لە ڕاستگۆیانیت، وە ئەگەر لەسەر ئەو کتێبەی شەیتانی نەفرەتلێکراو خۆی پێی داویت پێداگربوویت ئەوکاتە دەڵێم: خۆت و کتێبەکەت و ئەو پەروەردگارەشت کە لەبری اللە دەیپەرستی بڕۆن بۆ دۆزەخ.

ڕەنگە ئەوانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن ئەم ڕەقی و توندیەی ناصر محمد یەمانیان لەبەرامبەر ئەم (علم الجھاد) ـە لەلا سەیرو نامۆ بێت! منیش بە حەق وەڵامیان دەدەمەوەو دەڵێم: سوێند بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان ئەو ڕاستی ناوێت، وە ئەگەر ڕاستیشی بۆ ڕوون بوویەوە ھەر شوێنی ناکەوێت و ڕێگاکە ناگرێتە بەر، چونکە دەزانێت ئەوە ڕاستە، وە ئەگەر ڕێگای بەتاڵیش ببینێت ئەوا دەیگرێتە بەر چونکە دەزانێت ئەوە ڕێگای بەتاڵە، وە ئەو کەسەی بوختان و درۆ بەناوی اللە وە ھەڵدەبەستێت دەیکاتە دۆست و خۆشەویستی خۆی، وە ئەگەر ھەندێک ئایەت لە قورئان بھێنێت کە ھیچ پەیوەندیەکی بە بابەتی گفتوگۆکە نەبێت بەڵکو بۆ ئەوە دەیھێنێت تا وەھم بۆ ئەوانی تر بکات بەوەی گوایە بە قورئان قسە دەکات، لەکاتێکدا دوژمنی قورئان و دوژمنی ئەوکەسەشە کە اللە قورئانی بەسەردا دابەزاندووەو دوژمنی ئەوکەسەشە کە اللە فێری بەیانەکەی کردووە، منیش بەدڵنیاییەوە دەزانم ھیچ ستەمێکم لێی نەکردووەو خۆشی بەھەمان شێوە ئەوە دەزانێت من ھیچ ستەمێکم لێ نەکردووە هەرچەندە دانیشی پێدا نەنێت.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی
ــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 11:44 AM
3

-3-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
11 - 07 - 1429 کۆچی
14 - 07 - 2008 تەواو
08:21 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=5077
ـــــــــــــــــــ


بەپەلە بۆ علم الجهاد..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، دواتر..
ئەی علم الجھاد، تۆ دەڵێی اللە لە ڕوئیادا قسەی لەگەڵ کردوویت، جا ئایا لە ڕوئیاکە بە ئاشکراو دەنگ و ڕەنگەوە قسەی لەگەڵ کردوویت؟ جا بە ڕاست و دروستی وەڵامم بدەوە بەپەلەو بەبێ دواکەتن.

وە ئەی گەلی پشتیوانان، ئەگەر پاکی (بە ئاوی پاک) ئامادەبوو ئەوا خاوێنکردنەوە بە خۆڵ و تۆزی وشک بەتاڵ دەبێتەوە، مەھدی چاوەڕوانکراویش بەوە ڕاسپێردراوە گفتوگۆ لەگەڵ ھەموو زانایانی ئوممەت بکات لە ھەموو بوارە زانستە جۆربەجۆرەکان، وە ئەگەر لەسەرئەوە خاوەن دەسەڵاتێکی تەواو نەبام بۆ مێزی گفتوگۆکردن بانگهێشتم نەدەکردن، وە تەنھا من بەسم بۆ ئێوە بە حەق بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ھەموو زانایانی ئوممەت، وە زمانیشيان بە لۆژیکی دەسەڵاتی زانستی قورئانی گەورە لاڵ دەکەم تا ئەوکاتەی بە مۆڵەتی اللە بەڵگەیان بەسەردا جێبەجێ دەکەم، وە ئەگەر لە ھاتنم بۆ ماڵپەڕ دواکەوتم ئەوا داوایان لێبکەن چاوەڕێ بن تا ئەو کاتەی مەھدی چاوەڕوانکراو ئامادە دەبێت، جا دواتر دێم و بە حەق وەڵامتان دەدەمەوە.

وە ئەی گەلی پشتیوانان، نەکەن ساویلکە بن، جا ئەگەر بینیتان ھاوڕێکەتان (ئیمام مەھدی) لە مێزی گفتوگۆ شکستی هێنا ئەوکاتە ڕەوانیەو ناکرێت شوێنم بکەون، جا ئەوکاتە من مەھدی چاوەڕوانکراو نیم ئەگەر ھەموو زانایانی موسڵمانان و ھەموو زانایانی ئایینە ئاسمانیەکانی تر بە حەق و دەسەڵاتی زانستی قورئانی گەورە نەبەزێنم، تەنھا ئەوەی کوفر بە قورئانی گەورە دەکات، جا ئەوکاتە اللە خۆی بە حەق دادوەری لەنێوان من و ئەو دەکات، ھەرئەویش خێراترینی ئەوانەیە کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکەن.

جا واز لە مەھدی چاوەڕوانکراو بھێنن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ میوانانی مێزی گفتوگۆی جیھانی لە ماڵپەڕی مەھدی چاوەڕوانکراو:
(ماڵپەڕی ئیمام ناصر محمد یەمانی منتديات البشرى الإسلامية).

ئەرکەکەی ئێوەش تەنھا گەیاندنی بەیانی ڕاست و دروستی قورئانە بە ھەموو زانایانی ئوممەت بە ھەموو ھۆکارو ئامرازێک بە ھەموو ئەو توانایەی اللە پێی داون لەڕێگای پۆستی ئەلیکترۆنی و ھۆکارەکانی بیستن و بینراوو خۆێنراوەکانەوە، جا ئەوە ئەرکی ئێوەیە ئەی خۆشەویستانی دڵی مەھدی چاوەڕوانکراو، پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان، جا واز لە من بێنن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ شاندەکانی مێزی گفتوگۆ تا بەم هۆیەوە ئێوەش سەبارەت بەوەی نەتانزانیوە باوەڕو زانستان زیاتر بێت.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
خۆشەویستی پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکان لەناو مرۆڤایەتی مەھدی چاوەڕوانکراو بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی؛ ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 11:43 AM
4

- 4 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
11 - 07 - 1429 کۆچی
14 - 07 - 2008 زایینی
11:00 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=5078
ــــــــــــــــــ


{ وَيَرَ‌ى الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ الَّذِي أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّ‌بِّكَ هُوَ الْحَقَّ وَيَهْدِي إِلَىٰ صِرَ‌اطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ }.
ئەی علم الجهاد، حوسێن مەدوێنە تا گوێڕایەڵیەکەی بۆ فەرمانەکەم بقۆزیتەوە ..


بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، دواتر..

ئەی علم الجهاد لەڕاستیدا حوسێن لە گەنجە پشتیوانە چاکەکارە پێشکەوتووەکانی ئوممەتە، وە ئەو بە تەنھا توانای ئەوەی هەیە بە حەق بە دەسەڵاتی زانست کۆت و بەندت بکات، بەڵام من ئەرکی بڵاوکردنەوەم بە ئەوو ئیبن عومەرو ھەموو پشتیوانەکانیش سپاردووە، ھەرچی گفتوگۆکردنە ئەوا ئەرکی مەھدی چاوەڕونکراوی بانگەوازکارە لە مێزی گفتوگۆکردن، هەروەها نامەوێت تێکدەرو نەفامەکان لەبەرامبەر گەیاندن بە ئوممەت سەرقاڵیان بکەن، جا ئەوانە وەزیرەکانی منن لە گەیاندن ئەی علم الجھاد، جا ڕەوانیە بۆت حوسێن بەم قسەیەت ئازار بدەیت کاتێک دەڵێی: "من پێم نەوتی نامەوێت قسە لەگەڵ تۆ بکەم". جا بەهەمان شێوە ئەویش نایەوێت قسە لەگەڵ تۆ بکات و ناشیەوێت بتبینێت، تەنانەت نایەوێت نوسینی دەستەکانیشت ببینێت.

وە بزانە غیرەتی من لەسەر پشتیوانەکانم گەورەترە لە غیرەتەکەم لەسەر خۆم، ئەمەش چونکە غیرەتەکەی ئەوان لەسەر ئیمامە حەقەکەی لای پەروەردگارەکەیان گەورەترە لەو غیرەتەی لەسەر باوک و دایکیان ھەیانە، جا لەمڕۆ بەدواوە باسیان مەکەو قسەیان لەگەڵ مەکە، گفتوگۆکردنەکە تەنھا لەنێوان من و تۆدایە، جا ئەی علم الجهاد وەڵامم بدەوە چۆن اللە لە خەونەکەت قسەی لەگەڵ کردیت تا منیش بەحەق وەڵامت بدەمەوە، جا ئێستا چاوەڕێی وەڵامەکەتم و دواتریش یەکسەر لەدوای وەڵامەکەت وەڵامت دەدامەوە، وە سوپاس.

مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 11:43 AM
5

- 5 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
11 - 07 - 1429 کۆچی
14 - 07 - 2008 زایینی
11:56 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=5079
ــــــــــــــــــــ

ئەی گەلی پشتیوانان واز لە گفتوگۆکەی نێوان مەھدی چاوەڕوانکراوو علم الجھاد بێنن ..

ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو بە نکۆڵیەکی ھەمیشەیی ھەتاھەتایی نکۆڵی لە بینینی ئاشکرای اللە دەکات، نە لە خەون و خەوتن نە لە ئاگایی و زانست لە دنیاو ڕۆژی دوایی ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر دوایین نێردراوو پێغەمبەران و کەس و کارە پاک و چاکەکەی، وە لەسەر شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان، وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان، دواتر..

ئەی علم الجھاد، پرسیارەکەم لە تۆ بۆ ئەوەنەبوو تا فەتوایەکەم سەبارەت بە بینینی اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی فێربکەیت، بەڵکو بۆ ئەوە وەڵامەکەی تۆم دەویست تا بڵێیت تۆ اللە ت لە خەونتدا بینیوەو پاشانیش من بە حەق کۆت و بەندت بکەم، وە بە نکۆڵیەکی ھەتا ھەتایی و ھەمیشەیی نکۆڵی لە بینینی ئاشکرای اللە دەکەم، نە لە خەون و خەوتن نە لە ئاگایی و زانست نە لە دنیاو نە لە ڕۆژی دواییش، بەڕەچاوکردنی ئەوەی چونکە ھیچ کەسێک بەرگەی بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی اللە ناگرێت، تەنانەت کێوی مەزن و گەورەش، پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی کە درک بە چاوو بیناییەکان دەکات و دەیان بینێت بەڵام چاوو بینایی دروستکراوەکانی درکی پێناکەن و ناتوانن بیبینن! وە ئەی علم الجھاد، کەواتە کێوەکانیش بەرگەی بینینی ئاشکرای پەروەردگاری بەندەکان ناگرن، جا ئایا کێوەکان گەورەترن یان بەندەکان؟ موساش درودو سڵاوی لێێت فەرموویەتی؛ ھەروەک ھەواڵەکە لە مەحکەمی قورئانی گەورەدا ھاتووە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَمَّا جَاء مُوسَى لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ قَالَ لَن تَرَانِي وَلَـكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكّاً وَخَرَّ موسَى صَعِقاً فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَاْ أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:143].

وە ئەی علم الجھاد، اللە دەیەوێت بۆ موساو ئوممەت ئەوە ڕوون بکاتەوە بۆچی ھەرگیز زاتی اللە نابینن، جا اللە ویستی ئەوەی بە بەڵگە بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئان بە جێبەجێ کردن لەسەر ئەرزی واقع بۆ ڕوون بکاتەوە تا بزانێت بۆچی اللە ی پایەبەرز بەم قسەیەی وەڵامی دایەوە: {لَن تَرَانِي}.

ئەمەش چونکە ھیچ یەکێک لە دروستکراوەکانی بەرگەی بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی اللە ناگرێت تەنانەت کێوێکی مەزنیش کە لە دروستکراوی مرۆڤ گەورەترو مەزنترو بەھێزترە؛ مەگەر تەنھا ئەوکاتەی کێوەکە بەرگەی بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی اللە بگرێت، جا ئەوکاتە موساش پەروەردگارەکەی دەبینێت، بۆیە اللە بینینەکەی موسای بۆ پەروەردگارەکەی پەیوەست کرد بە بەرگەگرتنی بینینی کێوەکە بۆ مەزنی و گەورەیی زاتی اللە. بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قَالَ لَن تَرَانِي وَلَـكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكّاً وَخَرَّ موسَى صَعِقاً فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَاْ أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم.

جا ئەی علم الجھاد سەیرکە چی بەسەر موسادا هات هەرچەندە پەروەردگارەکەشی نەبینی، بەڵام لەبەرامبەر ئەوەی بەسەر کێوەکەدا هات کەوت و لەھۆش خۆی چوو، جا لەپاش ئەوە موسا درکی بەوە کرد هیچ یەکێک لە بەندەکانی اللە ناتوانن اللە بە ئاشکرا ببینن، وە ھیچ یەکێک لە دروستکراوەکانی ڕکابەری گەورەیی و مەزنی زاتی اللە ناکەن، جا دوای بەیانە کرداریەکە موسا درکی بە ھۆکاری نەبینینەکەی اللە کرد کاتێک بە موسای فەرموو: {لَن تَرَانِي}.

بەڵام اللە بە بەیانی ڕاست و دروست لەسەر ئەرزی واقع ئەوەی بۆ موسا ڕوونکردەوە کە ھەرگیز اللە بە ئاشکرا نابینێت، جا لەپاش ئەوە موسا درکی بە ھۆکاری نەبینینی ئاشکرای اللە کرد، بەوەی ئەوە بەهۆی مەزنی و گەورەییەکەی زاتی اللە یە کە ھیچ کەسێک بەرگەی بینینی زاتی اللە ناگرێت تەنانەت کێوێکی گەورەش، جا موسا بە ھۆکاری نەبینینی ئاشکرای اللە ی زانی بەوەی ناکرێت و گونجاو نیە ھیچ یەکێک لە بەندەکانی اللە بیبینن، بۆیە دوای بەھۆش ھاتنەوەی موساو بینینی حاڵی کێوەکە کە وردو خاش بوو بوو درکی بە مەودای مەزنی و گەورەییەکەی زاتی اللە کردو لەوە تێگەیشت ڕەوانیەو ناکرێت لە چۆنیەتی زاتی اللە بیربکەیەوە، بۆیە موسا درکی بە ھەڵەکەی خۆی کرد، بۆیە فەرمووی: {قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَاْ أَوَّلُ الْمُؤْمِنِين}.

وە ئەی علم الجھاد، پەردەی بینینەکە تەنھا لەسەر مرۆڤ سنوردار نیە، بەڵکو لەسەر ھەموو بەندەکانی اللە یە لە ئاسمانەکان و زەوی. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُن لَّهُ صَاحِبَةٌ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ﴿١٠١﴾ ذَٰلِكُمُ اللَّـهُ رَ‌بُّكُمْ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ ۚ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ﴿١٠٢﴾ لَّا تُدْرِ‌كُهُ الْأَبْصَارُ‌ وَهُوَ يُدْرِ‌كُ الْأَبْصَارَ‌ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ‌ ﴿١٠٣﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

وە ئەی علم الجھاد، ئێستاش دەچینە سەر ڕێگاکانی وەحی کردن بۆ بەندەکان، جا بەهەمان شێوە دەبینین اللە نکۆڵی لە بینینی ئاشکرای خۆی دەکات پاک و بێگەردی بۆی. وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُكَلِّمَهُ اللَّهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم [الشورى:51].

بەڵام ئایا پەردەی بینینەکە تەنها لە دنیا سنوردارکراوە؟ دەڵێم نەخێر، بەڵکو بەھەمان شێوە ئەم سیفەتە لە ڕۆژی دواییش بۆ گەورەیی و مەزنیەکەی زاتی اللە بەردەوامە، وە لەوکاتەی اللە قسە دەربارەی شتێک دەکات دەفەرموێت: {وَمَا كَانَ} .

وە ئەو شتەی اللە قسەی لەبارەوە دەکات ئەوا ھەرگیز گۆڕینەوەیەک بۆ وشەکانی اللە نیە، جا ھەرچی دژو پێچەوانەی ئەم وشانە بێت ئەوا بەتاڵە، بۆیە سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکە: {مَا كَانَ لِبَشَرٍ‌ أَن يُؤْتِيَهُ اللَّـهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُوا عِبَادًا لِّي مِن دُونِ اللَّـهِ وَلَـٰكِن كُونُوا رَ‌بَّانِيِّينَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُ‌سُونَ ﴿٧٩﴾ وَلَا يَأْمُرَ‌كُمْ أَن تَتَّخِذُوا الْمَلَائِكَةَ وَالنَّبِيِّينَ أَرْ‌بَابًا أَيَأْمُرُ‌كُم بِالْكُفْرِ‌ بَعْدَ إِذْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ ﴿٨٠﴾} صدق الله العظيم [آل عمران].

جا ئایا دەکرێت لەدوای نکۆڵی کردنەکە بەندەیەک لە بەندەکانی اللە کە کتێب و فەرمانڕەوایی و پێغەمبەرێتی پێدابێت بێت بە خەڵکی بڵێت لەبری اللە ببنە بەندەی من؟ کەواتە ئەی علم الجھاد ھیچ گۆڕینەوەیەک بۆ وشەکانی اللە لە دایک و بنچینەی کتێبەکەی نیە، بەھەمان شێوە سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکە: {وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا} صدق الله العظيم [مريم:64].

بەو مانایەی ناکرێت و نابێت لەبیربکات، جا ھیچ گۆڕینەوەیەک بۆ ئەوە نیە، بەھەمان شێوە سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکە: {وَمَا كَانَ مَعَهُ مِنْ إِلَهٍ} صدق الله العظيم [المؤمنون:91].

بەو مانایەی ڕەوانیەو ناکرێت لەگەڵ ئەو پەرستراوێکی تر بوونی ھەبێت. بەھەمان شێوە سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکە: {وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَانَكُمْ} صدق الله العظيم [البقرة:143].

بەو مانایەی ناکرێت و ڕەوانیە باوەڕی بەندەکانی زایە بکات پاک و بێگەردی بۆی.

جا لە بابەتەکە دەرنەچووم، بەڵکو چەند ئایەتێکم بۆ ھێنایەوە کە قسە دەربارەی زاتی اللە دەکەن بە وشەی نکۆڵیکردنی ھەمیشەیی {وَمَا كَانَ}.جا ئایا دەکرێت اللە لە دنیا یان لە ڕۆژی دوایی لەبیربکات - پاک و بێگەردی بۆی - و ئەم سیفەتەی بگۆڕدرێتەوە لەم فەرموودەیەی پایەبەرزی بۆی: {وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا} صدق الله العظيم؟

بەھەمان شێوە ئایا دەکرێت لە دنیا یان لە ڕۆژی دوایی لەگەڵ اللە پەرستراوێکی تر ھەبێت و وشەی تەوحید بگۆڕدرێتەوە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا كَانَ مَعَهُ مِنْ إِلَهٍ} صدق الله العظيم؟

بەھەمان شێوە ئەی علم الجھاد سیفەتی گەورەیی و مەزنی زاتی ئەو پاک و بێگەردی بۆی، جا نە لە دنیا نە لە ڕۆژی دوایی ھیچ گۆڕینەوەیەک بۆ ئەم سیفەتەی نیە، بە پشتڕاستکردنەوەی نکۆڵیە ھەمیشەییەکەی {وَمَا كَانَ}، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُكَلِّمَهُ اللَّهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِنْ وَرَاءِ حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم [الشورى:51].

وە ئەی علم الجھاد، ئایا نابینی اللە بەھەمان شێوە ھۆکاری قسەنەکردنەکەی بە ئاشکرا ڕوونکردۆتەوەو فەرموویەتی: {إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ} صدق الله العظيم.

واتە پایەبەرزە لە مەزنی و گەورەییەکەی و لە زاتیدا، جا ھیچ شتێک لەگەڵ گەورەیی و مەزنیەکەی ئەو یەکسان نیە تا بەرگەی بینینەکەی بگرێت پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی.

ئێستاش دەچینە لای سەیرکردنی دۆخەکە لە ڕۆژی دوایی لە زانستی نھێنی و شاراوەی قورئانی گەورە تا سەیربکەین ئایا لەنێوان ئەوو دروستکراوەکانیدا پەردەیەک بوونی ھەیە لەو ڕۆژەی اللە ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ خەڵکی دەکات؟ اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ تَشَقَّقُ السَّمَاءُ بِالْغَمَامِ وَنُزِّلَ الْمَلَائِكَةُ تَنزِيلًا ﴿٢٥﴾ الْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ الْحَقُّ لِلرَّ‌حْمَـٰنِ وَكَانَ يَوْمًا عَلَى الْكَافِرِ‌ينَ عَسِيرً‌ا ﴿٢٦﴾ وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَىٰ يَدَيْهِ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّ‌سُولِ سَبِيلًا ﴿٢٧﴾ يَا وَيْلَتَىٰ لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا ﴿٢٨﴾ لَّقَدْ أَضَلَّنِي عَنِ الذِّكْرِ‌ بَعْدَ إِذْ جَاءَنِي وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِلْإِنسَانِ خَذُولًا ﴿٢٩﴾ وَقَالَ الرَّ‌سُولُ يَا رَ‌بِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَـٰذَا الْقُرْ‌آنَ مَهْجُورً‌ا ﴿٣٠﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].

جا ئەی علم الجھاد، ئایا (الغَمام)؛ ئەو شێوە پەڵە ھەورو تەمە چیە کە اللە دەربارەی فەرموویەتی: {وَيَوْمَ تَشَقَّقُ السَّمَاء بِالْغَمَامِ وَنُزِّلَ الْمَلَائِكَةُ تَنزِيلاً}؟

دواتر وەڵامی ئەم شێوە پەڵە ھەورو تەمە لەکتێبدا لە هەمان بابەت لە شوێنێکی تر دەدۆزیتەوە کە اللە دەربارەی (الغَمام) فەتوات بۆ دەدات و پێت دەڵێت ئەوە پەردە (حیجاب) ـە لەنێوان دروستکارو دروستکراوەکان. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {هَلْ يَنظُرُ‌ونَ إِلَّا أَن يَأْتِيَهُمُ اللَّـهُ فِي ظُلَلٍ مِّنَ الْغَمَامِ وَالْمَلَائِكَةُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ‌ ۚ وَإِلَى اللَّـهِ تُرْ‌جَعُ الْأُمُورُ‌ ﴿٢١٠﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

بەڵام نوری ڕووی پیرۆزی پایەبەرزی بۆی لەدوای پەردەکە دەدرەوشێتەوەو زەوی مەحشەر ڕووناک دەکاتەوە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَنُفِخَ فِي الصُّورِ‌ فَصَعِقَ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَمَن فِي الْأَرْ‌ضِ إِلَّا مَن شَاءَ اللَّـهُ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَ‌ىٰ فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنظُرُ‌ونَ ﴿٦٨﴾ وَأَشْرَ‌قَتِ الْأَرْ‌ضُ بِنُورِ‌ رَ‌بِّهَا وَوُضِعَ الْكِتَابُ وَجِيءَ بِالنَّبِيِّينَ وَالشُّهَدَاءِ وَقُضِيَ بَيْنَهُم بالحقّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٦٩﴾ وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَّا عَمِلَتْ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَا يَفْعَلُونَ ﴿٧٠﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

جا ئەوە بریتیە لە حوکم و بڕیارە ڕاست و دروستەکە دەربارەی فەتوایەکە بە نکۆڵی کردن لە بینینی ئاشکرای اللە لە دنیا یان ڕۆژی دوایی، ئێستاش دێینە سەر جێبەجێکردنی یاسای ئاشکراکردنی فەرموودە ساختە ھەڵبەستراوەکان لە سوننەتی نەبەوی پێغەمبەر، جا ئایا ئەم یاسا قورئانیە چیە بۆ ئاشکراکردنی فەرموودە ساختە ھەڵبەستراوەکان؟ ئەوە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزدایە: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَ‌زُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ‌ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِ‌ضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُ‌ونَ الْقُرْ‌آنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ‌ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرً‌ا ﴿٨٢﴾ وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ‌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ وَلَوْ رَ‌دُّوهُ إِلَى الرَّ‌سُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ‌ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَ‌حْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿٨٣﴾} صدق الله العظيم [النساء].

جا لەسەر بنەمای یاسا قورئانیەکە بۆ ئاشکراکردنی فەرموودە ساختەو ھەڵبەستراوەکان لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَ‌زُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ‌ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِ‌ضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُ‌ونَ الْقُرْ‌آنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ‌ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرً‌ا ﴿٨٢﴾} صدق الله العظيم.

جا ئەی علم الجھاد و گەلی ھەموو زانایانی ئوممەت وەرن لەپێناو جێبەجێ کردن و پشتڕاستکردنەوەی سوننەتی محمد جا هەرچیمان لێ دۆزیەوە لەگەڵ ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ڕێک کەوت ئەوا سوێند بە اللە ی پایەبەرزی مەزن بە سوێند خواردنێک کە دەسەڵاتی زانست لە قورئان پشتڕاستی بکاتەوە ئەوەی لە سوننەت لەگەڵ ئەم فەتوا حەقە سەبارەت بە نەبینینی اللە کۆک بوو ئەوا لەڕاستیدا ئەم فەرموودەیە زمانی ئەو کەسە قسەی پێکردووە کە ھیچ کات بە ویست و ئارەزووی خۆی قسەی نەکردووە، کە بریتیە لە باپیرەو خۆشەویستم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، وە ئەوەی لە فەرموودەکان دژو پێچەوانەی ئەم فەتوایە بوو ئەوا بەھەمان شێوە سوێند دەخۆم بەحەق بەڕاستی ئەم فەرموودەیە لەلایەن جگە لە اللە وەیەو ساختەو ھەڵبەستراوە لە سوننەتی محمد، جا وەرن بە تەواوی ئەوە جێبەجێ بکەین بۆ پشتڕاستکردنەوەی سوننەتی محمد، وە لەڕاستیدا اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی بێ نیاز کردووە لە گەڕان بەدوای گێڕەرەوە (ڕیوایەتکار) ـەکان و ئەوانەی جێی متمانە بوونە، بەڵکو من فەرموودە ڕاست و دروستەکان ڕاستەوخۆ دەگەڕێنمەوە لای قورئانی گەورە، جا بەو شێوەیە دەزانم ئایا ئەم فەرموودەیەی سوننەت فەرموودەیەکی ڕاست و دروستە لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوەو ئەو کەسە قسەی پێکردووە کە ھیچ کات بە ویست و ئارەزووی خۆی قسەی نەکردووە؟ یان بەڕاستی ئەمە فەرموودەیەکە لەلایەن جگە لە اللە وە هاتووە؟ جا بێ ھیچ و گومان و دوودڵیەک ھەروەک اللە ھەواڵی پێداوین دواتر لەنێوان فەرموودەکەو قورئان بە تەواوی جیاوازی و دژایەتیەکی زۆر دەدۆزنەوە، ناشڵێم دژو جیاوازیەکە لە ئایەتە پێکچووەکان - موتەشابیھەکان - دایە، ئەو ئایەتانەی کەس بە لێکدانەوەکانیان نازانێت تەنھا اللە نەبێت؛ بەڵکو جیاوازی و دژایەتی نێوان فەرموودە ھەڵبەستراوەکەو قورئانی گەورە لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی دەبێت، کە بریتین لەو ئایەتانەی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن، جا وەرن بۆ جێبەجێ کردنی ئەوە بۆ پشتڕاستکردنەوەی یاسای ئاشکراکردنی فەرموودە ساختەو ھەڵبەستراوەکان لە سوننەتی پێغەمبەر، جا نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی وکەس و کارەکەی فەرموویەتی: [لن يرى اللهَ أحدٌ في الدنيا ولا في الآخرة] ڕاستی فەرموو درودو سڵاوی لەسەر، وە باوەڕی بەوە هەبوو کە اللە لە قورئانی گەورە سەبارەت بە فەتوای بینینی اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی بەسەریدا دابەزاندووە، بەڵام نوری ڕووی پیرۆزی لەدوای پەردەی قسەکردنەکەیەوە دەدرەوشێتەوە ھەروەک محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - لە شەوی ئیسراو میعراجی لای پەروەردگارەکەی ئەوەی بینی. نێردراوی اللە ش درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی وکەس و کارەکەی فەرموویەتی: [رأيتُ نوراً] صدق عليه الصلاة والسلام.

بەو مانایەی لەدوای پەردەی قسەکردنەکەیەوە نوری ڕووی پیرۆزی اللە ی بینی پایەبەرزی بۆی، وە ھەرکاتێک اللە دادەبەزێت پاک و بێگەردی بۆی پەردەکەش لەگەڵیدا دادەبەزێت پاک و بێگەردی بۆی، محمد نێردراوی اللە ش - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - دەربارەی نکۆڵی کردن لە بینینی ئاشکرای اللە فەرموویەتی: [يهبط وبينه وبين خلقه حجاب] ڕاستی فەرموو درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و هەموو کەس و کارەکەی.

بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَوْمَ تَشَقَّقُ السَّمَاءُ بِالْغَمَامِ وَنُزِّلَ الْمَلَائِكَةُ تَنزِيلًا ﴿٢٥﴾ الْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ الْحَقُّ لِلرَّ‌حْمَـٰنِ وَكَانَ يَوْمًا عَلَى الْكَافِرِ‌ينَ عَسِيرً‌ا ﴿٢٦﴾} [الفرقان].

بەھەمان شێوە بەیانەکەش سەبارەت بە ڕاستی (الغمام)؛ شێوە پەڵە ھەورو تەمەکە دەبینین بەوەی بریتیە لە پەردەکەی پەروەردگار پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {هَلْ يَنظُرُ‌ونَ إِلَّا أَن يَأْتِيَهُمُ اللَّـهُ فِي ظُلَلٍ مِّنَ الْغَمَامِ وَالْمَلَائِكَةُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ‌ وَإِلَى اللَّـهِ تُرْ‌جَعُ الْأُمُورُ‌ ﴿٢١٠﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

وە دوای جێبەجێ کردنی یاساکە بۆ سەلماندنی ئەوەی لە فەرموودە ڕاست و دروستەکان سەبارەت بە بینینی اللە هاتووە بینیمان بەتەواوی کۆک بوو لەگەڵ ئەوەی لەگەڵ مەحکەمی قورئانی گەورە هاتووە، ئێستاش ھەڵدەستین بە جێبەجێ کردنی یاسای ئاشکراکردنی فەرموودە ساختە ھەڵبەستراوەکان، جا بێگومان دواتر دەبینین لەگەڵ ئایەتە مەحکەمەکانی قورئان دژو جیاوازەو بێ هیچ گومان و دوودڵیەک دەبینین بە دژو پێچەوانە لەگەڵ کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەی هاتووە، جا دەڵێن گوایە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی وکەس و کارەکەی فەرموویەتی:
قالوا: يا رسول الله هل نرى ربنا يوم القيامة؟ فقال رسول الله -صلى الله عليه و سلم-: «هل تضامون في القمر ليلة البدر؟» قالوا: لا، يا رسول الله. قال: «فإنكم ترونه كذلك، يجمع الله الناس يوم القيامة، فيقول من كان يعبد شيئاً فليتبعه، فيتبع من كان يعبد الشمسَ الشمسَ، ويتبع من كان يعبد القمرَ القمر، ويتبع من كان يعبد الطواغيت، وتبقى هذه الأُمَّة فيها شافعوها أو منافقوها فيأتيهم الله في هيئة، فيقول: أنا ربكم. فيقولون:أنت ربنا، فيتبعونه..» إلخ.
ئەمە لەم فەرموودانەیە کە پێغەمبەر درودو سڵاوی لێبێت نەیفەرمووە.

بەڵکو تەنانەت لۆژیکەکەشی بەتاڵە کە ڕاستەوخۆ خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان پێی دەزانن، کەواتە چۆن دەڵێن: [فيأتيهم الله في هيئة، فيقول: أنا ربكم. فيقولون:أنت ربنا، فيتبعونه...]؟

وەک بڵێی ونیان کردبێت تا بەشوێن پەروەردگارەکەیاندا بگەڕێن! ئایا تێناگەن؟ وە ئایا خۆر یان مانگ دوو دوژمنی پەروەردگاری خەڵکی جیھانن تا بڵێن: [فيتبع من كان يعبد الشمسَ الشمسَ، ويتبع من كان يعبد القمرَ القمر، ويتبع من كان يعبد الطواغيت]؟

بەڵکو خۆرو مانگ ھەموویان لە خولگەکەی خۆیاندا ستایشی اللە دەکەن و سوژدەی بۆ دەبەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يَسْجُدُ لَهُ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الأَرْضِ وَالشَّمْسُ وَالْقَمَرُ وَالنُّجُومُ وَالْجِبَالُ وَالشَّجَرُ وَالدَّوُابُّ وَكَثِيرٌ مِنَ النَّاسِ وَكَثِيرٌ حَقَّ عَلَيْهِ الْعَذَابُ وَمَنْ يُهِنِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ مُكْرِمٍ إِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يَشَاءُ} صدق الله العظيم [الحج:18].

کەواتە چۆن خۆرو مانگ دەکەنە دوژمنی اللە و پێیان دەڵێت: ئەوەی خۆری پەرستووە شوێن خۆر دەکەوێت؟ بەومانایەی دەبێتە دەستەو حزبی خۆر، وە ئەوەی مانگی پەرستووە شوێن مانگ دەکەوێت بەو مانایەی دەبێتە دەستەو حزبی مانگ، جا چۆن
شتی وادەبێت ئەی خاوەن ژیری و هۆشمەندەکان لەکاتێکدا مانگ و خۆر لە دەستەو حزبەکەی اللە ن؟

ھەرچی سەبارەت بەم قسەیانە کە دەڵێن: [ويتبع من كان يعبد الطواغيت].

ئەمە واتە لە دەستەو حزبی تاغوتەکان، ئایا نابینن ئەوان بەم قسەیان خۆرو مانگیان کردووە بە دوژمنی اللە: [فيتبع من كان يعبد الشمسَ الشمسَ، ويتبع من كان يعبد القمرَ القمرَ، ويتبع من كان يعبد الطواغيت] ؟

بەھەمان شێوە ئەی خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان چۆن دووڕوەکان شوێن پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەکەون؟ لەکاتێکدا ئەوان لە سەرسەخترین دوژمنانی پەروەردگاری خەڵکی جیھانن؟ چونکە لە فەرموودە ھەڵبەستراوەکەدا وتوویانە: [وتبقى هذه الأُمَّة فيها شافعوها أو منافقوها فيأتيهم الله في هيئة، فيقول: أنا ربكم. فيقولون: أنت ربنا، فيتبعونه..].

جا ئایا کەسی تێگەیشتوو ئەم فەرموودەیە بەڕاست دادەنێت ئەگەر تەنانەت نەشزانێت دژو پێچەوانەی مەحکەمی قورئانە؟ بەڵکو خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان درک بەوە دەکەن ئەوە بوختان و درۆیەکە بە جگە لە حەق.

وە ئەی علم الجھاد، لەسەرت پێویستە بە دڵنیاییەوە ئەوە بزانیت ڕوئیا تایبەتە بە خاوەنەکەی و حوکمی شەرعی بۆ ئوممەت لەسەر بنیات نانرێت: بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودە ڕاست و دروستەی محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی لێبێت کە فەرموویەتی: [كفى بالمرء أن يوعظ في منامه].

بەھەمان شێوە ڕوئیاکەی منیش بەبینینی باپیرەم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی وکەس و کارەکەی، جا بە حەق فەتوای ئەوەم بۆ دان و وتم ڕوئیای باپیرەم تایبەتە بە خۆم و گفتوگۆتان پێی لەگەڵدا ناکەم و بەڵگەشتان پێ بەسەردا ناهێنمەوە، بەڵکو پێتان دەڵێم اللە نیشانەی بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم ڕوئیایە حەقە داناوە کە بریتیە لە فەرموودەکەی باپیرەم محمد نێردراوی اللە بۆ من لە ڕوئیاکە کاتێک پێی وتم: [وما جادلك أحد من القرآن إلا غلبته].

جا لەپاش ئەوە پێم وتن: ئەگەر بەڕاستی من باپیرەم بینیبێت ئەوا ھەر دەبێت اللە بە حەق ڕوئیاکەم پشتڕاستبکاتەوە، جا کاتێک دەبینین ئێوە لە قورئان گفتوگۆ لەگەڵ ناصر محمد یەمانی دەکەن ئەوا ھەموو کات هەر ئەو بە دەسەڵاتی زانست دەتانبەزێنێت، جا لێرەداو بەحەق لەسەر ئەرزی واقع بەڕاستگەڕانی ڕوئیاکە هاتووە، جا بە قورئانی گەورە نەک بە بەڵگەی ڕوئیاکە بەسەر دوودڵ و ڕاڕایەکاندا زاڵ بوومە، بەڵام تۆ دەتەوێت مەھدی چاوەڕوانكراو باوەڕ بەو بیروباوەڕە بکات کە ڕوئیا حوکمی شەرعی بۆ ئوممەت لەسەر بنیات دەنرێت، جا ئەی علم الجهاد ئەو کاتە زەبر لە حەق دەدەیت، ئەوکاتەش لەبەر زۆری ئەوانەی بەدرۆ ڕوئیا هەڵدەبەستن زەوی تێک و پێکدەچێت، بۆیە لە نەزانان مەبە، بەڕاستی من بۆ تۆ ئامۆژگاریکارێکی ئەمینم، وە بانگەوازیشت دەکەم بۆ ڕێگای ڕاست. وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

ئەی اللە بەندەکەت داوات لێدەکات بە حەقی ئەوەی ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لەتۆ نەبێت، وە بە حەقی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەت کە لەسەر نەفسی خۆتت نوسیوە، وە بە حەقی گەورەیی نیعمەتی ڕازیبوونی نەفست، ئەگەر دەزانی چاکە لە (علم الجھاد) دایە ئەوا بە دڵ و بەگیانی ھیدایەتی بدەیت و ببێتە یەکێک لە بەڕاستدانەران بە دڵ و بە گیان بە بێ ڕیاو دووڕوویی، بەڕاستی تۆ بیسەرو زانایت، وەکو پشتڕاستکردنەوەیەک بۆ فەرموودەکەت ئەی پەروەردگارەکەم لە مەحکەمی کتێبەکەت کاتێک دەفەرمووی: {وَلَوْ عَلِمَ اللَّهُ فِيهِمْ خَيْرًا لَأَسْمَعَهُمْ وَلَوْ أَسْمَعَهُمْ لَتَوَلَّوْا وَهُمْ مُعْرِضُونَ} صدق الله العظيم [الأنفال:23].

جا برا بەڕێزەکەم لە اللە بترسە، وە ئەگەر لە اللە دەترسیت شوێن ئەو حەقە بکەوە کە بەحەق قسە دەکات نەک بە خەون و خەیاڵەکان، بەڵکو بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەی، جا ئەوەیە بەڵگەی اللە لەسەرمان ئەگەر وەرمان گرت، وە ئەو کاتەش سزامان نادات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {رُّ‌سُلًا مُّبَشِّرِ‌ينَ وَمُنذِرِ‌ينَ لِئَلَّا يَكُونَ لِلنَّاسِ عَلَى اللَّـهِ حُجَّةٌ بَعْدَ الرُّ‌سُلِ وَكَانَ اللَّـهُ عَزِيزًا حَكِيمًا ﴿١٦٥﴾} صدق الله العظيم [النساء].

کەواتە ئەی علم الجھاد لەڕاستیدا بەڵگەکە لە دژی ئێمەیە ئەگەر لەوەی دوایین نێردراوو پێغەمبەران ھێناویەتی دەرچووین، وە ئەگەر دەستمان بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی گرت ئەوکاتە دەبێتە بەڵگەی ئێمە لەبەردەستی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە، ئەو کاتەش دەمانخاتە بەھەشتەکەی و لە سزاکەشی ڕزگارمان دەکات.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
بانگەوازکاری ڕێگای ڕاست؛ مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 11:41 AM
6

- 6 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
12 - 07 - 1429 کۆچی
15 - 07 - 2008 زایینی
11:11 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=51433
ـــــــــــــــــــ


مەھدی چاوەڕوانکراو ئەوە دووپات دەکاتەوە فەرمانی ڕوئیا تایبەتە بە خاوەنەکەی و وەکو پەیڕەوێک بۆ ئوممەت حوکمی شەرعی لەسەر بنیات نانرێت ..


بە ناوی اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر، وە پشتم ھەر بە ئەو دەبەستم و بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورەشم لەلایەن ئەوەوە پێدەگات بە وەحی تێگەیشتن بە پشتگیری کردن بە دەسەڵاتی زانستی ڕوون و ئاشکرا لە خودی قورئانی گەورە، وە ئەگەر اللە بە دەسەڵاتی زانستی قورئان پشتگیری نەکردم تا زمانی کەسە ڕاڕاو دوودڵەکانی پێ لاڵ و بێدەنگ بکەم ئەوکاتە ڕوون دەبێتەوە ناصر محمد یەمانی وەحی تێگەیشتنی لەلایەن اللە ی لە هەموو میهرەبان و بە بەزەییەکان میهرەبانترو بە بەزەییتر پێناگات، بەڵکو ئەمە وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراوە، جا بۆ ھەموو بانگەوازێک بەڵگە ھەیە، اللە ش بەڵگەی وەحی تێگەیشتنی لەوە داناوە من بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئان و سوننەتی ڕاست و دروستی محمد قسە بکەم، پاشان دوای ئەوە..

ئەی علم الجهاد، منی ناصر محمد یەمانی لەوکاتەی دەڵێم اللە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی بە وەحی تێگەیشتن فێرکردوومە جا کە هۆشداری بە موسڵمانان دەدەم تا بەڕاستم دابنێن بەڕەچاوکردنی ئەو قسەیەمە کە دەڵێم بەیانی قورئانم بە وەحی تێگەیشتن پێدەگات بۆ ئەو باس و بابەتانەی پشتڕاستکردنەوە حەقەکەی نادۆزنەوە، جا ئەوکاتە لەخودی قورئان بۆیان دەهێنم، ئەمەش چونکە ئێوە چاوەڕێی پێغەمبەرێکی تازە ناکەن تا بە کتێبێکی تازەوە بۆتان بێت، وە ئەوەی بانگەشەی کتێبێکی تازە بکات دواتر فەرموودە مەحکەمەکەی اللە بۆی لە کەمین دایە لەم فەرموودە مەحکەمەی قورئانی گەورە: {مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّ‌جَالِكُمْ وَلَـٰكِن رَّ‌سُولَ اللَّـهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّـهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا ﴿٤٠﴾} ‏‏صدق الله العظيم [الأحزاب].

بۆیە لەدوای قورئانی گەورە ھیچ کتێبێکی تازە نیە، جا ئایا لەمنت دەوێت تۆ بەڕاست دابنێم و وتەی پەروەردگارەکەشم بەدرۆ بزانم؟ جا کێ لە اللە قسەی ڕاسترو دروسترە؟ جا من دان بە کتێبێکی تازە دانانێم کە لەدوای قورئانەوە بێت، کە پەیامێکە لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە، جا ئەگەر لە ئاگایی و زانستەوە پێم بگات یان لە خەون، جا من اللە و فریشتەکانی و بەندە چاکەکارەکانی دەکەم بە شاھێد من بە تەواوی کوفر بە کتێبەکەت دەکەم و دەڵێم لەلایەن اللە وە وەحیت بۆ نەکراوە؛ بەڵکو وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراوەو دەیەوێت لەبەرامبەر قورئانی گەورە گومڕات بکات، تا لەبەرامبەر ڕێگای ئوممەتەکەت بۆ جگە لە ڕێگای ڕاست گومڕاو سەرلێشێواوت بکات، جا ئەی علم الجهاد ئەوەی تۆ ھەستی پێدەکەیت تەنھا وەسوەسەیەکی شاراوەیە، وە سوێند بە اللە ئەگەر اللە بە دەسەڵاتی زانستی قورئان وەکو بەڕاستدانانێک بۆ وەحی تێگەیشتن پشتگیری لێ نەکردبام ئەو کاتە منیش وەکو تۆم لێدەھات ئەی علم الجهاد، ھەروەھا وەکو ھەموو ئەو مەھدیانەش کە شەیتان لە سنگەکانیان وەسوەسەیان بۆ دەکات و وەحی بۆ ھەندێکیان دەکات بەوەی گوایە مەھدیەو ئەوەی لە سنگەکەی قسەی لەگەڵ دەکات بریتیە لە ڕوحی محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - و دابەزیوەتە سەر جەستەکەی، جا لەپاش ئەوە دەڵێت ئەمەش وەکو بەڕاستدانانێکی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزە: {إِنَّ الَّذِي فَرَ‌ضَ عَلَيْكَ الْقُرْ‌آنَ لَرَ‌ادُّكَ إِلَىٰ مَعَادٍ قُل رَّ‌بِّي أَعْلَمُ مَن جَاءَ بِالْهُدَىٰ وَمَنْ هُوَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿٨٥﴾}‏‏ صدق الله العظيم [القصص].

بەڵام بەو شێوەیە نیە کە بانگەشەی بۆ دەکەن؛ بەڵکو ئەوەی (ئەم ئایەتە مەبەستیەتی) تێپەڕیوەو کۆتایی هاتووە، وە محمد نێردراوی اللە لە ڕۆژی فەتحکردنە ئاشکراکەوە لەدوای دەرچوونی لە مەککە گەڕایەوە بۆ مەککە، جا ئەوە بریتیە لە (معاد)؛ گەڕانەوە بۆ مەککە بە سەرکەوتنێکی ئاشکرا. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {إِنَّا فَتَحْنَا لَكَ فَتْحًا مُّبِينًا ﴿١﴾ لِّيَغْفِرَ‌ لَكَ اللَّـهُ مَا تَقَدَّمَ مِن ذَنبِكَ وَمَا تَأَخَّرَ‌ وَيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكَ وَيَهْدِيَكَ صِرَ‌اطًا مُّسْتَقِيمًا ﴿٢﴾ وَيَنصُرَ‌كَ اللَّـهُ نَصْرً‌ا عَزِيزًا ﴿٣﴾} صدق الله العظيم [الفتح].

جا ئەوە بریتیە لە (معاد)؛ گەڕانەوە بەرەو مەککە بە سەرکەوتوویی دوای ئەوەی به‌ ترس و بیمه‌وه‌ لێی دەرچوو، وە سه‌یری ئه‌ملاو ئه‌ولای خۆی ده‌كرد، جا اللە بەڵێنی سەرکەوتنی ئاشکرای لە ڕۆژی فەتحکردنەکەی مەککە هێنایەدی.

ھەرچی تۆیت ئەی علم الجهاد دەزانم دەتەوێت چی بڵێیت، دەتەوێت بڵێیت تۆ ئەڵقەیکی گەیەنەری لەنێوان دروستکراوو دروستکارو ئەوەی لە سنگەکەت وەسوەسەت بۆ دەکات پێت دەڵێت ئەمە اللە یان ڕوحی قودسە دابەزیوەتە سەر دڵەکەت، تۆش باوەڕت بە قسەکردن نیە بە دەنگ لەدوای پەردەوە، واشدادەنێیت دەنگەکە لەلایەن مرۆڤەوە وەک ئیلهامێک لە دڵ هەستی پێدەکرێت و گوێی لێ نابێت. جا دەربارەی ئەوە بەحەق فەتوات بۆ دەدەم، وە لەسەرت پێویستە ئەوە بزانیت تەڵەو ڕێگری شەیتان لە وەحی تێگەیشتندایەو لە قورئانی گەورەش باسکراوە، جا لەپاش ئەوە بە جگە لەحەق وەسوەسە بۆ دڵ دەکات و مرۆڤەکە وادەزانێت ئەمە وەحیە لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە، جا ئایا چۆن دەتوانن جیاوازی لەنێوان ئەم وەحی تێگەیشتنەی دەگاتە سنگەکان بکەن بەوەی ئایا ئەمە وەحیە لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە یان وەسوەسەیەکە لەلایەن شەیتانەوە؟ جا ئەوە پشت بە دەسەڵاتی زانستی قورئانی گەورە دەبەستێت کە دوایین کتێبی ئاسمانیە بۆ ھەموو خەڵکی جیھان، جا ھەرچی ئەوەیە ئەگەر اللە بە دەسەڵاتێکی زانستی ئاشکرای قورئانی گەورە پشتگیری لێ نەکردبێت ئەوکاتە پێویستە تۆو جگە لەتۆش ئەوە بزانن ئەوەیان وەحی نیە لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە، بەڵکو وەسوەسەی شەیتانەو اللە ش ھیچ دەسەڵاتێکی زانستی دەربارە دانەبەزاندووە، ھەرچی سەبارەت بەوەیە چۆن لەبارەی ناصر محمد یەمانی ئەوەتان بۆ ڕووندەبێتەوە ئایا ئەوەی پێی دەگات لەڕێی وەحی تێگەیشتنە لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە یان لەلایەن شەیتانەوەیە؟ جا ئەوەیان دەوەستێتە سەر بەڵگە ھێنانەوەکەی بۆ ھەموو زانایانی ئوممەت لە مێزی گفتوگۆ، جا ئەگەر ناصر محمد یەمانی بە دەسەڵاتی زانستی قورئان بەڵگەی بەسەردا ھێنانەوەو بە خودی قورئان بە تەواوی زمانیانم بە حەق لاڵ کرد ئەوکاتە بۆ ھەموو بانگەوازێک بەڵگە ھەیە کە اللە بە بەڵگەی دەسەڵاتی زانستی قورئانی گەورە پشتڕاستی دەکاتەوە، جا ئەوکاتە بەڕاستی ڕووندەبێتەوە ناصر محمد یەمانی وەحی تێگەیشتنی لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە پێدەگات بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورە، تا بۆ ئەو گەلە ڕوون ببێتەوە کە دەزانن، ئەمەش لە سەردەمی زانستە (کە ئێستایە)، ھەروەک اللە بەوە بەڵێنی داوە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَكَذَلِكَ نُصَرِّفُ الْآيات وَلِيَقُولُوا دَرَسْتَ وَلِنُبَيِّنَهُ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ} صدق الله العظيم [الأنعام:105].

جا ئەو کەسانە کێن کە اللە بە زانست باسی کردوون، تا ئەوکاتەی بەیانی قورئان بە زانست و لۆژیکەوە دێت ئەوا دەبینن حەقی لای پەروەردگارەکەیان ئەو زانستە بەڕاست دادەنێت کە لە بوارە جۆر بەجۆرەکانی زانست پێیان زانیوە، جا ئەوانەی قورئانیان بە زانست و لۆژیک بۆ ڕووندەکرێتەوە تا ئەوکاتەی بۆیان ڕووندەبێتەوە ئەمە حەقە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز دەدۆزنەوە: {وَيَرَ‌ى الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ الَّذِي أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّ‌بِّكَ هُوَ الْحَقَّ وَيَهْدِي إِلَىٰ صِرَ‌اطِ الْعَزِيزِ الْحَمِيدِ ﴿٦﴾} صدق الله العظيم [سبأ].

ئەمەش چونکە ناصر محمد یەمانی بە ڕاستیەکانی ئایەتە زانستیەکانی قورئانی گەورە گفتوگۆیان لەگەڵ دەکات، جا زاناکان ئایەتەکان لەسەر ئەرزی واقع دەبیننەوە ئەگەر بێتو بەیانە ڕاست و دروستەکە جێبەجێ بکرێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی، جا لەپاش ئەوە دەبینن پشتڕاستی ئەو زانست و لۆژیکە دەکاتەوە کە لە سەدەی بیستەمدا دۆزراوەتەوە، ھەرچەندە قورئان بە زیاتر لە ھەزارو چوارسەد ساڵ پێش ئەو زانستەی ئەوان دۆزیویانەتەوە دابەزیوە، جا لەپاش ئەوە بۆ خاوەن زانستەکان ڕووندەبێتەوە بەڕاستی ئەمە ڕاست و دروستە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {سَنُرِ‌يهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنفُسِهِمْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَ‌بِّكَ أَنَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ ﴿٥٣﴾} صدق الله العظيم [فصلت].

وە لەم بوارەدا ئەوانەی بەشوێن ڕاستیدا گەڕاون پێش من کەوتوون، بەڵام ھەڵەیان کردووەو تێکەوتوون، ھەروەک شێخ عبدالمجید زندانی ئەو کەسەی وتی: لەڕاستیدا حەوت زەویەکە (الأراضين السبع) چەند (چینێكی زەوین) لە ناوەوەی زەوی. جا بەوە ھەڵەی کرد، اللە ش لێی ببورێت، بەڕاستی پەروەردگارەکەم زۆر لێخۆشبوو و میھرەبانە، بەڵام ناصر محمد یەمانی لەبەرامبەر ڕاستیەکانی بەیانکردنی ئایەت و بەڵگەو نیشانە زانستیەکانی قورئانی گەورە هەڵە ناکات، جا وام نەکردووە ھەندێک شتم بە تەواوی و وردی باسکردبێت و ئەوانی تریشم وازلێھێنابێت، بەڵکو ھەموو ئایەت و نیشانە زانستیەکانی قورئانی گەورەم بە تەواوی باسکردووە، بۆ نموونە ڕاستی ژمارە ڕەنووسیەکەمان سەبارەت بە حەوت زەویەکە (الأراضين السبع) بۆ ڕوونکردنەوە بەوەی ھەموویان دەکەونە ژێر ھەسارەی ئەو زەویەمان کە لەسەری دەژین، وە بەوەی ئەو زەویەی خاوەن ئاوو درەخت و مرۆڤ و بارانە بریتیە لە دایکی گەردوون و دایکی ھەسارە یەک پارچەکە کە حەوت ئاسمانەکان و ئەوەشی لەنێوانیان ھەیەو حەوت زەویەکەش و ئەوەشی لە دەوروبەریان ھەیە لێ جیابۆتەوە، وە ناصر محمد یەمانی ئەوەی بۆ ڕوونکردنەوە حەوت زەویەکە ھەموویان لەدوای زەویەکەی ئێمەوەن لە بۆشایی ئاسمانی خوارەوە، جا بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوە ئایەتە پێکچوو - موتەشابیھەکان - ـم نەھێناوەتەوە، بەڵکو چەند ئایەتێک لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانم ھێناوەتەوە، بۆ نموونە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {اللَّهُ الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَوَاتٍ وَمِنَ الأَرْضِ مِثْلَهُنَّ يَتَنَزَّلُ الأَمْرُ بَيْنَهُنَّ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْمًا} صدق الله العظيم [الطلاق:12].

جا ئەوە لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانە کە زانست و لۆژیک لەسەر ئەرزی واقع بەڕاستیان دادەنێت، چونکە اللە تێیدا دەفەرموێت قورئان لەنێوان حەوت ئاسمانەکەو حەوت زەویەکە دادەبەزێتە سەر محمد نێردراوی اللە؛ بەو مانایەی ئەو زەویەی ئێمە لەسەر دەژین لە ڕیزی حەوت زەویەکە نیە، بەڵکو بریتیە لەو ھەسارەیەی کاتی خۆی لەگەڵ حەوت ئاسمانەکەو حەوت زەویەکە یەک پارچە بوون، جا ئاسمانەکان و حەوت زەویەکەی لێ جیابۆتەوە، وە بەوەی زەویەکەمان لەنێوان حەوت زەویەکەو ئاسمانەکاندایە، بەو مانایەی حەوت زەویەکە لەدوای ئەو زەویەی ئێمەیە کە لەسەری دەژین، وە لەم ئایەتەشدا بەڕاستدانانی ھەموو مرۆڤایەتی بۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەیان دێتەدی، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْمًا} صدق الله العظيم [الطلاق:12].

ڕەنگە علم الجھاد یان جگە لە ئەو بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "بەڵام هێشتا مرۆڤ ئەوەیان بەڕاستدانەناوە تۆ مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقیت لەلایەن پەروەردگارەکەیانەوە، لەکاتێکدا ھەروەک خۆت دەڵێیت لەسەر ئەرزی واقع ئەم ئایەتەت بۆ ڕوونکردنەوە". جا لەپاش ئەوە بەحەق وەڵامی دەدەمەوە بە سوێند خواردن بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان، بە سوێند خواردنێک کە قورئانی گەورە بە زانست و لۆژیک پشتڕاستی بکاتەوە بەوەی دواتر ھەموو مرۆڤایەتی بە ڕاست و دروستی ئەم فەرموودەیەی پەروەردگارم دەزانن: {لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْمًا}.

جا دەڵێن: {رَّ‌بَّنَا اكْشِفْ عَنَّا الْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ ﴿١٢﴾} [الدخان].

جا ئەوەیە مانای ئەم فەرموودەیەی پەروەردگارم: {لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْمًا} صدق الله العظيم.

ئەمەش ڕۆژی گەیشتنی ھەسارەی سزایە کە لە خوارەوەی حەوت زەویەکەیە، جا اللە دەیکاتە سەرەوەی زەوی دایک و بەردبارانی بەدرۆزانەکانی حەق دەکات بە بەردی ئاگرین بە ھەسارەی سجیل، بە بەردی تواوەی ئاگر کە هه‌موو ئه‌و به‌ردانه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارەوە دیاریکراون و ئامادەن بۆ (ھەڵگرتنی گەرمی لە ئەنجامی لێکخشانیان بە بەرگە ھەوای زەوی)، جا بەرگە هەوای زەوی تێپەڕ دەدەن و ئەمەش لە ستەمکاران دوور نیە، وە لەم ڕۆژەشدا ھەموو ئەوانەی اللە لە فەرمان و بانگەوازەکەم ئاگاداری کردوونەتەوە دەزانن ناصر محمد یەمانی بەحەق قسە دەکات، وە بەوەی ھەسارەی سزا بریتیە لە ھەسارەی سجیل لەوپەڕی خوارەوەی حەوت زەویەکە، ھەروەک لە قورئانی گەورەوە بۆمانی ڕوونکردەوەو بە وردی باسیکردووە، جا لەپاش ئەوە خەڵکی باوەڕ بە من و فەرمان و بانگەوازەکەم و بەیانی ڕاست و دروستی قورئانی گەورە دەھێنن، جا ملکەچی فەرمانی خەلافەتی ڕاشیدی دەبن کە بە شێوەیەکی دروست بۆ ھەموو خەڵکی جیھان بۆ ڕێگای ڕاست ڕێنمایی کراوە.

جا دەزانم ئەوەی قسەت لەگەڵ دەکات و دەڵێت ئەوە اللە یە لە زانست و ئاگایی یان لە خەو شەیتانێکی ملھوڕە نەک اللە، اللە ش لەسەر ئەوەی دەیڵێم شاھێدو وەکیلە، جا بە گوناهو ناڕەوا خۆت بە گەورەو زل مەگرە، بەڕاستی من بۆ تۆ لە ئامۆژگاریکارانم.

ھەرچی بەڵگەکەتە کە دەڵێیت ڕوئیا حوکمی شەرعی بۆ ئوممەت لەسەر بنیات دەنرێت، کەواتە لەسەرت پێویستە منداڵەکەت سەرببڕیت ھەروەک چۆن پێغەمبەری اللە ئیبراھیم کردی، پاشان سەیر بکە ئایا اللە بە سەربڕاوێکی گەورە بۆت دەگۆڕێتەوە ھەروەک بۆ ئیسماعیلی گۆڕیەوە؟ یان بەڕاستی ئەم ڕوئیایە تایبەتە بە ئیبراھیم و حوکمی شەرعی بۆ ئوممەت لەسەر بنیات نانرێت؟ تەنانەت ئەگەر (لە خەودا) بینیشت تۆ منداڵەکەت کە پارچەیەکە لە جگەرەکەی خۆت سەردەبڕیت ئەوا وانازانم ئەوە ئەنجام بدەیت ھەروەک ئیبراھیم ئەنجامیدا، ھەرچەندە بشزانیت ڕوئیا فەرمانێکە تایبەتە بە خاوەنەکەی لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوەو لەسەریەتی ئەنجامی بدات.

جا ھەروەک پێشتر بۆ تۆمان ڕوونکردەوە ڕوئیا تەنها تایبەتە بە خاوەنەکەی، وە سوێند بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان ئەگەر بێتو زانایانی ئوممەت لەهەر سەردەمێک حوکمی شەرعی تازە لە ئایین لەسەر ڕوئیای خەڵکی جێبەجێ بکەن ئەوا بوختانکاران بە ھەزاران شەرع ھەڵدەبەستن، ئەوکاتیش لە ئەنجامی ڕوئیا شەیتانیەکانەوە زەوی تێک و پێک دەچێت، ھەرچی سەبارەت بەوەیە ئەگەر بێتو لەلایەن اللە ی ڕەحمانەوە بێت، ئەوا ئەمەیان بۆ خاوەنەکەیەتی ئەی علم الجھاد، سوێندیش بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان دەخۆم ئەگەر بە جگە لە حەق دانت پێدابنێم و بڵێم حوکمە شەرعیەکان لە ئایین لەسەر ڕوئیا بنیات دەنرێت ئەو کاتە من دەکەی بە دۆست و خۆشەویستی خۆت و دانیش بەوەدا دەنێیت من مەھدی چاوەڕوانکراوم و دەشت وت: کەواتە ئەی ناصر محمد یەمانی لەسەرت پێویستە زانست لە من وەربگریت بەو شێوەی بوومەتە خاوەنی، جا ئەو کاتەش بۆ خەڵکی جیھان بڵاوی بکەیەوە، ھەروەک چۆن پێشتر لە ڕێی پۆستی ئەلیکترۆنیەوە بۆ منت ناردووە، وتیشت دواتر بەڕاستت دادەنێم بەو مەرجەی من ئەو زانستە قبوڵ بکەم کە دواتر خۆت فێرم دەکەیت بۆ ئەوەی لە بانگەوازەکەم بڵاوی بکەمەوە، جا بەم شێوەیە خەڵکی لەڕێگاکەم گومڕا بکەیت بە گومڕاییەکی دوور! وە ھەرگیزیش ھیچ مەیلێکم بۆلای تۆ نیەو به‌دڵی تۆ ناکەم بە مۆڵەتی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان، دواتریش بە کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی جیھادێکی گەورەت لەگەڵ دەکەم.

وە ھەرچەندە سەبارەت بە خۆم لە ڕوئیادا فەتوایەکەم لەڕێی محمد نێردراوی اللە وە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - پێگەیشتووەو زانیومە ئەم فەتوایە تایبەتە بەخۆم ھەروەک چۆن لە پەروەردگارەکەم چاوەڕێی ئەوەم دەکرد سەبارەت بەخۆم فەتوام بۆ بدات، جا تەنانەت لەدوای ئەوەی فەتواشی بۆ دام دڵم ھەر ئۆقرەو ئارامی نەگرت بەوەی ئەو کەسەی فەتوای بۆ داوم باپیرەم (نێردراوی اللە) بووە، تا ئەوکاتەی بەڕاستگەڕانی ڕوئیاکەم بە بەیانی قورئان لە خۆم بینی، جا ئەوکاتە دڵنیابووم ئەوکەسەی فەتوای بۆ داوم لەڕاستیدا بریتیە لە باپیرەم محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، ھەرچەندە ماوەیەکی زۆریشە لە ھەشتاکاندا باپیرەم (محمد نێردراوی اللە) م بینیوە، وە لەدوای یەک ساڵیش لەسەرئەرزی واقع بەڕاستگەڕانی ڕوئیاکەم بینی، بەڵام ئەوە بۆ من بەس نەبوو تا ئەوکاتەی لەدوای ساڵی 2000 ـەوە فەتوای سەبارەت بە مندا، وە لەو کاتەدا لە میانەی ڕوئیاکە زانیم دواتر اللە زانستی بەیانی قورئانم پێدەدات بەشێوەیەک هەر کەسێک لە قورئان گفتوگۆم لەگەڵ بکات ئەوکاتە ھەر من دەیبەزینم، جا وتم: سوپاس و ستایش بۆ اللە، ئەوە بریتیە لەو بەڵگە حەقەی اللە کردوویەتی بە بەڵگەی بانگەوازەکەم، ئەمەش چونکە چۆن قسە لەگەڵ خەڵکی بکەم و بڵێم: خەڵکینە لەڕاستیدا من مەھدی چاوەڕوانکراوم و ئەوەم لەخەودا بینیووە، جا دواتر ئەوان پێم پێدەکەنن، کەواتە چۆن بە حەق قەناعەتیان پێ بھێنم؟ وە چۆن وابکەم بزانن بە جگە لە حەق لەلایەن پەروەردگارەکەمەوە بوختانم هەڵنەبەستووە؟ جا ئەوەشیان پێدەڵێم تا ساویلکەو خۆشباوەڕ نەبن تا لەبەرئەوە بەڕاستم دابنێن چونکە پێم وتوون لەلایەن اللە وە محمد نێردراوی اللە ھەواڵی ئەوەی پێداوم - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی -، وە فێرم کردن اللە ڕوئیای نەکردووە بە بەڵگە لەسەریان؛ بەڵکو پشتڕاستکردنەوەی ڕوئیاکەی بەحەق کردووە بە بەڵگە، جا دواتر دەبینن ھەر کەسێک گفتوگۆ لەگەڵ ئیمام ناصر محمد یەمانی بکات ھەر ئەو بە حەق و بەو دەسەڵاتی زانستە ڕازیکارەی ئەوان ناتوانن بەدرۆی بخەنەوە بەسەریدا زاڵ دەبێت، بەڕەچاوکردنی ئەوەی زۆر ڕوون و ئاشکرایە، بۆیە زاناکان نابینیت زانستەکەم بەدرۆ بخەنەوە، بەڵکو لە لەبەرامبەر فەرمان و بانگەوازەکەم سەرسامن! جا چۆن زانستی ڕوون و ئاشکرای قورئانی گەورە بەدرۆ بزانن؟ وە دەشترسن لەوەی دان بەوەدا بنێن من مەھدی چاوەڕوانکراو بم، نەوەک ئەو نەبم، چونکە بەھۆی ناوە ھەڵبەستراوەکە کە دەڵێن ناوی ئیمام مەھدی (محمد بن عبداللە) یە تووشی ئاشووب بوونە، ئەمەش چونکە چاوەڕێی مەھدیەکی چاوەڕوانکراو دەکەن بەم ناوەوە بێت، بەھەمان شێوە شیعەش دەڵێن (محمد حسن عەسكەری) ـە، جا ڕازیبوونی شیعەو سوننە بووە بە ئامانجێک کە ھەرگیز بەدی نەیەت، منیش ھیچ پێویستیەکم بە ڕازیبوونی ئەوان نیە بە هەموویانەوە، وە ئەگەر بەردەوامیش بوون لەسەر ئەم بەڵگە ھەڵبەستراوەی بەردەستیان ئەوا بۆیان لە کەمین دام، جا دواتر دەیانخەمە بارودۆخێکی شەرمەزارکەرەوەو دەڵێم: با وادابنێین لە یەکێک لە ئایەتە مەحکەمەکانی قورئانی گەورە ناوی مەھدی چاوەڕوانکراو بە محمد دابەزیبێت، وە لەبەرئەوەی ناوەکەی ئێوە دژو پێچەوانەیە لەگەڵ ئەوەی لەم کتێبەدا دابەزیوە کە لەبەردەستمانە، جا هەمان ئەوەم پێ دەوتن کە باپیرەم محمد نێردراوی اللە بە نەصاراکانی دەوت بەوەی: من محمدم، وە من ئەحمەدم لەکتێبدا، اللە ش بەڵگەی منی لەسەرتان لە ناو دانەناوە، بەڵکو لەزانستدا دایناوە، پاشان بە حەق زمانەکانیانی لاڵ کرد، ھەرچەندە اللە ھیچ دەسەڵاتێکی زانستیشی لەسەر ئەوە دانەبەزاندووە ناوی مەھدی چاوەڕوانکراو محمد بێت؛ جگە لەوەی دەزانم مەھدی چاوەڕوانکراو سێ ناوی ھەیە، وە اللە هەمووشیانی کردووە بە سیفەت بۆی کە بریتین لە:

1 - مەھدی: ئەمە ناوێکە اللە بە زانست لەسەر ئەرزی واقعی پشتڕاستی دەکاتەوە، چونکە خەڵکی بە زانست بۆ ڕێگای ڕاستی اللە ی شایستەی سوپاسگوزاری هیدایەت دەدات.

2 - ناصر محمد: بەھەمان شێوە اللە ئەم ناوەی کردووە بە سیفەتێک کە ئەوە پشتڕاستدەکاتەوە اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی لە بانگەوازەکەی نەکردووە بە نێردراوێک یان پێغەمبەر، بەڵکو کردوویەتی بە بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە (الناصر لمحمد رسول الله) درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی، ھەرچەندە ئەم ناوەش (ناصر محمد) بریتیە لە ناوەکەی خۆم کە ھەر لەوکاتەی دایکم لە ساڵی 1389 ی کۆچی منی بووە باوک و دایکم ناویان پێ لێناوم، لەوەشدا حیکمەتی ڕێککەوتنەکە (تواطؤ) لەگەڵ ناوی باپیرەم پێغەمبەر محمد درودو سڵاوی لێبێت دێتەدی، وە ڕێککەوتنەکەش لەگەڵ ناوەکەمە لە ناوی باوکم، ئەمەش بۆئەوەی ناوەکە ھەواڵ و ئاڵای بانگەوازەکەی مەھدی چاوەڕوانکراو ھەڵبگرێت (ناصر محمد - بەسەرخەری محمد)، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودە ڕاست و دروستەی پێغەمبەر: [يواطئ اسمه اسمي].

کە حیکمەتێکی گرنگ و گەورەی تێدایە، بەڵام زۆربەتان نازانن! ھەرچی ناوی ژمارە سێیەمی منە ئەوا بریتیە لە:

3 - عبد النعيم الأعظم (بەندەی گەورەترین نیعمەتەکە): بەھەمان شێوە اللە ئەم ناوەی کردووە بە سیفەتی نھێنی پەرستنەکەم بۆ پەروەردگارم، ئەمەش چونکە من اللە ناپەرستم بە ئامانجی چوونە ناو بەھەشت، جا ئایا اللە منی بۆ ئامانجی بەھەشت دروستکردووە تا ئەم ئامانجە بھێنمەدی؟ بەڵکو اللە بەھەشتی بۆ ئێمە دروستکردووەو ئێمەشی لەپێناو خۆی دروستکردووە پایەبەرزی بۆی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودە ڕاست و دروستەی: {وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَىٰ تَنفَعُ الْمُؤْمِنِينَ ﴿٥٥﴾ وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴿٥٦﴾ مَا أُرِيدُ مِنْهُم مِّن رِّزْقٍ وَمَا أُرِيدُ أَن يُطْعِمُونِ ﴿٥٧﴾ إِنَّ اللَّـهَ هُوَ الرَّزَّاقُ ذُو الْقُوَّةِ الْمَتِينُ ﴿٥٨﴾} صدق الله العظيم [الذاريات].

کەواتە اللە بەھەشتی بۆ ئێمە دروستکردووەو ئێمەشی لەپێناو خۆی دروستکردووە، جا چۆن بەھەشت بکەینە ئامانجەکەمان لەکاتێکدا ئەوە ئامانجی دروستکردنی ئێمە نیە؟ بەڵکو ئامانجەکە پەرستنی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی.

وە سوێند بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان ڕازیبوونی نەفسی اللە بریتیە لە نیعمەتێکی گەورەترو مەزنتر لە نیعمەتی بەھەشت و حۆریە چاوگەشەکان بۆ ئەوکەسەی ڕاستی ڕازیبوونەکەی نەفسی پەروەردگاری ناسیوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە: {وَعَدَ اللَّـهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّـهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

ئایا نابینن بەڕاستی نیعمەتی ڕازیبوونی اللە نیعمەتێکی گەورەو مەزنترە لە نیعمەتەکەی بەھەشت؟ ئەمەش بریتیە لە ڕاستی گەورەترین ناوی پەروەردگاری خەڵکی جیھان (اسم اللە الأعظم)، بەڵام زۆربەتان نازانن، جا وا گومان دەبەن اللە ناوێکی گەورەتری لە ناوەکانی تر هەیە، بۆیە لە ناوەکانی اللە لاتانداو بێدین بوون، جا ھیچ جیاوازیەک نە لەنێوان گەورەترین نیعمەتەکە (النعيم الأعظم) و نە لەنێوان ناوی اللە و نە لە نێوان ناوی الرحمن هەیە، وە بەکامەی داوای لێدەکەن داوا بکەن بە بێ جیاکاری.

ھەرچی ئەوشتەیە کە لەبەرامبەر حەقیقەتی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) زۆرێک لەئێوەی توشی ئاشوب کردووە ئەوەیە واگومانتان بردووە اللە ناوێکی گەورەتری لەناوێکی تر هەیە بەڕەچاوکردنی ئەوەی گوێی لە خاوەن زانستەکان دەبێت دەڵێن گەورەترین ناوی اللە (اسم الله الأعظم)، بۆیە واگومانیان بردووە اللە ناوێکی گەورەتری لەو ناوانەی تری هەیە کە دەیزانن، جا لایانداو توشی بێدینی بوون لەبەرامبەر ناوەکانی اللە. وە خۆزگەی ئەوە دەخوازێت بەو ناوەی زانیبا تا داوای پێ لە اللە کردباو ئەویش وەڵامی دابایەوە، جا دەڵێین پاک و بێگەردی بۆ اللە! ئایا اللە دان نانێت بە ناوی خۆی اللە و ناوەکەی الرحمن! ئایا تێناگەن؟ بەڵکو گەورەترین ناوەکە (اسم الله الأعظم) وەکو ھەر ناوێکی ترە لە ناوە جوانەکانی اللە، وە بۆیە اللە بە گەورەو مەزنتر (الأعظم) باسیکردووە بەمانای نیعمەتێکی گەورەو مەزنترە لە نیعمەتی بەهەشت، ئەمەش بریتیە لەو ناوەی اللە کردوویەتی بە حەقیقەتی ڕازیبوونی نەفسی خۆی لەسەر بەندەکانی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَعَدَ اللَّـهُ الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ وَرِضْوَانٌ مِّنَ اللَّـهِ أَكْبَرُ ذَٰلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿٧٢﴾} صدق الله العظيم [التوبة].

بەڵکو لەم ناوەدا حیکمەتی دروستکردنی بەندەکان دێتەدی، ئەمەش تا ڕاستی ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان بپەرستن بە ئامانجی ڕازیبوونی ئەو لەسەریان، جا ئەوکاتە دەبینن بەڕاستی ئەوە نیعمەتێکە کە هیچ شتێک لە بووندا ھاوشێوەی ئەو نیعمەتە نیە، بەڵام ئەوە نیعمەتێکی ڕەیحانی نەفسیە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَرَوْحٌ وَرَيْحَانٌ وَجَنَّتُ نَعِيمٍ ﴿٨٩﴾} صدق الله العظيم [الواقعة].

جا ھەرچی نیعمەتی ڕوح و ڕەیحانە نەفسیەکەیە ئەوا بریتیە لە ڕاستی ڕازیبوونی نەفسی اللە و خۆشەویستیەکەی بۆ بەندە نزیکەکانی، ھەرچی نیعمەتی بەھەشتە ئەوەیان ماددیە کە لەلای پەروەردگارەکەیان دەیبیننەوە لەو ماڵ و شوێنەی ئۆقرەو ئارامی تێدا دەگرن، جا خەڵکینە چ سودێک لە موڵکدا ھەیە لەکاتێکدا مرۆڤ سنگی تەنگ و توند بێت وەک ئەوەی بڵێی بەرەو ئاسمان بەرز بببێتەوە و خێرا بچێت بۆ لای ماددە سەرخۆشکەرەکان و ئارەزووبازی تا لەڕووی دەروونیەوە ئارام و ئاسودە بێت؟ جا ئەگەر ئەوانە دەیانزانی گەورەترین نیعمەتەکە لە ڕازیبوونی نەفسی پەروەردگارەکەیان بۆ سەریان دەدۆزنەوە ئەو کاتە شوێن ڕێگای ڕازیبوونەکەی دەکەوتن، بەڵام شەیتان تووشی ئاشوبی کردوون و فەرمانی پێکردوون بە خراپەو کاری نادروست و پیس و داوێن پیسی و مەی و قومار، وە لەم شتانەدا ئەوان بەختەوەری و شادی و خۆشیەکەیان دەدۆزنەوە، جا ھەر خێرا لە مەی و ماددە بێھۆشکەرەکان و ئارەزووەکان بێزار دەبن، جا لەپاش ئەوە ھەندێکیان خۆیان دەکوژن و پاشانیش خۆیان دەخەنە دۆزەخەوە کە خراپترین چارەنووسە.

بەڵکو اللە دروستی کردووین تا ڕازیبوونەکەی بپەرستین نەک ڕازیبوونی شەیتان؛ بەڵکو ڕازیبوونی اللە بریتیە لە نیعمەتێک (النّعيم)، کە بریتیە لەو ئامانجەی ئێمەی لەپێناو دروستکردووەو دواتریش سەبارەت بەوە لێمان دەپرسرێتەوە، وە ژیانی دنیاو جوانی و خۆشیەکانی سەبارەت بەو نیعمەتە سەرقاڵی کردوون، جا ژیانی دنیاو خۆشیەکانی لەبەرامبەر ئەم ئامانجەدا سەرقاڵی کردوون کە اللە لە پێناویدا دروستی کردوون، کە بریتیە لە شوێنکەوتنی ڕێگای ڕازیبوونەکەی پایەبەرزی بۆی، لەوەشدا گەورەترین نیعمەتەکە (النّعيم الأعظم) دەدۆزنەوە، وە دواتر سەبارەت بەوە لێتان دەپرسرێتەوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ ﴿١﴾ حَتَّىٰ زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ ﴿٢﴾ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿٣﴾ ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ ﴿٤﴾ كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ الْيَقِينِ ﴿٥﴾ لَتَرَوُنَّ الْجَحِيمَ ﴿٦﴾ ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ الْيَقِينِ ﴿٧﴾ ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ ﴿٨﴾} صدق الله العظيم [التكاثر].

ئەمەش بریتیە لە ڕاستی گەورەترین ناوەکەی اللە (اسم الله الأعظم) کە اللە کردوویەتی بە حەقیقەتی ڕازیبوونی نەفسەکەی، پایەبەرزی بۆی! تا ببین بە بەندەیەک ڕازیبوونەکەی بپەرستین. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ ﴿٥٦﴾} صدق الله العظيم [الذاريات].

جا ناصر محمد یەمانی درکی بەم حیکمەتە کرد لە دروستکردنی دروستکراوەکان و ئەو ئامانجەی ھێنایەدی کە اللە لەپێناویدا دروستی کردووین لە زاتی نەفسی پەروەردگار، وە محمد نێردراوی اللە ش درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی ڕاستی فەرمووە: [الإيمان يمانٍ والحكمة يمانيّة] صدق عليه الصلاة والسلام.

مەبەستی لەوە ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەیە بەو شێوەیە اللە دەپەرستێت کە ڕەوایەو دەبێت بپەرسترێت، وە ڕازیبوونی نەفسی اللە ی نەکردووە بە ھۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی نیعمەتی بەھەشت، جا چۆن گەورەترین نیعمەتەکە (النّعيم الأعظم) بکەم بە هۆکارو ئامراز بۆ ھاتنەدی ئەو نیعمەتەی لەوە بچوکترە کە (بەھەشتە)، وە اللە بەھەشتی بۆ بەندەکانی دروستکردووەو ئێمەشی لەپێناو ئامانجێک لە زاتی خۆی دروستکردووە؛ ئەویش ئەوەیە تا ڕازیبوونی اللە ی پایەبەرز بپەرستین؟ وە منیش بریتیم لەوکەسەی شارەزایە بە اللە ی ڕەحمان (الخبير بالرحمن)، وە ئەی علم الجھاد لەسەرت پێویستە ئەوە بزانیت ناصر محمد یەمانی ئەو کەسەیە کە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزی دەربارە دابەزیوە: {الرَّحْمَنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيرًا} صدق الله العظيم [الفرقان:59].

بۆیە بەیانەکەی لە سوننەتی ڕاست و دروستی پێغەمبەر ھاتووە دەربارەی ئەوکەسەی شارەزایە بە اللە ی ڕەحمان (الخبير بالرحمن)، کە دەڵێت ئەو کەسە بریتیە لە مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی، بۆیە پێغەمبەر درودو سڵاوی لێبێت فەرموویەتی: [الإيمان يمانٍ والحكمة يمانيّة] صدق عليه الصلاة والسلام.

وە لاچوونی ناخۆشیەکانی اللە ش لەسەر ئوممەت لە ڕوکنی یەمانی لە یەمەنەوە دێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی: [إني أرى نَفَسُ الله يأتي من اليمن] صدق عليه الصلاة والسلام.

ئەمەش چونکە نەفسەکە بریتیە لە لاچوونی ناخۆشیەکانی ئوممەت و ستەملێکراوانی جیھان، وە بریتیە لەو ڕێزو چاکەو ڕەحمەت و میھرەبانیەی اللە کە لە قورئانی گەورەدا ھاتووەو بەیانی ڕاست و دروستی قورئانتان فێر دەکات و لە شوێنکەوتنی مەسیحی دەجال هۆشداریتان پێدەدات، وە شوێنەکەی و بەھەشتەکەیتان بۆ ئاشکرا دەکات، ئەم بەھەشتەش ھی اللە یە نەک ھی ئەو، وە پێتان دەڵێت مەسیحی درۆزن بریتیە لە خودی شەیتان، شەیتانیش دەیەوێت بڵێت خۆی مەسیح عیسای کوڕی مەریەمە، وە دەڵێت خۆی اللە یە، جا بۆ کوڕی مەریەم نەبووە ئەم قسەیە بکات، بۆیە پێی دەوترێت مەسیحی درۆزن، کە ئەو کوڕی مەریەمە نیە بانگەشەی پەروەردگارێتی ناکات، ھەر ئەوەشە حیکمەتی دواکەوتنی ھاتنەوەی مەسیح عیسای کوڕی مەریەم، چونکە مەسیحی دەجال خۆی دەخاتە سەر کەسایەتی کوڕی مەریەم و بانگەشەی پەروەردگارێتی دەکات بۆ پشتڕاستکردنەوەی بیروباوەڕی نەصاراکان، وە ماوەیەکی دوورو درێژیشە ڕێگای بۆ ئەم ئاشوبە خۆشکردووەو بەردەوام پیلان دەگێڕێت و.. پیلان دەگێڕێت. ئێمەش پیلانەکەی لە بەیانی و ئێوارەیەکدا بەتاڵ دەکەینەوە، خۆ ئەگەر دەربارەی مەسیحی دەجال و شوێنەکەی پێم نەوتبان ئەوا تووشی ئاشوبی دەکردن و وای لێدەکردن بڕواتان بەوە ھەبێت ئەو پەروەردگارەکەتانە، وە وای لێدەکردن پێتان وابێت ئەو مەلەکوتەی لەژێر خاکدایە بریتیە لە حۆریە چاوگەشەکان، جا دواتر ئێوەش ناحەق دەپەرستن ئەی گەلی موسڵمانان.

بەڵام ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی اللە بەیانی قورئانی پێداوە بریتیە لە ڕزگارکەری ئێوە لە ئاشوبەکەی مەسیحی دەجال؛ شەیتانی نەفرەتلێکراو. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَقُولُونَ طَاعَةٌ فَإِذَا بَرَزُوا مِنْ عِندِكَ بَيَّتَ طَائِفَةٌ مِّنْهُمْ غَيْرَ الَّذِي تَقُولُ وَاللَّـهُ يَكْتُبُ مَا يُبَيِّتُونَ فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّـهِ وَكَفَىٰ بِاللَّـهِ وَكِيلًا ﴿٨١﴾ أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِندِ غَيْرِ اللَّـهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴿٨٢﴾ وَإِذَا جَاءَهُمْ أَمْرٌ مِّنَ الْأَمْنِ أَوِ الْخَوْفِ أَذَاعُوا بِهِ وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ وَلَوْلَا فَضْلُ اللَّـهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُ لَاتَّبَعْتُمُ الشَّيْطَانَ إِلَّا قَلِيلًا ﴿٨٣﴾} صدق الله العظيم [النساء].

وە لەم ئایەتانەشدا اللە چەند فەرمانێکی بۆ ڕوونکردوونەتەوە کە ئەگەر بتانزانیبووایە گرنگیەکی گەورەیان ھەیە، ئەوانیش بریتین لەوەی:

1 - لەوێدا دەستەیەک ھەبوون لەوانەی دەیانوت ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە اللە نەبێت و محمدیش نێردراوی اللە یە کە بەوە فێڵیان لە اللە و نێردراوەکەی و ئەوانەش دەکرد کە باوەڕیان ھێنابوو، وە کاتێک لەلای محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - دەردەچوون پیلانیان دەگێڕا بە ھەڵبەستانی چەند فەرموودەیەک لەکاتێکدا پێغەمبەر درودو سڵاوی لێبێت نەیفەرموو بوو، بەڵکو ئێوە بەم پیلانەیان بزانن.

2 - پاشان اللە بۆی ڕوونکردوونەتەوە بەهەمان شێوە سوننەتی محمدیش لەلایەن اللە وە ھاتووە ھەروەک چۆن ئەم قورئانە گەورەیە لەلایەن ئەوەوە ھاتووە.

3 - پاشان فێری ئەوەی کردوون سوننەت لە دەستکاری و شێواندن پارێزراو نیە.

4 - پاشان فەرمانی ئەوەی پێکردوون قورئان بکەن بە سەرچاوە (مەرجەع) سەبارەت بەو فەرموودانەی پێغەمبەر کە لەسەری جیاوازو ناکۆکن، وە فێری ئەوەی کردوون فەرموودەکان بگەڕێننەوە لای ئایەتە مەحکەمەکانی قورئانی گەورە، جا ئەگەر ئەم فەرموودانە لەلایەن جگە لە اللە وە بوون ئەوکاتە بەڕاستی لەنێوانیان و نێوان ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکانی قورئان لەھەمان بابەت جیاوازی و دژایەتی و ناکۆکیەکی زۆر دەدۆزنەوە.

5 - پاشان فێری ئەوەی کردوون ئەوانەی لە سوننەتی پێغەمبەردا بوختانیان بە پێغەمبەر کردووە بۆ ڕێ خۆشکردن و پشتگیری کردن و بەڕاستدانانی شەیتان وایان کردووە، وە بۆ بەدرۆزانینی مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەشتان.

6 - پاشان فێری ئەوەی کردوون مەسیحی دەجال بریتیە لە شەیتان، وە بەوەی ئەگەر چاکەو ڕێزی تەواوی اللە نەبووایە لەسەر ھەموو موسڵمانان بە ڕەوانەکردنی مەھدی چاوەڕوانکراو کە ڕێزو چاکەو ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە یە ئەو کاتە ھەمووتان شوێن شەیتان دەکەوتن ئەی گەلی موسڵمانان تەنھا کەمێکتان نەبن.

وە ئەی علم الجھاد، ئەگەر تۆ شەیتانێک بیت یان لەبەرامبەر ڕاستی بەبێ مەبەست لە گومڕایان بیت ئەوا شوێن ڕاستی بکەوە، وە سوێند بە اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان ئەگەر شوێن ڕاستی نەکەویت لەکەسە لەناوچووەکان دەبیت، بۆیە بە گوناھو ناڕەوا خۆت بەگەورەو زل مەگرە

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
لابەری ناخۆشیەکانی اللە لەسەر ئوممەت و ڕێزو چاکەو ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی اللە بۆ ھەموو خەڵکی تەنھا ئەوەی ڕەتی بکاتەوە؛ مەھدی چاوەڕوانکراو خەلیفەی اللە لە زەوی لە ئال و بەیتی پاک ئیمامی بەسەرخەری محمد نێردراوی اللە و قورئانی گەورە. شارەزا بە اللە ی ڕەحمان، ئەو کەسەی درکی بە حیکمەتی دروستکردنی دروستکراوەکان کردووە، ئەوکەسەی بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئان قسە دەکات، بەندەی بچوک لە بەردەستی پەروەردگارە پایەبەرزو بە توانایەکەی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 11:39 AM
7

- 7-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
26 - 07 - 1429 کۆچی
29 - 07 - 2008 زایینی
12:31 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=51434
ـــــــــــــــــ


بۆ ئاڵای ئیبلیس لە شەیتانە مرۆڤەکان ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر،
ئەی ئاڵای ئیبلیس لە شەیتانە مرۆڤەکان، تۆ دەتەوێت نکۆڵی لەو ئایەتانە بکەیت کە پیلانەکەتان ئاشکرا دەکات ئەی گەلی شەیتانە جن و مرۆڤەکان، سوێند بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان ناتوانن تەنانەت یەک موسڵمانیش توشی ئاشوب بکەن لە سەردەمی دەرکەوتنی ئەو مەھدیە چاوەڕوانکراوەی اللە بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئان بە وەحی تێگەیشتن نەک وەسوەسەی شەیتانی نەفرەتلێکراو ڕەوانەی کردووە تا پیلان و بەھەشتەکەتان و ئاشوبە جگە لە حەقەکەتان بۆ موسڵمانان ئاشکرا بکات و لە مەسیحی دەجالی شەیتانی ئیبلیس و ئەوانەی ڕێگای بۆ خۆشدەکەن ڕزگاریان بکات، وەکو ئەوکەسەی ناوی لەخۆی ناوە علم الجھاد.

دووبارەشی دەکەمەوە: مەھدی چاوەڕوانکراو ڕێزو چاکەو میھرەبانیەکەی اللە یە بۆ موسڵمانان، اللە بە بەیانی ڕاست و دروستی قورئان ڕەوانەی کردووم تا لە ئاشوبی مەسیحی دەجالی شەیتانی نەفرەتلێکراوو ئەوانەی ڕێی بۆ خۆشدەکەن ڕزگاریان بکەین ھەروەک ئاڵای جیهادی شەیتانی ئیبلیس لە شەیتانە مرۆڤەکان.

وە ئەی برا موسڵمانەکانم سوێند بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان من ھیچ ستەمێکم لەم پیاوە (علم الجھاد) نەکردووە، وە ئەو لەو کەسانەیە کە ئەوەی درۆو بوختان بەناوی اللە وە ھەڵببەستێت دەیکاتە دۆست و خۆشەویستی خۆی، وە لەوکەسانەی لە سەرسەخترین دوژمنانی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھانن، دواتریش دەزانن من ھیچ ستەمێکم لێی نەکردووە.

ھەرچی سەبارەت بەوەیە بۆچی ناصر محمد یەمانی توندودڵ ڕەقە لەبەرامبەر ئەو علم الجھادە؟ جا دواتر وەڵامتان دەدەمەوەو دەڵێم: ئەمە وەکو جێبەجێ کردنێکی فەرمانەکەی اللە یە لە مەحکەمی کتێبەکەی کە لەم جۆرە حاڵەتانەدا دەفەرموێت با بە دەست و قسە توندی و ڕەقیتان لێ ببینن بۆ بەرگری کردن لە ئایینەکەتان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا قَاتِلُوا الَّذِينَ يَلُونَكُم مِّنَ الْكُفَّارِ‌ وَلْيَجِدُوا فِيكُمْ غِلْظَةً} صدق الله العظيم [التوبة:123].

ھەرچی بۆ بانگەوازکردنە ئەوا ڕەق و توندی ڕەوانیە، بەڵکو دەبێت بە حیکمەت و ئامۆژگاری چاک و بەجێ بیت، بەڵام ئەم علم الجھادە ھەرچەندە حەقیشم پێ داو دوای ئەوەی بەدڵنیاییەوە زانی ئەمە ڕاستە بەڵام ھەرگیز شوێنی نەکەوت، چونکە دەزانێت بەڕاستی ئەمە ڕێگاو ڕێبازی ڕاستیە. ئایا نابینن فەتوای ئەوە دەدات ھەموو ئەوانە بەڕاست دابنێن کە بە ناڕەوا بانگەشەی مەھدیەت دەکەن؟ منیش فەتوای ئەوەتان بۆ دەدەم علم الجھاد بۆچی فەتوای ئەوەتان بۆ دەدات ھەموو کەسێک بەڕاست دابنێن کاتێک بانگەشەی مەھدیەت دەکەن. چونکە علم الجھاد بە دڵنیاییەوە دەزانێت ئەوکەسەی بانگەشەی مەھدیەت دەکات مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق نیە، جا بێ ھیچ گومان و دوودڵیەک دەزانێت ئەوکەسە شەیتان دەستی لێ وەشاندووەو شەیتانەکانیش دەیانەوێت لەڕێی دۆست و پاڵپشتەکانی ناوئێوە گومڕاو سەرلێشێواوتان بکەن، وە سوێند بە پەروەردگاری خەڵکی جیھان علم الجھاد بەوە دەزانێت، بۆیە بە بەتاڵ فەتوای ئەوەیدا، تا شەیتانەکان لەبەرامبەر حەق ڕێگریتان لێبکەن لەڕێی ئەوانەی بە ناڕەوا بانگەشەی مەھدیەت دەکەن، جا ئەوانە چەندە زۆرن.

بەڵام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق بە حەق فەتواتان بۆ دەدات و دەڵێم: ئەی گەلی زانایانی موسڵمانان بۆتان نیەو ناکرێت و نابێت ناصر محمد یەمانی و جگە لە ئەویش بەڕاست دابنێن ئەگەر بە حەق لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی بەڵگەیان بەسەردا نەھێنابنەوە، جا لەپاش ئەوە دەبینن ھەر یەکێک لە قورئان گفتوگۆی لەگەڵ بکات ھەر ئەو بە حەق دەیبەزێنێت، جا ئەوەیە ئەوکەسەی بریتیە لە مەھدی چاوەڕوانکراوی ڕاستەقینە ئەگەر ڕاستیتان دەوێت.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
مەھدی چاوەڕوانکراو ئیمام ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 11:37 AM
8

- 8 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
17 - 03 - 1430 کۆچی
13 - 03 - 2009 زایینی
01:54 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=51435
ــــــــــــــــــ


لەڕاستیدا ماوەیەک لەمەوبەر سەبارەت بە بینینی اللە فەتواکەم دەرچووە ئەی نەسیم، بۆیە شوێن ڕێگای ڕاست بکەوە ..


ئەمەش بەیانە جیاکەرەوەکەیە بەبێ گاڵتە کە خاوەن ژیری و ھۆشمەندەکان لێی تێدەگەن ..
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=3973

ئیمام ناصر محمد یەمانی
ــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 11:36 AM
9

- 9 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - 04 - 1430 کۆچی
01 - 04 - 2009 زایینی
02:58 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=51436
ــــــــــــــــــ

اللە م بەسە لەبەڕامبەر ئەوانەی بەتوندی بەربەست لەڕێگای ڕاست دادەنێن ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر دوایین نێردراوو پێغەمبەران و شوێنکەوتووانی حەق تا ئەو ڕۆژەی اللە لێپرسینەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات لەسەر ئایینەکەیان..

ئەی علم الجھاد طريدو ھۆزەکەی نەسیم و هەموو پاڵپشتەکانیان، گفتوگۆکە بەردەوام دەبێت، وە ھەرگیزیش ئەندامێتیەکەتان ڕاناگرم و ھەڵیشتان دەکێشم لەم ماڵپەڕە وەکو درەختێکی پیس کە لەسەر ڕووی زەویەوە ھەڵکێشرابێت و تێھەڵدرابێت و نەتوانێت بەھیچ لایەکدا خۆی بگرێت، جا ھێشتا لە ماڵپەڕەکەمان وازمان لەم درەختە پیسە ھێناوە جگە لەوەی فەتواتان بۆ دەدەم یان ئەوەتا درەختە پیسەکە بریتیە لە طريدو پاڵپشت و دڵسۆزەکانی، یان درەختە پیسەکە بریتی دەبێت لە ناصر محمد یەمانی و پاڵپشت و دڵسۆزەکانی، جا ھەردەبێت یەکێک لە ئێمە لەسەر حەق بێت و ئەویتر لەسەر بەتاڵ بێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِنَّا أَوْ إِيَّاكُمْ لَعَلَى هُدًى أَوْ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ} صدق الله العظيم [سبأ:24].

بەومانایەی ھەر دەبێت یەکێکمان لەسەر حەق بێت و ئەویتریش لەسەر بەتاڵ بێت، جا بەوپێیەی من لێم بورین بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکە جا ئەوەی منداڵی خەڵکین لەئێوە دواتر ئەم لێبوردنەی من کاریان تێدەکات و کاریگەری لەسەر دڵەکانیان دروستدەکات و ناگەڕێنەوە سەر ھەڵەکەی یەکەمیان بە جنێودان و قسەی نابەجێی ناڕەوا، چونکە دەبینن پاداشتی چاکە ھەر چاکە کردنە (هل جزاء الإحسان إلا الإحسان - ئایا پاداشتی چاکە ھەر چاکەکردن نیە؟)، ھەرچی شەیتانە مرۆڤەکانن ھەرچەندە لێشیان ببوریت ئەوا ھەرگیز لێبوردنەکەت ھیچیان بۆ زیاد ناکات جگە لە خۆبەگەورەو زل زانی و لەخۆبایی بوون نەبێت؛ ئەوانە بریتین لە شەیتانە مرۆڤەکان کە لە سەرسەخترین دوژمنەکانی مەھدی چاوەڕوانکراون. وە سەرەڕای ئەو سنور بەزاندن و سەرپێچی و هێرشە ناڕەوایانەیان لەسەر پشتیوانەکانم و بەھەڵەدابردنەی ڕوویداوە؛ بەڵام ڕق و توڕەییەکەی خۆم دەخۆمەوەو بە سڕینەوەی ئەم بەیانەیان کۆتایی پێدەهێنم کە گوزارشت لە ئاستی ڕەوشتەکانی خۆیان دەکات، وە ھێشتا ئەندامێتیەکەیانم ڕانەگرتووە بۆ ئەوەی گفتوگۆکە بەردەوام بێت، بەو مەرجەی بە دەسەڵاتی زانست گفتوگۆ بکەین، وە لەدوای ئەوەی دەگەینە کۆتاییەکەی جا ئەگەر یەکێکمان ئەویتری قەناعەت پێنەکرد ئەوا دواتر خۆم و پشتیوانەکانم و بەھەمان شێوە علم الجھاد طريدو پشتیوانەکانی بۆ موباهەلە کردن بانگهێشت دەکەین و دەپاڕێینەوە بەوەی نەفرەتی اللە لەسەر ئەو ستەمکارانە بێت کە بەربەست لەبەرامبەر ڕێگای اللە دادەنێن و خوارو خێچ و لاری دەکەن، جا ئەگەر ئەو کەسە علم الجھاد طريدو پاڵپشتەکانی بن یان ناصر محمد یەمانی و پاڵپشتەکانی، جا دادوەریەکە بۆ اللە جێدەهێڵین کە چاکترین دادوەرو فەرمانڕەواکانە. وە ئەوەی لەدوای تەواوبوونی گفتوگۆکە لە موباھەلەکە ڕایکرد ئەوکاتە ھەمووان دەزانن ئەوکەسە خۆی دەزانێت لەسەر بەتاڵە، وە خۆشی دەزانێت ڕێگری لە لە ڕێگای اللە دەکات و بەخوارو خێچ و لاری دادەنێت، بۆیە دواتر مشتومڕ دەکات و لە موباھەلەکەش ڕادەکات، چونکە بەڕاستی دەزانێت ئەو خۆی ڕێگری لە ڕاستی دەکات دوای ئەوەی ڕوون دەبێتەوە ئەمە ڕاستە لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە، بۆیە ھەرگیز نایەتە پێش بۆ موباھەلەکردن، جا ئەگەر ئەو کەسە ئیمام ناصر محمد یەمانی و پاڵپشتەکانی بن یان علم الجھادو پاڵپشتەکانی. دادوەریەکەش بۆ اللە یە بەڕاستی ئەو خێراترینی ئەوانەیە کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکەن.

ھەرچی ئەوکەسەیە کە ھێشتا سەبارەت بە بینینی ئاشکرای اللە بە دەنگ و ڕەنگەوە مشتومڕم لەگەڵ دەکات و بە دەنگی پەروەردگارەکەی واز ناھێنێت کە لەدوای پەردەوە ڕاستەوخۆ لەڕۆژی قیامەتدا قسە دەکات؛ بەڵکو دەیەوێت اللە بە ئاشکراو دەنگ و ڕەنگەوە ببینێت پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی، جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: ئەی نەسیم ئایا دەکرێت بەیانێکی ڕاست و دروستی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزمان بۆ بهێنیت: {وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا} صدق الله العظيم [مريم:64]؟

جا لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز وردبەرەوە: {وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا}.

جا دەبینیت ئەمە سیفەتێکە تایبەتە بە اللە لەزاتیدا بەوەی لەبیرناکات، کە بریتیە لە سیفەتێکی ھەمیشەیی ھەتاھەتایی زاتی اللە پاک و بێگەردی بۆی، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَمَا كَانَ}. بەھەمان شێوە ئەی نەسیم ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَنْ يُكَلِّمَهُ اللَّهُ إِلَّا وَحْيًا} صدق الله العظيم [الشورى:51].

بەومانایەی بۆ ھیچ مرۆڤێک نیە اللە بە ئاشکرا قسەی لەگەڵ بکات، بەڵکو تەنھا بە وەحی نەبێت؛ بە وەحی تێگەیشتن یان وەحی قسەکردن لەدوای پەردەوە، پاشان بۆتان ڕووندەبێتەوە اللە حوکمی بیروباوەڕی بینینی اللە ی لە ئایەتە مەحکەمەکانی قورئانی گەورە دابەزاندووە، بەوەی ئەمە سیفەتێکە لە سیفەتە ھەمیشەییە ھەتا ھەتاییەکانی زاتی پەروەردگار کە دروستکاری ئاسمانەکان و زەویە، جا سەیری سیفاتەکانی دروستکاری ئاسمانەکان و زەوی بکە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَنَّى يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ صَاحِبَةٌ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (101) ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ (102) لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ(103)} صدق الله العظيم [الأنعام].

کەواتە ئەی نەسیم بۆچی ھەڵسایت بە تێکشکاندنی پەردەکەی پەروەردگار بۆ لادانی ئەم سیفەتە ھەمیشەییە لەنێو سیفاتەکانی پەروەردگار پاک و بێگەردی بۆی و وتت: بەڵکو لەڕۆژی قیامەتدا چاوو بیناییەکان درکی پێدەکەن و دەیبینن؟ پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی لەوەی دەیڵێیت، ئەی نەسیم ئایا اللە پێی نەوتوویت: {أَنَّى يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ صَاحِبَةٌ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ(101) ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ (102) لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ(103)} صدق الله العظيم [الأنعام]؟

وە مادام پەردەکەت شکاندووەو بیروباوەڕت وایە لە ڕۆژی قیامەتدا بە ئاشکرا چاوەکان درکی پێدەکەن و دەیبینن؛ کەواتە منداڵ و هاوسەریشت بۆ اللە داناوە! ئایا لە اللە ناترسیت، پێشتریش ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزم بیرخستنەوە کە دەفەرموێت: {أَمْ تُرِيدُونَ أَنْ تَسْأَلُوا رَسُولَكُمْ كَمَا سُئِلَ مُوسَى مِنْ قَبْلُ وَمَنْ يَتَبَدَّلِ الْكُفْرَ بِالْإِيمَانِ فَقَدْ ضَلَّ سَوَاءَ السَّبِيلِ} صدق الله العظيم [البقرة:108].

وە ئایا دەزانی پێشتر نەوەی ئیسرائیل پرسیاری چیان لە موسا دەکرد؟ {وَإِذْ قُلْتُمْ يَا مُوسَىٰ لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ نَرَى اللَّهَ جَهْرَةً فَأَخَذَتْكُمُ الصَّاعِقَةُ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ} صدق الله العظيم [البقرة:55].

جا سەیری وەڵامەکەی اللە بکە بۆیان: {فَأَخَذَتْكُمُ الصَّاعِقَةُ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ} صدق الله العظيم.

ئەمە چونکە داوای شتێکیان کرد لەکاتێکدا بۆیان ڕەوا نەبوو داوای بکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {يَسْأَلُكَ أَهْلُ الْكِتَابِ أَن تُنَزِّلَ عَلَيْهِمْ كِتَابًا مِّنَ السَّمَاءِ فَقَدْ سَأَلُوا مُوسَىٰ أَكْبَرَ مِن ذَلِكَ فَقَالُوا أَرِنَا اللَّهَ جَهْرَةً فَأَخَذَتْهُمُ الصَّاعِقَةُ بِظُلْمِهِمْ} صدق الله العظيم [النساء:153].

وە ئەی نەسیم، گومانت چیە بەوكەسەی ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە؟ ئایا نازانی اللە گەورەترین گەورەیە لە بووندا؟ جا ھیچ شتێک گەورەتر نیە لە اللە، وە بچوکترین شتیش گەردیلەیەو گەورەترین شتیش درەختەکەیە، جا ئایا دەزانی ئەم درەختە چیە؟ ئەمە بریتیە لە درەختی سیدرەتولمونتەھای پەردەکەی پەروەردگار پاک و بێگەردی بۆی کە لەلایدا بەھەشتی مەئوا ھەیە (عندها جنّة المأوى)، بەو مانایەی درەختی سیدرە گەورەترە لەو بەھەشتەی پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە، جا ئەی نەسیم ئەو بەھەشتە چۆنە کە پانتایی وەکو پانتایی ئاسمانەکان و زەویە لەلای درەختی سیدرەتولمونتەھا، ئەگەر درەختی سیدرە قەبارەکەی گەورەتر نەبێت لەو بەھەشتەی پانتاییەکەی ھێندەی پانتایی ئاسمانەکان و زەویە؟ بەڵکو لەناو دروستکراوەکانی اللە سیدرە نزیکترین شتە لە ڕووی پیرۆزی پاک و بێگەردی بۆی، بۆیە پێی دەوترێت سیدرەتولمونتەھا، بەو مانایەی ئەوپەڕی کۆتایی بەرزبوونەوە (معراج) ـە، جا ئەوە بریتیە لە سنوری نێوان بەندەکان و اللە ی پەرستراوی دروستکاری بوون، وە لەڕاستیدا تۆ سنورەکەت تێپەڕاند ئەی نەسیم، وە دەتەوێت لە ڕۆژی قیامەت اللە بە ئاشکراو دەنگ و ڕەنگەوە ببینیت، جا ئایا نەسیم گەورەترە یان ئەو کێوی طورەی اللە وەکو نموونە بۆ موسای ھێنایەوە؟ ئەمەش چونکە موسا تەنها لەبەر خۆشەویستی بینینی ئەو داوای لە پەروەردگارەکەی کرد بیبینێت، نەک لەبەر کەمی باوەڕەکەی بۆ پەروەردگارەکەی! بۆیە اللە فەتوای بۆداو پێی فەرموو: {وَلَمَّا جَاءَ مُوسَى لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ قَالَ لَنْ تَرَانِي وَلَكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَى صَعِقًا فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:143].

جا ئایا دەزانی بۆچی موسا لەوکاتەی بەھۆش خۆی ھاتەوە فەرمووی: {سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ}.

چونکە زانی سنورە ڕێپێدراوەکەی تێپەڕاندووە، ھەروەک قسەی فریشتەکان لەوکاتەی سنورەکەیان لەگەڵ پەروەردگارەکەیان تێپەڕاند بە ناڕەزاییەکەیان سەبارەت بە ھەڵبژاردنی خەلیفەکەی و پێشکەشکردنی ڕایەکی تر لەڕوانگەی خۆیانەوە، وەک بڵێی ئەوان لە پەروەردگارەکەیان زاناترن و درکیشیان بەوە نەکرد سنورەکەیان تێپەڕاندووە تا ئەو کاتەی اللە پێی فەرموون: {وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٣٠﴾ وَعَلَّمَ آدَمَ الْأَسْمَاءَ كُلَّهَا ثُمَّ عَرَضَهُمْ عَلَى الْمَلَائِكَةِ فَقَالَ أَنبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَـٰؤُلَاءِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿٣١﴾ قَالُوا سُبْحَانَكَ لَا عِلْمَ لَنَا إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ﴿٣٢﴾} صدق الله العظيم [البقرة].

جا لەڕاستیدا فریشتەکان زانیان سنورەکەیان تێپەڕاندووە لەمیانەی ئەم فەرموودەیەی اللە بۆیان: {أَنْبِئُونِي بِأَسْمَاءِ هَؤُلَاءِ إِنْ كُنْتُمْ صَادِقِينَ (31)} صدق الله العظيم.

بەومانایەی ئەوان ڕاستگۆ نین لەوەی وتیان، وەک ئەوەی لە پەروەردگارەکەیان زاناتربن، جا لەپاش ئەوە فریشتەکان درکیان بەوە کرد سنورەکەیان تێپەڕاندووە، بۆیە ڕاستەوخۆ وتیان: {قَالُوا سُبْحَانَكَ لَا عِلْمَ لَنَا إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَا إِنَّكَ أَنْتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ (32)} صدق الله العظيم.

بەھەمان شێوە موسا لەوکاتەی لەھۆش خۆی چوو لەبەرامبەر ئەوەی بەسەر ئەو کێوەدا هات کە اللە خۆی پێ نیشانداو بەرگەی بینینی اللە ی نەگرت و وردو خاشی کرد، جا ئەوەبوو موسا لەھۆش خۆی چوو، وە کە بەھۆش خۆی ھاتەوە زانی سنورەکەی تێپەڕاندووە، بۆیە ڕاستەوخۆ لەدوای بەھۆش ھاتنەوەکەی وتی: {قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم.

جا بیربکەوەو لەم فەرموودە مەحکەمەی پەروەردگارەکەت لە قورئانی گەورە وردبەرەوە: {وَلَمَّا جَاءَ مُوسَى لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ قَالَ لَنْ تَرَانِي وَلَكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَى صَعِقًا فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم،[الأعراف:143].

ئەی نەسیم ئەمە بەو مانایەی (گەردوون و ئەوەشی تیایەتی) اللە بە ئاشکراو دەنگ و ڕەنگەوە نابینن پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی؛ بەڵکو تەنھا لەدوای پەردەوە قسەیان لەگەڵ دەکات و گوێیان لە دەنگی پەروەردگارەکەیان دەبێت پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی. بەھەمان شێوە اللە دادەبەزێت لەکاتێکدا لەدوای پەردە جیاکەرەوەکەیەتی، جا ئەوە بریتیە لەو (الغمام؛ شێوە پەڵە ھەورو تەمەی) کە لە قورئانی گەورەدا ھاتووە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَيَوْمَ تَشَقَّقُ السَّمَاء بِالْغَمَامِ وَنُزِّلَ الْمَلَائِكَةُ تَنزِيلًا} صدق الله العظيم [الفرقان:25].

جا ئەی نەسیم ئایا دەزانی (الغمام؛ ئەم شێوە پەڵە ھەورو تەمە) چیە؟ ئەوە بریتیە لە پەردەکەی پەروەردگار پاک و بێگەردی بۆی. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {هَلْ يَنْظُرُونَ إِلاَّ أَنْ يَأْتِيَهُمُ اللَّهُ فِي ظُلَلٍ مِنَ الْغَمَامِ وَالْمَلائِكَةُ وَقُضِيَ الأَمْرُ} صدق الله العظيم [البقرة:210].

وە ئەی نەسیم و ئەوانەی بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن پێویستە ئەوە بزانن ئێمە چەند فەرموودەیەکی پێغەمبەر دەبینین کە لەگەڵ ئەوەی لە مەحکەمی کتێبەکەی اللە سەبارەت بە بینینی اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی هاتووە ڕێکدەکەون، جا وەرە بۆ جیێبەجێ کردنەکە تا ئەوە پشتڕاستبکاتەوە. جا با دەست بە جێبەجێ کردنی ئەوە بکەین بۆ پشتڕاستکردنەوەی سوننەتی ڕاست و دروستی محمد، جا محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی وەکو پشتڕاستکردنەوەی ئایەتە مەحکەمەکان سەبارەت بە بینینی اللە فەرموویەتی: [لن يرى اللهَ أحدٌ في الدنيا ولا في الآخرة]، صدق محمد رسول الله عليه الصلاة والسلام.

لەڕاستیدا ئەم فەرموودە ڕاست و دروستەش لەگەڵ مەحکەمی قورئانی ڕوون و ئاشکرا ڕێک دەکەوێت، جا پێغەمبەرە بەڕێزەکەی ڕاستی فەرمووە لەم فەرموودەیەی: [لن يرى اللهَ أحدٌ في الدنيا ولا في الآخرة].

بەھەمان شێوە هەر سەبارەت بە بینینی اللە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی فەرموویەتی: [يهبط وبينه وبين خلقه حجاب] صدق محمد رسول الله عليه الصلاة والسلام.

بەڵام ئێمە نورەکەی دەبینین پاک و بێگەردی بۆی کە لەدوای پەردە شێوە پەڵە ھەورو تەمەکەدا دەدرەوشێتەوە، جا زەوی بە نوری پەروەردگارەکەی ڕووناک دەبێتەوە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز لە مەحکەمی کتێبەکەی: {هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا أَن يَأْتِيَهُمُ اللَّـهُ فِي ظُلَلٍ مِّنَ الْغَمَامِ وَالْمَلَائِكَةُ وَقُضِيَ الْأَمْرُ وَإِلَى اللَّـهِ تُرْجَعُ الْأُمُورُ ﴿٢١٠﴾} صدق الله العظيم.

وە بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَنُفِخَ فِي الصُّورِ فَصَعِقَ مَنْ فِي السَّمَاوَاتِ وَمَنْ فِي الْأَرْضِ إِلَّا مَنْ شَاءَ اللَّـهُ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَىٰ فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنْظُرُونَ ﴿٦٨﴾وَأَشْرَقَتِ الْأَرْضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ الْكِتَابُ وَجِيءَ بِالنَّبِيِّينَ وَالشُّهَدَاءِ وَقُضِيَ بَيْنَهُمْ بالحقّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٦٩﴾} صدق الله العظيم [الزمر].

جا ئەی نەسیم ئامۆژگاریت دەکەم لە دڵەکەتدا لاری و لادان لەبەرامبەر ڕاستی دەربارەی ئایەتە مەحکەمەکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە نەبێت، جا شوێن ئایەتی پێکچوو - موتەشابیهـ - نەکەویت کە لەڕواڵەتیدا بە فەرموودە ساختە ھەڵبەستراوەکان دەچێت وەکو ئەم فەرموودە ساختە ھەڵبەستراوەیە: [إنكم سترون ربكم يوم القيامة لا تُضامون في رؤيته].

جا لەپاش ئەوە پێت دەڵێم سەیری ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بکە: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاضِرَةٌ ﴿٢٢﴾إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ ﴿٢٣﴾}.

جا ئەوە لە ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیهـ) ـەکانە کە ڕواڵەتەکەی جگە لە ناوەوەیەتی، جا مەبەستی ئەوەیە هەندێک ڕوخسار چاوەڕێی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەی دەکەن ھەروەک قسەی پادشا ئافرەتەکەی سەبەء کاتێک وتی: {فَنَاظِرَةٌ بِمَ يَرْجِعُ الْمُرْسَلُونَ}.

ئەمە بەومانایەی چاوەڕوانە ئەی نەسیم، بەھەمان شێوە ڕوخسارە چاوەڕوانەکان بۆ ڕەحمەت و میھرەبانی پەروەردگارەکەی و ئەوانی تریش چاوەڕێی ڕەحمەت و میھرەبانی پەروەردگارەکەیان ناکەن، بەڵکو چاوەڕێی سزاکەی دەکەن، وە وا گومان دەبات کارەساتێکی پشت شکێنی بەسەر دادێت. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاضِرَةٌ (22) إِلَى رَبِّهَا نَاظِرَةٌ (23) وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ بَاسِرَةٌ (24) تَظُنُّ أَنْ يُفْعَلَ بِهَا فَاقِرَةٌ (25)} صدق الله العظيم [القيامة].

بەھەمان شێوە سەیری فەرموودە ھەڵبەستراوەکان دەربارەی بینینەکەو خراپترین بەڵا بکەن کە مایەی پێکەنینە! کە گوایە لە پێغەمبەرەوەیەو لەکاتێکدا ھیچیش لەلای ئەوەوە نیە، بەڵکو درۆو ھەڵبەستراوە:
[فإنكم ترونه يوم القيامة، كذلك يجمع الله الناس فيقول: من كان يعبد شيئاً فليتبعه، فيتبع من كان يعبد الشمس الشمس، ويتبع من كان يعبد القمر القمر، ويتبع من كان يعبد الطواغيت الطواغيت، وتبقى هذه الأمة فيها منافقوها.. ھەتا ئەوەی دەڵێت: فيأتيهم الله في الصورة التي يعرفون، فيقول: أنا ربكم، فيقولون: أنت ربنا، فيتبعونه].
جا بە اللە سوێندتان دەدەم ئەوانە چۆن شوێن اللە دەکەون، وە بۆ پەرستنی کێ و بۆ کوێ شوێنی دەکەون؟ جا ئایا اللە ی بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەویتان کردووە بە مرۆڤێک تا بڕوات و شوێنکەوتووەکانیشی بەدوایدا دەڕۆن، ئایا تێناگەن؟ وە سوێند بە اللە شوێن کەس ناکەون تەنھا مەسیحی دەجال نەبێت لە دنیادا، کە دەڵێت شوێنم بکەون تا بتانخەمە ناو بەھەشتەکەمەوە! بەڵکو چۆن دەڵێن اللە لە ڕۆژی قیامەتدا دەبینن پاشان بوختانکارەکە دەڵێت اللە خەڵکی کۆدەکاتەوەو پاشان دەڵێت: [من كان يعبد شيئاً فليتبعه، فيتبع من كان يعبد الشمس الشمس، ويتبع من كان يعبد القمر القمر، ويتبع من كان يعبد الطواغيت الطواغيت، وتبقى هذه الأمة فيها منافقوها.. إلى أن قال: فيأتيهم الله في الصورة التي يعرفون]!

جا ئایا پێشتر اللە یان ناسیوە تا کاتێک سەیری وێنەکەی بکەن بیناسنەوە! ئایا تێناگەن؟ جا ئەوانەی ئەم بوختان و ھەڵبەستراوەتان بەڕاست داناوە کە بە تەواوی دژو پێچەوانەی کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەیەتی تا ئەو ئاستە عەقڵەکانتان بەکارناھێنن؟ جا لەسەر ئەم فەرموودە ھەڵبەستراوە دەتەوێت موباھەلەشم لەگەڵ بکەیت ئەی نەسیم تا نەفرەتی اللە بەدەست بھێنیت، بەڵام سوێند بە اللە ی پایەبەرز نامەوێت اللە نەفرەتت لێ بکات، بۆیە ئەوە مەکە، وە ئەی پیاو سوێند بە اللە ی پایەبەرز تۆ دەمەقاڵێ لەگەڵ ئیمام مەھدی حەق دەکەیت، جا ئەوەی لە قسەکانتدا جێگای سەرسامیە ئەوەیە دەڵێیت شوێن کتێبەکەی اللە و سوننەتی نێردراوەکەی کەوتوومە، جا دەبینیت من چەند ئایەتێکی مەحکەمم لە کتێبەکەی اللە وە بۆ هێنایت کە تۆ شوێنیان ناکەویت و پاشانیش چەند فەرموودەیەکی ڕاست و دروستم بۆ ھێنایەوە، بەڵام ئەگەر لەدڵەکەتدا لاری و لادان دەربارەی حەق هەبوو ئەوا بێگومان دواتر ئایەتی مەحکەم پشتگوێ دەخەی و شوێنی ئایەتە پێکچووەکان (موتەشابیهەکان) دەکەویت کە بە فەرموودە ساختە ھەڵبەستراوەکان دەچن بە مەبەستی سەلماندنی فەرموودە ھەڵبەستراوەکە لەکاتێکدا فەرموودەیەکی ھەڵبەستراوە، بەھەمان شێوە بۆ ئەوەی لێکدانەوەی ئەم ئایەتە پێکچوو - موتەشابیهانە - بکەیت کە ھێشتا پێویستیان بە لێکدانەوە ھەیە، پێشت وایە ئەم فەرموودەیەی لەڕواڵەتدا بە ئەو دەچێت و وەکو لێکدانەوەی ئەوە هاتووە، ھەرچەندە ئاوی ھەر بە ئاو تەفسیر کردووە، جا ئەوە بریتیە لە پێکچوو (موتەشابیهـ)، بەو مانایەی ڕواڵەتەکەی جگە لە ناوەوەیەتی، وە پێویستی بە لێکدانەوە ھەیەو کەسیش لێکدانەوەکەی نازانێت جگە لە اللە نەبێت و فێری ئەو بەندەیەشی دەکات کە خۆی بیەوێت، کەواتە بۆچی پشت بە ئایەتی پێکچوو (موتەشابیهـ) دەبەستن و دەمەقاڵێی پێدەکەن و ئەو ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکرایەش پشتگوێ دەخەن کە بەوپەڕی ڕوونی و ئاشکراییەوە سەبارەت بە هەمان بابەت ھاتووەو بە ڕەهایی نکۆڵی لە بیروباوەڕی بینینی اللە دەکات؛ ھەرگیز نامبینیت (لن تراني)؟ {وَلَمَّا جَاءَ مُوسَى لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ قَالَ لَنْ تَرَانِي وَلَكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَى صَعِقًا فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:143].

جا اللە ی مەزن ڕاستی فەرمووە سەبارەت بەوانەی شوێن فەرموودە ساختە ھەڵبەستراوە پێکچووەکان دەکەون کە بەو ئایەتانە دەچن ھێشتا پێویستیان بە لێکدانەوە ھەیەو ئایەتە مەحکەمەکانیش لە خودی بابەتەکە وازلێدەھێنن، لە کاتێکدا پێویستیان بە لێکدانەوە نیە. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِي أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ في قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلاَّ اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلاَّ أُوْلُواْ الأَلْبَابِ} صدق الله العظيم [آل عمران:7].

بەڵام بەداخەوە ئەی نەسیم تۆ لەوکەسانەیت جیاکاری لەنێوان ئایەتی مەحکەم و پێکچوو ناکەن، جا ئایەتی مەحکەم دەکەن بە ئایەتی پێکچوو و ئایەتی پێکچووش دەکەن بە مەحکەم، جا وەرە تا فێری ئەوەت بکەم جیاوازیەکی گەورە لە ڕوونکردنەوەکە هەیە، ئەمەش چونکە ئایەتە مەحکەمەکان بە ڕوون و ئاشکرایی دێن لەھەمان بابەتەکەدا، ئێستاش ئایەتە پێکچوو واتە (موتەشابیهەکان) و ئایەتە مەحکەمەکان سەبارەت بە بینینی اللە دادەنێین و دواتریش خۆتان جیاوازیەکە دەبینن، جا ئێستا ئایەتە مەحکەمەکان دەھێنین کە نایانبینن پێویستیان بە لێکدانەوە ھەبێت:

1 - اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَلَمَّا جَاءَ مُوسَى لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ قَالَ لَنْ تَرَانِي وَلَكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَى صَعِقًا فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:143].

2 -اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَنَّى يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ صَاحِبَةٌ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (101) ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ (102) لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ(103)} صدق الله العظيم [الأنعام].

لەم دوو ئایەتە مەحکەمە کە باسی ھەمان بابەت دەکەن دەبینن بە ڕەهایی نکۆڵی لە بینینی ئاشکرای اللە دەکات، نەک تەنھا بۆ مرۆڤ، بەڵکو دەبینن لە ئایەتێکی تر دەفەرموێت چاوی فریشتەکان و مرۆڤ و جنەکانیش ھەموویان لە ئاسمان و زەوی درکی پێناکەن و نایبینن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {لَا تُدْرِكُهُ الْأَبْصَارُ وَهُوَ يُدْرِكُ الْأَبْصَارَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ} صدق الله العظيم [الأنعام:103].

ئەمەش بریتیە لە سیفاتە ھەمیشەییەکانی پەروەردگار، وە ھیچ گۆڕینەوەیەکیش بۆ سیفاتەکانی نیە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی بۆی، وە سەبارەت بەو ئایەتەی لە وەڵامی پێشووماندا بۆ ئێوە ئاماژەمان پێدا تەنها گومڕایی ئێوەی زیاتر کردووە لەسەر گومڕاییەکەت، کە ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزە: {كَلًّا إنَّهُمْ عَنْ رَبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَمَحْجُوبُونَ} صدق الله العظيم [المطففين:15].

جا ئەوە پەردەی ناسینی پەروەردگارە بە بەڵگەو بەرچاوڕوونی، جا ئەوەی لە دنیا بەرامبەر ناسینی اللە کوێر بوو بەھەمان شێوە لە ڕۆژی قیامەتیش لەبەرامبەر ناسینی ئەو پەردەی بەسەردڵدا دراوە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرومودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَن كَانَ فِي هَـذِهِ أَعْمَى فَهُوَ فِي الآخِرَةِ أَعْمَى وَأَضَلُّ سَبِيلاً} صدق الله العظيم [الإسراء:72].

ئەم پەردەیەش لەنێوان خۆیان و ناسینی حەقە، حەقیش بریتیە لە پەروەردگارەکەیان، بەڵکو ئەو پەردەیە لەسەر دڵەکانیانە نەک لەسەر چاوەکانیان. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ حِجَابًا مَّسْتُورًا (45) وَجَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا ۚ وَإِذَا ذَكَرْتَ رَبَّكَ فِي الْقُرْآنِ وَحْدَهُ وَلَّوْا عَلَىٰ أَدْبَارِهِمْ نُفُورًا (46) نَّحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَسْتَمِعُونَ بِهِ إِذْ يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ وَإِذْ هُمْ نَجْوَىٰ إِذْ يَقُولُ الظَّالِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًا مَّسْحُورًا (47) انظُرْ كَيْفَ ضَرَبُوا لَكَ الْأَمْثَالَ فَضَلُّوا فَلَا يَسْتَطِيعُونَ سَبِيلًا (48)} صدق الله العظيم [الإسراء].

جا ئەی نەسیم سەیری بەیانی ڕاست و دروستی پەردەکە بکە: {جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ الَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ بِالآخرةِ حِجَابًا مَّسْتُورًا}.

جا ئایا ئەوە مانای ئەوەیە لەبەر پەردەکە محمد نێردراوی اللە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی نابینن! بەڵکو مانای ئەوەیە لەو نورە حەقە تێناگەن کە لە زاری پێغەمبەرەوە درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی دەردەچێت، بۆیە ھەرگیز حەق ناناسن، حەقیش بریتیە لە اللە، جا ئەوەیە پەردەکە کە بریتیە لە خودی مەبەستی ئەو پەردەیەی لە ڕۆژی قیامەتە. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَن كَانَ فِي هَـذِهِ أَعْمَى فَهُوَ فِي الآخِرَةِ أَعْمَى وَأَضَلُّ سَبِيلاً} صدق الله العظيم [الإسراء:72].

جا سەیریان بکە لە کتێبدا دەیانبینی لەڕۆژی قیامەتدا بەدوای شەفاعەتکارەکانیان دەگەڕێن تا لەلای پەروەردگارەکەیان شەفاعەتیان بۆ بکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَلَقَدْ جِئْنَاهُمْ بِكِتَابٍ فَصَّلْنَاهُ عَلَى عِلْمٍ هُدىً وَرَحْمَةً لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ ﴿52﴾ هَلْ يَنْظُرُونَ إِلَّا تَأْوِيلَهُ يَوْمَ يَأْتِي تَأْوِيلُهُ يَقُولُ الَّذِينَ نَسُوهُ مِنْ قَبْلُ قَدْ جَاءَتْ رُسُلُ رَبِّنَا بالحقّ فَهَلْ لَنَا مِنْ شُفَعَاءَ فَيَشْفَعُوا لَنَا أَوْ نُرَدُّ فَنَعْمَلَ غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ قَدْ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُمْ مَا كَانُوا يَفْتَرُونَ(53)} صدق الله العظيم [الأعراف:52].

جا ئاگاداربە سوێند بە اللە ئەگەر ئەوان پەروەردگارە حەقەکەیان بناسیبایە لە ڕۆژی قیامەت بەدوای شەفاعەتکارەکان نەدەگەڕان تا لەبەردەستی اللە شەفاعەتیان بۆ بکەن، جا سەیری وەڵامەکەی اللە بکە بۆیان: {وَقِيلَ ادْعُوا شُرَكَاءكُمْ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُمْ وَرَأَوُا الْعَذَابَ لَوْ أَنَّهُمْ كَانُوا يَهْتَدُونَ} [القصص:64].

جا دەبینی بەندە چاکەکارە نزیکەکانی لای اللە کوفر بە پەرستن و دوعاو پاڕانەوەی ئەوانە دەکەن کە لەبری اللە لەلای پەروەردگارەکەیان داوایان لێ دەکەن. اللە ی پایەبەرزیش فەرموویەتی: {وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعاً ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا مَكَانَكُمْ أَنْتُمْ وَشُرَكَاؤُكُمْ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ وَقَالَ شُرَكَاؤُهُمْ مَا كُنْتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ (28)} صدق الله العظيم [يونس:28].

کەواتە لە ڕۆژی قیامەت ھێشتا پەردەکە لەسەر دڵی ئەوانە بوونی ھەیە، لەنێوان خۆیان و ناسینی ئەوەی اللە بریتیە لە حەق، بۆیە تەنانەت لە ڕۆژی قیامەتیشدا دەیانبینن لەبری اللە داوا لەو بەندە نزیکانەی اللە دەکەن کە کردبوویان بە شەریک و هاوبەشی اللە تا لەلای پەروەردگارەکەیان شەفاعەتیان بۆ بکەن؛ جا ئەوانە لە ڕۆژی قیامەتیش ھێشتا پەردەکە لەسەر دڵەکانیانە، بۆیە پەروەردگارە حەقەکەیان ناناسن. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {كَلًّا إنَّهُمْ عَنْ رَبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَمَحْجُوبُونَ} صدق الله العظيم [المطففين: 15].

جا واز لە ئایەتی پێکچوو (موتەشابیهـ) بھێنە بۆ ئەھلی زیکرە ڕۆچووەکان لە زانست (الراسخون في العلم)، ئەوانەی اللە فێریان دەکات کاتێک بە ئایەتی پێکچووی قورئان دەمەقاڵێتان لەگەڵ کردن، وە دەست بە ئایەتی مەحکەمی ڕوون و ئاشکراوە بگرن بەڕاستی من بۆ تۆ ئامۆژگاریکارێکی ئەمینم.

ئەی نەسیم شوێن من بکەوەو شوێن علم الجھاد (طريد) مەکەوە، جا علم الجھاد دەزانێت نە لە دنیا نە لە ڕۆژی دواییش اللە بە ئاشکرا نابینێت، بەڵام بەداخەوە زانستەکەی وەکو زانستی شەیتانی نەفرەتلێکراوە، چونکە شەیتانیش زانایە بەڵام خۆ بەگەورەزانە لەبەرامبەر حەق و بەگوناھو ناڕەوا خۆی بە گەورەو زل گرتووە، جا اللە ش بە کوفرەکەی نەفرەتی لێکردووە، بەھەمان شێوە علم الجھاد طريد وەکو ئەوە.

ھەرگیزیش نە علم الجھاد نە ھەموو زانایانی شەیتانە جن و مرۆڤەکان ئەوانەی کاتێک ڕێگای حەق دەبینن ڕێگاکە ناگرنە بەر ناتوانن بە دەسەڵاتی زانستی قورئانی گەورە بەسەر مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانیدا زاڵ بن، دواتریش بە ئایەتە مەحکەمەکەی بە تەواوی کۆت و بەندیان دەکەم، جا ئەگەر دەستان بە ئایەتی پێکچوو (موتەشابیھ) گرت و پشتیشتان کردە ئایەتی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا ئەوا لەبەرامبەر ڕاستی لە دڵەکانتاندا لاری و لادان ھەیە، حوکم و دادوەریش ھەر بۆ اللە یە کە خێراترینی ئەوانەیە کاروبارەکان تاوتوێ و حساب دەکات.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 11:35 AM
10

- 10 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - 04 - 1430 کۆچی
01 - 04 - 2009 زایینی
10:31 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=51437
ــــــــــــــــــــــ


وەڵام بۆ نەسیم: ئەوەی چیاکەی وردوخاش کرد مەزنی و گەورەیی بینینی زاتی اللە بوو ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان.. اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَعِبَادُ الرَّ‌حْمَـٰنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْ‌ضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا ﴿٦٣﴾} صدق الله العظيم [الفرقان].

ئەی نەسیم، سوێند بە اللە ی مەزن تۆ جنێو بە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی بانگەوازکار بۆ ڕێگای ڕاست دەدەیت، وە بەوپێیەی من لە بەندەکانی اللە ی ڕەحمانم بۆیە دەڵێم: اللە لێت ببورێت، بەڕاستی پەروەردگارم زۆر لێبوردەو لێخۆشبوو و میھرەبانە. وە زانیشم ھیچ پەیوەندیەکی بە علم الجھادەوە نیە، بەڕەچاوکردنی جیاوازیەکەیان سەبارەت بەم بیروباوەڕە، بۆیە بە حیکمەت و دانایی گفتوگۆت لەگەڵ دەکەم بەڵکو بترسی، وەڵامەکەش کورت دەکەمەوەو دەڵێم: اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ قَالَ لَنْ تَرَانِي وَلَكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا} صدق الله العظيم [الأعراف:143].

وە ئەوپرسیارەی ئاڕاستە دەکرێت ئەوەیە: بۆچی لەوکاتەی اللە زاتی خۆی نیشانی چیاکەدا وردو خاشی کرد؟ وەڵامەکەی مەھدی ناصر محمد یەمانی ئەوەیە ھۆکارەکەی بریتی بوو لە بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی اللە پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی. وەڵامەکەش کۆتایی ھات..

ئێستاش وانازانم موسڵمانێک بمپچڕێنێت و نکۆڵی لە گەورەیی و مەزنی زاتی اللە بکات، جا ئەوەی چیاکەی وردوخاش کرد بریتی بوو لە مەزنی و گەورەیی بینینی زاتی اللە، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا} صدق الله العظيم.

وە ئەگەر نەسیم وتی: "ئەوە تەنها لە دنیایە". لەپاش ئەوە وەڵامی دەدەینەوەو دەڵێین: ئایا لە ڕۆژی دوایی زاتی اللە مەزنی و گەورەییەکەی کەمترە؟ پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی! جا داوای وەڵامی برایەکەم نەسیم بن عبدالھادی دەکەم اللە بیپارێزێت و چاودێری بکات.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
براکەت ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ـــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 11:33 AM