الموضوع: وەڵامەکانی ئیمام بۆ نەسیم و علم الجھاد سەبارەت بە بیروباوەڕی بینینی ئاشکرای اللە ی پایەبەرز

11

- 11 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
06 - 04 - 1430 کۆچی
01 - 04 - 2009 زایینی
11:43 ئێوارە
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=51438
ــــــــــــــــــ


کێوەکە بەرگەی بینینی مەزنی و گەورەیی زاتی اللە ی نەگرت، وە لە ڕۆژی دوایی زاتی اللە مەزنی و گەورەییەکەی کەمتر نیە ..

ئەی نەسیم بابەتەکە نەسڕاوەتەوە، بەڵام وەڵامەکانت لەژێر بینین دان تا یەک بە یەک وەڵامیان بدەمەوە، تا بەهۆی ئێوەوە ئاژاوەو تێکەڵ و پێکەڵی لە ماڵپەڕ دروست نەبێت، جا وابێنە بەرچاو ئەگەر تۆ مامۆستا بوایت و پۆلەکەش لە کۆمەڵێک قوتابی پێکھاتبان و دوای ئەوە لە هەمان کات و سات ئەوان چەندین پرسیاریان کردبووایە چۆن وەڵامیانت دەدایەوە؟ جا اللە دوو دڵی لە ناخی پیاوێکدا دانەناوە، خۆ ئەگەر یەک یەک پرسیاریان لە مامۆستاکەیان کردبووایە ئەوکات وەڵامەکەی لەسەر یەکەم پرسیار تەواو دەکردو پاشان پرسیاری دووەمی لێدەکراو پاشانیش مامۆستاکە وەڵامی دەدایەوە، بەڵام ئێوە پرسیارەکانتان لە ماڵپەڕ بەیەکەوە دادەنێن، جا خۆزگە چاوەڕێتان کردبووایە تا وەڵامی پرسیارەکانتانم بدابایەوە، بەڵام ئێوە یەکسەر بەر لەوەی گوێ لە وەڵامەکە بگرن پرسیاری دووەم دەکەن، ئەمەش تێکەڵی ۆ پێکەڵیەکی بەئەنقەستە لەلایەن ئێوەوە، اللە شم بەسەو چاکترین پشت و پەنایە.

بۆیە فەرمانمان کرد بەیانەکانتان لەژێر بینیندا بێت تا کاتی ئامادەبوونەکەم، جا لەپاش ئەوە لەگەڵ وەڵامەکە دایدەبەزێنم ئەگەر بێتو خاڵی بێت لە قسەی ناڕێک و پێک و نەشیاو، بەڵام من چەند بەیانێکم لێ بینین قسەی ناڕێک و پێک و نەشیاو سەبارەت بە ئیمام مەھدی لەخۆ دەگرێت، ئەمەش گوزارشت لە ئاستی خوڕەوشتەکەی خۆت دەکات، جا من بەرگەی قسە ناڕێک و پێکەکانتان دەگرم تا ئەوکاتەی اللە دەیەوێت، اللە ش لەوانەتان ببورێت ئەگەر بەحەقیان زانیبووایە شوێنی دەکەوتن.

ھەرچی قسەکەتە سەبارەت بەوەی تۆ بە زانست گفتوگۆ دەکەیت و بەڵگە دەهێنیەوە، ئەوا ئەی نەسیم تۆ زانا نیت، کەواتە چۆن گفتوگۆ دەکەی و بەڵگە بەسەر ئەو کەسەدا دەھێنیەوە کە زانستی قورئانی گەورەی لەلایە؟ وە گفتوگۆم لەگەڵ ھەر زانایەکیش کردبێت ھەر من بە حەق بەزاندوومە، وە ھەر نەزانێکیش قسەی لەگەڵ کردبم ئەوا ھەر بە نەزانیەکەی گفتوگۆی لەگەڵ کردووم و پاشانیش پشتی لێھەڵدەکەم تا ئەوکاتەی بەیانێکی چاکتر لە بەیانەکەی من بە تەفسیرو لێکدانەوەیەکی چاکتر دەهێنێت.

بەڵام ئەی نەسیم تۆ شوێن ئایەتی پێکچوو (موتەشابیهـ) دەکەوی و پشتدەکەیە ئەو ئایەتە مەحکەمانەی دایک و بنچینەنەی کتێبەکەی اللە ن، کە اللە کردوونی بە بنەمای بیروباوەڕی موسڵمان بۆ پەروەردگارەکەی، ئەمەش بەھۆی لاری و لادانە لە دڵ بۆ ئەوانەی سەلماندنی فەرموودە ساختە ھەڵبەستراوەکانیان دەوێت، جا ئەوانە شوێن ئایەتە پێکچوو (موتەشابیهەکان) دەکەون و وازیش لە ئایەتی مەحکەم دەھێنن، جا لە قورئان ئەوە وەردەگرن کە لەگەڵ ویست و ئارەزووەکانی خۆیان ڕێکدەکەوێت لە ڕواڵەتی ئەو ئایەتە پێکچووانە کە کەس بە لێکدانەوەکەیان نازابێت تەنھا اللە نەبێت، وازیشیان لە ئایەتی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا ھێناوە، کە دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە ن، بۆیە اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {هُوَ الَّذِيَ أَنزَلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آيَاتٌ مُّحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِينَ في قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاء الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاء تَأْوِيلِهِ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُ إِلاَّ اللّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ يَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا وَمَا يَذَّكَّرُ إِلاَّ أُوْلُواْ الألْبَابِ} صدق الله العظيم [آل عمران:7].

جا ئایا گونجاوە زاناکە ئاشوبی بوێت و بەھەمان شێوە بیەوێت لێکدانەوەی قورئان بکات؟ جا وەرە تا ئەوەت فێر بکەم بەیانی ڕاست و دروستی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز چیە: {فَأَمَّا الَّذِينَ في قُلُوبِهِمْ زَيْغٌ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاء الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاء تَأْوِيلِهِ}.

ئەمە بەومانایەی ئەو بەڵگەکەی دەوێت بۆ فەرموودەکەی پێغەمبەرو ناشزانێت ئەم فەرموودەیە فەرموودەیەکی ساختەی ھەڵبەستراوەو بوختانکاران وایان لێکردووە تا بە ڕواڵەتی ئەم ئایەتە پێکچوو (موتەشابیهە) بچێت، جا زانایانی فەرموودە وا گومانیان بردووە ئەمە وەکو لێکدانەوەیەک ھاتووە بۆی. وەڵامەکەش ئەگەر بھاتبا ئەم فەرموودەیە بە دژو پێچەوانە نەھاتبووایە لەگەڵ ئایەتە مەحکەمەکان ئەوا ناڕەزاییمان لەسەر نەدەبوو، وە دەمان وت ڕەنگە ئەوە بەیانی ئەم ئایەتە پێکچووە بێت کە کەس بە لێکدانەوەکەی نازانێت تەنھا اللە نەبێت، بەڵام ئەم ئایەتە پێکچووە ڕواڵەتەکەی دژو پێچەوانەی ئایەتە مەحکەمەکانە، بەڵام لێکدانەوەکەی جگە لەوەیە کە ڕواڵەتیدا ھاتووە، جا بوختانکارانیش فەرموودەی وایان داناوە کە تەواوی بە ڕواڵەتی ئەم ئایەتە پێکچوو - موتەشابیھ - ـانە دەچێت، کەواتە پێویستتان بە لێکدانەوەش نابێت ئەگەر بەم شێوەیە بێت کە ئێوە پێتان وایە، ھەروەک ئەم ئایەتە پێکچووەی لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرزدا هاتووە: {وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَ‌ةٌ ﴿٢٢﴾ إِلَىٰ رَ‌بِّهَا نَاظِرَ‌ةٌ ﴿٢٣﴾} صدق الله العظيم [القيامة].

پاشان فەرموودەیەکی ھەڵبەستراوو درۆیان داناوە کە بە تەواوی بە ڕواڵەتی ئەم ئایەتە دەچێت: [إنكم سترون ربكم جلياً يوم القيامة لا تُضامون في رؤيته].

بەڵام ئەم ئایەتە لە ئایەتە پێکچوو (موتەشابیھ) ـەکانەو کەس بە لێکدانەوەی نازانێت تەنھا ئەوکەسەی اللە فێری کردووە، چونکە کەسی تر بە لێکدانەوەکەی نازانێت جگە لە ئەو (اللە) نەبێت پاک و بێگەردی بۆی.

جا ئەگەر خاوەن ژیری و ھۆشمەندێکی بیرمەند لەم ئایەتە وردبێتەوە دەزانێت مەبەستی لەم قسەیە چاوەڕێکردنە؛ واتە چاوەڕوانی ڕەحمەت و میھرەبانیەکەیەتی و ئەوانی تریش چاوەڕێی کارەساتێکی پشت شکێن دەکەن، بۆیە وا گومان دەبات سزاو ئازارێکی پشت شکێنی بەسەردا بێت، جا بە ھیج شێوەیەک لەبارەی بینین قسە ناکات، بەڵکو لەبارەی چاوەڕێکردن قسە دەکات، واتە چاوەڕوانە، جا وەرن تا شوێنی پێکچوونەکەتان پێبڵێن، جا شوێنی پێکچوونەکە لەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز بریتیە لە: {نَاظرَةٌ}. جا خوێنەرەکە وا گومان دەبات مەبەستی ئەوەیە بە چاوەکان سەیری زاتی پەروەردگارەکەی بکات، بەڵام مەبەستی چاوەڕوانیە، ھەروەک ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {فَنَاظِرَ‌ةٌ بِمَ يَرْ‌جِعُ الْمُرْ‌سَلُونَ ﴿٣٥﴾} [النمل].

جا لێرەدا بۆت ڕووندەبێتەوە مەبەست لە (ناظرة) چاوەڕێکردنە بەو مانایەی چاوەڕوانە، وە دەشزانیت وشەی (ناظرة) لە چەند شوێنێکدا ھاتووەو مەبەستیشی چاوەڕێکردنە نەک سەیرکردن و تەماشاکردن؛ (النظر)؛ بەڵکو چاوەڕوانکردنە تا ئەوکاتەی ڕەحمی پێدەکات و دەیخاتە ناو بەھەشتەکەی و ئەویتریش چاوەڕێی سزاکەی اللە دەکات و واگومان دەبات کارەساتێکی پشت شکێنی بەسەردا دێت، کەواتە ئایەتە پێکچوو (موتەشابیھەکە) قسە دەربارەی ڕەحمەتەکەی اللە و سزایەکەی دەکات، جا ھەندێک ڕوخسار چاوەڕێی ڕەحمەتەکەی اللە دەکەن و ئەوانی تریش وا گومان دەبەن کارەساتێکی پشت شکێنیان بەسەردا دێت، ئەمەش لە ئایەتە پێکچوو (موتەشابیھەکانە)، جا ئێوە شوێن ئەو ئایەتە پێکچوو (موتەشابیھانە) کەوتوون کە ڕواڵەتیان لەگەڵ ویست و ئارەزووەکانتان ڕێک دەکەوێت و وازیشتان لە ئایەتە مەحکەمە ڕوون و ئاشکراکە ھێناوە کە فەتواکە لە خودی بابەتەکە دەهێنێت و سەبارەت بە بینینی زاتی اللە قسە دەکات. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَلَمَّا جَاءَ مُوسَى لِمِيقَاتِنَا وَكَلَّمَهُ رَبُّهُ قَالَ رَبِّ أَرِنِي أَنظُرْ إِلَيْكَ قَالَ لَنْ تَرَانِي وَلَكِنِ انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي فَلَمَّا تَجَلَّى رَبُّهُ لِلْجَبَلِ جَعَلَهُ دَكًّا وَخَرَّ مُوسَى صَعِقًا فَلَمَّا أَفَاقَ قَالَ سُبْحَانَكَ تُبْتُ إِلَيْكَ وَأَنَا أَوَّلُ الْمُؤْمِنِينَ} صدق الله العظيم [الأعراف:143].

جا ئەوە پێویستی بە لێکدانەوە نیە، چونکە فەتوایەکی ھەمیشەیی ھەتا ھەتاییە بەوەی {قَالَ لَنْ تَرَانِي} صدق الله العظيم.

وە ھەرگیزیش سودی نابێت، چونکە نەبینینی ئاشکرای اللە بە دەنگ و ڕەنگەوە لە سیفاتە ھەمیشەییە ھەتا ھەتاییەکانیەتی. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضِ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ وَلَدٌ وَلَمْ تَكُن لَّهُ صَاحِبَةٌ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ﴿١٠١﴾ ذَٰلِكُمُ اللَّـهُ رَ‌بُّكُمْ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ فَاعْبُدُوهُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ﴿١٠٢﴾ لَّا تُدْرِ‌كُهُ الْأَبْصَارُ‌ وَهُوَ يُدْرِ‌كُ الْأَبْصَارَ‌ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ‌ ﴿١٠٣﴾} صدق الله العظيم [الأنعام].

کەواتە چۆن شوێن ئایەتی پێکچوو (موتەشابیھ) دەکەویت و وازیش لە ئایەتی مەحکەمی ڕوون و ئاشکرا دەھێنیت کە سەبارەت بە بینینی ئاشکرای اللە بە دەنگ و ڕەنگەوە فەتوات بۆ دەدات و پێت دەڵێت ناتوانرێت بیبینی؟ ئەمەش بەڵگەیەکی تەواوە لەسەر ھەبوونی لاری و لادان لەبەرامبەر حەقی ڕوون و ئاشکرای ئایەتە مەحکەمەکانی دایک و بنچینەی کتێبەکەی اللە، ئەو ئایەتانەی بنەمای بیروباوەڕی باوەڕدارن بۆ پەروەردگارەکەی، جا وازی لێدەھێنیت و شوێن ئەو ئایەتە پێکچوو (موتەشابیھانە) دەکەویت کە ھێشتا پێویستی بە لێکدانەوە ھەیە.

وە ئەی نەسیم، لەڕاستیدا من لە بەیانێکی پێشوو ئەو ھۆکارە ڕوون و ئاشکرایەم بۆم ڕوونکردیتەوە کە وای لە کێوەکە کرد وردو خاش بێت، کە بریتی بوو لە بینینی اللە، وە زانیشتان چی بەسەر کێوەکەدا ھات لەوکاتەی اللە زاتی خۆی نیشانداو ئەویش وردو خاش بوو، بەو مانایەی بەرگەی بینیبی مەزنی و گەورەییەکەی زاتی اللە ی نەگرت، ڕەنگە نەسیم بیەوێت بمپچڕێنێت و بڵێت: "لەڕاستیدا ئەوە تەنها لە دنیایە" جا لەپاش ئەوە ئیمام مەھدی وەڵامی دەداتەوەو دەڵێم: جا ئایا لە ڕۆژی دوایی زاتی اللە مەزنی و گەورەییەکەی کەمترە؟ پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی!

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
برایەکەت ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
ــــــــــــــــــــ
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 11:32 AM
12

- 12 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
09 - 02 - 1430 کۆچی
04 - 02 - 2009 زایینی
02:05 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=51439
ـــــــــــــــــ


نەسیم پێی وایە مەھدی چاوەڕوانکراوە!

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
ئەی نەسیم بن عبدالھادی بۆم ڕوونبوویەوە تۆ باوەڕت وایە مەھدیت، بە پێی قسەکەت کە دەڵێی تۆ لە خەلیفەکانی اللە یت، ھەروەک لە بەیانەکەتدا ڕوون دەبێتەوە، وە دەشتبینم چاوەڕێی خەڵکی دەکەیت بە زۆر بەیعەتت پێبدەن و بڵێن لەڕاستیدا تۆ مەھدیت، منیش بەحەق فەتوات بۆ دەدەم ھەرچەندە بیروباوەڕەکەشت پوچ و بەتاڵە، بەڵام تەنانەت ئەگەر واشمان دانا بیروباوەڕەکەت حەق و ڕاست بێت و تۆ ئیمامیت پاشان چاوەڕێی خەڵکی بکەیت تا پێت بڵێن تۆ ئیمام مەھدیت ئەوا بزانە ھەرگیزو بۆ هەمیشە ئەم قسەیەت پێناڵێن، جا ئەوان چوزانن تۆ ئیمام مەھدی حەقیت؟ بەهەمان شێوە زۆرێکیش لە زانایانی موسڵمانان ھەن چاوەڕێی ئەوە دەکەن کەسانی تر پێیان بڵێن تۆ ئیمام مەھدیت، بەڵام سەری سپی بوو و گەیشتە تەمەنی پیری و گەورەیی و بەساڵاچوویی و کەسیش نەبوو لە خەڵکی پێی بڵێت تۆ ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراویت، ھەرچی ئەوانی تریشن ئەوا قسەیان کردووەو هەر یەکێکیان بەبێ دەسەڵاتی زانست و بەڵگەی لای اللە ی ڕەحمان وتوویانە خۆی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوە، بەڵام سەبارەت بە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەق ئەوا اللە دەسەڵاتی زانستەکەی بەسەر هەموو زانایانی ئوممەتدا زیاد دەکات، جا هەر زانایەکی ئوممەت گفتوگۆی لەگەڵ بکات ئەوەی بۆ ڕوون دەبێتەوە بەڕاستی ئەو ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوەو پاشانیش ھیچ ناڕەزایی و سەغڵەتیەک لەدڵەکەیدا بۆ حەق نامێنێتەوەو بە تەواوی خۆی بەدەستەوە دەدات، جا ئەوەیە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەتان.

بەھەمان شێوە فەتوای ئەوەتان بۆ دەدەم من تەوەسول بۆ لای ئێوە ناکەم و لێتان ناپاڕێمەوە ئەی گەلی موسڵمانان و ھەموو خەڵکیش تا دان بەوەدا بنێن من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی لای پەروەردگارەکەتانم، چونکە من پێویستیم بە دان پێدانانی ئێوە نیە بۆ حەق، دەزانن بۆچی؟ چونکە ئەگەر بەدرۆتان زانی ئەوا اللە خۆی لە شەوێکدا بەسەرتاندا دەرمدەخات و ئێوەش ملکەچ و شەرمەزار دەبن، لەو ڕۆژەی ھەسارەی سەقەرتان بەسەردا تێپەڕدەبێت، لەو شەوەی شەو پێش ڕۆژ دەکەوێت بەھۆی ھەڵاتنی خۆر لە خۆرئاوای زەوی لەکاتێکدا ئێوەش پشتدەکەنە حەق.

وە ئەی نەسیم، ئەی ئەوەی واگومان بەخۆت دەبەیت لە زانستدا باڵادەستیت، ئامۆژگاریت دەکەم ئەوەی لە کەللەی سەرتدا ھەیە لایبدەیت، کە وای لێکردوویت ببیتە کەسێک خۆت خۆت بە ئیمام مەھدی هەڵبژێریت، جا لەپاش ئەوە علم الجھاد پشتگیریت لێدەکات و وات لێدەکات درۆو بوختان بەناوی اللە وە ھەڵببەستی و دەشڵێت تۆ چاوپێکەوتنت لەگەڵ اللە کردووە، ھەروەک خۆی بانگەشەی ئەوە دەکات چاوپێکەوتنی لەگەڵ پەروەردگاری خەڵکی جیھان کردووە، ھەروەک بڵێی اللە سەرۆک کۆمار بێت! پاک و بێگەردی و پایەبەرزی و گەورەیی بۆی!

وە خەڵکینە، من بە حەق فەتواتان بۆ دەدەم: ھەرگیزاو ھەرگیز هیچ کەسێک بانگەشەی ئەوە ناکات مەھدی بێت تەنھا ئەوەی شەیتانی نەفرەتلێکراو دەستی لێوەشاندبێت بەبێ ھیچ گومان و دوودڵیەک، تەنھا مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی ڕەوانەکراو نەبێت لەلایەن پەروەردگارەکەتانەوە، جا لەپاش ئەوە دەبینن اللە دەسەڵاتی زانستەکەی بەسەرتاندا زیادکردووە ھەروەک چۆن دەسەڵاتی زانستی ئادەمی بەسەر فریشتەکاندا زیادکرد تا ئەوە ببێتە بەڵگەی خەلافەت و پێشەوایەتی حەق لەلایەن پەروەردگاری خەڵکی جیھانەوە، جا سەیری ئیمام طالوت بکەن، وەکو اللە ی پایەبەرز فەرموویەتی: {وَقَالَ لَهُمْ نَبِيُّهُمْ إِنَّ اللَّهَ قَدْ بَعَثَ لَكُمْ طَالُوتَ مَلِكًا قَالُوا أَنَّى يَكُونُ لَهُ الْمُلْكُ عَلَيْنَا وَنَحْنُ أَحَقُّ بِالْمُلْكِ مِنْهُ وَلَمْ يُؤْتَ سَعَةً مِنَ الْمَالِ قَالَ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاهُ عَلَيْكُمْ وَزَادَهُ بَسْطَةً فِي الْعِلْمِ وَالْجِسْمِ وَاللَّهُ يُؤْتِي مُلْكَهُ مَنْ يَشَاءُ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ} صدق الله العظيم [البقرة:247].

جا ئەگەر طالوت کە ئیمامی نەوەی ئیسرائیل و سەرکردەی جیھاد بوو اللە خۆی بەسەریاندا ھەڵیبژاردبێت و دەسەڵاتی زانستەکەی زیادکردبێت، کەواتە ئەی گەلی موسڵمانان چۆن بۆ خۆتان ئەوە بە ڕەوا دەبینن خۆتان ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی خەلیفەی اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان ھەڵبژێرن؟ ئایا لە اللە ناترسن؟ جا ئەوەی بەبێ زانست لەلایەن پەروەردگارەکەیەوە درۆو بوختان ھەڵببەستێت بەوەی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوە بێگومان چارەنووسەکەی ڕیسوایی و نەفرەتە لە ژیانی دنیاو پاشانیش اللە لەگەڵ ئەوانە کۆی دەکاتەوە کە ڕوخساریان ڕەشە، جا شاھێدەکان دەڵێن ئەوانە ئەو کەسانە بوون کە درۆیان بەناوی اللە وە ھەڵدەبەست. بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم فەرموودەیەی اللە ی پایەبەرز: {وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللّهِ كَذِبًا أُوْلَئِكَ يُعْرَضُونَ عَلَى رَبِّهِمْ وَيَقُولُ الأَشْهَادُ هَؤُلاء الَّذِينَ كَذَبُواْ عَلَى رَبِّهِمْ} صدق الله العظيم [هود:18].

جا ئایا ئەمە ڕیسواییەکی گەورە نیە لەبەردەم ھەموو خەڵکی لە پێشین و پاشینەکان؟ کەواتە ئەی گەلی مەھدیەکان بۆچی بەم تێوەگلانە گەورەیە خۆتان خستە ناو ئەم دۆخە سەختە گەورەیە؟ ئایا نازانن اللە مەھدی چاوەڕوانکراوی حەقی کردووە بە ئیمام و پێشەوا بۆ نێردراوی اللە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - لەوەشدا دەزانن پێگەکەی ئیمام مەھدی گەورەیە، کەواتە چۆن بوێری ئەوە دەکەن درۆو بوختان بە کەسایەتی ئیمام مەھدی بکەن؟

وە ئەی ئوممەتی ئیسلام، سوێند بە اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیھان من لەلایەن خۆمەوە نەموتووە ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوم، وە ھیچ بەڵگەیەکیش لەنێوان من و ئێوەدا نیە جگە لە کتێبەکەی اللە و سوننەتی ڕاست و دروستی نێردراوەکەی نەبێت، جا محمد نێردراوی اللە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - لەڕێی ڕوئیای حەقەوە چەندە فەتوای بۆ داوم، بەو پلەیەی نازانم ژمارەی ئەو ڕوئیایانە چەندن کە محمد نێردراوی اللە سەبارەت به پێگەو فەرمان و کاروبارەکەم فەتوای بۆ داوم بەوەی اللە زانستی کتێبەکەی خۆیم پێ دەدات و هەر کەسێکیش بە قورئان گفتوگۆت لەگەڵ بکات ھەرتۆ بەحەق دەیبەزێنیت، وە لە ڕوئیای تریش فەتوای ئەوەی بۆ داوم من ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراوی خەلیفەی اللە م لە زەوی و باسەکەی بۆ زیاتر کردووم. جا ڕوئیاکانیش تایبەت ناکەم بە ئێوە، بەڵکو ئەمە فەتوایە بۆ خۆم لەلایەن پەروەردگارەکەمەوە، بەڵام من شتێکتان فێردەکەم کە لە ڕێگەیەوە دەتوانن بزانن ئایا بەڕاستی ناصر محمد یەمانی بوختان کارێک نیە لەسەر اللە و نێردراوەکەی، جا ئەوە لەڕێی فەتوای ڕوئیاکانی محمد نێردراوی اللە وە دەزانن - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - کاتێک فەتوای ئەوەی بۆ داوم هەر زانایەک بە قورئان گفتوگۆم لەگەڵ بکات لەوکاتەدا ھەر من بەحەق دەیبەزێنم، جا لەو ڕێگەیەوە دواتر دەڵێن: "کەواتە ئەگەر ناصر محمد یەمانی بەڕاستی مەھدی چاوەڕوانکراو بێت ئەوا حەقە لەسەر اللە ڕوئیاکەی بە حەق لەسەر ئەرزی واقع پشتڕاستبکاتەوە، جا هەر زانایەک لە قورئان گفتوگۆی لەگەڵ بکات لەوکاتەدا ھەرئەو بە دەسەڵاتی زانست و ڕێگایەکی باشترو لێکدانەوەیەکی چاکترو باشترین تەفسیر بیبەزێنێت".

جا مێزی گفتوگۆی ماڵپەڕی ئیمام ناصر محمد یەمانی بەخێرھاتنی ھەموو ئەو زانا بەڕێزانەی ئوممەت دەکات کە نایەن تا لە ماڵپەڕەکەی بە قسەی ناڕێک و پێک و نەشیاو سوکایەتی بە ناصر محمد یەمانی بکەن، جا اللە منی ڕەوانە نەکردووە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەوکەسانەی جنێو دەدەن و قسەی ناڕێک و پێک و نەشیاو دەکەن. جا من پشتدەکەمە ئەوانە، بەڵکو بانگەوازی زانایانی حەقی ئوممەت دەکەم بۆ گفتوگۆکردن، جا بەخێرھاتنی گەرمی هەموو زانایانی ئوممەت دەکەین، وە ناشبینم نەسیم بن عبدالھادی لەوانە بێت، دەشزانم ئەو لە قوربانی شەیتانەکانە، بەم زووانەش بە ناڕەوا بانگەشەی مەھدیەت دەکات، جا وەکو زۆرێک لەو مەھدیانەیە کە زیانی شەیتانەکانیان تووش بووەو بە جگە لە حەق وەسوەسەیان بۆ دەکەن، جا لەڕێگای ڕاست گومڕاو سەرلێشێواو بوون، تەنھا ئەوکەسانە نەبن کە بە شوێن ڕاستیدا دەگەڕێن، وە ئەگەر ڕاستی لای پەروەردگارەکەیان بۆ ڕوونبوویەوە سوپاسی اللە دەکەن بەوەی لەم وەسوەسەیەی لە ناخ و دەرونیاندا ھەبوو بە ڕەوانەکردنی ئیمام مەھدی حەقی لای پەروەردگارەکەیان ناصر محمد یەمانی ڕزگاری کردن، جا ئەوانە بریتین لە بەندە دڵسۆزو نزیکەکانی اللە، ئەوانە ھەڵبژێردراوی ناو مرۆڤایەتین و چاکترینی کەسانی ناو خەڵکین، کە ھەیانە لە وەزیرەکانی ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراون، جا درودو سڵاو لەسەر ئەوانە دەدەم.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
بانگەوازکاری ڕێگای ڕاست باڵ ڕاخەری بەزەیی بۆ باوەڕداران؛ ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_________________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 11:32 AM
13

- 13 -
ئیمام ناصر محمد یەمانی
08 - 04 - -1430 کۆچی
03 - 04 - 2009 زایینی
02:50 بەیانی
بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=51440
ــــــــــــــــــ


ئیمام مەھدی بێ بەریە لەوەی علم الجھاد بڕوای پێیەتی ..

ئەی علم الجھادی شەیتانی نەفرەتلێکراو! بەھەمان شێوە ئیمام مەھدی بێ بەریە لەو بەتاڵەی "علم الجهاد" بڕوای پێیەتی، وە ئەو پرسیارەی ئاڕاستەی دەکرێت ئەوەیە ئەی علم الجھاد: ئایا اللە بە ئاشکرا دەبینرێت پاک و بێگەردی بۆی؟ جا تۆم لە یەکێک لە بەیانەکانتدا بینی دانت بەحەقدا ناوە بەوەی اللە بە ئاشکرا نابینرێت، بۆیە بە نەسیمت وت تۆ لەگەڵ ئەوەی باوەڕی پێیەتی ناکۆکیت، چونکە باوەڕی بە بینینی ئاشکرای اللە هەیە، وە ئەگەر ویستت نکۆڵی لەم دان پێدانانە حەقەت بکەیت سەبارەت بە بیروباوەڕی بینینی اللە ئەوا بەیانەکەی خۆتت بۆ دەھێنم کە تێیدا دانت بەحەقدا ناوە سەبارەت بە فەتوایەکەمان بەوەی اللە بە ئاشکرا نابینرێت، پاک و بێگەردی بۆی! یان تۆ دەترسیت لەوەی نەسیم لێت ھەڵبگەڕێتەوەو شوێنی حەق بکەوێت؟ کەواتە تۆ حەق و بەدەستھێنانی ڕازیبوونی اللە ت ناوێت؛ بەڵکو دەتەوێت ئەوانی تر ڕازی بکەیت تا شوێنت بکەون، بۆیە شوێن ویست و ئارەزووەکانیان دەکەویت تا توڕەیان نەکەیت، بەڵام ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی شوێن ویست و ئارەزووەکانی مرۆڤ ناکەوێت تا دژو پێچەوانەی بەیانی ڕاست و دروستی زیکری کتێبەکەی اللە بکات، پەناش دەگرم بە اللە وەکو تۆ بم ئەی علم الجھاد یان وەکو ئەوانە بم کە ھاوشێوەی تۆن.

وە ئەی علم الجھاد لەڕاستیدا ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین بزانین بانگەشەکەت چیە، جا ئایا دواتر درۆو بوختان بە پەروەردگارێتی هەڵدەبەستی؟ یان شەریک و ھاوبەش و هاوەڵ بۆ اللە دادەنێیت لە دروستکردنەکەی؟ یان دەتەوێت چی بە خەڵک بڵێیت؟ جا فەرموو بیھێنەو سەبارەت بە خۆت و پێگەکەت بۆمان ڕوونبکەوە ئەی پیاو، تا سەیرکەین چیت دەوێت بەپێی ئەوەی خۆت بانگەشەی دەکەیت.
دووبارەشی دەکەمەوە: فەتوامان بۆ بدە ئایا بەڕاستی تۆ مەھدی چاوەڕوانکراویت؟ یان ئەو پێگەیەت چیە کە دەتەوێت بە خەڵکی بڵێی؟ جا بفەرموو بەسوپاسەوە..

ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
______________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 11:31 AM
14

- 14-
ئیمام ناصر محمد یەمانی
24 - 05 - 1430 کۆچی
18 - 05 - 2009 زایینی
02:34 بەیانی
[بۆ بەدواداچوونی بەستەری سەرەکی بەشداری بەیانەکە]
https://www.mahdialumma.online/showthread.php?p=51444
ــــــــــــــــــ


ئەی شەریف ببە کەسێکی خانەدان و بە ڕەوشت، وە بە کتێبەکەی اللە گفتوگۆم لەگەڵ بکەو بەڵگەم بەسەردا بھێنەوە ..

بە ناوی الله ی لە ھەموو میھرەبان و بە بەزەییەکان میھرەبانترو بە بەزەییتر، درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..

ئەی شەریف! دەتبينم بە پاشەڕۆی وشتر دەڵێیت ڕیخ؛ لەکاتێکدا ڕیخ ڕیخی گوێدرێژە، ھەرچی وشترە ئەوا پاشەڕۆکەی پێی دەوترێت پشقل (قشپل) نەک ڕیخ.
دووەمیش: گرنگ نیە لەلام شەریف و خانەدان بیت یان سپی یان ڕەش یان لە ھەر گەل و نەتەوەیەک یان ھەر ھۆزێک بیت: بەڵکو تەنها تەقواو خۆپارێزی پێوەرە ئەی شەریف، جا ئێمەی ئال و بەیتی حەق بۆمان نیە بەسەر خەڵکیدا خۆمان بەگەورەو زل بگرین. جا تۆش هەمان ئەوە مەڵێ کە شەیتان بە مرۆڤی وت کە خۆی چاکترە لەو، پاشان خۆی لەسەر ئەو بەگەورەگرت و نەفرەت و توڕەیی و خەشم و قینی اللە ی بەدەست ھێنا، وە ناشبینم ھیچ جیاوازیەک لەنێوان بەڕێزەکان و ھۆزو نەتەوەو گەلەکان هەبێت تەنھا بە تەقواو خۆپارێزی نەبێت، جا ئەوەیە ڕەچەڵەکی حەق ئەی شەریف، وە ئەگەر تۆ لە شەریف و خانەدانەکانیت ئەوا ببە کەسێکی زەلیل لەسەر باوەڕداران و شکۆمەند لەسەر بێباوەڕان، وە شانازی بەسەر برا باوەڕدارەکانت مەکە لەسەر ئەوەی تۆ لە ئال و بەیتی! جا ھەرگیز ھەموو ئال و بەیت هەر لە محمد نێردراوی اللە وە - درودو سڵاوی اللە لەسەر خۆی و کەس و کارەکەی - تا ئیمام مەھدی چاوەڕوانکراو ناصر محمد یەمانی ناتوانن ھیچ سودێکت پێ بگەیەنن ئەگەر بە تەقواو خۆپارێزی شانازی نەکەیت نەک بە ڕەچەڵەکەکەت بە شەریف و خانەدانەکان.

جا برای بەڕێزم ئەگەر تۆ لە ئەھلی زانستیت ئەوا بە دەسەڵاتی زانست گفتوگۆم لەگەڵ بکە، وە ئەگەر ناشزانیت ئەوا بڵێ اللە زاناترە، جا یان قسەی چاک بکە یان بێدەنگ بە ئەوە چاکترە بۆ تۆ. وە دەشتبینم گفتوگۆکەت بە چەند قسەیەکی بازاڕی دەست پێکردووە کە ھیچ لەو کەسە ناوەشێتەوە خۆی بە یەکێک لە شەریف و خانەدانەکان دادەنێت اللە پاداشتت بداتەوە، جا من خاوەنی ئەو پێگەیەم بۆیە ئەوەی لەلاتە بیهێنە، وە ھەر گومڕاییەکیش لە بەیانەکانی ناصر محمد یەمانی دەبینیت ئەوا بە دەسەڵاتی زانستێک کە چاکتر لە زانستەکەی من ڕێنمایی بکات و ڕاستگۆتر قسە بکات گفتوگۆم لەگەڵ بکە، یان ئەوەتا شوێن حەق بکەوە، جا ئایا لەدوای ڕاستی چیتر ھەیە جگە لە گومڕایی و سەرلێشێواوی نەبێت ئەی شەریف؟ اللە پاداشتت بداتەوە، وە اللە دڵەکەت فراوان و ئاسودە بکات و بە تەواوی پاک و خاوێنی بکاتەوە ئەگەر تۆ لەوانەیت کاتێک بە حەق بزانن شوێنی ھیچ ڕێگایەکی تر ناکەون جگە لەو ڕێگایە نەبێت.

وە درودو سڵاو لەسەر نێردراوو پێغەمبەران، سوپاس و ستایشیش بۆ اللە ی پەروەردگاری خەڵکی جیهان..
برایەکەت ئیمام مەھدی ناصر محمد یەمانی.
_______________
اقتباس: اضغط للقراءة
دوایین جار نوێ کراوەتەوە: يوم أمس 11:30 AM